
لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا …رزگار ره‌زا چوچانی
لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا
عیده بۆ پارتی یان گۆڵه له پارتی ؟
رزگار ره‌زا چوچانی- ئۆسلۆ
rzgarchuchani@yahoo.com
ئێستا له‌كوردستان باس باسی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له‌كوردستان به جیاواز له هه‌موو جێیه‌كی دنیا بیری لێده‌كرێته‌وه, له‌كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردن شێوازه سیاسه‌تێك پیاده ده‌كرێت بچوكترین منداڵیش ئه‌و دیوی ده‌بینێ، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه چۆن حزبوحزبۆكهكان سیاسه‌ت و دژایه‌تی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان لاروونه به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك رێگه‌ی به‌ده‌نگ هاتنیان ده‌گرێ و چاوپۆشی له‌زۆر هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، خه‌ڵكیش ئه‌و هه‌موو بێزاری و سویند خواردنه‌ی كه به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و به‌شدارینه‌كردنی هه‌ڵبژاردن ده‌یخوا له‌كاتی هه‌ڵبژاردن بیری ده‌چێت و حهماسهتێك ده‌یگرێت كه ناچار به‌وه‌شی ده‌كات زۆرتر له حزبه‌كان بیر له ته‌زویر و ده‌نگی زیاتر بكاته‌وه, چۆن له كۆڵانه‌كانی ئه‌و دیوو بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌مانبینی رۆن ئیستۆپی سه‌یاره و فاس و زۆرشتی تر داده‌نرا بۆ ئه‌وه‌ی مۆره‌كانی په‌نجه‌یان لێبكه‌نه‌وه تا بتوانن ده‌نگێكی تر بده‌ن.
تا ئێره كێشه‌یه‌ك نییه، چونكه چۆن حزبه‌كان به لیست و لیست كاری و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هاوپه‌یمانی و بڕیاری برایانه به‌شداری ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و واده‌زانن به‌و چه‌واشه‌كارییه ده‌توانن ده‌ره‌وه‌ی خۆشیان فریوبده‌ن، خه‌ڵكی كوردستانیش به‌داخه‌وه بێهۆشترین خه‌ڵكه و واده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌یان به‌ده‌نگی خۆی ته‌بادولی ده‌سه‌ڵات بكات و ده‌نگ به‌و حزبه نه‌دا كه له‌گه‌ڵ شیر خواردویه‌تی بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌و حزبه چییه و به‌جدی چی له‌باردایه، له‌ترسی ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی به‌رانبه‌ری ده‌ربچێت یان به‌خه‌یاڵی خۆی بۆ تاهه‌تایه حزبه‌كه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست بچێت ئاماده‌نییه ده‌نگی خۆی بگۆڕێت و بۆ یه‌كجاریش بێت ده‌نگ به‌لایه‌نێكی تر بدات ئه‌گه‌ر بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌شی بێت, له‌و هه‌موو كه‌م و كوڕی و بێزاركردنهی خه‌ڵك و گه‌نده‌ڵی و بێباكییه‌ی كه به‌رانبه‌ر خه‌ڵك هه‌یه‌تی، بۆیه له‌و باره‌وه قسه‌كردن وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاوا‌و قسه بهههوادان وایه، چونكه له‌وڵاته نه‌گبه‌ته‌كه‌ی ئێمه كه‌س ڕای كه‌س ناخوێنێته‌وه. بۆیه من زیاتر ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و لیستانه بدوێم كه بۆ هه‌ڵبژاردن باس ده‌كرێن و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن لیستی سه‌ره‌كین، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌و به‌ر ڕاگه‌یه‌نرا كه پارتی و یه‌كیتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌یه‌ك لیست داده‌به‌زن, چونكه ئێستا بران و كێشه‌كانیان وه‌لا ناوه و رێككه‌وتنی ستراتیژی له نێوانیان هه‌یه ئه‌وه‌ش به‌بڕوای من گه‌وره‌ترین خه‌ته‌ره له‌سه‌ر موماره‌سه‌كردنی دیموكراسیه‌ت و راهێنانی خه‌ڵك بۆ به‌كارخستنی ده‌نگی خۆیان له هه‌ڵبژاردنی لایه‌نێك كه ئه‌وان به خزمه‌تكاری خۆیانی بزانن چونكه دیاره له‌كوردستان ئه‌گه‌ر به‌كوێرانه بێت یان به‌بڕواوه به‌پاره بێت یان به‌زۆر و ……… زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتین و ده‌نگی خۆشیان به ئه‌وان ده‌ده‌ن ئه‌دی ئه‌گه‌ر له‌كوردستان دوو حزبی سه‌ره‌كی كه دڵنیان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌و شێوانه‌ی كه خۆیان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن ترساندن، پاره پێدان، ته‌زویر كردن، یان متمانه دروستكردن، به هه‌ر ڕێگایه‌ك بێت زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌وانه. ئه‌گه‌ر له ئێستاوه بڕیاری ڕێككه‌وتن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و وه‌لانانی كێ به‌ركێی دیموكراسیانه‌یان له‌نێوان خۆیان داوه، ئیدی من نازانم هه‌ڵبژاردن بۆچی بكرێت و ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنیش جگه له زیادكردنی ژماره‌یه‌كی تر له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه ئه‌نجامدراوه و به‌كار هێنانی بۆ ئه‌و چه‌واشه‌كاریه‌ی گوایه له‌كوردستان دیموكراسیه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن چ مانایه‌كی هه‌یه و ئه‌نجامدانی واتای چی؟.
