بۆچی پێکهێنانی یه‌کێتی چه‌پی کوردستان موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا ناڕه‌حه‌ت ده‌کات؟
بۆچی پێکهێنانی یه‌کێتی چه‌پی کوردستان موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا ناڕه‌حه‌ت ده‌کات؟
سه‌فین محه‌مه‌د
13.2.2009
له وه‌ڵام به بابه‌تێکی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا که له‌ماڵپه‌ڕی کۆمیته‌ی به‌رگری له‌کرێکارانی عێراق و چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی تر بڵاوکراوه‌ته‌وه.
بۆ بینی بابه‌ته‌که‌ی موزه‌فه‌ر ده‌توانن سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکه‌ن:
http://www.bergry.com/پرش و بڵاوی کۆمۆنیسته‌کان، سۆسیالیسته‌کان و وچه‌پی سۆسیالیستی به‌ڕاده‌یه‌ک ڕوون و ئاشکرایه که نه‌ک هه‌ر موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا به‌ڵکو ته‌نانه‌ت خودی ئه‌و پارته‌ش که موزه‌فه‌ر ئه‌ندامه تیایدا ناتوانێت ئه‌وه به‌ڕه‌سمی نه‌ناسێت. دیاره ئه‌گه‌ر هۆیه‌کی لاوازی و پرش و بڵاوی به‌ره‌ی کرێکاری مه‌وزوعی بێت و له به‌هێزی باڵه‌کانی بۆرژوازی بێت له‌ئاستی جیهانی و ناوخۆیی(کوردستان و عێراق) ئه‌وا لایه‌نه‌که‌ی تری لاوازی زاتی یه واته بزووتنه‌وه‌که خۆیه‌تی.
دیاره له هه‌موو جیهانیش هه‌روابووه که بزووتنه‌وه سیاسی یه‌کان، ئه‌وانه‌ی دۆگم کارناکان و هه‌نگاوی کاری عه‌مه‌لی یان له قسه‌ی بریقه‌دار پێ باشتره بۆ کاتی کورت یان درێژماوه ناترسن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌ن و بزووتنه‌وانه یه‌ک بگرن یان کاری هاوبه‌ش بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و کار و یه‌کگرتنانه بتوانێت هه‌نگاوێک بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تی و سیاسی بباته پێش. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت دان به‌بوونی هیچ که‌س و لایه‌ن و ڕێکخراوه‌ی تر له‌غه‌یری خۆیان بنێن دیاره نه‌ده‌یانه‌وێت و نه ده‌توانن له لایه‌نی تر نزیک ببنه‌وه و کاری هاوبه‌ش بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا باسی پارته‌که‌ی تۆبکه‌م ده‌توانم ڕاشکاوانه ئه‌وه بڵێم که ئێوه کاتێک ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی خۆتان پێک هێنا هه‌ر ته‌نها جیاکردنه‌وه‌ی به‌شی کوردستانتان نه‌بوو؟ هیچ ئاڵوگۆڕێکی ڕیشه‌یی تری تیا‌بوو؟ ئه‌ی باشه که‌دواتر هه‌مان ڕێکخرواتان یان بڵێین هه‌مان هه‌ڵسوڕاوانێک ئهگهرلهکوردستان هه‌بن تازه دوای ئه‌و هه‌موو لێ وهرینهتان هه‌مان به‌شی ههڵسوڕاوانتان ناولێ نه‌نا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان؟ کام ئاڵووگۆڕی ڕیشه‌یی وای کرد که ئێوه بۆهه‌رێمی کوردستان حیزبی تایبه‌ت پێک بهێنن؟ ئه‌رێ به‌ڕاست حیکمه‌تی په‌له‌کردنی پێکهێنانی ئه‌و پارته‌تان هه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بوو که هه‌ڵسوڕاوانێک که له‌کوردستان هه‌ن به‌حیسابی خۆتان به‌دوای خۆتانیدا به‌رن؟ به‌ڵام خۆ دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر گۆڕینی ناو بوو نه‌ک ئاڵوگۆڕی واقیعی که پارتی به‌حیساب تازه‌تان بتوانێت به‌ردێکی زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌وانی ترتان. واباشه هه‌ندێک له‌نووسینه‌که‌ی موزه‌فه‌ر به‌به‌ڵگه بهێنینه‌وه و بزانین چی ده‌ڵێت.
