گۆڕان و نائومێدی…. شوان حه‌سه‌ن
گۆڕان و نائومێدی…. شوان حه‌سه‌ن
ئه‌و کاتانه‌ی که نائومێدی ده‌مکات به دوو که‌س، له ووتووێژێکی شێتانه شانۆیه‌ک دروست ده‌که‌م.
که‌سی یه‌که‌م ده‌پرسێ: ئایه مێژوو خۆی مێژووێیکی نا ئومێدی نییه؟
که‌سی دووه‌م : چۆن؟
که‌سی یه‌که‌م: ئه‌ی ئه‌وه نییه هێزی گۆڕان له هه‌موو کۆمه‌لگه‌کانی جیهان جه‌نگ دروستی ده‌کات؟
ئایه ئه‌وه‌ی جه‌نگ له گه‌ڵه خۆی ده‌یهێنێت و ده‌یبات پێناسه‌ی ده‌وێت؟
که‌سی دووه‌م ، به‌ڵام مێژوو باسی سه‌دان خۆپیشاندان و ڕێپێوانی ئاشتیخوازانه ده‌کات.
که‌سی یه‌که‌م، وایه به‌ڵام ده‌زانی ترسناکترین جه‌نگ که که‌مترین ئاماژه‌یی پێده‌کرێت شه‌ڕی ئایدلۆژییه که گه‌وره‌ترین زیانی به پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه گه‌یاندووه.
ببوورن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سی یه‌که‌م و دووه‌م یه‌کتر چاک ده‌ناسن بۆیه وتوێژه‌که زوو کۆتایی دێت.
هه‌موو حاله‌ت و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌وه دێنن مرۆڤ له‌سه‌ریان بوه‌ستێ و هه‌ڵوێستی خۆی تا ئه‌و شوێنه‌ی پێیده‌کرێت نیشانبدات. له‌وه‌ش دڵنیام هه‌ندێک بنه‌ما هه‌ن زۆر سه‌ره‌تایین بۆ درووست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌خته‌وه‌ر و ساغ كه له ئه‌وروپادا زۆر باون.( تێکۆشان بۆ دووا ڕۆژێكی گه‌ش گه‌ر خۆشــم نه‌یبینم ئه‌وه نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌یبینێت).
ئایه بێ ئومێد بوون له گۆڕان . ناو نیشانی کامه هه‌ڵدێره که چاره‌نووسی ئێمه‌ی لێ نووسراوه.
ئایه ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان له نیشتمانی ئێـمه به‌ده‌ست کێیه؟
ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان له‌ووڵاتی ئێمه‌دا به ده‌ست ئه‌وانه‌ن که‌ده‌سه‌ڵاتی ووڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه واته یاسا و دامه‌زراوه گشتیه‌کان و قوتابخانه‌و کارگه‌و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و ڕاگه‌یاندن و… تاد به‌ده‌ست خۆیانه.
ئه‌وان هاتوون شێوه‌ی به ڕێوه‌بردنی وڵاتیان وا لێ كردووه که له بازنه‌ی هزر و لێكدانهوهکانیاندا دوور نه‌که‌وێته‌وه.
بۆ نموونه له جیاتی یاسایی ده‌وڵه‌ت ودامه‌زراوه حکومیه‌کان یاسای داب و نه‌ریت ودامهزراویی کۆمه‌ڵایه‌تی و عهشائیریهکان کاری خۆیان ده‌که‌ن.له به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆریان هه‌یه هه‌رچی بیانه‌وێ هه‌ر به پاره چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاماده نییه خۆی تووشی گۆڕانێک بکه که ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا نه‌شکێ و کارێک ده‌کات به ساده‌یی لێی ده‌رچێت.