هه‌ر له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له‌كوردستان بڕیاره سازبكرێت و كه لای من سازكردن و سازنه‌كردنی وه‌كو یه‌كه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌هه‌یه كه نه‌وشیروان مسته‌فا به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات به‌شداری و هاتنه پێشه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاش بۆ ناو ململانێكانی هه‌ڵبژاردن جگه له‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر ته‌نها وه‌كو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته مافی خۆیه‌تی به‌ڵكو وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و شۆرشگێڕ و سیاسی كوردیش مافێكی ڕه‌وای خۆیه‌تی، به‌ڵام له هاتنه پێشه‌وه‌ی به‌ڕێزیشیان پرسیار ده‌وروژێت ئاخۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی به‌ڕێزیان تاكتیكه یان پراكتیك؟ یان ئاخۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌نگی پارتی و گۆڵكردنه له پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌هێزكردنه‌وه‌ی یه‌كێتییه له‌گۆڕه‌پانه‌كه؟ یان دروست بۆ دروستكردنی ئه‌و لیسته‌یه كه‌زۆر خه‌ڵك له به‌دیلی پارتی و یه‌كێتی چاوه‌ڕوانیه‌تی؟ من لێره‌دا به په‌پێی خوێندنهوهكانم بۆ ئه‌و به‌شدارییه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا پرسیارێك ده‌خه‌مه روو و بۆچونهكانیشم وه‌ك وه‌ڵام باس ده‌كه‌م به‌ڵام وهڵامهكانیش به‌ڕه‌هایی بۆ كاتی ئه‌نجام ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام ده‌كرێ له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش مرۆ به‌چه‌ند وه‌ڵامێك بگات.
پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئایا پارتی و یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن پابه‌ندن به ڕێككه‌وتنی ستراتیژی و به‌یه‌ك لیست داده‌به‌زن؟ یان ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ن ئه‌نجام چییه و له به‌رژه‌وه‌ندی كێیه؟
وه‌كو نیمچه وه‌ڵامیش بۆچۆنم وایه كه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌ك لیست له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا دابه‌زن ئه‌وا ده‌توانم بڵێم ئه‌و به‌شدارییه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌مان پلانی حزبه ئیسلامییه‌كانه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو جێ به‌جێیان كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی دوو حزبه ئیسلامییه دیاره‌كه‌ی كوردستان بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌شێك له‌كورسییه‌كانی دوو حزبه كوردستانییه‌كه له هه‌ر جارێكی هه‌ڵبژاردن یه‌كیان ده‌هاته نێو هاوپه‌یمانی و حزبه‌كه‌ی دیكه‌شیان به پێچه‌وانه‌وه ده‌چووه ده‌ره‌وه‌ی هاپه‌یمانی و به‌وه‌ش ده‌یتوانی ده‌نگی حزبه‌كه‌ی نێو هاوپه‌یمانیش بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ردولاش ببنه دوو حزبی خاوه‌ن پێگه له به‌رانبه‌ر ئه‌و لیسته‌ی كه ناوی هاوپه‌یمانی كوردستان بوو.
