ترسناکی بناوانگریه‌تی (الاصولیة) ئیسلامی و…
ترسناکی بناوانگریه‌تی (الاصولیة) ئیسلامی و دووڕوویی ئیمپریالیزم
نووسینی لال خان
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه
مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان
m_o_osman@hotmail.com
به‌شی دووهه‌م
ناکۆکی سه‌ره‌کی له ئه‌نده‌نوسیا، که گه‌وره‌ترین حیزبی کۆمۆنیست له ده‌ره‌وه‌ی کوتله‌ی شوره‌ویی لێ بوو. جارێکی تر و به‌هۆی تێڕوانینه سه‌خیف و نه‌فره‌تلێکراوه‌که له باری مێژووییه‌وه ( سیاسه‌تی دوو قۆناخ) ،سه‌رکردایه‌تی حیزبی کۆمۆنیستی ئه‌نده‌نووسی په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی به‌ره‌ی میلی و سازشی چینایه‌تی کرد، وێرای ئه‌مه ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی سی ئای ئای توانای به‌رگه‌گرتنی ئه‌و شه‌په‌ۆڵه شۆڕشگێڕانه‌ی نه‌بوو که له ئه‌نده‌نووسیا سه‌ریهه‌ڵدا و له‌وانه‌بوو ده‌سه‌ڵات وپیلانی ئه‌مریکای له ئۆقیانووسی هادی له ئاسیای که‌م بکردایه‌ته‌وه. مانای وایه گورزێکی کاولکه‌ره بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له سه‌ر ئاستی جیهان. له‌ژێر چه‌دری ( شۆڕشی دژ) که خوێناوی‌ترین پیلان بوو له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن کۆمۆنیست له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیاندا کوژران له‌ڕێگه‌ی له‌ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵ که ڕێکخستن و نه‌خشه‌یی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکییه‌وه په‌یڕه‌وکرا، جارێکی تر ئسۆلی ئیسلامی هاوچه‌رخ( حیزبی هاواری ئیسلامی) بوونه ئامرازی ده‌ستی ئه‌مریکا له‌م پرۆسه خوێناوییه‌دا.
له کاتی جه‌نگی ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌نغال( ئێسته به‌نگه‌لادشه) له ساڵی 1971، ده‌زگای تیرۆریزمی کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی به‌ناوی( الشمس والبدر) هه‌مان ڕۆڵی بینی به هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ سوپای پاکستانی که بووه هۆی کوشتن و ڕاونانی سه‌دان هه‌زار له هه‌ڵسوڕاوانی گروپه چه‌په‌کان و هه‌ڵسوڕاوانی به‌نگالی له کرێکاران و قوتابیان و ڕۆشنبیران و جوتیاران، زیاتر له سه‌د هه‌زار ژن لاقه کران و دووگیان بوون. زۆربه‌ی قوربانیانی ئه‌م کرده‌وه دڕندانانه له پارتی نیشتمانی سۆشیالیستی به‌نگالی بوون و له شورایی کرێکاران بوون که له‌ئه‌نجامی ڕاپه‌رینه‌که پێکهاتبوون.
گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی سه‌ربازی نهێنی که ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا و به به‌شداری ئوسوڵی ئیسلامی ئه‌نجامی دا له ئه‌فغانستان بوو. دوای ئه‌وکوده‌تایه ڕوویدا که دژ به ڕژێمی کۆنه‌په‌ره‌ستی داود بوو، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی سوپای ڕادیکالییه‌کان به‌رپاکرا له کاتی شوڕشی ساور( ربیع- به‌هار) ساڵی 1978. له ماوه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه ئیمریالیزمه‌کان زیاتر له 32 بلیۆن دۆلاری ئه‌مریکییان خه‌رجکرد به شێوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و پاڵپشتی لوجستی و توانای سه‌ربازی. به‌ڵام ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی شوره‌وی له ساڵانی 1988-1989 و ڕوخانی ده‌سه‌ڵاته چه‌په‌که‌ی نه‌جیبوالله له ساڵی 1992 به هۆی جیهادی( جیهاد موقه‌ده‌س) نه‌بوو که پشتگیری ده‌کرا له لایه‌ن ده‌زگای ناوه‌ندی موخابه‌راتی ئه‌مریکاوه به‌ڵکو به هۆی گه‌نده‌ڵی سیاسه‌تی بیروقراتی و ناکۆککییه ناوخۆیه‌کانی ناو جه‌رگه‌ی دی بی ئه‌ی بوو( پارتی گه‌لی دیموکراسی ئه‌فغانی).
