سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا…..فه‌هد گرده‌وانی
سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا
گه‌نج…ڕه‌ش…باوکئیسلام…دیموکرات…کریستیان
هه‌تا دوێنێش باوه‌ڕه‌م وابوو بهکرێوگیراوێکی ڕه‌ش پێسته‌کی ئه‌مریکی شه‌ڕانی و خوێڕی و دز و حه‌شیشه‌کێش و مرۆڤ کوژ ببێته قاتیلی باراک ئۆباما و تاوانی کوشتنه‌که بخاته ئه‌ستۆی خۆی . چاکبوو ئه‌و خه‌ونه‌م بووه خه‌یاڵ و خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه پۆلیسی یه‌کان و فیلمه‌کانی سینه‌ما که تاکو ئه‌مڕۆکه لێره و له‌وێ نیشان ده‌درێن ، نه‌بووه ڕاستی .ده‌زانم ئه‌مریکا وڵاتێکی دیموکراسی یه و خه‌ڵکی بۆی هه‌یه ده‌نگی خۆی بخاته ناو سه‌ندوق و رای خۆی ئاشکرا بکات .به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ئه‌مریکیانه چه‌ند له سیاسه‌تی منداڵانه وساویلکانهی {جۆرجبۆشی باوک وکوڕ} بێزارببن هه‌تا ده‌نگ بده‌نه یه‌کێکی وه‌کو ئۆباما و خه‌ونی [مارتین کینگ لۆپهر] بهێننه دی و له پێناوی چه‌سپاندنی ئاشتی ، سیاسه‌تی تڕوهات و هه‌مه‌جی بۆش بخه‌نه ناو زبڵدانی مێژوو . [جۆن ماکهین 29/8/1936] ئه‌و کۆنهسهربازهپیرهی پارتی کۆماری چونکه خۆی گرێ دابوو به سیاسه‌تی بۆش بۆی نه‌کرا هه‌تا دڵی یه‌هودی یه‌کانی ئه‌مریکا که دۆست و برای ئیسرائیلن بۆخۆی رابکێشێ بۆیه نزیکه‌ی [ 70%] یه‌هودی یه‌کانی ئه‌مریکا که خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتن ده‌نگی خۆیان دا به [باراک حسین ئۆباما 4/8/1961] .
جێگری سه‌رۆکی ئۆباما [جو بایدن له 20/11/1942 له‌دایک بووه شاره‌زایی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و یاسا هه‌یه .ده‌مێکه سه‌ناتۆره . هاوسه‌ره‌که‌ی ناوی جیلترئسی جیکۆبزه . خاوه‌نی سێ منداڵه . سه‌ر به ئایینی مه‌سیحی کاتۆلیکی یه . کاری پارێزه‌ری [محامی] کردووه . له شه‌ڕی بۆسنی یه‌کان له یۆگسلاڤیای کۆن یه‌کێک بووه له‌وانه‌ی پارێزگاری له موسڵمانهبۆسنیهکان کرد و داوای دادگایی کردنی تاوانبارانی جه‌نگی کرد .له شه‌ڕی دژی عێراق و سه‌رۆک بۆش دا گووتی ئه‌مریکا ته‌نها رێگایه‌کی له‌به‌رده‌مه ئه‌ویش روخاندن و له‌ناوبردنی رژێمی سه‌دام حسینه. ] یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی حه‌زده‌کات و داواده‌کات عێراق ببێته سێ ده‌وڵه‌ت و پارچه ببێت .عێراقی تازه یا عێراقی نوێ ببێته، {کوردستان …سونه[سونستان]…شیعه[شیعستان]}. پارچه بوونی عێراق و دابه‌شبوونی عێراقی تازه و ئه‌و پارچه‌بوونه له نووسینه‌کانی پێشووم به ئاشکرا باسم کردووه و له هه‌ندێکیان هه‌تا نه‌خشه‌ی عێراقیشم پارچه پارچه کردبوو . لێره‌دا هیوادارم بایدن له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌که‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت و پڕۆژه‌ی پارچه بوونی عێراق جێبه‌جێ بکات . به ڕایمن ئه‌و عیراقه جگه له‌و سێ پارچه‌یه دوو پارچه‌ی تریشی لێببێته‌وه و خه‌ڵکی ببێته خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی خۆی له زمان و کۆلتور و ئازادی ئه‌ویش {تورکه‌کان[تورکستان]…مه‌سیحیه‌کان[کریستیانستان]} ، به کارێکی باش ده‌زانم و ده‌بێته پاراستنی مافی مرۆڤ.