له‌شوێنێک دا موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: خه‌ڵكی وه‌ك له دروشمه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رزیان كردبۆوه‌و ده‌یان ووت: حكومه‌ت یان ده‌بێت بگۆرێ یان ده‌دۆڕێ. ئه‌م دروشمه ئیتر ته‌عبیر له خواست و ئاواتی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه ئیتر یانی خه‌ڵك ته‌وه‌هومی به‌م ده‌زگایانه نه‌ماوه‌و بیر له گۆڕانی ڕیشه‌یی ده‌كاته‌وه. ئه‌مه ئیتر له ڕاستیدا سه‌ره‌تای هه‌وێنی خهملاَندنی ئۆپۆزیسێۆنێكی ڕیشه‌داری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه بۆ گۆڕانكاری ڕیشه‌ی له هه‌لومه‌رجێك له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه كه هاتۆته‌دی.
سه‌ره‌تا با هه‌ڵه‌ی هاوڕێمان ڕاست بکه‌ینه‌وه که شیعاره‌که هی خه‌ڵکی ڕێکخراو بوو، شیعاری (حكومه‌ت یان ده‌بێت بگۆرێ یان ده‌دۆڕێ) نه‌بوو به‌ڵکوو (ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێ ئه‌دۆڕێ) بوو. دووه‌م ئه‌وه شیعاری خه‌ڵکی خۆبه‌خۆ(عه‌فه‌وی) نه‌بوو که هاوڕێمان نایه‌وێت یان بێئاگایه له‌وه‌ی که‌ئه‌مه شیعاری کێ بووه بۆیه ئیشاره‌یه‌کی بچوکیش به‌مه ناکات که ئه‌مه شیعاری خه‌ڵکی ناڕازی و ڕێکخراوی خۆپیشانده‌ران بوو که هه‌ڵسوڕاوانی هاواری خه‌ڵک ڕابه‌ری یان ده‌کرد بۆ دڵنیاییش له‌م ڕاستی یه ده‌توانین به‌یه‌که‌وه سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه بکه‌ین.
ئه‌گه‌ر موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا ئه‌و شیعاره قه‌بوڵ ده‌کات و پێ ی وایه ته‌عبیر له‌خواست و ئاواتی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات ئه‌دی مانای چی یه که ڕابه‌رانی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه له‌ڕیزی ئیسلامی یه‌کان و ناسیۆنالیسته‌کانی تر ده‌بینێته‌وه و پێ ی واده‌بێت که جڵه‌وی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک ئه‌که‌ن؟ ئایا به‌ڕاستی ئه‌مه بێ ئاگایی هاوڕێمانه له ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان؟ هه‌وڵدانه بۆ سه‌رلێشێواندنی خوێنه‌ر یان به‌رچاوته‌نگی سکتاریزمه که‌ناهێڵێت موزه‌فه‌ر ڕاستی یه‌کان ببینێت؟ دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌م شیعاره هی پارته‌که‌ی ئه‌و بوایه چه‌ند وێنه‌یه‌کیشی له‌گه‌ڵ بڵاوده‌کرده‌وه! بۆ دڵنیایی له‌م قسه‌یه‌م سه‌یری ئه‌م په‌ره‌گرافه بکه‌ن:…. تا براده‌رانی یه‌كێتی چه‌پ، جگه له جڵه‌وكردنی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كانی خه‌ڵك و سنوردار كردنی خواست و ئاسۆی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌و و قه‌تیس كردنی له چوار چێوه‌ی سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن، حكومه‌تی هه‌رێم و ئاسۆی ناسیونال- ئیسلامی، زیاتر هیچیتر نییه.
