هه‌ڵه‌كانی چاپ له‌ڕۆژنامه‌ی_ڕێگای كوردستان_دا
له نێوه‌ندی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامهگهریوڕۆشنبیری كوردیدا،به‌ده‌گمه‌ن بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌بینین,كه خاڵی بێت له هه‌ڵه‌ی چاپ.وێرای هه‌ڵه‌ی ڕێنووسوزمانوداڕشتنوڕێسا ڕێزمانیه‌كان.ئه‌گه‌ر چی هۆكاروئامرازهكانی چاپوبڵاوكردنهوه له پێشكه‌وتنێكی خێرا‌و هه‌میشه‌ییدان,به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا، هه‌ڵه‌ی جۆاوجۆر به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه,به به‌رده‌وامی له بڵاوكراوه‌كان ده‌بینین.واته ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ش، نه‌بوونه‌ته فاكته‌رێك بۆنه‌مانی هه‌ڵه‌ی چاپ لهبڵاوكراوهكاندا.به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك وتمان,به‌ده‌گمه‌ن بڵاوكراوه‌یه‌ك هه‌یه خاڵی بێت له هه‌ڵه‌كانی تاییپو نووسین‌و داڕشتن‌و…تد.بێگومان هه‌ڵه‌كانی چاپ، گرفته‌كه‌ی هه‌ر ته‌نیا ئه‌وه نییه,وشه‌یه‌ك به ده‌ر له ڕێنووسی ڕاسته قینه‌ی خۆی ده‌نووسرێت,به‌ڵكو گرفتی گه‌وره له‌وه‌دایه، زۆر جار به هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌وه,كۆی مانای دیاریكراو‌و ڕاسته قینه‌ی وشه‌یه‌ك,هه‌ڵده‌گێڕدرێته‌وه,كه هیچ په‌یوه‌ندی به خودی وشه‌كه‌وه نه‌بێت.یاخود مانایه‌كی تری هه‌یه.به‌و پێیه‌ی ڕێساكانی زمانی كوردی له ڕووی نووسینووشهو بگره ڕسته سازیش,له زۆركاتدا له یه‌كتریه‌وه نزیكنوهاوشێوهن,ده‌بینین زۆرجار چه‌ندان وشه‌ی كوردی هه‌یه,هاوچوونێكی زۆر له نێوانیاندا ههیهوبهتهنیا گۆڕینی مۆرفیم یافۆنیمێك، ته‌واوی مانای وشه‌كه ده‌گۆڕێت.بۆنموونه: وشه‌كانی(سه‌هه‌ند)و(ڕه‌هه‌ند)زۆر له یه‌كتریه‌وه نزیكن,كه‌چی هه‌ردووكیان دوومانای جیاوازیان هه‌یه.وشه‌كانی(نه‌نگی)و(له‌نگی) ته‌نیایه‌ك پیت جیاوازیان هه‌یه.كه چی له ڕووی واتا‌و ماناوه,هه‌ریه‌كه‌یان واتایه‌ك ده‌گه‌یه‌نن, كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به یه‌كتریه‌وه نییه.زۆر وشه‌ی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ن وه‌ك(سڕكردن/قڕكردن، ڕاو/ڕاز،شه‌و/خه‌و،ئاڵا/ڤاڵا،چوون/بوون).ئه‌م دیارده زمانه‌وانیه له زمانه‌كانی دیكه‌ی دنیاش ده‌بینرێن.بۆنموونه وه‌ك(cat /cut )یاخود((pan/fan.كه‌واته هه‌ریه‌ك له‌م وشانه به هه‌ڵه له ستراكتۆری ڕستهیهكدابهرجهستهبكرێن,ده‌بێته هۆی گۆڕینی كۆی مانای ڕسته‌كه به ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا،كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌ناوه‌رۆكی ڕاسته‌قینه‌ی ڕسته‌كانه‌وه نه‌بێت.زۆر جار به‌هۆی هه‌ڵه‌ی چاپه‌وه, ئه‌م دیارده‌یه لهبڵاوكراوهكاندا ده‌بینین.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ر بابه‌تێك كه لهڕۆژنامهدابڵاودهكرێتهوه,به چه‌ندین فلته‌ر دا ڕه‌تده‌بێت تابڵاودهبێتهوه.له تاییپێستهوهبگره، تا ههڵهچنوبهرپرسی ڵاپه‌ره,دواتریش سكرتێری نووسینودواجاریش سه‌رنووسه‌ر.