دوایین جار به‌رپرسه‌كان وازده‌هێنن ؟!…..ئیبراهیم گه‌له‌ژێری
دوایین جار به‌رپرسه‌كان وازده‌هێنن ؟!
ئیبراهیم گه‌له‌ژێری /چۆمان
گه‌ر به‌خێرایه‌كی كه‌میش بێت بروانین له ژیانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری ئه‌م ووڵاته‌ی خۆمان ، به حزبی و حكومیه‌وه یاخود به زاناوه نه‌زانه‌وه تێده‌گه‌یت كه غیابی تێنگه‌یشتن له بواری دیموكراسی و وه‌رگرتنی پۆست له چ قه‌یرانێكدایه ،بۆت روون ده‌بێته‌وه كه هه‌میشه گوتاری ئێمه بریتی بووه له سیاسه‌تی ساوا خوازی و رازی كردنی ئه‌و دهوربهرهی كه لێیان گرد بۆته‌وه،جگه له‌مانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ته‌نیا له رێگه‌ی چه‌ند قسه‌یه‌كی زله‌وه پێمان ده‌فرۆشنه‌وه ،هیچ گۆرانێكی بنه‌رتی له ئارادانی یه ، ئه‌وه‌ی كه كوتله بازی و ئه‌وه‌ی كه سودفه‌و ئه‌وه‌ی كه كوته‌ك وئه‌وه‌ی كه كوری فلانه كه‌س و خاتر خاترانه دهینریته سه‌ر كورسی ئیدی ئه‌م كورسیه داماوه تاپۆ ده‌كرێت ، هیچ فشارێك نی یه بتوانێت گۆرانێكی نوێ خوازیانه له كه‌سی سه‌ر كورسیه‌كه بكات ، چونكه بیر كردنه‌وه‌ی كه‌سی به‌رپرسه‌كه په‌یوه‌نده به‌و بیره‌ی كه په‌لكێشی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كردوه ته‌نیا ده‌تواندرێت زۆرترین سود به‌و كه‌سانه بگه‌ینێت كه‌وه‌ك ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه بیركردنه‌وه‌ی تۆ خوانه‌خواسته دژی ئه‌و بێت ئه‌بێت چاوه‌رێ ی گه‌میه‌كه‌ی نوح بكه‌یته‌وه تا كارێكت بۆ ده‌كرێت ،ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌موومان گلله‌یی ده‌كه‌ین كه هیچ به‌رپرسێك ئاماده نی یه واز بهێنێت ،گه‌ر هه‌ر كه‌سێكیش به‌هۆی ئاشكرا بونی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لادرابێت ئه‌وا به‌ختی له‌كار بووه چونكه پۆستێكی به‌رزتری وه‌رگرتوه ، به‌ڵام خۆش به‌ختانه دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق پێشهاته سیاسیه‌كانی كوردستان زۆر به‌خێرایی رووده‌ده‌ن ،كه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاتانه تاكی كوردی بۆچونی خۆی هه‌بێت ، ماوه‌یه‌ك بوو خه‌ریك بوو سه‌رجه‌ممان خه‌ریك به هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بین وهه‌وڵ بده‌ین به‌هۆی لیستی جیا جیا بتوانین گۆڕانكاری دروست بكه‌ین ،ویستمان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ووڵاتان كه‌لك وه‌ربگیرن و ئۆبامایهك بۆ كوردستان دروست بكه‌ین كه بڕوای به‌ووشه‌ی گۆرانكاری له پێناو ئاسوده‌یی هاووڵاتیان هه‌بێت ،به‌رده‌وام خه‌ڵك پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه له گرده‌كه به ئاشكرا باسی دروست بونی لیست بكه‌ن ،ئه‌مانه وایان كرد ئه‌و هه‌ڵ و مه‌رجه ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یك بخایه‌نێت ، وه‌ك بایه‌كی به‌هێز گۆڕانكاریه‌كی تا ئاستێك خه‌ڵكی ئاسایی بڕوایان نه‌ده‌كرد ،كه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و چوار ئه‌ندام مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشمانی كوردستان بوون ،ئێمه ده‌پرسین بۆ له‌م كاته‌دا كه خه‌ریكه گه‌نج و ڕۆشنبیرانی كوردستان له هه‌وڵی دروست كردنی بۆچونێكی جیاوازتر له حزبه‌كانی كوردستان بخه‌نه به‌رده‌م رای گشتی ئه‌م رووداوه دێته ئاراوا ،ئایا كێشه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌رفه‌تی له‌وه‌ی جوانتری نه‌ڕه‌خساند كه ئه‌و به‌رێزانه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن ،ئایا ئه‌وه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی گۆرانكاری له ره‌وشی هه‌رێم یاخود به پێچه‌وانه‌وه ،چونكه هاووڵاتیان بۆ چونیان له ئێستاد وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌شیانه‌وێ ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه نازانن كاری داهاتویان چی ده‌بێت ،یاخود ئه‌م ده‌ست له‌كار كێشانهویه بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه یاخود له پێناو یه‌كتر قبوڵ نه‌كردنی چه‌ند وشه‌یه‌ك ئه‌مه‌ی دروست كرد ، گه‌ر بێت و به‌پێ ی ئه‌و هه‌واڵانه ته‌نیا له‌به‌ر چه‌ند قسه‌یه‌كی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی بێت ، ئه‌ی ده‌بێت ئه‌و به‌رپرسانه بۆچونی خه‌ڵكی دوور له خۆیان چه‌ند قبوڵ بێت یاخود چه‌ند بوار خۆش ده‌كه‌ن كه گۆڕانكاری له كورستان دروست بكه‌ن ،من پێم وایه هه‌ستیارترین كار كه مرۆڤایه‌تی به‌خۆیه‌وه ببینێ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان به‌وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتێك به‌خته‌وه‌ر نی یه ، به‌ڵام نه‌بونی ویژدان و هیچ ده‌زگایه‌كی چاودێریكه‌ری توند واده‌كات زۆرێكمان ئاواتمان ئه‌وه‌بێت بۆ چه‌ند رۆژێكیش بێت ناسنامه‌ی به‌رپرسمان بچێته گیرفانمانه‌وه كه تا جه‌ڵته‌یه‌كی دڵ لێمان ده‌دات ئاره‌زومانه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌مان ،ئه‌مه‌ش له سه‌رۆكی سه‌نته‌رێكه‌وه تاده‌گاته عه‌میدێكی زانكۆوسهرنوسهری رۆژنامه‌یه‌ك وبه‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌ك و كارپێكه‌ری مۆلیده‌یه‌كی گوندێك !سندوقه‌كانی هه‌لبژاردن زۆرجار ده‌بێت هۆی یه‌ك لای كردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێك به‌ڵام ئه‌مه له ئاستی ووڵاتی خۆماندا زۆر به‌كه‌می رووبه‌روی ئه‌و كه‌سانه بۆته‌وه كه له‌سه‌روی پۆستی وه‌زیرو مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كانن ، پرسیارێكی تر دێته پێشه‌وه ئایا گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش بكرێت ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌یانه‌وێ كورسیه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن ؟ ئه‌گه‌ر بێت و له‌سندوقی هه‌لبژاردنه درۆیه‌كان ده‌رنه‌چن ئه‌وا بهئۆمێدێكی زۆره‌وه ده‌لێن فێڵمان لێكراوه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان كرا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وا نه‌بوو ، كه‌واته بڕوا نه‌بون به ئه‌نجامی ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی كه له به‌ناو هه‌لبژاردنه‌كان ده‌كرێت ئه‌وا جگه له‌چه‌ند ته‌خته‌یه‌كی ره‌ق هیچ گۆرانێكی تریان پێناكرێت به‌پێ ئه‌و مێژوه‌ی له هه‌ڵبژاردنی چه‌ندین ڕێكخراوی پیشه‌یی بینویمانه دوا جار له‌وانیه له هه‌ڵبژاردنی گشتیش بیبنین ، به‌درێژایی چه‌ندین ساڵی رابردوو هه‌مان ئه‌و مرۆڤانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌بنه‌وه كه چه‌ندین هه‌ڵه‌ی زه‌قیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵك كردوه، زۆرترین خۆشیان بۆ خۆیان دابین كردوه هیچ رۆژێكمان نه‌بینی كه به‌رپرسێك له‌به‌رده‌م كه‌نالێكی راگه‌یاندن بڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ناتوانم له هه‌ڵبژاردندا به‌شدار بكه‌م ئه‌وا له‌م پۆسته‌م ده‌كشێمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو نهم توانی هیچتان بۆ بكه‌م ؟ ئه‌بێت چ نهێنی یه‌ك له وه‌رگرتنی پۆست و به‌ردوام بونی هه‌بێت كه هاووڵاتیه‌كی ساده نه‌زانێت ،چونكه بێگومان ئه‌م جاره نه‌وه‌ی نوێ ترسێكی له‌زه‌ینی دروست ده‌بێت و كاره‌ساتێك ده‌خولقێنێ چونكه درۆ كردن به‌رامبه‌ر به گه‌ل كه بمانه‌وێت به‌ناوی دیموكراسی ووڵاتێك به‌رێوه‌به‌رین كه ئه‌ویش هیچ بوارێكی بۆ نه‌ره‌خسێندرێت،ئه‌م ترسه ده‌بێته كاره‌ساتێك پێم وایه له ئاینده‌دا رووده‌دات ، چونكه نزیك بونه‌وه‌ی جه‌مسه‌ره‌كانی دونیا پێشكه‌وتنی رۆژانه‌ی ووڵاتانی رۆژئاوا لایه‌نه‌ێكی ترمان بۆ ده‌رده‌خات كه ئه‌ویش غیابی ئۆپۆزیسیونه له‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان ،كاتێ حزبهبچوكهكان بیانه‌وێ ئۆپۆزیسۆن بن ئه‌وا ده‌مانچه‌و دیارایان به‌سه‌ر ده‌به‌خشرێته‌وه له‌نێو وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیرو پله‌كانی تر خامۆش ده‌كرێن ،وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین ،چونكه له رۆژئاوا رۆژانه سه‌ركرده سیاسیه‌كانیان بریاری باش و خراپی ووڵاته‌كانیان رووبه‌رووی خه‌ڵكیان ده‌كه‌نه‌وه ، ته‌وژمی ئۆپۆزیسیونیش گه‌وره‌ترین فشار ده‌خاته سه‌ر حكومه‌ت به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره كه پێمان وابوو له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆرینی ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌رله‌مانی پێشوو زۆرترین ناره‌زایی و گروپی ئۆپۆزیسیۆنی له‌نێو په‌رله‌مان و شه‌قامی كوردی دا دروست ده‌بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌تا ئێسنتاش وه‌ك پێویست نی یه.