دروست کردنی مرۆڤ و هه‌ست کردنی به هاووڵاتیبوون وخۆشه‌ویستی بۆ خاک و نیشتمانه‌که‌ی بۆ ئه‌و سه‌ر ئێشه‌یه دێت باڵه‌خانه و ئاپارتمان درووست ده‌کات که‌لێیان ناترسێت وخۆشی خاوه‌نیانه و ناویشی لێده‌نێت گۆڕان.
کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕله شه‌هاده‌دار درووست ده‌کات،بهزانسی سه‌ره‌تایی ڕێژه‌یی ده‌رچوونیش ده‌کات به پێوه‌ر بۆ پێشکه‌وتن،چۆنیشی
بوێ ئاوا دایانده‌مه‌زرێنێ نه‌ک به‌وه‌ی که‌چی شه‌هاده‌یه‌کت هه‌یه و ده‌بێت له‌و شوێنه کاربکه‌یت که ڕه‌نجت بۆی داوه.
ئێمه له گه‌رمه‌ی گهمهیهکداین که پرسیاره گه‌وره‌کان بزرده‌بن وپرسیاره بچوکه‌کانیش ده‌بن به پێشه‌نگی باسه‌کان ده‌که‌وینه ده‌ست
سه‌ر لێ شێوانێک که بێهوده‌یی نه‌بێ که‌س داڵده‌مان نادات.
له کاتێکدا فایلدار و مرۆڤ کوژ و نه‌خوێنده‌واری و کوشتنی ئافره‌تان وخواردنی ئێکسپایه‌رو بێ ئاوی وکاره‌با و ده‌یان دیارده‌ی قێزه‌وه‌نی تر ووڵاتی ڕووت کردۆته‌وه له جوانی.
فره ژنیش ده‌بێته سیناریۆیه‌کی تر.که‌من وایی بۆ ده‌چم که که‌مترین قسه هه‌ڵگرێت نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاله‌ته نه‌ک دیارده.
باوای دانێین که‌دوو هێز هه‌یه له ووڵاتی ئێمه‌دا یه‌کێکیان هێزێکی دینیه ئه‌وی تریان هێزێکی عه‌لمانییه هێزه دینیه‌که ناتوانێت له‌وه لادات ئه‌وه‌ی که له قورئان نووسراوه،ب ه‌ڵام چه‌ندیان ده‌یکه‌ن یا نایکه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بڕیاری که‌سی که ده‌کرێت دوایی که‌مێک باسی بکه‌ین، به‌ڵام بڕوایه‌که‌ی مه‌رجی بۆ داده‌نێت به‌س ڕێگر نییه.
هێزی دووه‌م که‌پێیان ده‌گوترێت عیلمانی .(سه‌ره‌تا مرۆڤ ده‌بێت ئه‌وه بڵێت که ئه‌و حاله‌ته له‌ناو وان زه‌قتره).
ئه‌وه‌یان له بیر چۆته‌وه که هاوسه‌رگه‌ری کارێکی تایبه‌ته به مرۆڤ خۆی چ پێووستی به یاسا نییه. تۆ ده‌بێت ووشیاریهک درووست بکه‌یت که زیاتر ڕێز له ئازادی تاک بگیرێت.هه‌رچه‌نده باس کردن له هاوسه‌ر گه‌ری باسێکی دوور و درێژه،به‌ڵام وه‌ک به‌شێک له ئازادیی تاکه‌که‌س گه‌ر سه‌یری بکه‌یت ئه‌وه ئاینده‌که‌ی پابه‌نده به خودی که‌سه‌کان.له گه‌ر پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا تاکه‌کان ده‌یکه‌ن به‌به‌شێك له‌تاقیکردنه‌وه‌ی ژیانی خۆیان وچیتر پارچه وه‌ره‌قه‌یه‌ک چاره‌نووسی مرۆڤ دیاری ناکات.
هه‌ر کارێک بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئاکامێکی باشی هه‌بێت ده‌بێت زه‌مینه‌ی بۆ خۆش بکه‌یت. هه‌ندێك حاله‌ت و دیارده هه‌ن له وڵاتی دیموکراتیی و پێشکهونخوازیش به زۆرینه و که‌مینه یه‌کلایی ناکرێته‌وه.
