سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئازادكردنی بكوژی هه‌ردوو خوشكه‌كه شـــادی و شۆخانَ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/6/ 2013 خاتوو په‌خشان زه‌نگنه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی هه‌رێم و هه‌ندێك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوونی كرد سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئازادكردنی بكوژی هه‌ردوو خوشكه‌كه (شادی و شۆخان فازیڵ) له چه‌مچه‌ماڵ، كه كاریگه‌ری نێگه‌تڤی له‌سه‌ر پێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستاندا.
خاتوو په‌خشان زه‌نگنه له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: له كاتێكدا دادگایه‌كی هه‌رێم حوكمی له‌سێداره‌دان ده‌رده‌كات له دژی تاوانبارێك، دادگایه‌كی تر بڕیاری ئازادكردنی ده‌رده‌كات و بڕیاری پێشووتر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی هه‌رێم ڕووده‌دات، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا جێگه‌ی پرسیار‌و تێڕوانینه.
پێویسته به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكرێت، ئه‌نجومه‌نی خانمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته، چونكه ناكرێت كوشتنی ژن له هه‌رێمی كوردستان به تاوان هه‌ژمار نه‌كرێت و بكوژان به ئازادی بسوڕێنه‌وه، وه‌ك كه‌یسی مامۆستا ساكار و كه‌یسی ئه‌م دوو خوشكه “شۆخان و شادی”.