دیاره به‌رهه‌می ئه‌و شیعاره‌ی ده‌گوترا (ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێ ئه‌دۆڕێ) به‌رهه‌می کار وهه‌ڵسوڕانی ئه‌و چالاکیانهبوو که ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراو و ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه بوون که له پێک هێنانی ده‌سته‌ی داکۆکی لهداخسوازیهکانی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه‌ی هه‌تا که‌ی و هاواری خه‌ڵک ڕۆڵی سه‌ره‌کی یان هه‌بوو و زۆربه‌شیان ئێستا له‌ڕیزی یه‌کێتی چه‌پ خۆیان بینیوه‌ته‌وه . ڕۆڵی هه‌ڵسوڕاوانێک که خۆپیشاندانی گشتی ساڵی 2006 یان له‌سلێمانی ڕابه‌ری کرد و وزیندانهکانیش شاهیدی ئه‌و ڕاستی یه‌ن. ئه‌م چالاکیانه‌ش به‌تایبه‌ت مانگرتنی گشتی چاوی ناڕازیانی خه‌ڵکی کوردستانیان ئه‌وه‌نده‌ی تر کرده‌وه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی که تا ئه‌وکات زۆر به‌ده‌گمه‌ن ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان ئاوا ئاشکرا و ڕوون دژ به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ڕیکخراوانه هاتونه‌ته مه‌یدان. دوای مانگرتنی گشتی سلێمانی نه‌ک هه‌ر ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی یه‌کێتی به‌كو شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی دوای ئه‌و ڕوداوه ته‌نانه‌ت ژێردهساڵاتی هه‌رێمی پارتیشی گرته‌وه. خۆشبه‌ختانه ئیتر ڕهچهکه شکا و ئیتر خه‌ڵک ڕۆژانه ڕه‌خنه و نا به ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و پارتی ده‌ڵێن.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕابردووی ئه‌و لایه‌ن و هه‌ڵسوڕاوانه بێت، چۆن که‌سێکی وه‌ک موزه‌فه‌ر ئه‌وه له‌بیرده‌کات که ته‌نانه‌ت کاریگه‌ری هه‌مان شیعاری(ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێ ئه‌دۆڕێ) به‌سه‌ر خۆی و بزووتنه‌وه‌که له‌بیرده‌کات و خۆیشی به‌نموونه ده‌یهێنێته‌وه؟! به‌ڕاستیی ئه‌مه بێ ئاگایی یه لهبارۆدۆخی بزووتنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی کوردستانه یان واقیع شێواندنه؟ موزه‌فه‌ر ڕاستی یه‌که‌ی ناحه‌قی ده‌کات له‌گۆڕینی ڕاستی یه‌کان و ڕاستی یه‌کان به‌ده‌ستی ئانقه‌ست ده‌شێوێنێت. دیاره له‌پشتی ئه‌و پهردهیهشهوه دیه‌وێت بڵێت له‌گۆڕه‌پانی کوردستان که‌س ئۆپۆزیسیۆن نی یه به‌ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی جگه له‌پارته‌که‌ی ئه‌و ئه‌ندامه تیایدا! که‌س چه‌پ و تێکۆشه‌ر نی یه جگه له‌وان؟
له‌شوێنێکی تر موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: به‌ڵام وه‌ك زۆر جار ئاماژه‌مان پێداوه گرفته‌كه له‌وه نی یه كه خه‌ڵكی ناڕازی نی یه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنابرێت به‌ڵكو هه‌موو گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه تا ئێستا ڕابهرییهكی بههێزوبهرجهسته له مه‌یداندا نییه بۆ زیاتر ڕێكخستن و سه‌رخستنی تا ئه‌و ئاڵوگۆڕه ڕیشه‌ییه. جا وه‌ك زۆر جار ئاماژه‌مان پێداوه ئه‌وه ئه‌ركی خێرای كۆمۆنیسته‌كان و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری یه.