كه‌چی وێرای ئه‌و هه‌موو فلته‌ری ههڵسهنگاندنو به دواداچوونه,كه‌چی هێشتاش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بابهتهكان,هه‌ندێكیان ته‌ژین له هه‌ڵه‌ی چاپوڕێنووسوداڕشتنوزمانهوانی.بۆ به‌رگه گرتن له‌و گرفته,زۆرجار له‌رۆژنامه‌كاندا,هه‌ڵه‌چن دائه‌نرێت,كه‌چی سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی ناونیشانێكی كاركردنیان به نێوی (هه‌ڵه‌چن)ه‌وه هه‌یه,هاوشێوه‌ی رۆژنامه‌كانی دیكه,خاڵی نین له هه‌ڵه‌ی چاپ.یه‌كێكیش له‌و رۆژنامانه,رۆژنامه‌ی(رێگای كوردستان)هكه ئێمه له‌م وتاره‌دا باسی ده‌كه‌ین.بێگومان ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه,وه‌ك سامپلێك بۆ ده‌رخستنی هه‌ڵه‌كانی چاپ,به هیچ شێوه‌یه‌ك مانای كه‌مكردنه‌وه نییه له سهنگوقورسایی ئه‌و ڕۆژنامه یه.به تایبه‌تیش كه ڕێگای كوردستان,یه كێكه له‌و ڕۆژنامانه‌ی به سوپاسه‌وه، هه‌موو بابه‌ته‌كانی من,بێ هیچ جۆره سانسۆرێك بڵاودهكهنهوهومنیش، خوێنه‌رو هاوكارێكی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌كه‌م.به پێچهوانهوهدیاریكردنی به ئامانجی پێشخستنی زیاتری ڕۆژنامهكهولێوردبوونهوهی زیاتره‌له هه‌ڵه‌كانی چاپ‌و ئه‌و بابه‌تانه‌شی كه بڵاوده‌كرێنه‌وه.ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه,له‌و رۆژنامه‌یه‌دا,ناونیشانێك له ستاڤی كاری رۆژنامه‌كه هه‌یه‌به نێوی هه‌ڵه‌چن.بۆیه ئه‌مه‌یه جیاوازیهكهوههر ئه‌مه‌ش بوو، هانی ئێمه‌یدا, ئه‌م وتاره بنووسینوتیایدا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی چاپ له‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌ربخه‌ین,كه به‌سه‌ر ههڵهچنوبهپرسی لاپهڕهكانیش تێپه‌ریون!لێره‌وه‌ش ئاماژه به چه‌ند ژماره‌یه‌كی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌ده‌ین,كه چه‌ند هه‌ڵه یه‌كی چاپیان تیایه,دوای چاپكردنوبڵاوكردنهوهی ڕۆژنامه‌كه.ئه‌وانیش:_
*ژماره(1008)به‌رواری وه‌شاندن 14/11/2012:_
له‌م ژماره‌یه‌دا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی چاپ هه‌یه.له‌ڵاپه‌ره(2)دا,له میانه‌ی ڕاپۆرتێك له سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا,له‌دوو شوێن چه‌ند ڕسته‌یه‌ك به هه‌مان شێوه‌ی خۆیان دووباره كراونه‌ته‌وه.بۆنموونه نووسراوه(جۆرج سه‌برا كه سیاسه‌تمه‌دارێكی…تد) ئه‌م ده‌ربڕینه له دووشوێن دووباره كراوه‌ته‌وه. هه‌ر له هه‌مان ئه‌و ڕاپۆرته‌دا نووسراوه( به‌ڕێگای كوردستانی رایگه‌یاند) له كاتێكدا ده‌بێ بنووسرێت( به رێگای كوردستانی راگه‌یاند). واته له‌ڕووی رێنووسه‌وه گونجاوتره…له هه‌مان ئه‌و ڵاپهرهداو له میانه‌ی هه‌واڵێكدا نووسراوه(له به‌رواری 9/7/2012 كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌شتی هه‌ولێر).گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین,رۆژنامه‌كه له 14/11 ده‌رچووه,كه چی هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه,كه چوارمانگوپێنچ رۆژی به سه‌ردا ڕهتبوه!له سه‌رده‌مێكدا,كه ڕووداو‌و هه‌واڵه‌كان,له چه‌ند ساتێكی كورت به‌ولاوه, به هۆی هه‌واڵی نوێتره‌وه بایه‌خیان نامێنێ,چ پێویست ده‌كات,هه‌واڵێكی كۆن بڵاوبكرێته‌وه؟ گومانم هه‌یه كه ئه‌مه‌شیان هه‌ڵه‌ی چاپ بێت…له هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌و له ڵاپه‌ره(10)دا,كورته هه‌واڵێكی هونه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌چه‌ند ڕسته‌یه‌ك زیاتر نییه,كه چی زۆرترین هه‌ڵه‌ی چاپی تێدایه.بۆنموونه نووسراوه(دواتر ئه‌ویان برده بۆ سه‌ته‌لایتی میدیا تیڤی)هه‌روه‌ها نووسراوه(له چه‌ندین كاری هونه‌ریش به‌سداری كردوه).وێرای ئه‌مه‌ش هه‌ر له ده‌سپێكی هه‌واڵه‌كه‌وه,ڕۆژنامه‌نووسه‌كه به هه‌ڵه هه‌واڵه‌كه‌ی داڕشتووه,كه له به‌ر درێژی,ئاماژه‌ی پێ ناده‌ین.له‌هه‌مان ئه‌و ڵاپه‌ره‌دا,چاوپێكه‌وتنێكی هونه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه,كه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ڕێنووسیان تێدایه.بۆنموونه:رۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌ڵێت(له كۆتایی ههفتاكانوسهرهتای هه‌شتاكان,توانایه‌كی هونه‌ری بههێزبووی) له كاتێكدا ده‌بێ بڵێت(خاوه‌نی توانایه‌كی هونه‌ری به هێزبووی)هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی(له‌رۆژهه‌لاتی كوردستان لانكی هونه‌رمه‌نده دهنگخۆشهكانه).ئامرازی(له) له‌م ڕسته‌یه‌دا پێویست ناكات .بۆیه ده‌بێ بنووسێت(ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لانكی هونه‌رمه‌نده دهنگخۆشهكانه).لهدواڵاپهرهی هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌شدا,دووههواڵ بڵاوكراونه‌ته‌وه,كه یه‌ك ناونیشانیان هه‌یه,به‌ڵام بهدووڕێنووسی جیا نووسراون.له یه‌كه‌میاندا نووسراوه(گفوگۆ له سه‌رنامه‌ی دكتۆرای.) له دووه‌میشیاندا نووسراو(گفتوگۆكردن له سه‌رنامه‌ی دكتۆرای)..تد..
*ژماره(1009)به‌رواری بڵاوكردنه‌وه 21/11/2012:_
له‌و ژماره‌یه‌شدا,چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی چاپ ده‌بینرێن.له‌ڵاپه‌ره(2)دا,له میانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكدا نووسراوه(ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 19/11/2012) له كاتێكدا رۆژنامهكهله 21/11 ده‌رچووه.كه‌واته نابێ بنووسرێت ئه‌مرۆ،كه مانای ئه‌و رۆژه ده‌گه‌یه‌نێت,كه تیایداین.به‌ڵكو ده‌بێ بنووسرێت(له ڕێكه‌وتی 19/11).له‌لاپه‌ره(3) هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌شدا،نووسراوه(روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و..)كه‌چی هه‌مان ناونیشان له‌ڵاپه‌ره(11)نووسراوه(روبه‌روبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و).سه‌رنج لهههردوودهربڕینهكه بده‌ن.له شوێنێك به‌دوو(و)نووسراوه،له ئه‌وه‌ی تریان به‌یه‌ك(و)نووسراوه.هاوكات لهوشهیهكیاندا(ر)ی قه‌ڵه‌و نووسراوه,كه‌چی له ئه‌وی تریان،به پێچه‌وانه‌وه.له‌هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا,چه‌ند وشه‌یه‌ك ده‌بینین,كه له‌ڕووی ڕێنووسه‌وه،پێویسته به پیتی(ڕ)بنووسرێن,چونكه له كاتی فۆنه‌تیك كردنیاندا،به قوڕس ده‌رده‌بڕدرێن,كه‌چی له‌رۆژنامه‌كه‌دا به پێچه‌وانه‌وه نووسراون.وه‌ك وشه‌كانی:(رێژه/ملیون/را‌گرتن/رووداو)..تد.
