کوردستان و باشووری کوردستان دوو ناوی جوگرافین‌و، ….ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
27.1.2009 سێشه‌ممه
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
بژی کورد‌و کوردستان
کوردستان و باشووری کوردستان دوو ناوی جوگرافین‌و، باکووری ئێراقیش زاراوه‌یه‌کی رامیاری داتاشراوی داگیرکه‌ران!
رۆژی سێشه‌ممه (20.1.2009)، رۆژنامه‌ی ئاوێنه له لاپه‌ڕه (2)ی ژماره (156)ی‌دا، له هه‌واڵێکدا له‌ژێرناوی (رۆژنامه‌کانی شیعه بڕیاریاندا باکووری ئێراق له‌بری کوردستان به‌کاربهێنن)دا، که له‌ڕۆژنامه‌ی (البینە الجدیدە)دا وه‌ریگرتووه، نووسیوێتی: (له‌ڕوانگه‌ی دڵسۆزی‌و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه له‌مه‌ودوا "باکووری ئێراق" به‌کارده‌هێنێت له بری "کوردستان". بۆ پاساوی ئه‌مه‌ش (البینە الجدیدە)ی شیعه‌کان ده‌ڵێن: کوردستان مه‌غزایه‌کی دابه‌شکاریی له‌خۆده‌گرێ، هه‌روه‌ها کوردستان له‌بنه‌ڕه‌تدا ووشه‌یه‌کی عبرییه به‌پێی دانپێدانانی رۆژنامه‌ی زانیاری (مه‌عاریف)ی ئیسڕائیلی).
به‌ر له‌هه‌موو شتێک ئه‌و بڕیاره‌ی شیعه‌و ئیسلامییه‌کان بڕیاری ته‌واوی عارهبو ئیسلامییه‌کانه به شیعه‌و به سوننه‌کانه‌وه، پاشانیش ئه‌و بڕیاره‌یان له رق‌و کینه‌ی خۆیانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به کورد‌و کوردستان سه‌رچاوه‌ی گرتووه، نه‌ک وه‌کو نووسیویانه که ته‌نیا له‌پێناوی دڵسۆزی‌و نیشتمانپهروهرییانهوه بێت بۆ ئێراق‌و عروبه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان بێت، ئه‌وکاته مانای سڕینه‌وه‌ی کوردستان‌و پێشێلکردنی مافی کورد‌و کوردستانییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت!
سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی کوردستان، که به‌لای شیعه‌و عاره‌به موسڵمانه‌کانه‌وه، مانای دابه‌شکردن ده‌گه‌یه‌نێت، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: یه‌که‌م کوردستان هه‌رگیز به‌شێک نه‌بووه له ئێراق‌و له‌داهاتووشدا هه‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌زار ساڵی تریش به داگیرکراوی بمێنێته‌وه، چونکه کوردستان وڵاتی کورده‌و له‌لایه‌ن عاره‌بی موسڵمان‌و ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه به‌هاوکاری ئینگلیز داگیرکراوه! دووه‌میشیان ته‌مه‌نی به‌کارهێنانی کوردستان‌و باشووری کوردستان (که دواتر به‌درێژی شرۆڤه‌یان ده‌که‌م)، یه‌که‌میان ته‌مه‌نه‌که‌ی (852) ساڵه، ئه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر دوا ساڵی ته‌مه‌نی سوڵتان سه‌نگه‌ری سه‌لجوقی، که ساڵی (1157ز)ه به‌ساڵی به‌کارهێنانی چه‌مکی کوردستان دابنێین، چونکه بۆ یه‌که‌مجار ئه‌و ناوه (کوردستان) له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه به‌کارهاتووه. هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی به‌کارهێنانی چه‌مکی باشووری کوردستان نزیکه‌ی دوو سه‌د ساڵێک ده‌بێت، که‌چی ته‌مه‌نی ئێراق‌و ده‌وڵه‌ته داتاشراوه‌که‌ی له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وه‌ی که عاره‌به‌کان خۆیان پێی ده‌ڵێن ئیمپریالیزمی ئینگلیزی دامه‌زراوه‌و، شیعه‌کان خۆیان له‌کاتی خۆیدا به‌رهه‌ڵستی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌ی ئێستایان ده‌کرد، هه‌شتاو هه‌شت ساڵ‌و سێ مانگ‌و چوار رۆژه، دواتر ده‌شێ ئه‌وان ئه‌وه‌نده بێ ئاگابنو نه‌زانن که حکومه‌تی باشووری کوردستان له‌به‌رواری (1.11.1918)دا له سلێمانی‌و له‌سه‌رده‌ستی شێخ مه‌حمودی حه‌فید دامه‌زراوه، که‌چی یه‌که‌م حکومه‌تی کاتی ئێراق له‌ڕێکه‌وتی (25.10.1920)دا، له‌سه‌رده‌ستی کۆمیسیاری باڵای به‌ریتانی له به‌غدا (سێر پێرسی زه‌که‌ریا کۆکس)ی ئینگلیزی‌و به‌سه‌رۆکایه‌تی (عه‌بدولڕه‌حمان نه‌قیب) دامه‌زراوه، که‌واته حکومه‌تی باشووری کوردستان دوو ساڵ‌و شه‌ش رۆژ له حکومه‌تی ئێراقی کۆنتره! بۆیه ده‌بێت کوردستان‌و باشووری کوردستان، له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه به باپیره گه‌وره‌ی ئێراق دابنرێن، نه‌ک وا به‌چاوێکی سووک‌و پڕ له‌ترسه‌وه له‌لایه‌ن شیعه‌و عاره‌به موسڵمانه‌کانه‌وه سه‌یریان بکرێت‌و، هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان بدرێت!
عاره‌بی شۆڤینی‌و ئیسلامی عروبه که هه‌ردووکیان دوو رووی یه‌ک دراوی قه‌ڵپن، ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن که کوردستان‌و باشووری کوردستان (ویلایه‌تی موسڵ)، دوو ناوی جوگرافین‌و هه‌ر له‌کۆنه‌وه، به‌ر له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێراق‌و به‌کارهێنانی چه‌مکی داتاشراوی ئێراق، بۆ ئه‌و پارچه‌یه‌ی خاک‌و نیشتمانی کورد به‌کارهاتوون، که ئێستاکه ژێردهستو داگیرکراوه له لایه‌ن عارهبو ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وان ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ش بزانن که کوردستانی ئێراق یان باکووری ئێراق، ئه‌و ناوانه ناوی جوگرافی نین، به‌ڵکو بریتین له دوو زاراوه‌ی رامیاری که عاره‌به ئیسلامییه شۆڤینیستهکانو داگیرکه‌ره‌کان له‌دژی کورد‌و، به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی خاک‌و نیشتمانی کورد که کوردستانه، دایان تاشیوون!!
