
به‌ڵێن و كه‌مانچه…..هاوڕێ مسته‌فا
به‌ڵێن و كه‌مانچه
نووسینی : هاوڕێ مستهفاڕیشێكی زبر ، هه‌ر تاڵێكی هێنده‌ی ملیمه‌تر و نیوێك سه‌ریان ده‌رهێنابوو و كۆتاییان به‌و سفتی و سافییه‌ی ده‌موچاوی هێنابوو كه پێی ناسرابووهوه . ماككی خه‌مێكی مت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بخوازێت ڕه‌گی خۆی له نێو لۆچه‌كانی نێوچه‌وانیدا دابكوتێت ، بێخشپه سه‌ره‌تاتكێی له‌گه‌ڵ برۆ په‌یوه‌سته ، ڕه‌شه ، ماندووه‌كانیدا ده‌كرد.
ساتێك پیاڵه بن قۆقزهكهی ده‌ستی له‌سه‌ر لێوه‌كانی دانا و له جووڵه كه‌وت ، وه‌ك بڵێیت بووبێت به مۆدێلێك بۆ وێنه كێشانی پۆرترێتێكی به‌ر فڵچه له ڕه‌نگ ههڵكێشراوهكانی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز سه‌لیم و بۆ ساتێك هیچ بزاوتێكی پێوه دیار نه‌بوو. دواجار، بێ ئه‌وه‌ی قومێك له چایه خهستهكه بدات ، پیاڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ژێرپیاڵه گوڵ شینه‌كه دانایه‌وه ، كه ڕۆژێك پێشتر شێنێ پێی گوتبوو له وڵاتی جین دروستكراوه . له ده‌نگی پێكدادانی پیاڵه و ژێرپیاڵه بۆردووهكهدا به ئاگا هاته‌وه. به‌وه‌ی ده‌كرد كه هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ردێنه ماش و برنجییه مه‌به‌ستێكی زۆر تایبهخۆیی له پشته‌وه بووبێت. به‌ڵام نا ، ماوه‌یه‌ك بوو وابه‌ستبوون به بهڵێنێكهوه ئه‌وه‌ی له بیر بردبووه‌وه كه ڕۆژانه ده‌ست به‌خۆیدا بهێنێت.
دوێنێ شه‌ویش به ئاشكرا كزییهكی لاپه‌ڕ بووبوو به میوانی چاوه‌كانی. هه‌ر چه‌ند هه‌میشه وا فێره كه له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی خێزانه سێ ئهندامییهكایاندا ده‌رباره‌ی خه‌م و خۆشییه چالاكه‌كانی نێو سنگی بدوێت ، كه‌چی دوێنی ، جیاواز له‌و تایبه‌تمه‌ندییه دێرینه‌ی خۆی ، نه‌یویست له كاتی ئاماده‌بوونی شێنێدا ئه‌و گرێیه‌ی نێو دڵی خۆی بكاته‌وه . ئه‌و گرێیه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكه هه‌راسانی كردووه. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد هه‌تا شێنێ چاوه‌كانی بچنه خه‌و ، ئه‌وسا باره گرانه‌كه‌ی نێو دڵی خۆی لای گه‌لاوێژی هاوسه‌ری هه‌ڵبڕژێت.
نه‌با شێنێ له قوڵایی شیرینه خه‌وێك به‌ئاگا بهێنێته‌وه ، به چرپه‌چرپێكی وریاییانه‌وه خه‌مه قهتیسبووهكهی نێو دڵی خۆی لای گه‌لاوێژ ده‌دركاند :" گه‌له گیان ، ده‌مه‌وێت تۆش له‌وه ئاگادار بیت كه كار و سهرهلهقهی نێو بازاڕ كزن . به‌وه ناكات خۆڵی مردووی به‌سه‌ردا كرابێت ، به‌ڵام زۆر سسته . سستیه‌كی ئێسك قورس ، ئێخه‌ی بهگوزهرهكهمان گرتووه . ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت بۆ بدركێنم كه ئه‌وه چه‌ند ڕۆژه ته‌نها پولێك خۆی به گیرفانهكانمدا نه‌كردووه ."