ژماره(1011)به‌رواری بڵاوكردنه‌وه 5/12/2012
له‌م ژماره‌یه‌شدا,چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ڕێنووسوچاپ ده‌بینرێن.بۆنموونه:له‌ڵاپه‌ره(4) نووسراوه(ئه‌وه‌نده نۆرینگه‌و عیاده).له كاتێكدا,هه‌ردووكیان یه‌ك مانا ده‌گه‌یه‌نن.له‌هه‌مان ئه‌و ژمارهیهداولهههمان ڵاپه‌ره‌دا,له دووتوێی یه‌ك بابه‌تدا,وشه‌یه‌ك بهدووڕێنووسی جیا نووسراوه.(له شوێنێك نووسراوه په‌یمانگه,كه‌چی له‌شوێنێكی ترنووسراوه په‌یمانگا) له هه‌مان ئه‌و ژمارهیهداو له‌ڵاپه‌ره(5)دا,مانشێتێك زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام.مانشێته‌كه,له چوار وشه پێك هاتوه,كه‌چی سێ هه‌ڵه‌ی زه‌قی تێدایه. مانشێته‌كه نووسراوه(رۆژی 15ینیسانی 2012 له ناحییه‌ی سه‌ید سادق).وشه‌ی یه‌كه‌م,ده‌بێ به‌م شێوه‌یه بنووسرێت(15 ی نیسانی) هه‌روه‌ها وشه‌ی (ناحییه),پێویست ناكات,به دوو(ی) بنووسرێت. هه‌ڵه‌ی سَیهمیش(سید سادق) قه‌زایه نه‌ك ناحیه!له‌هه‌مان ئه‌و ژمارهیهداو له‌ڵاپه‌ره(6)دا،كورته هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه,كه‌چی مانشێتی هه‌واڵه‌كه,به‌هه‌ڵه نووسراوه.نووسیویانه(له‌ماوه‌ی 11رابردوودا).ئاخر چ رابردوو؟رۆژ؟مانگ؟ساڵ؟چۆن بزانین مه‌به‌ست له‌و یانزه‌یه،چیه؟..
*ژماره(1012)به‌رواری بڵاوكردنه‌وه 12/12/2012:_
له‌و ژماره‌یه‌ی رۆژنامه‌كه‌شدا,چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی چاپوڕێنووس،ده‌بینرێن.بۆنموونه:له‌ڵاپه‌ره(2),له میانه‌ی بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی،كه ئاراسته‌ی بریكاری وه‌زیری دارایی كراوه، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكیه‌وه، له ژێره‌وه مێژووه‌كه‌یان به هه‌ڵه نووسیوه.كه ئه‌ویش 21/9/2011). له‌هه‌مان ئه‌و ژمارهیهداو له ڵاپهر(3)دا,وشه‌ی(مرۆی)ده‌بێ به‌دوو(ی) بنووسرێت.واته به‌م شێوه‌یه(مرۆیی). له‌ڵاپه‌ره (4)ی هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا,په‌یامنێری سۆران,چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای سۆران ئه‌نجامداوه.كه‌چی خۆشیه‌كه له‌وه‌دایه,له سه‌ره‌تای چاوپێكه‌تنه‌كه،هه‌ڵه‌یه‌كی چاپی كردوه.ئه‌ویش له بڕی ئه‌وه‌ی بنووسێت(بواری خزمه‌تگوزاری) نووسیویه‌تی(بورای خزمه‌تگوزاری)…له‌ڵاپه‌ره (9)ی هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌شدا،وشه‌ی(گۆرانكاری) به هه‌ڵه نووسراوه(كۆرانكاری).واته له جیاتی پیتی(گ)،(ك) نووسراوه.