له‌و عێراقی تازه‌یه ده‌کرێت شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئه‌وانه ده‌ستنیشان بکرێت و ئه‌و خاکهزۆرهی به‌ناو خاکی عێراق شوێنی ده‌یان ده‌وڵه‌تی لێده‌بیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارچهپارچهبکرێت .نموونه‌ی ده‌وڵه‌تی بچوک گه‌لێک زۆره ،زۆربه‌ی ئه‌وده‌وڵه‌ته بچوکانه ئه‌ندامیشن له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان .با لێره‌دا باسی هه‌ندێک ده‌وڵه‌ت بۆ نموونه بکه‌ین . {به‌حرێن پایه‌ته‌خته‌که‌ی مه‌نامه یه و ژماره‌ی دانیشتوانی 753 هه‌زاره و 622 کیلۆمه‌ترچوارگۆشه‌یه پاره‌که‌ی دیناره و زمانی عاره‌بی و فارسی و ئۆردۆ قسه‌ی پێده‌کرێت . برونی[برونای] پایه‌ته‌خته‌که‌ی بهندهرسیری بێگاوا و ژماره‌ی دانیشتوانی 390 هه‌زاره و 5765 کیلۆمهتریچوارگۆشهیه و پاره‌که‌ی دۆلاری برونی یه و زمانی مالی و ئینگلیزی قسه‌ی پێده‌کرێت . ئیسله‌ندا پایه‌ته‌خته‌که‌ی رایکهڤیک و پاره‌که‌ی کرۆنی ئیسله‌ندی یه و 309699 هه‌زاره و 103000 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه و زمانی ئیسله‌ندی یه . لۆکسمبورگ پایه‌ته‌خته‌که‌ی لۆکسه‌مبورگ و 467 هه‌زاره و 2586 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه و پاره‌که‌ی فره‌نکی لۆکسهمبورگی یه و زمانی فه‌ره‌نسی و ئه‌لمانی و لیتسهبورگیش قسه‌ی پێده‌کرێت .کۆماری عاره‌بی بیابانی دیموکراتی پایه‌ته‌خته‌که‌ی ئهلعیون[العیون]ه و ژماره‌ی دانیشتوانی 261174 هه‌زار که‌سه . پێوانه‌که‌ی 288هه‌زارکیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه .پاره‌یان پیزیتای بیابانی یه . گرێنادا زمانییان ئینگلیزی یه 344 کیلۆمه‌ترچوارگۆشه‌یه ژماره‌ی دانیشتوانی 89703 هه‌زار که‌سه. پاره‌یان دۆلاتی کاریبی یه و پایه‌ته‌ختی سانت گۆرگیسه . ماڵتا ژماره‌ی دانیشتوانی 407 هه‌زار که‌سه . پێوانه‌که‌ی 316 کیلۆمه‌ترچوارگۆشه‌یه . پایه‌ته‌ختی ناوی ڤالیتا و پاره‌ی ئێوڕۆ یه و به زمانی ئینگلیزی و ماڵتی سان ده‌که‌ن . قوبرس 855 هه‌زاره…قه‌ته‌ر 841 هه‌زاره…گامبیا 1709000..گابۆن 1331000 و نزیکه‌ی 42 ده‌وڵه‌ت ژماره‌ی دانیشتوانیان له ملیونێک که‌متره و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانن .} عاره‌بی سونه و عاره‌بی شیعه و تورکمان و کریستانیان ئه‌وه‌نده زۆرن که ژماره‌یان بۆ ده‌وڵه‌تێک ده‌ستده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی کاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن . نموونه‌ی دیموکراتیه‌ت و پێکه‌وه‌ژیانیش ده‌بێته دۆستایه‌تی و دراوسییه‌تی .