وه‌لێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که گوایه کوردستان ووشه‌یه‌کی عبرییه، ئه‌وه نه یه‌که‌م بوختان‌و نه‌دوا بوختانی شیعه‌و عاره‌به موسڵمان‌و داگیرکه‌رانیش ده‌بێت! کوردستان که واتای وڵاتی کورد یان نیشتمانی کورد ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ده‌بێت ووشه‌یه‌کی عیبری بێت؟ ئه‌گه‌ر وایه بۆ چه‌ندین ساڵه عاره‌به‌کان یاخود جووله‌که‌کان باسی ئه‌و شته‌یان نه‌ده‌کردو ئێستا باسی ده‌که‌ن؟؟ خۆ ئه‌گه‌ر کوردستان ووشه‌یه‌کی عبری بێت، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که به پاشگری (ستان) وه‌کو پاکستان، هیندستان، ئه‌فگانستان، تورکمانستان‌و عه‌ره‌بستان کۆتای‌یان دێت، عبری بن! هه‌تا ئه‌گه‌ر با بڵێین ئه‌وه راسته‌و کوردستان ووشه‌یه‌کی عیبری بێت، ئه‌وکاته په‌یوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به موسڵمان‌و به عاره‌به‌وه نییه! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌لای عاره‌به‌وه گرنگ بێت، له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه که هه‌م عارهبو هه‌م جووله‌که له‌یه‌ک خێزاننو سامین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌وه‌نده دژی جووله‌که‌ن، ده‌بوایه به‌ر له‌هه‌موو شتێک که عارهبو جووله‌که ره‌گه‌زو خوێنیان ده‌چێته‌وه سه‌ر یه‌ک، له‌ڕقی جووله‌که هه‌ر هه‌موویان خۆیان بکوشتایه یان خۆیان فڕێ بدایه ناو ده‌ریا! خۆ رابه‌ری شیعه‌کانی ئێراقی (عه‌لی سیستان)ی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی (سیستان)ی ئێرانه‌و، شاری سیستانی رابهرهکهشیان به پاشگری (ستان) کۆتایی دێت، که‌واته ده‌بێت ئه‌و سیستانهی (عه‌لی سیستان)یش عیبری بێت‌و به‌چاوی مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر دواڕۆژی ئێراق سه‌یری بکه‌ن! ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌ن که له‌بری کوردستان یان باشووری کوردستان، ئێراق به‌کاربهێنن، ئێمه‌ش پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌ین له‌بری عه‌لی سیستانی (عه‌لی سی سی) به‌کاربهێنن!
به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه نییه، هه‌روه‌کو ئه‌وان ده‌ریده‌بڕن، به‌ڵکو کێشه‌که دژایه‌تی کردنی هه‌موو شتێکی کوردی‌و کوردستانییه، ئه‌ی هه‌ر ئه‌و شیعه‌و موسڵمانه عاره‌به زایۆنییانهی نه‌وه‌و به‌چکه‌ی عاره‌به شۆڤینیه‌کان نه‌بوون له له‌کاتی خۆنیشاندانه‌که‌ی که‌رکوک له‌ڕێکه‌وتی (31.12.2003)دا، دروشمی (لا اله الا الله کوردستان عدو الله)یان به‌رزکرده‌وه؟ دوایی چۆنه شیعه‌و عاره‌به موسڵمانه‌کان له‌کاتێکدا که هه‌موو شتێکی ئیسرائیلی ره‌تده‌که‌نه‌وه، بگره ته‌نانه‌ت ته‌وقه‌کردنیش له‌گه‌ڵ جووله‌که‌و ئیسرائیلییه‌کان به کفرکردن ده‌زانن، که‌چی رۆژنامه‌یه‌کی ئیسرائیلی ده‌که‌نه سه‌رچاوه‌و پاڵپشتیکردنی بۆچوونه‌کانی خۆیان؟ خۆ مه‌رج نییه هه‌رشتێکی رۆژنامه‌کان بینووسن هه‌مووی راستبێت! ئایا وه‌کو شیعه‌ی شۆڤینی‌و موسڵمانی عروبی، به‌م رهفتاور کرداره ناڕه‌وایانه‌یان ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن که: (کنتم خیر أمە أخرجت للناس تأمرون بالمعروف وتنهون عن المنکر – سوره‌ی ئالعمران، ئایه‌ی (110)، واته: (ئێوه چاکترین نه‌ته‌وه‌یه‌کن، که بۆ سوودی مرۆڤ ده‌رکه‌وتوون، چونکه فه‌رمان به‌چاکه دهدهنو قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن)، یاخود مێژووی رابردووی عاره‌بی موسڵمان، ناڕاستی ئه‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ی سه‌لماندووه؟ ئایا ئه‌وه چما ئێوه‌ن، که چاکترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر رووی زه‌مینن؟ ئه‌ی خراپترین نه‌ته‌وه ده‌بێت کێ بێت؟ پێموایه له‌هه‌موو جیهاندا نه‌ته‌وه‌کی تر نابینرێت که به‌قه‌د نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب ره‌گه‌زپه‌رست، قین لهدڵو به رق‌و کینه بێت!