ده‌ترسا ڕه‌وشی بازاڕ هه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕوات ، ئه‌وساش لای شێنێ وێنه‌ی باوكێكی بێ په‌یمان ده‌ربچێت. په‌یكه‌رێكی شل و په‌ژمورده‌ی خۆی له نێو نه‌ستیدا هه‌ڵتۆقیو وای ده‌هێنایه پێشچاو كه بووبێت به كه‌سێكی بێ په‌یمان ، هه‌ستی وا بوو ئه‌گه‌ر نه‌توانێت گفتهكهی به‌جێ بگه‌یه‌نێت ، باشتره كه زه‌مین له ژێر پێیه‌كانیدا بقڵیشێت و بۆ جێگایه‌كی كه‌س نه‌دیده ، بۆ فه‌نابوون قوتی بدات . ئه‌گه‌ر له‌به‌ر دیدی ئه‌واندا ڕاستگۆ دیار نه‌بێت ، ئه‌وا بالی ئه‌وه‌وه چێتره كه بوون چیتر ڕێگای پێ نه‌دات ، هه‌تا بۆن به هه‌وای تێربوو به بۆنی خۆشه‌ویستانیه‌وه بكاته‌وه .
گه‌له كه ده‌ستێكی له‌سه‌ر ڕانی چه‌پی خه‌فه دانابوو، دووجار لێوه ههڵبزڕكاوهكانی به‌سه‌ریه‌كتردا هێنا و برد . بۆئه‌وه‌ی لێوه‌كانی پاراو بكات ، به‌سه‌ری زمانی هه‌ندێك شه‌ونم بن زاری و بڕێك ئاونگی نێو ده‌می له‌سه‌ر به‌جێ هێشتن. پاشان بزه‌یه‌كی هێنایه سهرلێوانی خۆی ، بزه‌یه‌ك له‌و جۆره زه‌رده‌خه‌نانه‌ی كه شادییه‌ك له نێو سینه‌ی بینه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و بۆنده‌كانی سۆز پته‌وتر ده‌كات . تا شیرینه خه‌وه‌كه‌ی شێنێ نه‌شێوێنێت ، ئه‌میش دیسان به چرپاندنهوه ، كه‌وته دڵنه‌وایی دانه‌وه‌ی خه‌فه:
" چاوه ڕاستهكهم ، پێش هه‌ممو شتێك هیوام وایه سبه‌ینێ ڕۆژێكی جیاواز بێت و به‌ره‌كه‌تی له‌خۆ گرتبێت. به‌ڵام خه‌فه گیان ئه‌وه كه‌ی كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیه تا ئاوا كزهڵهت بكات ! دڵه‌كه‌م خۆ نانمان بهساجدا نه‌سوتاوه . ئه‌گه‌ر به گه‌شبینیه‌وه بۆ سبه‌ی بڕوانین ، ئه‌وا بێ… گومانم…. له‌وه‌ی…. كه.. له پێشوازی…. رۆژێكی…. ڕوونتردا… ده‌بین. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت به‌بیردا بهێنمه‌وه كه " شه‌وی… تار… هه‌ر… ڕۆژی… ڕوونی… له دوایه." ئێ چاوه‌كه‌م هێشتا بڕێكی باش له ئازوقه‌كه‌ی زستان ماوه ، دڵنیابه كه هه‌تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ترش به‌ڕێمان ده‌كات. خۆ له برساندا نامرین ئه‌زیزه‌كه‌م ، ئیتر تۆ له چ شتێك ده‌ترسیت ؟"
ده‌یویست وه‌ڵامی بداته‌وه و بڵێت :
" كچێ ده‌زانم ، ده‌زانم . خۆ من ترسی ونبوونی خواردن و چۆڵبوونی سه‌ر خوانهكهمانم نییه. ده‌زانم چه‌ندین جار پێكه‌وه شه‌وانمان بێ شێو كردۆته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر گلهییهكیشمان له به‌ختی بن ئاوكهوتووی خۆمان كردبێت ، هه‌رگیز مه‌به‌ستمان له‌وه نه‌بووه كه ژیانمان قوڕه ڕه‌شه‌ی بۆ گیرابێته‌وه. لێ گه‌له گیان، من له شتێكی تر ده‌ترسم. من زیاتر خه‌می ئه‌و كهمانچهیهی شێنێمه. وا نه‌ورۆز نزیك بووه‌ته‌وه و منیش هێشتا ئاماده نیم پێشوازیی له‌م نه‌ورۆزه بكه‌م ،. كه ده‌ڵێم پێشوازی ، مه‌به‌ستم له‌و پێشوازی كردنه‌یه كه خۆم ده‌مه‌وێت. خۆ من ده‌زانم كه شێنی چاك ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت . ئه‌و ده‌زانێت كه من كابرایه‌كی بێ په‌یمان نیم . دیسان ده‌زانم ، كه ئه‌و ، به ته‌نها هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ته‌نها به‌ڵێنێكی به جێ نهگهیهنراوی من حوكمی پهیمانشكێنێكی هه‌تاهه‌تاییم به‌سه‌ردا نابڕێت ."