منیش له‌گه‌ڵ موزه‌فه‌ر هاوڕام که ڕابه‌رایه‌تی یه‌کی به‌هێز و به‌رجه‌سته‌ی کۆمۆنیستی له‌مه‌یداندا نی یه بۆ ڕێکخستن و سه‌رخستنی تا ئه‌و ئاڵوگۆڕه ڕێشهییه. به‌ڵام با که‌مێک له‌و قسه‌یه‌ی موزه‌فه‌ر وورد بینه‌وه و بزانین ده‌یه‌وێت له‌پشتی پهدهوه چی بڵێت؟ بۆ ئێمه ئه‌وه ڕوونه که (حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری) بهڵامچ حیزبێکه به‌ڵام بابزانین ئه‌و کۆمۆنیستانه‌ی تر کێن به‌ڕای تۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی پارته‌که‌ی تۆ وجودیان هه‌یه؟ ئایا به‌ڕاستی ئێوه ئاماده‌ن دان به‌وه دابنێن که کوردستان و عێراق کۆمۆنیستی تر هه‌بن و ئه‌ندامی پارته‌که‌ی ئێوه‌ش نه‌بن؟ به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر دان به‌وه‌دابنێن ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره ده‌که‌ن لهسیاسهتتاندا.
ئه‌و کاره‌ی که تۆ باسی ده‌که‌یت نازانم حیکمه‌تی چی یه حیزبی ئێوه ئه‌و ئه‌رکه ناگرێته ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر تاقه پارتی مه‌یدانی خه‌باته؟ کێ ده‌ستی گرتون؟ خۆ یه‌کێتی چه‌پی کوردستان نه‌ک هه‌ر ڕێگری ئێوه ناکات خه‌بات بکه‌ن به‌ڵكو دڵنیام هاوکاریشتان ده‌کات له‌پێناو ئاڵوگۆڕی واقیعی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌کوردستان.
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن یه‌کێتی و پارتین، ئه‌وه‌یشی که هێزی هه‌بێت بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌وان له‌کاتی ئێستادا ئه‌وا ئێوه‌نین به‌ڵکو ئه‌حزابی کۆنه‌په‌رست تر له‌وانن ودڵنیان ئێوه هێزی سێ یه‌میش نین. هه‌وڵ دان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێزی چه‌پ و کۆمۆنیست له‌کوردستان بۆ ئه‌وه‌یه که هه‌م چه‌پ ئاهێکی به‌به‌ردابێته‌وه و هه‌م بتوانێت ڕۆڵێکی هه‌بێت لهئاڵ و گۆڕه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان ده‌نا بۆ هه‌موان ئاشکرایه که هه‌م ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری هه‌یه و فراوانه له‌کوردستان هه‌م ناڕه‌زایه‌تی پارته سیاسی یه جۆراوجۆره‌کانیش هه‌یه به‌هه‌موو جیاوازی فکری و سیاسی و چینایهتیشیانهوه.
ئه‌گه‌ر هاوڕێ یان و هابیرانی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌دوای ئه‌وه‌ن ناسیۆنالیزمی کوردی له‌ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری بپارێزن و له‌کاتی پێویست به‌لاڕێ ی داببهن ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری شانسی فراوانتر و کاریگه‌رتری ببێت له فشار هێنان بۆ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی بهێنێت بۆچی تۆ به‌سارابی ده‌زانیت! سیاسه‌تی نه‌وشێروان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ئه‌وه بووه که ناوه ناوه کۆنه پێشمه‌رگه دڵ ڕهنجاوهکانی یه‌کێتی له‌ده‌وری خۆی کۆکاته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌دوای بزووتنه‌وه‌ی تر نه‌که‌ون. ئه‌مه بۆ که‌س ڕۆشن نه‌بێت ده‌بوا بۆ کۆنه سیاسی یه‌کی وه‌ک موزه‌فه‌ر ڕوون بێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه پارته ئیسلامی یه‌کان که‌خۆیان مه‌ڵاس داوه و له هه‌ڵ و مه‌رجی ئاڵووگۆڕی هێزه ناوچه‌یی یه‌کان به‌دوای ئه‌وه‌ن که‌ڵک وه‌ربگرن و جێگه‌ی پارتی و یه‌کێتی بگرنه‌وه به‌ڵام ده‌بێت موزه‌فه‌ر که خۆیان به‌تاقه میراتگری کۆمۆنیزم و ئۆپۆزیسیۆن ده‌زانێت به‌دوای چی یه‌وه بێت؟ تێکه‌ڵ کردنی چه‌په‌کان و ئه‌م لایه‌نه کۆنه‌په‌رستانه و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موویان له‌ژێر یه‌ک ژێر ئاسۆی ناسیۆنال ئیسلامی چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک به موزه‌فه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌رێ به‌ڕاستی تێکه‌ڵکردنی خهتهجیاجیاکانی ناسیۆنالیستی و ئیسلامی یه‌کان و چه‌پ جێگه‌ی شه‌رمه‌زاری سیاسه‌تمه‌داری خۆبهکۆمۆنیست زانی وه‌ک موزه‌فه‌ر نی یه که به‌که‌یفی خۆی چۆنی بوێت ئاوای داده‌تاشێت؟
ڕاستی یه‌که‌ی من ئه‌وه‌م بۆ ڕۆشنه که کۆمۆنیزمی کرێکاری حیزب ده‌خاته جێگه‌ی چین و له‌جیاتی چینی کرێکار ده‌یه‌وێت شۆڕش به حیزبه‌که‌یان بکات. به‌قسه باس لهدهسهڵاتدارهتی حکومه‌تی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌ساسی شورایی ده‌زانن و به‌ڵام به‌عه‌مه‌ل له‌دژی ده‌وه‌ستن، ئه‌وه ده‌زانم که حیزبه‌که‌ی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا له‌غه‌یری خۆیان نه‌که‌س به‌ئۆپۆزیسیۆن ده‌زانن، نه‌که‌س به‌چه‌پ و کۆمۆنیست ده‌زانن و خولاسه هه‌ر که‌س له‌ڕیزی ئه‌وان نه‌بێت ئه‌هلی قوره‌یشه و کافره و ده‌بێت به نه‌عله‌تی بکه‌ن! سه‌رباری ئه‌مانه‌و زۆر تایبه‌تمه‌ندێتی تری ئه‌وان که زیانی گه‌وره‌ی به بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاری کوردستان گه‌یاندووه، هێشتا پێم وایه زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌وان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته ئیسلامی یه‌کان له‌تای ته‌رازوویه‌ک دابنێم.
من لام وایه لای سیاسه‌تمه‌داری خۆ به‌کۆمۆنیست زان ده‌بوایه ئه‌وه‌ی لا ڕۆشن بێت تاکتیک و ستراتیژ له‌یه‌کتر جیابکرێته‌وه. مێژووی سیاسی کۆمۆنیستی پڕه له‌نموونه و با چه‌ند دانه‌یه‌کیان به‌بیر هاوڕێ ی ئازیزمان بهێنینه‌وه: مارکس له‌گه‌ڵ لاسالی یه‌کان ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی یه‌که‌می پێک هێنا، لێنین ڕۆڵی زۆری بوو له‌کۆکردنه‌وه‌ی بیڕوڕا جیاوازه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ی ترۆتسکی و ستالین و زۆرێکی تر له‌کادیرانی ئه‌وسای بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ڕووسیا و په‌یمانی ئاگربه‌سی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هێتله‌ر به‌ست و لایه‌کی ڕووسیای دا بهئهڵمانهکان دواتر له‌دوای مردنی له‌کاتی ستالین هێزیان بوو ئه‌وناوچانه‌یان به‌زیادیشه‌وه لێ سه‌ندنه‌وه، به‌بڕوای من ئه‌مه سیاسه‌تی واقیعی یه که تاکتیک و ستراتیژ له‌گه‌ڵ یه‌کتر تێکه‌ڵ ناکات به‌ڵام بابزانین ئێوه له‌غه‌یری خۆتان کام نموونه له‌کاری هاوبه‌شتان کردووه؟ یان کام پارت و ڕێکخراو به‌سۆسیالیست یان چه‌پ به‌ڕه‌سمی ده‌ناسن؟ کامه تاکتیک و کامه ستراتیژتانه؟
له‌کوردستان و عێراق ئاماده‌نین یه‌ک کار له‌گه‌ڵ حیزبی شوعی بکه‌ن و تابتوانن لێ یان دوورده‌که‌ونه‌وه به‌ڵام لهواڵاتێکی وه‌ک فینلاند هه‌مان حیزبی ده‌سته‌خوشکی حشع دۆستتان بوون! به‌ڕاست با ئه‌وه‌ش بڵێین که هاورێ ی نوێنه‌ری حیزبه‌که‌تان له‌کۆنگره‌ی دامه‌زرادنیان که لهتامپێرێ به‌شداربوون و په‌یامیشی خوێندبۆوه وه‌ک بیستوومه به‌ڵام پیرۆزباییشیان پێ نه‌وتبوون! به‌ڕاستی ئه‌مه سیاسه‌ته یان بانێکه و دوو هه‌وا؟
