دوو نیگه‌رانی به‌جێ به‌ڵام ناوه‌خت
دوو نیگه‌رانی به‌جێ به‌ڵام ناوه‌خت
حه‌مه‌غه‌فور
ئه‌مڕۆ جه‌بار یاوه‌ر ووته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێم له لێدووانێکیدا بۆبڵاوکراوه‌ی (هاوڵاتی) ڕه‌خنه‌ی له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی عه‌دنان مفتی، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێم گرت که ڕۆژی 8/9 له ووتاری کردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی په‌رله‌ماندا خوێندییه‌وه سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستی نێوان ئه‌مریکاو حکومه‌تی مالکی بۆ فرۆشتنی چه‌کی سه‌ربازی پێشکه‌وتوو به حکومه‌تی ناوه‌ندی. مفتی داوای کردبوو که ئه‌مریکا پێویسته به مه‌رج ئه‌و سه‌ودایه بباته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌و به‌ڵێن له حکومه‌تی عێراق وه‌ربگرێت که ئه‌و چه‌کانه له دژی هه‌رێمی کوردستان به‌کارنه‌هێنێت. یاوه‌ر له لێدووانهکهیدا کتومت ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ڕه‌تکردۆته‌وه‌و ووتوویه‌تی: "مه‌سه‌له‌ی كڕینی چه‌ك بۆ سوپای عێراق په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێمه‌وه نییه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد وته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كورستان رای تایبه‌تی خۆیهتیو گوزارشت له‌رای هه‌رێمی كوردستان ناكات. ئه‌و لێدوانه ته‌نیا قسه‌ی شه‌خسی كاك عه‌دنان موفتی خۆیهتیو ئه‌وه ته‌نیا ئه‌گه‌رێكی دووره سوپا هێرشبكاته سه‌ركوردستان." له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا یاوه‌ر ده‌ڵێ:"كه هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه نییه، چۆن‌و له‌كێ چه‌ك ده‌كرێت. وتیشی، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه كه ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وه‌كو بۆچوونی هه‌رێم كاری له‌سه‌ر بكرێت".
هه‌م عه‌دنان مفتی هه‌م جه‌بار یاوه‌ر له ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا به درووست دان ئه‌نێن به دوو نیگه‌رانی واقعیدا که ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی هه‌موو ئه‌و شته‌ی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی له دوای ڕووداوه‌کانی به‌هاری 991ه‌وه پێکیانه‌وه ناوه له هه‌ناویدا هه‌ڵگرتووه. مفتی ڕاستگۆیانه‌تر له گۆشه‌نیگای ترسی له له ده‌ستدانی سه‌روه‌ری هه‌رێمه‌که‌وه نیگه‌رانییه‌که‌ی ئه‌خاته‌ڕوو وه داوای زه‌مانه‌ت له ئه‌مریکا ده‌کات، به‌ڵام یاوه‌ر له‌وه ده‌ترسێ که تۆمه‌تی جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی خوازی بخرێته پاڵیانو حکومه‌تی ناوه‌ند بیانووی بکه‌وێته ده‌ست بۆ په‌لاماردانه‌وه‌ی کوردستان. به ڕاستی هه‌ردووکیان له‌سه‌ر هه‌قن. به‌ڵام ئه‌م شڵهژانو تێکهولێکهیهی ئێستا ناسیونالیزمی کوردی تێکه‌وتووه به‌ره‌نجامی سیاسه‌تی شه‌ریکبوونه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ناوهندو لکاندنه‌وه‌ی کوردستانه به عێراقه‌وه. ئه‌مه ئاکامی ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه شکستخواردووه‌یه که ناویان نابوو فیدراڵییه‌ت یا سیاسه‌تی ڕێکهوتنو ته‌وافوق.