به‌مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه‌تی پارتی ناچار به‌لیستی هاوبه‌ش بكات ئه‌وه یه‌كێتی هه‌مان گۆڵه له‌پارتی ده‌كات كه ئیسلامییه‌كان له پارتی و یه‌كێتیان كرد چونكه ئه‌و كات یه‌كێتی ئه‌گه‌ر تاكه ئه‌ندامێكیشی ده‌نگی بۆ نه‌دا ئه‌وه به‌شی خۆی له كورسیه‌كانی پارتیدا مسۆگه‌ره ئه‌و شكسته‌ش كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتیدا روبه‌ڕوی نه‌وشیروان مسته‌فا بویه‌وه ده‌نگێكی كه‌می هێنا بۆ ئه‌مجاره‌یان روبه‌ڕوی نابێته‌وه چونكه خه‌ڵكی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ده‌نگی خۆشیان به ئه‌و بده‌ن ئه‌وه له‌ده‌نگی حزبه‌كه‌یان كه‌م ناكه‌نه‌وه وه‌كو وتمان ئه‌وان كورسییه‌كانیان مسۆگه‌ره به‌بڕوای من ئه‌وه‌ش تاكه هانده‌ری كاك نه‌وشیروانه بۆ دروستكردنی لیست چون پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێی ناوخۆی یه‌كێتی به‌نمونه وه‌رگرین و خه‌ڵك و كاك نه‌وشیروانیش دڵنیان له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌كڕین بێت یان ئهوترساندنهی پارتی و یه‌كێتی له‌كوردستان وه‌ك نمایشكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی دیكتاتۆریه‌ت له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵك په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن یان به هه‌رچی ڕێیه‌كی تر بێت له‌كوردستان تاكو ئێستاش جه‌وی خولقاندنی لیستێكی جیاواز له پارتی و یه‌كێتی دروست نه‌بووه، هه‌روه‌ها پێشم وایه ئه‌مه تاقی كردنه‌وه نییه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یكات چونكه وه‌ك وتمان به‌ڕێزیان ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆی دوێنێی یه‌كێتی هه‌یه زۆریش به‌سه‌ریدا تێنه‌په‌ڕیوه تا هیچ كام له ئێمه‌مانان بڵێین بیرمان نه‌ماوه كه بینیمان كاك نه‌وشیروان ده‌نگێكی زۆر كه‌می هێنا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی به‌یه‌ك لیست به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌كه‌ن و نه‌شیروان مسته‌فاش به لیستێكی جیاواز له یه‌كێتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ پارتی ده‌بێته هه‌ڵبژاردنێكی مێژووی و ئه‌و رۆژه‌ش كه ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێ عیدی پارتی ده‌بێت چونكه هێزی به‌رانبه‌ری لق و پۆپی لێده‌كه‌وێته‌وه و هه‌مان پێگه‌ی جارانی نابێت و به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و رۆژه مێژویی ده‌بێت له به‌رانبه‌ر یه‌كێتی و نه‌وشیروان مسته‌فاشدا چونكه یان ئه‌وه‌تا یه‌كێتی به‌هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ك بێت جارێكی تر به خه‌ڵك ده‌ڵێته‌وه كه زۆرینه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و مام جه‌لالن یان ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێزه و به‌هێز بونی یه‌كێتیش وابه‌سته‌ی وجودی نه‌وشیروان بووه له ناو یه‌كێتیدا ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێت كه كوتله‌ی كاك نه‌وشیروان له هه‌ڵبژاردنی .ناوخۆی یه‌كێتی رایانده‌گه‌یاند زه‌خت و پاره و ته‌زویر ته‌ئسیری له‌ده‌نگه‌كانی ئه‌وان كردووه ئه‌وه له په‌نای عیدی پارتی عیدی كوتله‌كه‌ی به‌ڕێزیشیان ده‌بێ.
به‌هه‌ر حاڵ ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژهبین ئایا رۆژی هه‌ڵبژاردن عیدی پارتی ده‌بێت یان نه‌وشیروان مسته‌فا.
ئه‌بێ ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت تا دوا رۆژ و تا كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌بڕوای من ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه پارتی له‌یه‌ك لیستی پاشگه‌ز بێته‌وه چونكه ئه‌وه رونه كه چ پارتی و چ یه‌كێتی ئه‌و ئه‌زمونه‌یان هه‌یه كه چۆن بۆ كورسییه‌كانی خۆیان كاربكه‌ن به هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ك بێت.
تێ بینی: ئه‌م وتاره ته‌نها تێڕوانینی خۆمه نه‌ك پشتیوانی بۆ لایه‌ك ئه‌گه‌رنا به‌دڵ حه‌ز به دروستبونی لیستێك ده‌كه‌م له به‌رانبه‌ر پارتی یه‌كێتی.