تورکیا و ئێران و سووریا له داخی ئه‌و عێراقه پارچه‌بووه و سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵکانی سونه و شیعه و کورد و تورک و کریستیان ناتوانێت وه‌کو خۆی و له قه‌واره‌ی خۆی بمێنیته‌وه و ناتوانێت ده‌ست له‌ناو ئه‌و میلله‌تانه وه‌ربدات . ئه‌گه‌ر تورکیا بیه‌وێت تورکه‌کان ده‌خاته ژێر ده‌ستی خۆی و ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت شیعه‌کان ده‌خاته ژێر چاودێری خۆی و ئه‌گه‌ر عاره‌به سونیه‌کانیش حه‌زبکه‌ن ده‌چنه سه‌ر ئوردن و سوریا و سعودیا . ئه‌و لێک ترازانه ده‌بێته ئاسووده‌یی ژیانی پێکه‌وه‌یی عومه‌ر و عه‌لی و ریزگرتنی تورکمان و کورد و مه‌سیحی یان . به‌زۆری و زۆرداری نه‌ته‌وه‌کان به یه‌کتر نابه‌سترێنه‌وه هه‌روه‌کو نموونه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و یوگسلاڤیا . زمانی ئاگر و چه‌وساندنه‌وه و جینوساید ئیتر له سه‌رده‌می تازه‌دا وهل بووه . شیعه‌کانی عێراق بیانه‌وێت یان نا تازه ده‌ست له حوکمڕانی به‌رناده‌ن و خۆشیان به زۆرینه‌ی خه‌ڵکی عێراق ده‌ناسن . سونی یهعارهبهکانیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقی خۆیان به حوکمڕانی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌زانن . پارچه‌بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌و هه‌سته ته‌سکی یه له‌ناو ده‌بات .
ئه‌مریکا له‌ژێر سێبه‌ری سه‌رۆکی تازه‌ی [ئۆباما] ده‌توانێت که‌ڵه‌گایی خۆی وازبهێنێت و ده‌ستی دۆستانه درێژ بکات و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا به خۆشی و ئاشتی بژیت و باری ئابووری خۆشی چاک بکات . ده‌توانێت وا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وازی بکات که هه‌موو وه‌کو برا پێکه‌وه مافیان هه‌بێت ببنه خاوه‌نی خاکی خۆیان و ئیسرائیلیش ده‌ست له‌و خاکانه به‌ربدات که داگیری کردوون . بوونی ئاشتی یه‌کی ته‌واو له‌و ناوچه‌یه گڕوپهتونژڕهوهکانی بهناوئیسلامی له‌ناو ده‌بات و توندوتیژی نامێنێت .له هه‌موو کاتێکدا کاتێک چه‌وساندنه‌وه و داگیرکردن و ره‌گه‌زپه‌رستی و سیاسه‌تی شۆڤینی و دیکتاتۆری هه‌بێت له به‌رابه‌ری ئه‌و توندوتیژی یه کرده‌وی تێڕۆڕ و توندوتیژیش له‌دایک ده‌بێت . ئه‌مریکای تازه ده‌توانێت له ڕێگای دیالۆگ و پێکه‌وه ژیان دنیا ئاسووده بکات و له‌گه‌ڵ دنیای تازه هه‌وڵبدات بۆ پاککردنه‌وه‌ی ژینگه و ئاسووده‌یی مرۆڤ .
هه‌نوکه باسی ئه‌وه ده‌کرێت که ئۆبامای سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو : له مانگی یه‌کی سالێ 2009 ده‌ست به‌کار بێت و بچیته کۆشکی سپی ،تا ئه‌وکاته نا‌توانیین پێشبینی بکه‌ین و سه‌لامه‌تی ژیانی ئه‌و مرۆڤه بزانین ئاخۆ ده‌گاته کۆشکی سپی و ده‌وامی خۆی وه‌کو سه‌رۆکێکی پێست ڕه‌ش ده‌کات یان خه‌ونه‌که‌ی [مارتین لۆپهر کینگ] هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و جارێ سه‌رۆکێکی ڕه‌ش پێست حوکمی ئه‌و ئه‌مریکایه ناکات . کوشتنی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌وه‌نده سه‌خت نی یه . بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رامی هه‌ندێک نامرۆڤ بێته دی و چاوی به‌رایی نه‌دات که ره‌شپێستێکی گه‌نج حوکمرانی بکات .