ژماره(1013)به‌رواری بڵاوكردنه‌وه 19/12/2012
یه‌كێك له گرفته دیاره‌كانی ڕۆژنامه‌ی ڕێگای كوردستان ئه‌وه‌یه,كه زۆر جار وشه‌یه‌ك به دووشێوهو ڕێنووسی جیاواز ده‌نووسن.له كاتێكدا وشه‌كه،هه‌مان وشه‌یه.بۆنموونه له‌و ژماره‌یه‌ی رۆژنامه‌كه‌دا، له میانه‌ی چه‌ند هه‌واڵێك، ئه‌و هه‌ڵانه ده‌بینین. بۆنموونه:له ڵاپه‌ره(4) ی ئه‌م ژماره‌یه‌دا,له دووتوێی كورته هه‌واڵێكدا، له شوێنێك نووسیویانه(ده‌ستوور) كه‌چی له شوێنێكی تری هه‌مان رسته‌دا، نووسیویانه(ده‌ستور)!.له‌هه‌مان ئه‌و ژمارهیهداو له ڵاپه‌ره(6)نووسویانه(سنووری) كه‌چی له ڵاپه‌ره(7)نووسیویانه(سنوری).له ڵاپه‌ره(7)ی هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا له‌هه‌واڵی سه‌ره‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌دا،له شوێنێك نووسیویانه(تووندوتیژی)كه‌چی له جێگه‌یه‌كی تری هه‌مان ڕسته‌دا، نووسیویانه(توندوتیژی).له‌ڵاپه‌ره(10) ی هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌شدا,له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی هونه‌ری،رۆژنامه‌نووسه‌كه ته‌نها له یه‌ك پرسیاردا،به دووڕێنووسی جیاواز، وشه‌یه‌كی نووسیوه.كه ئه‌مانیش(هونه‌ری)و(هوونه‌ری)یه!.له‌ڵاپه‌ره(11) هه‌مان ئهوژمارهیهشدا،ڕسته‌یه‌ك به ناته‌واوی نووسراوه. چونكه نووسیویانه(یه‌ك ملیۆن نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت).له كاتێكدا ده‌بێ بنووسرێت یه‌ك ملیۆن به‌رمیل.
*ژماره(1014)به‌رواری بڵاوكردنه‌وه 26/12/2012:_
له‌و ژماره‌یه‌ی رۆژنامه‌كه‌شدا،دوو تێبینیم به‌دیكرد.له‌ڵاپه‌ره(3) نووسراوه(به‌رپرسی كۆمیته‌ی پارێزگای حزبمان).واته ناوی ئه‌و پارێزگایه دیارینه‌كراوه.ئه‌گه‌ر هاوڕێیانی رۆژنامه بۆچوونیان وابێت,پێویست به نووسینی ناوی پارێزگاكه ناكات،چونكه هه‌موو هاورێیان ده‌زانن،ئه‌و به‌ر پرسه به‌رێزه به‌ر پرسی كام كۆمیته‌ی پارێزگایه.وه‌لێ خۆ ده‌بێ ئه‌وه بزانین،خۆ به ته‌نها هاوڕێیان رۆژنامه‌كه ناخوێننه‌وه.ئه‌ی خوێنه‌رانی تر؟. له‌لاپه‌ره(6)ی هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌شدا، پانۆرامای رووداوه‌كانی(ساڵی 2012)یان بڵاوكردۆته‌وه.كارێكی باشیان كردوه.وه‌لێ له دوو ڕووداوی یه‌كه‌مدا،به‌هه‌ڵه به‌رواره‌كه‌یان نووسیوه.له بڕی مانگی یه‌ك،مانگی دوانزه‌یان نووسیوه…
ژماره(1015)به‌رواری بڵاوكردنه‌وه 9/1/2013:_
یه‌كێك له گرفته‌كانی رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان ئه‌وه‌یه،كه له‌یه‌ك ژماره‌و بگره له دووتوێی یه‌ك بابهتوههواڵدا، به چه‌ندین شێوه ڕێنووسی وشه‌یه‌ك ده‌نووسن.له‌كاتێكدا وشه‌كه هه‌مان وشه‌یه.بۆنموونه:له‌و ژماره‌یه‌دا له‌ڵاپه‌ره(2) له‌كورته هه‌واڵێكی سه‌رووی لاپهرهكهدا،نووسیویانه(وڵات).كه‌چی له لاپه‌ره(5)دا له هه‌مان جێگه نووسیویانه(ووڵات).له‌لاپه‌ره(7)ی هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا له میانه‌ی كورته هه‌واڵێكدا،هه‌ڵه‌یه‌كی چاپ هه‌یه،كه نووسیویانه(واژۆ كۆككراوهتهوه).له‌ڵاپه‌ره(8)ی هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌دا،له هه‌واڵێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،چه‌ندین وشه په‌ڕێندراوه.كه له به‌ر زۆریان ئاماژه‌یان پێناده‌ین.له‌لاپه‌ڕه(9)ی هه‌مان ژماره‌دا،وشه‌ی گواستنه‌وه‌یان به هه‌ڵه نووسیوه.كه نووسراوه(گواسته نه‌وه‌دا).له‌لاپه‌ره(10)دا له جیاتی بنووسرێت(فیلم) نووسیویانه(فلیم).له‌هه‌مان ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا,چاوپێكه‌وتنێكی هونه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه.به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه،رۆژنامه‌نووسه‌كه ته‌نیا له یه‌ك ڕسته‌دا،به دووشێوه‌ی جیا ناوی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی نووسیوه.كه ئه‌ویش(باكوری)و(باكووری)یه!.
