گه‌ران له دوو كه‌وانه‌دا
له كوێی ئه‌و شاره چه‌ماوه و ردێن به‌فرینه جوانه‌دا
بتدۆزمه‌وه ..؟.
به كام دركهزێی هاتنما
ده‌ست به سه‌ره‌تاوه بگرم
تا بتگه‌مێ
له په‌نای چ سێبه‌رێكی نارنجیتا
له به‌ره‌بابی گۆدۆ بن ..؟.
دڵی باخچه ..
له‌وه‌ته‌ی ئه‌سپی ئاورزهنگیت پرمه‌ی دێت و
به‌م دیووی كه‌ژی ئۆقرهتا سمكۆڵانی سه‌فه‌رێكی
ئه‌فسانه‌یی ، له ته‌پ و تۆزدا وون ده‌كه‌ی
نامبینیت و .. وا به‌رێوه‌م
ده‌مبینیت و له دوو كه‌وانه‌ی شه‌رابیی
ماجه‌رای موگناتیسیدا
ساده‌تر بارگاوی ده‌بین
تا خاڵی بینه‌وه له مه‌رگ
لێوان لێو بین له دیباچه‌ی سه‌رگوزه‌شته‌كانی
دوای بارین
هه‌ناسه‌ی باخ ..
ئاسۆش نه‌بێت ده‌توانی برژێیته كه‌ل و
له‌و دیوو گلێنه‌وه هه‌ڵبێی
با نهمبهخشیت و .. نه‌تبینم
خۆ عه‌شقێكی پاكیزه‌یی ناو جه‌نگه‌ڵی پیتهكانمی
شه‌پۆلی باڵتم ده‌ده‌یتێ و
وشه‌كانم له خوماریتا ده‌پشكوون
تۆش دڵره‌قانه له مندا
رۆژمێری په‌پووله‌كان شیله پرژێن ده‌كه‌ی جار جار
ئیتر ملی داكشانێكی مۆر ده‌گری
به‌ره‌و گه‌وره‌یی و ئاوابوون
24/5/2013