سه‌باره‌ت به چه‌مکی یان ناوی کوردستان بۆ یه‌که‌مجار له سه‌ده‌ی دوازده‌مینی زایینه‌وه له‌لایه‌ن سوڵتان سه‌نجه‌ری سه‌لجوقی، که له‌ماوه‌ی ساڵانی (511-557ک/1118-1157ز)دا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست بووه به‌کارهاتووه، هه‌روه‌ها گه‌ڕیده‌ی ئیتاڵیش (مارکۆ پۆڵۆ 1254-1323)، یه‌که‌م که‌س بووه ووشه‌ی (کوردستان)ی له‌نووسیندا به‌کارهێناوه، دواتریش له‌په‌رتووکه‌کانی (جامع التواریخ) له‌نووسینی (ره‌شید ئه‌لدین فه‌زلوڵڵا هه‌مه‌دانی) له‌ساڵه‌کانی (1310-1311ز)و (نزهە القلوب)ی مێژوونووسی ناوداری ئیسلامی (حهمهدوڵڵای قه‌زوێنی)دا، که له‌ساڵی (750ک/1349ز)دا نووسیوێتی، ناوی کوردستان هاتووه.
سه‌باره‌ت به چه‌مکی کوردستانی باشوور (باشووری کوردستان)یش نزیکه‌ی (200) ساڵێک ده‌بێت به‌کاردێت، بۆ نموونه ئه‌و چه‌مکه (کوردستانی باشوور/ باشووری کوردستان) بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵی (1820)دا، واته نزیکه‌ی دوو سه‌ده به‌ر له‌ئێستاوه له‌لایه‌ن گه‌ڕیده‌ی فه‌ره‌نسی (کلۆدیوس جێمس ریچ)، که له نێوان (28.3.1787-5.10.1821)دا ژیاوه، به‌کارهاتووه – بڕوانه: (کلۆدیوس جێمس ریچ، گه‌شتنامه‌ی ریچ بۆ کوردستان، وه‌رگێڕانی لهعارهبییهوه محه‌مه‌د حه‌مه باقی، له‌بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای ئاراس، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، چاپی سێیه‌م، باشووری کوردستان – هه‌ولێر 2002. ل256).
هه‌روه‌ها گه‌ڕیده‌ی ئینگلیزی (ئه‌ی. کلیمێنت/کلمان A. Clement)یش، که له‌مانگی حه‌وتی ساڵی (1856)دا له‌ڕێگای به‌غداوه هاتۆته باشووری کوردستان‌و، نزیکه‌ی ته‌واوی ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان گه‌ڕاوه‌و، په‌رتووکێکی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شته‌ی خۆی بۆ کوردستان نووسیوه له‌ژێرناوی: (گه‌شتێک له باشووری کوردستان، له که‌رکوک بۆ ره‌واندز). هه‌ر له‌ناونیشانی په‌رتووکه‌که‌ی ناوبراودا، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که چه‌مکی باشووری کوردستان له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نوزدهمو پێشتریشه‌وه به‌کارهاتووه – بڕوانه: (سیسیل جۆن ئیدمۆندس، کورد تورک‌و عاره‌ب، وه‌رگێڕانی حامید گه‌وهه‌ری، ل48).
