کوردستان….سروشتێکی شێوێنرا و ته‌لبه‌ند کراو
له دێر زه‌مانه‌وه ئه‌و به‌شه جوگرافیایه‌ی که زێدی کوردانه هه‌میشه گۆڕه‌پانی جه‌نگی ده‌وڵه‌ته‌کان بووه، پاشماوه‌ی جه‌نگ و کاولکاریش هه‌ر به‌ر ئه‌و زێده که‌وتووه چه‌نده‌ش زه‌ره‌د و زیان به‌ر خه‌ڵکه‌که‌ی که‌ووتوه دوو هێنده‌و بگره زیاتریش به‌ر سروشتی ئه‌و ده‌ڤه‌ری ئێمه که‌وتووه له‌گه‌ڵ سووتانی جوانی ئه‌و سروشته ناوازه و ده‌گمه‌نه به ئاگری ئه‌و شه‌ڕه یه‌ک له دوای یه‌کانه که هه‌تا ئێستاش نازانین بۆ؟ و له‌به‌رچی یه‌خه و به‌رۆکی ئه‌و ده‌شت و کێو و شاخانه‌ی گرتبوو له پاڵ ئه‌وه‌شدا چه‌نده‌ها ناوی گه‌لێک نامۆ و ناوازه له‌و شاخ و ده‌شت و گه‌وه‌ی ئه‌و کێوانه ده‌نرا به‌ڵام ده‌بینرا که ئه‌و سروشته دووباره جوانتر و قه‌شه‌نگتر له جارانی خۆی دهنواندو پێناسه‌یه‌کی نوێتری پێ ده‌داینه‌وه…وه‌لێ ئێستا بڕۆ بیبینه ماڵ‌وێران خۆم سروشته‌که‌مان چه‌نده زه‌لیل و داماوه..تۆ سه‌یری که چۆن له گشت لاوه ته‌لبه‌ندیان کردووه وه‌ک نێچیرێک یهخسیرکراوه…ڕووخساری بۆ وا شێواوه؟!..ڕه‌نگ و ڕووی سروشتی جارانی پێوه نه‌ماوه!، بۆنی گۆڕاوه، جوانی ڕه‌ز و تامی میوه‌که‌ی جارانی به‌جارێ نه‌ماوه، ئه‌و ده‌شت و مێرگه سه‌وزانه بۆ وا پارچه پارچه، به‌ش به‌ش کراوه، ئه‌و کێلگه کشتوکاڵیانه تا چاو بڕ کات هه‌مووی بێ به‌رهه‌م ماونه‌ته‌وه کاکی جوتیاریش گۆرانیه‌که‌ی جارانی نه‌ماوه له داخ و مه‌راقدا به خۆی و بێڵهکهیهوه بۆته داهۆڵێک له‌و ناوه‌دا…وا ده‌ڵێن بیستوومه خودایه وا نه‌بێت و ئه‌و قسه‌یه ڕاست نه‌بێت ده‌ڵێن له‌و مه‌مله‌که‌ته‌ی ئێمه جاڕی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ سروشتدا دراوه، خودایه ئه‌مجاره‌ش ئه‌و قسه‌یه درۆ بێت، هه‌رچه‌نده ده‌بینم هه‌ریه‌که‌و له‌شکرێکی ته‌یار و ئاماده کردووه و پاڵپشت به کۆمپانیایه‌کی زه‌به‌لاح که چه‌نده‌ها ئامێر و مه‌کائینی گه‌ووره گه‌ووره‌یان له‌ده‌ره‌وه هێناوه ناخی سروشت ده‌کێڵن و خۆڵ و خاشاکی ژێری ژێره‌وه ده‌رده‌هێنن و ده‌یکه‌نه‌وه به‌سه‌ر ڕووی ئه‌و سروشتدا، هێرشی بهربهریانهیان ده‌ست پێ کردوه ئه‌و ده‌شته به‌هاریه سه‌وزه‌ی جاران که ته‌نها سروشت خۆی خاوه‌نی بوو هه‌مووی پارچه پارچه کراوه و خاوه‌نێکی سه‌رزلی بۆ دروست بووه به‌ئاره‌زووی دڵی دۆنمێک یان دوو دۆنمی ئه‌و سروشته‌ی داگیر کردووه‌و شوورای ته‌لبه‌ندی بڵندتر له شوورای چین به چوار دهووردا کردووه هه‌ر له‌ناو ئه‌و شوورایهشدا چه‌نده‌ها ئه‌پارتمان و ڤیلای مۆدێرنی به به‌رد و بلۆک و چیمه‌نتۆ درووست کردووه..