هاوڕێمان له‌م پهرهگرافهدادهڵێت: تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌م بانگهیشت و هه‌وڵدانه كه‌س و هه‌ڵسوڕاوان و گروپه چه‌په ڕۆشنبیرهكانیشی گرتۆته‌وه‌و دوای سهرابی ئه‌م پێكهێنانی ئۆپۆزیسێۆنه كه‌وتون.
هاوڕێ مان پێ ی وایه که چه‌په‌کانی کوردستان ڕۆشنبیرن واته له‌پشتی په‌رده‌وه ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌وان چه‌پی ڕۆشنبیرن و کرێکاری نین به‌ڵام پێم خۆشه کههاوڕێمان پێناسه‌یه‌کی خۆیانمان بۆ بکات و بزانین ئایا ئه‌وان له‌ڕۆشنبیران پێک هاتوون یان ئه‌وان کرێکارین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناویان کرێکاری یه!؟ بابزانین کام بزووتنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی کرێکاریان ڕابه‌ری کردووه و به‌وان ده‌ناسرێته‌وه؟هاورێمان دیسان به‌زۆر ئاسنی سارد ده‌کوتێت و ده‌یه‌وێت خوێنه‌ران وا گۆش بکات کهچهپهکانی کوردستان له‌ڕیزی ئیسلامی یه‌کانن هه‌مویان به‌دوای جڵه‌وکردنی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌ن و به‌وه‌ش خۆڵ بکاته چاویان و له‌م ناوه‌ش ته‌نها پارته‌که‌ی ئه‌و تاقه خه‌باتکاری مه‌یدانه. چه‌پ لای موزه‌فه‌ر و ئه‌وان ته‌نها کۆمۆنیسته‌کانن و ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌ر کۆمۆنیسته‌کانن، له‌حاڵێکدا له‌دونیای سیاسه‌تدا واقیعیه‌ت شتێکی ترمان پێ ده‌ڵێت. ئۆپۆزیسیۆنی ناوپه‌رله‌مان هه‌یه که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان دهنگیانهێناوه به‌ڵام له‌حکومه‌ت دانین و کورسی په‌رله‌مانیشیان هه‌یه، ئۆپۆزیسیۆنی توندڕه‌وتر هه‌ن که بڕوایان به‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نی یه، هه‌شن که هێز و لایه‌نگریان زۆر نی یه بۆیه له‌هه‌ندێک ده‌ورانی هه‌ڵبژاردن خۆیان کاندید ناکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌مه له‌دونیای واقیعدا به‌ڵام له‌دونیای موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵادا له‌وه‌یه یه‌ک ئۆپۆزیسیۆن هه‌بێت که کۆمۆنیسهکانن! سه‌یر که‌ن بزانن چۆن ته‌ڕ و وشک به‌یه‌که ده‌سوتێنێت: بانگه‌وازكردن و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی ئۆپۆزیسیۆنی یه‌كێتی و پارتی له چوارچێوه‌ی ئاسۆ‌و سیاسه‌ته‌كانی پارله‌مان و حكومه‌ت، ئیتر هه‌ر له هه‌وڵه‌كانی چوار حزبه‌كه‌ی، یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ و سۆسیالیست و زهحكمهتكێشان تا كوتله‌كانی ناو یه‌كێتی ، تا بانگه‌واز و قسهبریقهدارهكان و گله‌یی و گازهندهكانی جه‌وهه‌ر نامیق و چه‌ند كه‌سایه‌تی تری نارازی به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تا براده‌رانی یه‌كێتی چه‌پ، جگه له جڵه‌وكردنی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كانی خه‌ڵك و سنوردار كردنی خواست و ئاسۆی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌و و قه‌تیس كردنی له چوار چێوه‌ی سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن، حكومه‌تی هه‌رێم و ئاسۆی ناسیونال- ئیسلامی، زیاتر هیچیتر نییه.