ئه‌وه‌ی ئێسته ڕوو ده‌دات و پێشتریش ڕوویدا له‌م خاکه بێنه‌وایه‌دا، به‌رهه‌می ڕاسته‌وخۆی ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌مریکی و به‌یارمه‌تی ئیمپریالیزم-ئوسوڵی بوو. ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن جیهادی ئه‌فغانی نه‌ک ته‌نها ئه‌فغانستانی وێران کرد به‌ڵکو بووه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و ناسه‌قامگیری هه‌موو باشووری ئاسیا، ده‌زگای موخابه‌راتی ناوه‌ندی ته‌نها یارمه‌تی سه‌ربازی و لوجیستی پێشکه‌ش نه‌کرد به‌تایبه‌تی بۆ لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ئوسوڵی، به‌ڵکو جاودێری و یارمه‌تی پێشکه‌ش کرد بۆ په‌ره‌سه‌ندن و به‌رهه‌مهێنانی هیرویین و بازرگانی کردنی، ئه‌م هه‌موو بڕه زۆرانه له ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و چه‌کی قورس هه‌موو ناوچه‌که‌ی پڕکرد له ترسناکێکی بێوێنه و کاره‌ساتێک که هاوشێوه‌ی نه‌بووه. له گه‌رمه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ناوخۆییه‌دا ( 1992-2001) که له‌سه‌ر سنووره، ئه‌و ناوچانه‌ی که له پشتی ئه‌فغانستانن وێران ده‌بن. سیاسه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی بووه سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ به‌کارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و شێوه‌کانی تری تاوان له زۆربه‌ی پرۆسه‌ی دژایه‌تی شۆڕش که له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ڕێکده‌خرا وبه‌شداری تێداده‌کرد وه هانی باندی تاوان و پۆخله‌واتی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌دا بۆ هه‌موو جۆره‌کانی تاوان، به‌تایبه‌تی بازرگانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان. بۆ نموونه له ڤێتنام، ئه‌وانه‌ی که هاندران بۆ دژایه‌تی کۆمۆنیسته‌کان ئیمزایان له سه‌ر بازرگانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان کرد که ( ناشه‌رعی بوو). له نیکاراگوا له حه‌فتاکاندا پشتگیری پیاوانی کۆنترا کرا بۆ دزه‌فڕێنی ( ته‌ریب) حه‌شیش و مه‌روانه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ک بکڕن دژ به سیسته‌می ساندنیسا. نموونه‌ی هاوشێوه زۆره له هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رکرده‌ی ده‌کردن له ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌مریکای لاتینی.
سیاسه‌تی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رپه‌رشتیی ده‌کات له ئه‌فغانستان کارتێکه‌رێکی ماڵوێرانی ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌نجان له جیهاندا. ئه‌مڕۆ 70% له ناردنی هێرویین بۆ جیهان پێوه‌ندی به مافیای ئه‌فغانستان و پاکستانه‌وه هه‌یه. تاقیگه‌ره هاوچه‌رخه‌کان که له‌سه‌ر سنووری پاکستان و ئه‌فغانستانن( که ئه‌فیونی خام ده‌گۆڕن بۆ هیرۆیین) نوێژه‌ن کرایه‌وه به یارمه‌تی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریکی سی ئای ئای.