خه‌ونه‌که‌ی قه‌شه مارتین لۆپهر کینگ هاته دی:
نزیکه‌ی چل‌وپێنج 45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، تێکۆشه‌ری مافی مرۆڤ و مافی مه‌ده‌نی ڕه‌شپێست ، مارتین لۆپهری قه‌شه به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری زۆر له واشنتۆنی پایه‌ته‌خت له وتاره مێژووه‌که‌ی دا وتی:
{{ دۆستان پێتان ده‌ڵێم …له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌خته و ئاسان نی یه ، به‌ڵام هه‌ر خه‌ونم هه‌یه … رۆژێک له ڕۆژان ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ڕاده‌بێت و له‌گه‌ڵ باوه‌ڕیی[ئیمان]ی راسته‌قینه‌ی ده‌ژی … که هه‌موو مرۆڤ له‌دایک بوونه به یه‌کسانی …خه‌ونم هه‌یه رۆژێک له رۆژان له‌سه‌ر گرده‌کانی جورجیای سوور ڕۆڵه‌کانی کۆیله[عه‌بید] و ڕۆڵه‌کانی ئاغای[خاوه‌نی] کۆیله ده‌توانن پێکه‌وه دانیشن …خه‌ونم هه‌یه که چوارمنداڵهکهم رۆژێک له رۆژان له وڵاتێک ده‌ژین که هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ناکرێت له‌سه‌ر بناغه‌ی ره‌نگی پێستیان به‌ڵکو له‌سه‌ر بناغه‌ی که‌سایه‌تیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێن ..تاد}}. ئه‌و خه‌ونه بووه راسته‌قینه و خه‌ڵکی ڕه‌شپێست که‌بۆی نه‌بوو له‌گه‌ڵ سپیه‌کان بچنه هه‌مان توالێت له ئه‌مریکا که‌چی هه‌نوکه بۆ یه‌که‌مجار ده‌نگ ده‌ده‌ن و ده‌بێته سه‌رۆکی وڵات . خه‌ڵکی ڕه‌شپێست ده‌بوایه له‌ناو ئۆتۆبوسهکان[پاسه‌کان]ی ئه‌مریکا شوێنی خۆیان بۆ سپی یه‌کان جێبهێڵن ، که‌چی ئه‌مڕۆکه ده‌بێته سه‌رۆک .قه‌شه مارتین بۆی نه‌کرا به خه‌ونه‌کانی ڕابگات و پاش پێنج ساڵان دوای ئه‌و وتاره مێژووی یه کوژڕا و شه‌هید کرا ، به‌ڵام هاوڕێ یه‌که‌ی که له‌کاتی کوشتنی له‌گه‌ڵ مارتین لۆپهر بوو ، قه‌شه [جیسی جا‌کسۆن] بۆی کرا ئه‌و له‌و خه‌ونه بژیت و به‌چاوی فرمێسکه‌وه که‌ناڵه ته‌له‌فزیونه‌کانی جیهانی نیشانی بده‌ن له‌کاتی بردنه‌وه‌ی باراک ئۆباما . فرمێسکه‌کانی بوونه سیمبۆڵی یه‌کسانی بۆ مرۆڤایه‌تی .
کێ بوو ده‌یگووت خه‌ونی شاعیرانه‌یه کوردستان ببێته سه‌ربه‌خۆ ، با په‌شیمان بێته‌وه ئه‌گه‌رنا مێژوو به‌ردی تێده‌گرێت و نه‌وه‌ی نوێ ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی به‌چاوی خۆی ده‌بینێت . هه‌روه‌کو ئێستاکه ئه‌مریکای یه‌کان و ره‌شپێسته‌کان به‌چاوی خۆیان ده‌بینن .