تۆ تائێستاش له کوردستان زۆرینه‌ی دیارده کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بده‌یته ده‌نگ دان ئه‌وه ئه‌و به‌ره‌یه‌یی که گۆڕان قبووڵ ناکات یاساکه به لای خۆی داده‌شکێنێت(هه‌ر له لێدانی منداڵ له قوتابخانه‌وه بگره تا کوشتنی ژن جا به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت)
به ڕێزان ئه‌ی ئه‌وه کۆمه‌ڵگای ئێمه نییه کچی خوێنده‌وار ماره‌ییه‌که‌ی زۆر تره له کچی ماڵ.چی ده‌ده‌یته ده‌نگدان.
بێ گومان ئه‌و هێزه‌یی که له نێو ده‌سه‌ڵات زیاتر ده‌رفه‌تی جوله‌یی هه‌یه و خۆیی به عیلمانی و پێشکه‌ووتو نیشان ده‌دات
له‌وه شه‌رم ناکات و ده‌زانێت که ده‌سه‌ڵاته‌که‌یی شه‌ڕی حزبی ئیسلامی پێده‌کات نه‌ک ئیسلام.چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاماده نییه
خه‌ڵکه دینداره‌که بڕه‌نجێنێ .ئه‌و چاک ده‌زانێ ئه‌وه‌ی که تۆزێک ڕێگای پێ بدرێت ده‌سه‌ڵاتی لێ وه‌ر ده‌گرێت ئه‌وه هێزی ئیسلامیه بۆیه ده‌بینیت له کاردانه‌وه دان. هه‌موو کات ده‌یانه‌وێ له ئیسلامیاکان ئیسلامیتربن.
ئه‌گینا هه‌موو که‌س ده‌زانێت حاله‌تی فره ژنی به‌ره‌و که‌م بوون ده‌چێ و ئه‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌د عبده به‌ر له‌سه‌ده‌یه‌ک له میسر که دژی فره ژنی وه‌ستاو له هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ مه‌رجدارکردنی بوو.پێویست ناکات لێمان نوێ بکه‌نه‌وه.
دڵنیام ئێوه زیاتر به چاوی د.نه‌وال سه‌عداوی کوردستان ده‌خوێنه‌وه نه‌ک به‌هی خۆتان.
پرسیاری سه‌ره‌کی لایی من ئه‌وه‌یه ئایه توانایی ووشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگامان هه‌یه یان نه.
لایی من وه‌ڵامه‌که نێگه‌تیڤه .تاکه هۆش گه‌ر بمه‌وێ کورتی بکه‌مه‌وه ئه‌ویش وون بوونی نوێنه‌ری دڵسۆز و شیاوه.
با دوا نموونهشــم له‌سه‌ر خودی ئافره‌ت بێت .تا ئێستا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆ سووتانی ئافره‌ت باس ده‌کرێت زیاتر ڕووێکی پۆزه‌تیف و بوێرانه‌یی ده‌درێتێ و وه‌ک چه‌کێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف به کاری ده‌هێنین.هه ڵهی یه‌که‌م له‌وه دایه هه‌ڵوێستێکی ڕوونمان نیه
به‌رامبه‌ر کووشتنی مرۆڤ ،هه‌ر ئه‌و خاڵه‌شه که هه‌ڵه‌ی دووه‌م درووست ده‌کات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌بنه قوربانی
ده‌بن به قوربانی بوون نه‌ک ماف(بۆیه ئه‌و نوسهرانهیی که زۆر حه‌ز له به‌راورد کردن ده‌که‌ن تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌بن که نازانن له ئه‌ورپادا ئافره‌ت كێشه‌ی بوونی نییه به‌ڵكو كێشه‌که زیاتر مافه).
shwanhassan@hotmail.com