لێ نا ، ئه‌و هیچ له‌و ڕسته بیره‌ی نێو مێشكی خۆی به گه‌له نه‌گوت و هه‌روا لێیان گه‌ڕا له نێو مێشكی سه‌ریدا وه‌ك پۆلێك باڕۆكه چینه بكه‌ن . به بێ ده‌نگی چاوی له گه‌له بڕی بوو.
له پڕ ئه‌و گوته‌یه‌ی شێنێی به‌بیردا هاته‌وه كه له‌و ڕۆژه به‌هارییه‌ی به‌ر هه‌یوانه‌كه‌دا پێێ گوت " بابه گیان ، بۆ من ، له ئامێزگرتنێكی تۆ هه‌موو دیارییه‌كانی دونیا دینێت."
ئینجا ده‌نگێكی كپهوه به گه‌له‌ی گوت " به‌ڵام با ئه‌و وا بڵێت ، ئه‌وه له نهشمیلێتی خۆیه‌وه‌یه‌تی كه وا بیر ده‌كاته‌وه . لێ نا ، من هه‌ر ده‌بێت كه‌مانچه‌یه‌كی پێ ببه‌خشم. نابێت بێ گه‌ردی دڵی ئه‌و بقۆزمه‌وه و خۆم له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و گفتدانه بشارمه‌وه."
گه‌لاوێژ له نێو باسه‌كه‌دا ون بوو و بۆ ساتێك هیچ له خه‌فه حاڵی نه‌ده‌بوو . لێ نه‌یویست ڕووی بشكێنێته‌وه و پێی بڵێت ئه‌وه چییه خه‌فه گیان خۆ كه‌وتوویته وڕێنه كردن. نا ئه‌و ساتانه كاتی گاڵته و گهپكردن نه‌بوو . ده‌یزانی كه خه‌فه چه‌ند گرانی بابه‌ته‌كه‌ی گرتووه. بۆیه ده‌یویست وره به‌به‌ر هاوسه‌ره خهمخۆرهكهیدا بهێنێته‌وه ، داوای لێ ده‌كرد كه وه‌ك چۆله‌كه‌كه‌ی ئه‌و چیرۆكه هه‌ڵسوكه‌وت بكات ، كه سه‌دان جار له لایه‌ن نهنكیهوه گوێكانی بۆ هه‌ڵخستبوو. ئه‌و چۆله‌كه‌یه‌ی كه له‌گه‌شتێكی چاره‌نووسسازدا بۆ سه‌ر كانییه‌كه ده‌بوو له نێوان هه‌ڵگرتنی دڵۆپه ئاوێك بۆ زه‌ڕنه‌قوته تینووهكهیی و ڕه‌نگاوڕه‌نگ بوونی په‌ڕه‌كانی گه‌رده ملیدا ههڵاوێردنێك بكات. ده‌یخواست هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ویش وه‌ك چۆله‌كه‌كه یه‌كانگیری بۆ بژێو دابنێت و به‌ڵێنی ڕه‌نگاڵه بوونی ژین بۆ ڕۆژه‌كانی دادێن دوابخات. گیرفانه‌كانی خه‌فه ڕوو له به‌تاڵی بوون ، له‌وه ده‌ترسا كه نه‌ك ته‌نها نه‌توانێت پاره‌ی ته‌واو بۆ كه‌مانچه‌كه خڕبكاته‌وه ، به‌لكو بۆ ڕایی كردنی ژیانی ڕۆژانه پێویستی به‌و بڕه پاره‌یه‌ش بێت كه پێشتر بۆ كه‌مانچه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت كردبوو. خه‌می ئه‌و ڤایۆلینه شلكوتی ده‌كرد ، وه‌ك ئه‌وه‌ی به چهپهجاخێك هه‌ناوی له قیمه بدرێت هه‌ستی به زرم و هوڕی نێو قه‌فه‌زه‌ی سینگی خۆی ده‌كرد. جارجاریش ده‌نگی سازی كه‌مانچه له گوێیه‌كانیدا ده‌زرینگانه‌وه و درینگه و زرینگه خه‌یاڵییه‌كانی ژێیه‌كان ، ئاواته‌كه‌ی( شێنێ) یان به بیردا ده‌هێنایه‌وه .