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، ده‌بینین ژماره‌کی زۆر له ئه‌فسه‌رانی به‌ریتانی، مێژوونووسانو کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان ناوی کوردستان یان کوردستانی باشوور (باشووری کوردستان)یان به‌کارهێناوه، که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن: (ئاڕنۆڵد تۆینبی ویلسۆن، بلاد مابین النهرین بین الولائین خواگر شخێیە، دکتۆر وه‌لید حه‌مدی، کورد‌و کوردستان له‌به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیادا، سیسیل. جۆن ئه‌دمۆندس، کورد تورک عاره‌ب، کاپتن دهبلڤی. ئاڕ. های، سنتان فی کوردستان، بارۆند ئێدوارد نۆڵد، گه‌شتێک به عارهبستانو کوردستان‌و ئه‌رمه‌نستان، ستیڤن هێمسلی لۆنگریک، أربعە قرون من تأریخ العراق، مێجه‌ر ئێلی بانیسته‌ر سۆن، رحلە متنکر الی بلاد مابین النهرین وکوردستان).
سێر پێرسی کۆکسی کۆمیسیاری باڵای به‌ریتانی له به‌غدا له‌دوای داگیرکردنی ویلایه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌کانه‌وه له‌به‌رواری (11.3.1917)دا، لهبروسکهیهکی خۆیدا که له‌به‌رواری (14.1.1917)دا ناردوویه‌تی داوای پته‌وکردنی نوێنه‌رایه‌تی به‌ریتانی ده‌کات نه‌ک ته‌نیا له‌باشووری کوردستان، به‌ڵکو له هه‌ریه‌ک له کرماشان، وڵاتی که‌لهوڕ، لورستان، بهختهرانو هه‌مه‌دان، هه‌روه‌ها راده‌سپێرێ که ئه‌فسه‌رانی رامیاری به‌ریتانی بنێردرێنه ئه‌وێ به‌زووترین کات – بڕوانه: (سروه ئه‌سعه‌د سابیر، کوردستان من بدایە الحرب العالمیە الاولی الی نهایە مشکلە الموێل 1914-1926، ێ56).
برووسکه‌ی وه‌زاره‌تی هیند (سێر ئێدوین ساموئێل مۆنتاگیۆی وه‌زیری هیند) بۆ نوێنه‌ری باڵای به‌ریتانی له به‌غدا (سێر ئاڕنۆڵد تالبوت ویلسۆن) که له‌به‌رواری (22.8.1919)دا ناردوویه‌تی، ناوی کوردستانی باشووری هێناوه. هه‌روه‌ها نامه‌ی کۆمیسیاری باڵای به‌ریتانی له به‌غدا (سێر هێنری رۆبه‌رت کۆنۆی دوبس)، که له‌به‌رواری (4.11.1925)دا بۆ شێخ مه‌حمودی نه‌مری ناردووه، سێر هێنری دوبس کوردستانی باشووری به‌کارهێناوه – بڕوانه: (ئه‌حمه‌د سه‌ید عه‌لی به‌رزنجی، سایکس – پیکۆو ترازاندنی جه‌مسه‌ری کێشه‌ی کوردی باشوور، ل42+ل81).
(سێر ئاڕنۆڵد تالبوت ویلسۆن)ی کۆمیسیاری باڵای به‌ریتانی له به‌غدا، په‌رتووکێکی به‌ناوی (میزۆپۆتامیا له‌نێوان 1917-1920)دا که به‌زمانی ئینگلیزی نووسیوێتیو له لاپه‌ڕه (9)دا به‌مشێوه‌یه ناوی باشووری کوردستانی هێناوه: (ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی به‌ریتانی مارشاڵ سوپاکه‌ی له دوز بهێشتایهوه، یان ئه‌گه‌ر سوپاکه له که‌رکوک بایه، له‌دوو ساڵی ئایینده‌دا هه‌ڵومه‌رجه‌کان له کوردستانی باشوور به‌شێوه‌یه‌کی تر ده‌بوون)، هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه (145)یشدا نووسیوێتی: له باشووری کوردستان ئارامی جێگیره، به‌هێزی چه‌ک توانرا شێخ مه‌حمود له‌ناو ببرێو، ئارامی شاری کۆیه‌شی گرتۆته‌وه – بڕوانه: (1920Arnold Talbot Wilson, Mesopotamia 1917-).
ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی ئینگلیزی سیسیل جۆن ئێدمۆندس، له لاپه‌ڕه (91)ی په‌رتووکی (کورد تورک‌و عاره‌ب، سیاسه‌ت، گهشتو توێژینه‌وه له‌سه‌ر باکووری خۆرهه‌ڵاتی ئێراق 1919-1925)دا نووسیوێتی: (له باشووری کوردستان، به مریدی ته‌ریقه‌ی قادری ده‌ڵێن دهروێشو مریدی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی به سۆفی ده‌ناسن). هه‌روه‌ها ئێدمۆندس له لاپه‌ڕه‌کانی (108،105،97،95)دا ناوی باشووری کوردستانی هێناوه).
مێجه‌ر ئێله بانیسته‌ر سۆن، راوێژکاری سیاسی شێخ مه‌حمود، له‌ساڵی (1919)دا په‌رتووکێکی نووسیوه، که نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا بۆ کوردی وه‌ریگێڕاوه، هه‌ر له‌ناونیشانی په‌رتووکه‌که‌دا (چه‌ند سه‌رنجێک ده‌رباره‌ی هۆزه‌کانی کوردستانی خواروو)دا ناوی باشووری کوردستانی به‌کارهێناوه.
گی. ئاڕ. درایڤه‌ر، یه‌کێک بووه لهکارگێڕه به‌ریتانییه‌کان که له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کاری دیپلۆماتی کردووه، هه‌روه‌ها مامۆستا بووه له زانکۆی ئۆکسفۆردی بهریتانیو خاوه‌نی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی گرنگ‌و به‌نرخه له‌سه‌ر کورد، بۆ نموونه: (کورد‌و کوردستان 1919، ئایینی کوردان، لێکۆڵینه‌وه‌ی دیرۆکی کوردان، هه‌روه‌ها "بڵاوبوونه‌وه‌ی کورد‌و ناوی کورد‌و داڕشتنه زمانییه‌کانی"). درایڤه‌ر، یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که ووشه‌ی کوردستانی باشووری له‌ساڵی (1920)دا له‌و په‌رتووکه‌ی خواره‌وه‌دا به‌کارهێناوه.
Driver, G. R., Kurds and Kurdistan printed by the G. S. I. printing section, Mont Carmel. Palestine. 1919.
بگره هه‌تا تورکه‌کانیش باشووری کوردستان-یان به‌کارهێناوه، بۆ نموونه دوای به‌یه‌کگه‌یشتنی نوێنه‌رانی شێخ مهحمودو عه‌لی شه‌فیق به‌گ (ئۆزده‌میر)ی سه‌ر به مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک له‌مانگی ئابی ساڵی (1923)دا، هه‌ردوولا گه‌یشتنه رێکه‌وتنێکی هه‌شت خاڵی، که تیایدا که‌مالییه‌کان دانیان به سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان دانابوو، هه‌شت جار ووشه‌ی کوردستانی باشووریان له‌و رێکهتننامهیهدا به‌کارهێناوه – لازاریڤ، المسألە الکوردیە 1923-1945، ترجمە د. عبدی حاجی، ل65). هه‌روه‌ها لازاریڤ خۆیشی له لاپه‌ڕه (117)ی په‌رتووکی ناوبراودا باشووری کوردستانی به‌کارهێناوه.