دوای ڕوخانی یه‌کێتی شوره‌وی و سیسته‌می بی دی بی ئه‌ی( ڕژێمی پارتی گه‌لی دیموکراسی ئه‌فغانستان) ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی گرنگییه‌کانی له ناوچه‌که له‌ده‌ستدا، گرنگی ناوچه‌که وه‌ک هێڵێکی جیاکار له پێشه‌وه له ناوچوو، به‌م شێوه‌یه ئه‌فغانستان پشتگوێخرا بۆ بۆگه‌نکردن له ئاژه‌وه‌یه‌کدا که ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی خۆی بنه‌ماکانی دانابوو. جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه که ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوایی، فرانکشتاین ( ئوسوڵی ئیسلامی) به‌کارده‌هێنێت بۆ تۆقاندنی کرێکاران و جه‌ماوه‌ر له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا. له کاتی ڕوخانی ستالینیزمه‌وه، ده‌زگای میدیای ڕۆژئاوا نه‌وه‌ستاوه له هێڕشه شێتانه‌کانی بۆ تۆقاندنی کرێکاران له ڕۆژئاوادا، بۆ ملکه‌چکردنیان بۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بۆگه‌ن. ئه‌مان نموونه‌ی قه‌زافی و سه‌دام حوسێن و مه‌لاکانی ئێران و تاڵه‌بان و ئوسامه بین لادنیان دروست کرد که وه‌ک دڕنده‌یه‌کی کێوی خوێن ده‌خۆنه‌وه و کۆرپه‌له ده‌خۆن. هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئامانجێکی دیاریکراوبوو. به‌رامبه‌ر ئه‌مانه دڕندایه‌تی ڕژێمه‌کانی تر وه‌ک سعودییه و ئه‌وانی تر که نۆکه‌ری ئیمپریالیزمن تاوانه‌کانیان ده‌شارنه‌وه.
ئه‌م دووڕووییه ڕۆبرت فیسک، به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له وتارێکی ئه‌ندپێندنت ئاماژه‌ی بۆ کرد( له‌نده‌ن 27 سیپته‌مبه‌ر، 2000). له کاتی قسه‌کردنی له‌سه‌ر ڕێکخراوی لێبووردنی ده‌وڵه‌تی که له‌سه‌ر عه‌ره‌بی سعودی بوو( ئه‌وه‌ی که ڕێکخراوی لێبووردنی ده‌وڵه‌تی نه‌یوت ده‌رباره‌ی عه‌ره‌بی سعودییه، چونکه پێوه‌ندی نه‌وتی عه‌ره‌بی سعودی بێهاوتایه له‌گه‌ڵ ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان وپشتبه‌ستنی به چه‌کی ئه‌مریکی له که‌نداودا له ترسی (دوژمنه تیرۆرسته‌کان) دژ به ئه‌مریکا، خۆ ده‌بوایه هێچ نه‌بێت نه‌ختێک زۆری بۆ سعودی عه‌ره‌بی بهێنایه بۆ پابه‌ندبوونیان به یاسای مافی مرۆڤه‌وه، ته‌نانه‌ت له کاتی بوونی ده‌یان هه‌زار له سوپاکانی ئه‌مریکا له سعودییه دوای داگیرکردنی کووه‌یت له لایه‌ن عێراقه‌وه، چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان به‌رده‌وام بوو.
