خۆشه‌ویستی توانا‌و هێز دروست ده‌کات
خۆشه‌ویستی توانا‌و هێز دروست ده‌کات
نوسین: ئێرک بهتهروس. وه‌رگێر: مسته‌فا رابهرپرۆفیسۆری کولیژێک خویندکاره‌کانی پۆلی کۆمه‌لناسی برده گه‌ره‌کی هه‌ژار نشینه خانوه روخاوه‌کانی بالتیمۆر بۆ توێژینه‌وه‌و ئاماده‌کردنی لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر بارودۆخی ژیانی 200 نه‌وجه‌وان، پرۆفیسۆره‌که داوای له خویندکاره‌کانی کرد داهاتوی هه‌ریه‌ک لهومنالانه پێشبینی بکه‌ن دوارژیان چ ده‌بیت؟ ئه‌وه‌بو خویندکاره‌کان هه‌ریه‌که‌ی لای خۆیه‌وه دوای تۆمارکردنی پرسیار‌و وه‌لام هه‌لسه‌نگاندنی خۆیان له به‌رامبه‌ر ناوی مناله‌کان دیری کرد‌و نوسیان (شانسی نابی)
پاش 25 سال پرۆفیسۆرێکی تری ئهوکولیژه ئه‌و توێژینه‌وه‌ی ده‌که‌ویته به‌رده‌ست و ئه‌ویش داوای له خوینکارهکانی خۆی کرد بچن به‌دوادا چونه‌وه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ ئه‌نجام بده‌ن بپرسن ، بزانن چاره‌نوسی ئهومنالانه پاش ئه‌و بیست و پێنج ساله به‌چی گه‌یشتوه.
ئه‌وه‌ی کاره‌که‌یانی ئاسان کردبو ئه‌و پیاوانه هه‌ر له‌و ده‌ورو به‌ره‌دا مابون له‌و 200 که‌سه 20یان مردبون یان زۆر دور که‌وتبونه‌وه. له‌کۆی 180 که‌سه‌که‌ش 176 که‌سیان له‌خوێندن زۆر سه‌رکه‌وتو بون هه‌ندێکیان ببونه پارێزه‌ر هه‌ندێکیان دوکتۆر ، هه‌ندێکیان پیشه‌وه‌ری سه‌رکه‌وتوبون. له توێژینه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی خویندکارانی به‌شی کۆمه‌لناسی هیما بۆئه‌وه کرابو سه‌رکه‌وتنیان به‌هۆی ماموستاکه‌یان بوه پرۆفیسۆره‌که سه‌ری سورما بریاریدا درێژه‌ی بداتی ، ماموستاکهیانی دۆزییه‌وه باش بو له‌ژیاندا مابو پیره‌ژنێکی هێشتا زیت و وریا بو پرۆفیسۆر لیی پرسی: پێم نالێی به چ نه‌خشه‌و پلانێکی سیحراوی ئه‌و منالانهت له‌ناو ئه‌و خانوه داڕزیوانه راکێشا بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتن و رۆژه پرشهنگدارانهیان.
له‌کاتێکدا ماموستا چاوه‌کانی ئهدرهوشانهوهو لێوه‌کانی خه‌ریک بو زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌گرت ، زۆر به ساده‌یی وتی:
(من ئه‌و منالانهم خۆش ده‌ویست)
Eric Butterworth
مه‌ترسی:
دوو ده‌نکه تۆ به‌ته‌نشت یه‌که‌وه له‌نا گلێکی به‌پیتی به‌هار راکشابون یه‌که‌میان ووتی:ده‌مه‌وی سهوزبم ره‌گه‌کانم بنێرم بۆقۆلایی گلهکهی ژێره خۆم، دوو پهلکهم پالدهم بۆدڕاندنی تفری زه‌ویه‌که‌ی بانم ده‌مه‌وی خونچه ته‌ڕو نه‌رمه‌کانم توند لوول بده‌م به‌رز بیته‌وه وه‌کو ئالا بۆ ئه‌وه‌ی موژده‌ی هاتنی به‌هار بدات من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر په‌ره‌ی رومهتما هه‌ست به‌گه‌رمایی خۆربکهم. چێژ له‌خۆشی خوناوی به‌یانیانی سه‌ر خهزێمهی گوله‌کانم وه‌ربگرم. ئه‌وه‌بو شین بوو سه‌ری ده‌رهینا.
