
ته‌یری گوڵ عاشق به داری زه‌قنه‌بووته….ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی
ته‌یری گوڵ عاشق به داری زه‌قنه‌بووته
ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی
له كاتی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان، سه‌رۆكی فه‌نزوێلا "هۆگێز شافێز" له عه‌ره‌به‌كان زۆر گه‌رمتر پشتیوانی له قوربانییه‌كانی غه‌ززه ده‌كرد و تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی بالوێزی ئیسرائیل له فه‌نزوێلا ده‌ر بكات و له په‌رله‌مانی فه‌نزوێلا وه‌ك پشتگیریكردن له فه‌له‌ستینییه‌كان ئاڵای فه‌له‌ستینییان به‌رز كرده‌وه.
به پێی ,وته‌ی هه‌ندێ له سه‌رانی حه‌ماس ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی شافێز، سه‌رۆك و حكومه‌تی هه‌ندێ وڵاتانی عه‌ره‌بی تووشی شه‌رمه‌زاری كرد، كاتێك شافێز ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نواند ، هه‌ندێ سه‌رۆكی عه‌ره‌ب رێگایان نه‌دا كۆمه‌ك و هاوكاری بگاته قوربانییانی "غه‌ززه" و ئاماده‌ش نه‌بوون په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بپچڕێنن، ته‌نیا به قسه هه‌ڵوێستییان نواند و به كرده‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بوو به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
شافێز و زۆر كه‌سی تری غه‌یره عه‌ره‌ب ، خۆیان له عه‌ره‌ب زیاتر به عه‌ره‌ب ده‌زانی و پشتیوانی‌یان له غه‌ززه ده‌كرد و شین و گریانیان ده‌كرد.
شافێزیش وه‌ك زۆربه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌ب و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و به ناوی سۆسیالیزم و پشتیوانی كردن له هه‌ژاران هاته سه‌ر حكوم و ئه‌وانی تریش به ناوی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی یان ئایین یان دیموكراسیه‌ت خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه سه‌ر حكوم، كاتێك ده‌سه‌ڵاتییان گرته ده‌ست، هه‌موو هۆیه‌ك به‌كار ده‌هێنن بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا.
حه‌ماس، ئینقلابی كرد له‌سه‌ر "مه‌حمود عه‌باس" و رێكخراوی "فه‌تح" بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات . مالیكیش ده‌یه‌وێت به دروستكردنی سه‌حوه‌و گۆڕینی ده‌ستوور دژایه‌تیكردنی دۆزی كورد ببێته سه‌رۆكی فه‌رمانده , شافێزیش پار ساڵ ویستی له رێگه‌ی ریفراندۆمێكه‌وه خۆی و حیزبه‌كه‌ی تاهه‌تایه له ده‌سه‌ڵاتدا بهێڵێته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵك ده‌نگیان بۆی نه‌دا ، ئه‌وه‌بوو ئه‌مساڵ به‌رنامه‌كه‌ی گۆڕٍی پاش ده ساڵ له حوكم كردن ریفراندۆمێكی تری رێكخست بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی تاهه‌تایه هه‌ڵبژێرێت، بۆ سه‌رۆكی فه‌نزوێلا، ئه‌وه‌بوو له‌م رۆژنه رێكیخست و زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌نگیان بۆی دا بۆ ئه‌وه‌ی تا مردن بتوانێت خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه.
پێویسته بگوترێت شافێز 10 ساڵه سه‌رۆكی فه‌نزوێلایه و وه‌ك دیكتاتۆرێك وڵاتی به‌رێوه بردووه و خۆشی به هێنهرهوهوپشتیوانی سیسته‌می سۆسیالیستی له سه‌ده‌ی بیسته‌و یه‌ك داده‌نێت ، دیاره ئه‌ویش ده‌ردی ئه‌وانی گرتووه ،ده‌یه‌وێت ببێت به پارتی سه‌ركرده(حزب القائد) و سه‌رۆكی تاكو ته‌نیا. تا ئێستاش ته‌نیا به‌ڵێن به خه‌ڵكی فه‌نزوێلا ده‌دات به تایبه‌تی خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌تی فه‌نزوێلا و (10%) به‌ڵێنه‌كانی نه‌هێناوه‌ته‌دی.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی هه‌واڵ، كهرهكاسی پایته‌ختی وڵاتی فه‌نزوێلا، له ئێستادا به مه‌ترسیدارترین پایته‌ختی وڵاتانی ئه‌مریكای باشور داده‌نرێت له رووی نا ئارامی و نه‌بوونی ئاسایشی وڵاته‌وه، چونكه شه‌و نییه به ده‌یان كه‌س نه‌كوژرێن و خه‌ڵكیش له ترسی مافیاكانی دزین و كوشتن نا‌وێرن به شه‌و له ماڵه‌كانیان دوور كه‌ونه‌وه، ئه‌مه‌ش له وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌رمانده!
masifi_77@yahoo.com