ڕێکه‌وتنی ئه‌منی درێژخایه‌نی نێوان حکومه‌تی ناوهندو ئه‌مریکا، تا بگات به مامه‌ڵه‌و گرێبه‌ستی فرۆشتنی چهکو چۆڵی سهربازیو فڕۆکه‌ی جه‌نگی (ئێف16) به به‌های زیاتر له 12ملیارد دۆلار، هه‌ر وه‌ک مه‌سعود به‌رزانی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر ووتبووی، ئێمه هیچ ئاگادارییه‌کمان له ڕێکه‌وتنی ئه‌منی نێوان حکومه‌تی مالکی‌و ئه‌مریکا نییه، به ته‌واوی نیشانی ئه‌دات که هه‌رێمی کوردستان‌و تهجروبهکهشی بۆ ئه‌مریکا به‌های نه‌ماوه‌و حکومه‌تی ناوه‌ند هاتۆته پێشه‌وه. ڕه‌واڵێکی لۆژیکیشه که ئه‌مریکا له ڕووی یاساییه‌وه ئه‌توانێ له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی له‌و جۆره ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ دۆخێکی کاتیی وه‌کو ئێستای کوردستاندا ڕێپێدراو نییه کاری له‌و جۆره. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ودایه ته‌جروبه‌ی کوردستانیش بخاته ژێر مه‌ترسییه‌وه- که خستوویه‌تی، ئه‌مریکا له پێشبڕکێیدا له‌گه‌ڵ ڕوسیا‌و چین‌و ئه‌وروپادا ناچاره مۆری بکات. هه‌ر ئه‌مه‌شه که به درووست سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانی وادار کردووه که به ده‌نگی به‌رز ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی به دنیا ڕاگه‌یه‌نێت. به‌ڵام ساتی ڕاگه‌یاندنی نیگه‌رانییه‌که به‌سه‌رچووه‌و که‌س به هه‌ندی ناگرێت. عه‌دنان مفتیو په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بوایه زۆر پێش ئێستا خه‌می ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی ئه‌مڕۆیان بخواردایه. په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بووایه، ده‌بوو ڕێزی دابنایه بۆ ڕای جه‌ماوه‌رو ملی دانهواندایه بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان که خوازیاری جیابوونه‌وه‌ی کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بوون له کاتی ڕیفراندۆمه نافه‌رمییه‌که‌ی 2005دا.
ئێستا کاتێک که خه‌ریکه به ته‌واوی کار له کار ده‌ترازێ، وه هه‌موو ئاماژه‌کان ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن که ڕووداوه‌کان به ئاراسته‌ی دژ وه پێچه‌وانه‌ی ویست‌و ئاره‌زووی خه‌ڵکی کوردستاندا ئه‌ڕواته به‌ره‌وه، که‌چی په‌رله‌مانی کوردستان‌و حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی هه‌ر چاویان بڕیوه‌ته به‌غداو بێ منه‌ت خه‌ریکن قومارێکی دۆڕاوی دیکه دیسانه‌وه به‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بکه‌نه‌وه. مه‌سه‌له‌ی کوردستان‌و مافی چاره‌ی ئه‌م خه‌ڵکه له به‌غدا یهکاڵاناکرێتهوه. ئه‌مه به سه‌د شێوه تاقیکرایهوهو بێ هووده بوو. خه‌ڵکی کوردستان نابێ چیتر ڕازی بن چاره‌نووس‌و ئایینده‌ی خۆیان‌و نه‌وه‌کانیان هه‌روا به ده‌ست ئه‌م حیزبانه‌وه ساتوسه‌ودای پێوه بکرێت. پێویسته ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ له پێناو سهربهخۆییو ئهمنو ئاسایشی کوردستاندا.
زیاتر له حه‌ڤده ساڵه کوردستان دیفاکتۆ له عێراق جیایه‌و خه‌ڵکی ته‌جروبه‌ی باشیشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌ربه‌خۆییدا. ئا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا که ته‌نگژه‌کان چوونه‌ته ئاستی تره‌وه‌و ململانێکان ڕوون‌و به‌رچاون، کاتی ئه‌وه‌یه که مافی چاره‌ی خۆنووسین به‌رز بکرێته‌وه. میکانیزمی ئه‌و هه‌نگاوه‌ش داواکردنی به‌رپاکردنی ڕیفراندۆمێکی ئازادانه‌یه له هه‌موو ناوچه کوردنشینه‌کاندا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی کوردستان‌و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی ئه‌و ناوچه‌و شوێنانه‌ی نیزاعیان له‌سه‌ره وه‌کو کهرکوکو خانه‌قین. ڕیفراندۆم شێوازێکی سه‌رده‌میانه‌و ژیرانه‌یه بۆ کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کانی جیهانو تاقیکراونه‌ته‌وه‌و ئه‌نجامی زۆر باشیان بووه. زیاتر له نیو سه‌ده‌یه جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی جڵه‌وی مه‌سه‌له‌ی کوردی به‌ده‌سته‌وه گرتووه‌و بێ ئاکام بووه له چاره‌سه‌ر کردنیدا. ئیتر هه‌ق وایه جیهان ڕێگا بدات ئه‌م خه‌ڵکه خۆیان له ڕیفراندۆمێکدا بڕیاری کۆتایی خۆیان بده‌ن سه‌باره‌ت به ووڵاته‌که‌یان. ئایا ئه‌یانه‌وێ له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێننه‌وه، یاخود جیابوونه‌وه‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن؟! پێم وایه جیهانی شارستانی ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشانداوه که تراژیدیای سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان کۆتایی بێت. به کۆتایی هاتنی کێشه‌ی کورد جوگرافیای سیاسی جیهان ئینسانی تر‌و شایسته تر ده‌بێت بۆ پێکه‌وه ژیان.
11سێپتێمبه‌ر2008