تۆی دوه‌میان ووتی:
من ده‌ترسم له‌وه‌ی ره‌گه‌کانم دابێلم بۆقۆلایی زه‌وی نازانم له تاریکی روبه‌روی چ ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر پال به‌م زه‌ویه ره‌قه‌ی بانمهوه بنێم دورنیه دوپهلکه نه‌رم و نیانه‌که‌م تێک بشکێت و بروشیت یان چۆن دلنیا بم له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خونچهکانم ده‌میان کرده‌وه خشۆکه‌کان نایان خۆن، له‌وه‌ش دلنیا نیم ئه‌گه‌ر گوله‌کانم پشکوتن مناله‌کان نام قرتێنن.
نا من وای به‌باشتر ده‌زانم چاوه‌رێ بکه‌م هه‌تا کاتێکی گونجاو بێمهترسیم بۆدهرهخسێت.
ئیتر ئه‌و چاوه‌رێی کرد ، له‌سه‌ره‌تای به‌هاردا مریشکی حه‌وشه‌که به‌دوای دانه‌وێله‌و زندهوهر پڕپۆلهی ده‌کرد و دنوکی له زه‌وی ئه‌دا به‌رێکه‌وت ئه‌و ده‌نکه تۆیه‌ی دۆزیه‌وه که‌چاوه‌رێی هه‌لێکی له‌باری ده‌کرد و خێرا قوتی دا .
مۆرال له‌م چیرۆکه‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی دوره په‌رێز ده‌وه‌ستن خۆیان له گه‌شه‌کردن و مه‌ترسی ده‌پارێزن ره‌نگه ژیان قوتیان بدات.
Patty Hansen
به‌خێر بێیت ئه‌گه‌ر سه‌گه‌که‌ت که‌فاله‌تت بکات
پیاوێک نامه‌یه‌ک ده‌نوسی بۆ ئوتێلێکی بچوک له‌شارێکی ناوه‌راستی باکوری ئه‌مریکا باسی پلانی به‌سه‌ربردنی پشوی سالانه‌ی خۆی ده‌کات له‌نامه‌که‌یدا نوسیبوی:
زۆر حه‌زده‌که‌م سه‌گه‌که‌م له‌گه‌ل خۆم بینم. باش به‌خێو کراوه‌و هه‌لس وکه‌وتی زۆر باشه. ئه‌گه‌ر پێت خۆشه‌و رێم ئه‌ده‌یت شه‌وانه لای خۆم بیت و له ژوره‌که‌مدا بخه‌ویت؟
خێرا وه‌لامی خاوه‌ن ئوتێله‌که گهراوهو نوسرابو: ئه‌وه چه‌ندین ساله من ئه‌م ئوتێله به‌رێوه ده‌بم له‌و ماوه درێژه‌دا قه‌ت روی نه‌داوه سه‌گ خاولی و چه‌رچه‌ف که‌وچک و چهنگالمان لێ بدزیت ، یان تابلۆی له دیوار کردبیته‌وه، قه‌تیش له‌نیوه شه‌ودا به‌هۆی سه‌رخۆشی و قڕه‌قڕو و ئاژاوه نانه‌وه سه‌گم لهئوتێلهکهما وه‌ده‌ر نه‌ناوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر که‌موکورتی حیساب و پاره نه‌دان کێشه‌یان نه‌بوه. به‌لی زۆر به‌خۆشیه‌وه به‌خێراتنی سه‌گه‌که‌ت ده‌که‌ین هه‌روه‌ها به‌خێراتنی تۆش ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر سه‌گه‌که‌ت که‌فاله‌تت بکات.
Karl Albrecht and Ron Zenke