بۆیه پێویسته بێ سڵکردنه‌وه له دوژمنانمان ئه‌گه‌ر پێیان خۆشبێت یا ناخۆش، له هه‌موو کات‌و شوێنێکدا ناوی کوردستان‌و باشووری کوردستان ببه‌ین، قایل نه‌بین به کوردستان‌و باشووری کوردستان بڵێن باکووری ئێراق، چونکه کوردستان وه‌کو خاک بوونی هه‌یه، ئه‌ی ئه‌وه نییه نه‌ته‌وه‌کی چل تا په‌نجا ملیۆن که‌سی که پێیان ده‌ڵێن کورد، هه‌موویان به‌زمانێک قسهدهکهنو له‌سه‌ر خاکێک ده‌ژین که به کوردستان ناوده‌برێت! ئه‌ی ئه‌وه نییه به‌سه‌دان‌و بگره هه‌زاران مێژوونووس، گه‌ڕیده، جوگرافیناس، ئارکۆلۆجی، رۆژههڵاتناسو پۆله‌تیک ناوی کورد‌و کوردستان‌و باشوور‌و باکووری کوردستان‌و پارچه‌کانی تری کوردستان-یان بردووه‌و سنووری کوردستان‌و نیشتمانی کوردیان دیاریکردووه! ئه‌ی ئه‌وه نییه هه‌ر لهکۆنهوهو له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌مه‌وه چه‌مکی کوردستان به‌کارهاتووه‌و، چه‌مکی لێکدراوی باشووری کوردستانیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه به‌کارهاتووه! که‌واته کوردستان‌و باشووری کوردستان هه‌ر ههبووینهو ده‌بێتیش هه‌ر بهزیندووییو به به‌رزی بمێنن، بۆیه له‌پێناوی بهرزڕاگرتنو به‌زیندوو مانه‌وه‌ی هه‌ردووکیان پێویسته کورد‌و سهرکردایهتتیهکهی (که به‌داخه‌وه بوێر نین‌و زۆر بێ هه‌ڵوێستن له‌ئاست دوژمنان‌دا)، هه‌وڵی بۆ بدهنو به‌زۆریش به‌سه‌ر دوژمنانی کورد‌و کوردستانی‌دا بیانسه‌پێنن! هه‌روه‌ها رێگه‌ش به دوژمنانمان نه‌ده‌ن له‌بری کوردستان، باشووری کوردستان، باکووری کوردستان، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و رۆژئاوای کوردستان، ناوی داتاشراوی شۆڤینییانه‌ی خۆیان بسه‌پێنن که ببنه هۆی لهبیربردنهوهو سڕینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکانه‌ی سه‌ره‌وه که تایبه‌تن به‌کوردو کوردستان!
لهکۆنهوهو له‌ئێستاش ره‌گه‌زپه‌رسته عاره‌ب، تورک‌و فارسه‌کان، هه‌رده‌م به‌ناوی ئیسلام‌و قورئانه‌وه بانگێشه‌ی دروشمی درۆزنانه‌ی (دادپه‌روه‌ری یه‌کسانی برایه‌تی) نه‌ته‌وه موسڵمانه‌کانیان کردووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا دادپهروهریو یهکسانیو برایه‌تی ئه‌وانیش وه‌کو ئه‌وه‌ی سهددامو به‌عس کارتۆنی‌و درۆزنانه بووه، یان ئه‌وه‌ی به‌عس وه‌کو ئه‌وانه‌ی ئه‌وان کارتۆنی‌و درۆزنانه بووه! بۆیه به‌ر له‌هه‌موو که‌سێک، پێویسته له‌سه‌ر کورده خۆ به موسڵمان زانه‌کان، وه‌ڵامی شیعه‌و پارته عاره‌به موسڵمانه‌کان بده‌نه‌وه، که تاوه‌کو ئێستا نه سه‌باره‌ت به دروشمه‌که‌ی خۆنیشاندانه‌که‌ی ساڵی (2003)ی کهرکوکو نه ئه‌وه‌ی رۆژنامه شیعه‌کان هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌وانم نه‌دیوه!
له کۆتاییدا داواکارم له هه‌موو نووسه‌ر، رۆشنبیر، ده‌زگاکانی چاپهمهنیو مرۆڤێکی کورد لهمڕۆکه به‌دواوه، له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو نامه‌یه‌ک، وتارێک، رۆژنامه‌یه‌ک، گۆڤارێک، وه‌کو وه‌ڵامێک بۆ شیعه‌ی شۆڤینیست‌و موسڵمانی عروبهوی بنووسن (بژی کورد‌و کوردستان).