سه‌فه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مریکا
له‌و کاته ناسکه‌دا به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، سه‌ردانی ئه‌مریکای کرد و بانگه‌وازی هاتنی له‌شکری ئه‌مریکی و کردنه‌وه‌ی بنه‌که‌ی سه‌ربازی له کوردستان کرد . هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆککۆماری عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌تا ناو شاده‌ماری خوێنیان خۆیان به عێراق گرێ داوه و به‌ستۆته‌وه ، به‌ده‌یان وتار و راگه‌یاندنیان راگه‌یاندووه که به‌شێکن له عێراق و جارجاره‌ش بوونی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی کوردستان به خه‌ون ده‌زانن . ئه‌و هه‌ڵه سیاسی یه کو ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که بنکه‌ی سه‌ربازی له هه‌رێمێک بکرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی[مه‌رکه‌زی] ڕای له‌سه‌ر نه‌بێت یان ڕه‌زامه‌ندی نه‌بێت . ئه‌و چه‌کدارانه‌ی هه‌رێم یا پێشمه‌رگه که بنکه‌کانی سه‌ربازگای ئه‌مریکی بپاریزن یا پاسه‌وانی بۆبکه‌ن سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقن یا سه‌ر به هه‌رێم . ئه‌وه چه‌ند ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم داوای مه‌عاشی پێشمهرگهولهشکری کوردستان له عێراق ده‌که‌ن ، ئه‌ی چۆن سه‌رۆکی هه‌رێم داوای سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری ئه‌وه ده‌کات که بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی بێته کوردستان . گه‌لۆ ده‌بی ئه‌وه‌نده قدیلکانهی ئه‌مریکا خۆش بێت که له پشت په‌رله‌مانی عێراقی و حیزبهسیاسی یه‌کانی عێراقی ئه‌مریکا ئه‌وه قه‌بووڵ بکات . ئه‌و موستهشارهسیاسی یانه[ڕاوێژکار] نه له کامه قوتابخانهسیاسهتیان ته‌واو کردووه هه‌تا سه‌رۆکی هه‌رێم به‌و ده‌رده ده‌به‌ن و تووشی ئه‌و ههڵهسیاسیانهی ده‌که‌ن که زارۆکیش تووشی نابێت . به‌رله‌وه‌ی رأیمهبۆگهنهکهی سه‌دام حسین بروخێت ده‌کرا له حه‌ریر که له‌شکری ئه‌مریکا هاته‌خواره‌وه بنکه‌ی سه‌ربازی خۆی دابنێت و دروست بکات ئه‌وکاته هه‌رێم ئه‌گه‌رچی لهتکرداو بوو به‌ڵام خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی ته‌واوی خۆی بوو . هه‌نووکه له‌پشت په‌رده‌ی ده‌ستووری عێراقی ئاسان نی یه کوردستان ببێته بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا و نه‌وتیش بهههوهستی خۆی بفرۆسێت . بوونی ئه‌مریکا له باکووری عیراق نابێته پارێزگاری بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی . لێدانی کوردستان له‌لایه‌ن له‌شکری تورکیا و ئێران نه‌بۆته خۆ توڕه‌کردنی له‌شکری ئه‌مریکی له دژی ئێران و تورکیا . ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی به‌نده‌کانی مانه‌وه‌ی له‌شکری خۆی له عێراقدا تازه بکاته‌وه ده‌بێت هه‌وڵبدات تا مانگی دوازده بڕیاره‌که‌ی تازه‌بکاته‌وه یا بۆماوه‌یه‌کی تر درێژ بکاته‌وه ئه‌گه‌رنا له‌ڕووی یاسایی یه‌وه ده‌بێته نایاسایی و بۆی نی یه بمێنیته‌وه . ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له کوردستاندا ئه‌وه‌نده خێروبه‌ره‌که‌تی له‌شکری داگیرکه‌ری ئه‌مریکایان نه‌دیووه بۆ ئه‌وه‌ی هێنده پڕوپاگه‌نده و مامه‌حه‌مه‌یی بۆ ئه‌و له‌شکره داگیرکه‌ره بکه‌ن .
یه‌کێک له بڕیاڕه‌کانی ئۆباما ، هه‌ڵبژاردنی یان ده‌ستنیشانکردنی یه‌هودی [رام ئیسرائیل [عهمانوئیل] ئیمانوئێل] راوێژکاری پێشووی [بیل کلینتون]ی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مریکا یه، بۆ پۆستی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ڕی کۆشکی سپی . رام یا راهام واته به‌رز[بلند] به‌زمانی عیبری و عهمانوئیل یا ئیمانوئیل واته خوا له‌گه‌ڵمانه به زمانی عیبری . له 29/11/1959 له شیکاگۆ له‌دایک بووه . باوکی له قودس له‌دایک بووه و پاشان بۆ ئه‌مریکا کۆچ ده‌کا[په‌ناهه‌نده][ [هیجره‌ت]ی کردووه . له شیکاگۆ گیرساوه‌ته‌وه . رام له‌بۆ له‌شکری ئیسرائیلی سه‌ربازی له‌خۆڕا کردووه له کاتی جه‌نگی که‌نداو بۆ پارێزگاری کردنی ئیسرائیل و له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک کیلنتون ئه‌و بوو [رابین و یاسرعه‌ره‌فات]ی به‌یه‌کتر گه‌یاند و دۆقه[ده‌ست له‌ناو ده‌ست]ی پێکردن. خاوه‌نی ئه‌زمونێکی زۆره له سیاسه‌ت و ئابووری دا . ژنه‌که‌ی له‌به‌رخاتری ئه‌و بووه یه‌هودی . ده‌مێکه براده‌رایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئۆباما هه‌یه .