به‌ڕاستی سه‌یر نی یه گه‌ر لایه‌نگری ڕژێمی سه‌رمایه‌داری یان پارتی سیاسی بۆرژوازی له‌سه‌ر ئه‌ساسی شێواندنی ڕاستی یه‌کانی سیاسه‌ت بکات، به‌ڵام بۆ کۆمۆنیسته‌کان نه‌ده‌بوا وابیربکه‌نه‌وه به‌ڵام بیرکردنه‌وه‌ی وا، ئاکامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت که ده‌یبینین که‌له‌کۆتایی دا مێشێک ده‌که‌ن بهگامێش و سێبه‌ری خۆیان لێ ده‌بێته شه‌پۆلی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کهلهدوایانهوه ده‌ڕۆن.
له‌کۆتاییش هاوڕیمان ئاوها زیره‌کانه ڕیفۆرمیزم تاوانبار ده‌کات: ئه‌و ڕیفۆرمخوازانه‌ی كه دوای سهرابی ئۆپۆزیسێۆن كه‌وتون و ده‌یانه‌وێت ته‌نها ئارایشی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بكه‌ن .
به‌ڕاستی مه‌نسوری حیکمه‌تی ڕابه‌ری ئاوها له‌دژی ڕیفۆرم قسه‌ی نه‌کردووه و به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌بات بۆ ڕیفۆرم ڕه‌ت ناکاته‌وه به‌ڵام وا دیاره هاورێ مان لهمهنسوور توندتره و داهێنان لهمهنسوریزم ده‌کات و بۆیه له‌داخی یه‌کگرتنی کاری لایه‌ن و هه‌ڵسوڕاوانی عه‌مه‌لی که به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانێت بۆسه‌ر پارته‌که‌ی خۆیان وا گه‌رم قسه‌ده‌کات به‌ڵام وئه‌وه‌شی له‌بیر چووه که پارته‌که‌ی ئه‌و ئه‌ندامیه‌تی بڕیاری دابوو قه‌ت ناوی موخالیفی سیاسی خۆی نه‌هێنێت تا نه‌ڵێ که‌سی تریش به‌غه‌یری من هه‌ن!
تا ئێره با به‌س بێت هیوادارم هاوڕێ مان له‌نێو چوار دیواری داخراو بێته‌ده‌ر و دونیای ده‌ره‌ی خۆیشی وه‌ک خۆی ببینێت و له‌زمانی که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی چواردیواری داخراوی خۆی دا هه‌واڵه‌کان ببیستێت، له‌ڕۆژنامه‌کان ته‌نها شیعاره‌کان نه‌خوێنێته‌وه و هێنده ئه‌زیه‌تی خۆی بدات بزانێت ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌کان کێن و له‌ڕاستی یه‌کان بگات، بزووتنه‌وه‌کان و هه‌ڵسوڕاوانیان بناسێت نه‌ک بێت بوختان بکات و به‌ئاره‌زووی خۆی شت بنووسێت و پێ ی وابێت خه‌ڵکی تر نه‌خوێنده‌وارن و بێ ئاگان له‌ڕوداوه‌کان. باشه هاوڕێمان بزانێت که‌سی تریش هه‌ن قسه بکه‌ن و بڵێن ئیتر به‌سه بۆ شێواندنی ڕاستی یه‌کان و قسه‌ی باق و بریقتان.