له ساڵانی دوایی 1990-2000 به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی 28 ژن له‌سێداره دران له لایه‌ن پۆلیسی ئیسلامییه‌وه له عه‌ره‌بی سعودی، شه‌شیان له 24 مانگی دوایی بوو. سه‌دان کرێکارانی ژن به‌تایبه‌تی فلیبینییه‌کان لاقه ده‌کران، لێده‌دران و ئازرده‌دران له لایه‌ن یاسای ئیسلامی له عه‌ره‌بیی سعودییه. به گوێره‌ی ئه‌م یاسایانه ماوه نادرێت به ژنان شۆفێربن یان به ئازادی بسوڕێنه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی پاشاییه‌تی یان بیانه‌وێ پله‌یه‌کی به‌رز له خوێندن به‌ده‌ستبهێنن. زۆربه‌ی ئه‌م دیکتاتۆر و وه‌حشیانه درووستکراوی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکییه. بۆ نموونه ئوسامه بین لادن، پشتگیری و دروستکردنی له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی بوو. له 27 مانگی 8 ساڵی 1998، ئوسامه بین لادن له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ ناوه‌ندی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسا دانی به‌وه‌دانا، ده‌ڵێت:" یه‌که‌م سه‌ربازگه‌م له پاکستان بوو وئه‌وخۆبه‌خشانه له لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی پاکستانی و ئه‌مریکییه‌وه مه‌شق پێ ده‌کران. چه‌که‌کان له ئه‌مریکاوه دابین ده‌کران و پاره‌ش له عه‌ره‌بی سعودییه‌وه…."پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تانزانیا و کینیا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا 70 مووشه‌کی له جۆری کروز له ده‌ریای عه‌ره‌به‌وه هاوێشته بنکه‌ی ئوسامه بین لادن که له نزیکی جه‌لال ئاباد بوو له‌سه‌ر سنووری پاکستان – ئه‌فغانستانه. ئه‌مه جگه له فێڵێک و پروپاگنده‌یه‌ک زیاتر نه‌بوو، چونکه دوور بوو له هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازی ڕاسته‌قینه. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و له شه‌سته‌کان و حه‌فتاکاندا، ڕیکخراوه ئوسوڵییه ئیسلامییه‌کان وه‌ک حیزبوڵا و حه‌ماس له لایه‌ن مۆساد- ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلییه‌وه- نێردران بۆ له‌قکردنی جێگه‌وڕێگه‌ی ڕێکخراوی ڕزگاری فه‌ڵه‌ستین و لێدانی چه‌پ که له‌ناو بزووتنه‌وه فه‌ڵه‌ستینییه‌کاندا بوونی هه‌بوو. وێڕای ئه‌و هێڕشه پرۆپاکنده‌یه‌ی ده‌زگای میدیای ڕۆژئاوا دژ به ئوسوڵی ئیسلامی، ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی به گوێره‌ی پێویست به‌رده‌وام ده‌بوو له به‌کارهێنانی ده‌مارگیره‌کانی ئاینی. به‌رده‌وامیش ده‌بن له به‌کارهێنانیان ئه‌گه‌ر پێویست بکات بۆ لێدانی بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕه‌کان. له ساڵی 1996 توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر کابوولدا بگرن دوای خرێده‌یه‌کی (سه‌فقه) نهێنی له نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له باشووری ئاسیا( رۆین ڕافائیل) و تاڵه‌بان و به‌شه جیابووه‌که‌ی سه‌ربازی ئستالینی پێشوو شانواز تناعی. ئه‌م خرێده (سه‌فقه‌یه) له ڕێگه‌ی ئای ئیس ئای- ئاژانسی هه‌وڵگری پاکستانه‌وه بوو. له‌م قه‌ده‌ره گاڵته‌جارییه، به چاودێڕی بنازیر بۆتۆ بوو له ئیسلام ئاباد. ئه‌مه تیشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ که‌س به پێشکه‌وتنخوازی داده‌نه‌ن. خه‌رجی پرۆسه‌ی داگیرکردنی کابول له ڕێگای زه‌به‌لاحی نه‌وتی ئه‌مریکی یونۆکال پشتگیری کرا. ڕێکه‌وتیش نییه که وه‌زیری پێشووی ئه‌مریکا ڕۆبرت ئاواکلی ئه‌ندامی کۆمپانیای یۆنۆکاله. له هه‌موو شه‌ڕه جیاوازه‌کانی ئیمپریالیزم به‌تایبه‌تی له نێوانی ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا زۆر به باشی ئوسوڵییه ئیسلامییه‌کان له هه‌ردووه لاوه به‌کارده‌هێنران.