مێشال ئۆباما هاوسه‌ری باراک ئۆباما ، نزیکه‌ی 44 ساڵه و له گه‌ڕه‌کێکی هه‌ژاری شیکاگۆ {ساوپ ساید} ژیاوه و له زانکۆی برینستۆن زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو کردووه و پاشان له زانکۆی هارفرد به‌شی ماف[حقوق] خوێند .له 1992 ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ئۆباما پێک هینا و دووکچیان به‌ناوی [مالیا که ته‌مه‌نی 10 ساڵان] و [ساشا ته‌مه‌نی 7 ساڵان] هه‌یه . میشاڵ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ باراک ئۆباما ده‌رباره‌ی هه‌موو شت قسان ده‌که‌ین به‌ڵام من راوێژکاری[موسته‌شار]سیاسی ئه‌و نیم ، من هاوسه‌رین[خێزانیم]. میشال جارجاره له ڕۆژنامه‌کان باسی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت [بۆنی ده‌می ناخۆشه به‌یانیان کاتێک له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت …له شوێنه‌کی تر وتوویه‌تی باراک ئۆباما پڕخه‌ی دێت له نووستن دا یا له‌کاتی خه‌وتندا]. میشال ده‌بێته یه‌که‌م ژنی ڕه‌شپێست له ئه‌مریکا که له کۆشکی سپی بژیت .
سه‌رکه‌وتنی باراک ئۆباما ، سه‌رکه‌وتنه بۆ ڕه‌شپێسته‌کان و نه‌مانی ئه‌و جیاوازی یه‌ی نێوان سپی‌پێست و ڕه‌شپێست . یه‌کێک له‌و تێکۆشه‌ره کۆنانه‌ی دژی جیاوازی کردنی مرۆڤ تێکۆشه‌ر [رۆزا پارک]بوو. ئه‌مریکا له‌باری ئابووری یه‌وه وڵاتێکی یه‌کگرتووی ده‌وڵه‌مه‌نده . به‌ڵام جیاوازی زۆر له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بینرێت و رێژه‌ی هه‌ژاریش[فه‌قیر]له ناو ئه‌فریقایی[ره‌شپێست] و لاتینی ئه‌مریکایی زۆرتره . رۆژی 1/12/1955 رۆزا پارکس له‌ناو ئۆتۆبۆسی[پاێ…ئامانه] له [ئاڵاباما] شوێنی خۆی نه‌دا به سپییست و بۆیان هه‌ڵنه‌ستا .ئه‌و کاره‌ی رۆزا بووه سیمبۆڵی خه‌ڵکی ره‌ش و خه‌ڵکی پێشکه‌وتووخواز دژی ره‌گه‌زپه‌رستی . [مارتین لۆپهر کینگ 1929 ــ 1968 کوژرا. ساڵی 1964 خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئاشتی وه‌رگرت.] و [لیتڵ مالکۆڵم ئێکس 1925 ــ 1965 ] یش دوو تێکۆشه‌ری ڕه‌شپێستی تربوون له‌و بواره به‌رده‌وام بۆ یه‌کسانی مافی مرۆڤ کاریان کرد. مرۆڤێکی ره‌شپێست له کۆشکی سپی بۆیه‌که‌مجار ده‌ژیت و داده‌نیشێت له رۆژی 20/1/2009 که باراک حسین ئۆباما ده‌بێته سه‌رۆکی ئه‌مریکا ، ده‌بێته سیمبۆڵی ڕه‌شپێسته‌کان له پێناوی نه‌هێشتنی ره‌گه‌زپه‌رستی دا .
فه‌هد گرده‌وانی 5 ـــ 9/11/2008ستۆکهۆڵم