تابلۆ ….عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
منی جوان و جگه‌ر گـــــــــۆشه
ئێستا دڵم گه‌ش و خــــــــۆشه
هه‌تا بڵێی بــــــــهخـــتهوهرم
منداڵێكی بـــــــــــــههرهوهرم
چونكه ده‌ژیم سه‌ربه‌ست و شاد
له كوردســـــــتان ئازا و ئازاد
ئــــــــــــهوهتانێ منی منداڵ
به خامه‌ی ده‌ســـت و بیری كاڵ
تابلۆی جوان جوان ده‌نه‌خشێنم
هـــــــــــهستی ئێوه ده‌بزوێنم
به‌و وێنانـــــــه ده‌تان دوێنم
بوونی خۆیشم دهســــــــهلمێنم