ئه‌م شورا تهلبهندیانه هێنده زۆر بوون ئه‌و ده‌شته به‌رینه‌ی گه‌رمیان و کوێستان به‌شیان ناکات هێنده له‌خۆبایی و لووتبه‌رزن باوه‌ڕ و متمانه‌یان به ووشکه که‌ڵه‌ک و په‌رژینه دارینه‌کانی جاران نیه که خه‌ڵکی گوندیه‌کان زۆر به جوانی و به دڵی سروشت ده‌یان کرد بۆ کێڵگه و ڕه‌ز و باخه‌کانیان، شوورای ته‌لبه‌ندی سیمایه‌کی دزێوی نوێ چه‌نده ناشیرین و نامۆی به‌و سروشته وه‌ک دڕکی مهم و زین چه‌ند دره‌ختی دڵدارت له‌یه‌ک کرد، چه‌ند باخی عاشقت لێک دابڕان، گه‌لێک ڕه‌زی خوشه‌ویستیت کرد به دووپارچه‌وه، چه‌نده‌ها زنه و کانیت له یه‌کدی جووداکردهوه، ڕێگاکانی کۆچی گه‌رمیان و کوێستانت گرت و گۆڕی، نههۆزان ماوه و نهئاران نه هه‌وارێک بۆ ڕه‌شماڵی کۆچه‌ریان هه‌موویت داگیر کرد و پایه‌ی چهیمهنتۆ و ئاسنینت له‌و ده‌شته سه‌وزه‌دا داکوتا و شوورای ته‌له‌به‌ندی ئه‌و سروشتهت کرد، نابینی چیت کردووه شوێن نه‌ماوه تێکی نه‌ده‌یت تهپۆڵکهکانت ته‌خت کرد، سیما و ناوی گه‌رده‌کان، دۆڵکان،دامێنی شاخ و کێوه‌کانت هه‌مووی گۆڕی و ته‌لبه‌ندت به چواردهووریاندا کرد، چاوت بکه‌ره‌وه ببینه هه‌ر ئاژه‌ڵه کوێیه له ده‌ست تۆ ڕاده‌کات لانه و هێلانه‌ی لێ تێک ده‌ده‌یت، نایبینی وا کاکی شوان چه‌نده بێزار و بێهووده‌یه له تۆ گۆچان و کوڵه‌باڵ و جامانه‌که‌ی فڕێ‌دا له‌وه‌ڕگایه‌کی نه‌ماوه بۆ ئاژه‌ڵه‌کانی، له‌سه‌ر ترۆپکی شاخه‌وه به ده‌نگی به‌رز هاوارت لێ ده‌کات به به‌رته‌قای دووری ئاسمان لێت تووڕه و په‌سته، پڕ به‌م گهڕدوونه هاوار ده‌کات پێت ده‌ڵێ ئیدی به‌سه واز له‌م سروشته بهێنه تاکه‌ی ئاوا پارچه پارچه‌ی ده‌که‌ی؟ تاکه‌ی ئاوا ته‌لبه‌ند و شورا و کۆنکریت و چیمه‌نتۆی ده‌که‌ی..شورای ته‌لبه‌ندکردن و به دیلکردنی سروشتی کوردستان هه‌ر به‌رده‌وامه و به‌رده‌وام ئای له دڕه‌ندیی و دڵڕه‌قی ئێمه‌ی مڕۆڤ که بێ دهسڵاتین نه‌رم و نیانین به‌رامبه‌ر به سروشت ئه‌وه‌ش له بێ توانایمانهوهیه وه‌لێ که ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وا بووین ته‌ڕ و وشک و سه‌وزایی ده‌که‌ینه خۆڵه‌میش ده‌مان بینن چۆن به خۆمان و له‌شکرمان و مهکائینه زه‌به‌لاحه‌کانمان که‌وتووینه‌ته وێزه‌ی ئه‌و سروشته. پێره‌مێردێکی دنیا دیتووی نورانی سه‌ر و ڕدێن سپی فه‌رمووی ئێوه کاری ڕۆژانه‌تان هه‌ر ئه‌وه‌یه که سروشت ده‌شێوێنن و سهوزاییتان له‌م مه‌مله‌که‌ته بڕی هه‌موویتان کرده وشکانی ئیدی بۆ که له ئاسمانی کوردستان خۆڵ ده‌بارێت تووڕه و دڵته‌نگ ده‌بن، یاران خه‌ونی کوردستانێکی سه‌وز به‌سه‌ر چوو مه‌حاڵه بیبینن .