له غیابی مۆراڵی سیاسی‌دا … دیڤان موزه‌فه‌ر
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو جیهان ده‌رچوون له مۆراڵ و بنه‌ماكانی مۆراڵی سیاسی ده‌بینرێت,هه‌ندێك له‌و جۆره ده‌رچوونه له مۆڕاڵی سیاسی بووه به شتێكی ئاسایی لای زۆرینه‌ی هاوڵاتیان,به‌ڵام هه‌ندێك جار جۆرێك له ده‌رچوون له مۆراڵی سیاسی ده‌بینین كه به‌راستی جێگای هه‌ڵوێسته‌یه,ئه‌گه‌ر مۆڕال له سیاسه‌تدا نه‌مێنێت ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌بێت و ره‌نگه ببێته هۆی نه‌مانی مۆڕاڵ یان كه‌م بوونه‌وه‌ی مۆڕال له كۆمه‌ڵگا,ئه‌وكاتیش ده‌بێ چاوه‌رێیی روداوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر سه‌خت بكه‌ین كه به هۆكاری نه‌مانی مۆڕال رووده‌ده‌ن.
پێویسته هه‌موو حوكمه‌تێك و ده‌سه‌ڵاتێك كاركردن و سیاسه‌تكردنی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی (مۆڕالی) بێت,ئه‌و بنه‌ما گرنگانه‌ی مۆڕاڵی سیاسی بریتین له وه‌رگرتنی رای میله‌ت له هه‌ر كارێكی چاره‌نوسساز و هه‌ر بریارێك كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به گه‌ل هه‌بێت,پێویسته دادپه‌روه‌ری هه‌بێت به‌و واتایه‌ی جیاوازی نه‌كرێت له‌به‌ر ئایدۆلۆژیا و ئاین وجیاوازی بیركردنه‌وه.
پێویسته به ته‌واوی یاسا بچه‌سپێت له وڵات چونكه ده‌رچوون له یاسا واتا ده‌رچوون له مۆراڵی سیاسی,یاساش سه‌روه‌ر بێت له یاسا جیاوازی نه‌كرێ بۆ هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌ك بێت,بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه پێویست ده‌كات چاودێری كردن بۆ هه‌موو كایه‌كانی حوكمه‌ت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی وڵاتێك ئه‌با به‌رێوه هه‌بێت,به هه‌بوونی ئه‌و چاودێریه به‌رێوه‌بردنێكی ئه‌خلاقی ده‌بێت و به‌رده‌وام له پێشكه‌وتن ده‌بێت ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته.
به وون بوونی مۆڕالی سیاسی ده‌بینین چی رووده‌دات له ده‌وروبه‌رمان,وه‌ك نموونه(سوریا,مصر),ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا و چاودێری نه‌بوو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ره‌و دیكتاتۆربوون ده‌ڕوات و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ونه پێش به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان سه‌ر ئه‌نجام بارودۆخێك دروست ده‌بێ له‌و ناوچانه‌ی بنه‌ماكانی مۆراڵی سیاسی و ئه‌خلاق له سیاسه‌ت كردنیان تیا نیه ئه‌ویش توره‌یی گه‌له,توره‌یی گه‌ل له‌وكاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ده‌بینی ئه‌وه‌ی ده‌نگی بۆ داوه و ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و هاوڵاتیه‌ك بووه مافی ئه‌و ده‌خوات,ته‌مه‌نی ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته كورته,وه‌ك ئه‌و نموونانه‌ی بینیمان كه كۆتایان پێهات,چونكه ئه‌وه‌ی له كۆتایی ده‌مێنیته‌وه ته‌نها گه‌له.
سوریا نموونه‌یه‌كی زیندوه وه تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه,به‌شار ئه‌سه‌د یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ی له‌سه‌رتاوه تا ئێستا هیچ كاتێك سیاسه‌تێكی وای نه‌كردوه له‌گه‌ل بنه‌ماكانی زانستی سیاسه‌ت و مۆراڵی سیاسه‌ت بگونجێت,ئێستا تۆمه‌تباره به كوشتنی چه‌ندین هه‌زار مرۆڤ وه به‌رده‌وامیشه تاوه‌كو ئێستا به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێش ئێستا وتم ده‌یڵێمه‌وه (ئه‌وه‌ی له كۆتای ده‌مێنیته‌وه ته‌نها گه‌له ),یه‌كێكی تر له‌و نا ئه‌خلاقی سیاسیه‌ی به‌شار ئه‌وه‌یه ئه‌و له ساڵی 2000 ه‌وه سه‌رۆكی سوریایه به‌پێی یاسا بێت له 2008 ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێ,به‌ڵام به‌هۆی هه‌مواری ده‌ستوره‌وه ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی درێژ كرده‌وه,جگه له‌و نزیكه‌ی 15 سه‌رۆكی تر به‌هۆی هه‌موای ده‌ستوره‌وه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یان درێژ كردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نامۆرالیهكانی سیاسه‌ت.
حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی مصری له كار لابراو,له ساڵی 1981 سه‌رۆكی مصره ئه‌گه‌ر به پێی یاسا بێت حوسنی موباره‌ك تا ساڵی 1989 ده‌یتوانی سه‌رۆكی مصر بێت,به‌ڵام وه‌ك به‌شار به‌هۆی هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی درێژ كردۆته‌وه,دوای ئه‌و به‌رێوه‌بردنه نا ئه‌خلاقی و دور له بنه‌ماكانی مۆڕالی سیاسی گه‌لی مصر له ساڵی 2011 توانیان به خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری كه به شۆرشی به‌هاری عه‌ره‌بی ناسرا له‌سه‌ر كار لایبه‌رن و سه‌رۆكێكی تر بۆخۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و رێگا سه‌ركه‌وتوانه‌ی سیاسه‌ت كردن بریتیه له ره‌چاوكردنی ئه‌خلاق له سیاسه‌ت,له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك به نایاسای و نا ئاسایی رۆشت به دڵنیایه‌وه به‌رده‌وام نابێ.