ژماره(1016)به‌رواری بڵاوكردنه‌وه 16/1/2013:_
له‌و ژماره‌ی رۆژنامه‌كه‌شدا،چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی چاپوڕێنووس هه‌یه.بۆنموونه:_له‌ڵاپه‌ره(3)له میانه‌ی كورته هه‌واڵێكی سه‌رووی لاپه‌ڕه‌كه‌دا،له جیاتی وشه‌ی(گه‌نده‌ڵی) نووسیویانه(گهدنهڵی)!.له‌ڵاپه‌ره(4)دا نووسیویانه(ناحیه)كه‌چی له‌ڵاپه‌ڕه‌ی به‌رامبه‌ری واته لاپه‌ره(5) ئه‌مجاره نووسیویانه(ناحییه).له‌هه‌مان ئه‌و لاپه‌ڕه‌دا،له هه‌واڵێك نووسراوه(تالاسیما)و(تالاسیمیا).له‌ڵاپه‌ره(7)دا ته‌نها له یه‌ك هه‌واڵدا، نووسراوه(سوودمه‌ند)و(سودمه‌ند).لهدوالاپهرهی هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌شدا،چاوپێكه‌وتنێكی هونه‌ری یه‌كجار كورت بڵاوكراوه‌ته‌وه،كه چی زۆرترین هه‌ڵه‌ی چاپیان تیادایه.وه‌ك: وشه‌كانی(نناخی)(رهخننه)(ره‌خنه نگر)(بهدهوامدهبێ) له جیاتی به‌رده‌وامده‌بێ.
بێگومان ئه‌مانه به‌شێك بوون،لهوههڵانهی له ڕۆژنامه‌كه‌دا وه‌ك خوێنه‌رێك به‌دیم كردن.دڵنیاشم ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ هه‌موو ژماره‌كان بڕۆیشتمایه،هه‌ڵه‌ی زیاتریشم به‌دی ده‌كرد.هه‌ڵبه‌ته كاری هه‌ڵه‌چنی سه‌خته‌و زۆر زه‌حمه‌ته هه‌ر كه‌سێك بێت بتوانێت،به سه‌ر كۆی بابهتهكان دابچێته‌وه‌و هه‌ڵه‌كان ڕاستبكاته‌وه.وه‌لێ مادامه‌كێ له ڕۆژنامه‌كه‌دا هه‌ڵه‌چن هه‌یه, ئه‌وا رۆژنامه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.وێرای ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه به شێكی زۆری ئه‌م هه‌ڵانه هی خودی نووسهرودارێژهرهكان بێت‌و ستافی رۆژنامه لێی بێ ئاگابێت.به‌ڵام واپێویست ده‌كات ئه‌گه‌ر نووسه‌رێكیش بابه‌تێك به تاییپ كراویه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه بنێرێت،ههڵهچنوستافی رۆژنامه سه‌ر له‌نوێ به سه‌ر بابه‌ته‌كه دابچنهوهوشهنوكهوی هه‌ڵه‌كانی بكه‌ن.دواجار ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م كه من ته‌نها مانشێتوسهردێری یه‌كه‌می بابه‌ته‌كانم وه‌رگرتوه‌و نه‌چوومه‌ته نێوهرۆكودرێژهی بابه‌ته‌كانه‌وه،كه ڕه‌نگه هه‌ڵه‌ی زیاتریان تیابێت.به هیوام ستافی ڕۆژنامه سه‌رنجه‌كانم به سنگێكی فراوانه‌وه وهربگرنو ئازادیشن به مه‌به‌ستی دڵنیابوونی زیاتر له‌و هه‌ڵانه‌ی ئاماژه‌م پێكردوون،یه‌ك به یه‌ك بچنه‌وه سه‌ر كۆی ئه‌و ژمارانه‌ی وه‌ك سامپل، له‌و بابه‌ته‌دا نیشاندراون….
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
رواندز/كۆتایی كانونی دووه‌می 2013