ئاخر خۆ ئه‌م ته‌نها له خۆشی شێنێه كه وه‌ها شێتانه هۆگری كه‌مانچه بووه. ده‌نا ئه‌م له كوێ و ئامڕازه مۆزیكیه ژێدارهكانی وه‌ك كه‌مانچه له كوێ . خۆ ئه‌م نه ده‌زانێت كه‌وان له ژێكانی ڤایۆلین بدات و نه په‌نجه ئهستوورهكانیشی كه‌ڵكی ئه‌وه‌یان هه‌یه خۆ له ملی نازداری كه‌مانچه هه‌ڵبسوون. ئاخر چونكه ئه‌و به منداڵیش نه‌خرابووه به‌ر خوێندن ، ئیتر وه‌ك هاوڕێكانی منداڵیشی ، نه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسابوو كه له نزیكه‌وه كه‌مان\ه ببینێت ، نه بۆی لوا بووتا گوێ بۆ مامۆستای وانه‌ی سرود ڕابێرێت . ئه‌و ته‌نها هێنده‌ی له هه‌ڤاڵه‌كانی بیستبوو كه كاتێك مامۆستای وانه‌ی سرود له ڤایۆلینهكهی ژه‌نیوه ، ئه‌وان له‌گه‌ڵیدا سرووده نازداره‌كه‌ی " خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی " یان له‌گه‌ڵدا چڕیوه.
" هیچ په‌نهانییه‌ك له‌وه‌دا نابینم كه خۆشه‌ویستی شێنێ چۆن كردومی به هاوڕێیه‌كی سهرشێنتی بیستنی ده‌نگی كه‌مانچه. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه شێنێ ئه‌وه‌ی لا دركاندووم ، كه ده‌خوازێت كیژه مۆزیكوانێكی لێ دهرپچێت ، ئیدی په‌ڕه‌ی گوێچكه‌كانم ئۆقره‌یان لێ بڕاوه و ئاڵووده‌ی ده‌نگی موزیك بوون . به تایبه‌تیش شه‌یدای ڕیتمه كهمهندكێشهكانی كه‌مانچه بووم ، ده‌نگی پڕ خرۆشی ژێیه باریكه‌كانی ڤایۆلین كه خامۆشییهكان ده‌هێننه سه‌ما و سه‌رله‌قاندن به ئه‌ندازه‌یه‌ك تووشی ڕامانم ده‌كه‌ن كه جوانی جیهان لهپێشچاوهكانمدا ڕه‌نگینتر بنوێنن . ئاخر ئه‌گه‌ر له خۆشی شینێ نه‌بێت ، من له كوێ ده‌مزانی باخ كێیه ، یان مۆزارت چ مه‌خلوقێكه! له كوێ ئاگام له‌وه ده‌بوو كه قه‌ره‌داغی و ڕه‌واندوزی چ شهونوخوونیهك به دیار نۆته‌كانی موزیكه‌وه ده‌چێژن . هه‌رچی هه‌یه و نییه ئه‌وه بووه كه ئه‌گه‌ر كاتێك بۆم لوا بێت ، بۆ پشوودان ، كۆپانی بارههڵگرییهكهم له سه‌ر كۆڵی خۆم لادابێت ، به ورته ورتێكی ناسازه‌وه ، به‌شێك له گۆرانییه خهمڕهوێنهكانی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ، حه‌سه‌ن زیره‌ك ، ڕه‌شۆل ، یان مشكۆم گوتبێته‌وه . ده‌نا من چ ده‌ربه‌ستی مۆزیكژهنانم چی ده‌كه‌ن و چی ناكه‌ن. لێ نا ، له‌و ده‌مه‌وه كه هیوا و ئاواتی جگهرگۆشهكهمم لا ئاشكرا بووه ، ئیدی ناخوزم كه‌مانچه له‌به‌ر دیدهكانمدا نه‌بن . هه‌ر ده‌بێت له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی گوڕ بخۆم و سارد نه‌بمه‌وه."
ئه‌و هۆگربوونه بۆ ئه‌و پاش نیوه‌ڕۆ بهههشتیانهیهی به‌هاری پار ده‌گه‌ڕێته‌وه . ئه‌و پاش نێوهڕۆیهی كه له‌به‌ر هه‌یوانه‌كه دانیشتبوون و گوێیان بۆ ئه‌و پارچه مۆزیكه هه‌ڵخستبوو كه له بڵیندگۆی ڕادیۆكه‌وه په‌خش ده‌بووه‌وه ، هه‌ركه تۆنی ده‌نگه‌كان ، له گه‌ردی ههواكانیان ڕاده‌موسی و پاشان خۆیان له گوێكانی ئه‌ماندا بۆ حه‌وانه‌وه هه‌ڵده‌خست ، ده‌ماوده‌م شێنێش نمایشێكی خه‌یاڵیانه‌ی ژه‌نینی كه‌مانچه‌یه‌كی ده‌كرد. كه لهشێنێی ده‌ڕوانی وه‌ها قه‌شه‌نگ گیانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی كهمانچهكهدا گرێ ده‌دا و ده‌ست و قۆڵ و په‌نجه‌كانی به شێوه‌یكی سیحراوی له دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشدا هه‌ڵده‌سووڕاند ، وای ده‌هاته به‌رچاوان كه مۆزیكوانێكی خاوه‌ن توانای لێ ده‌ربچێت . وه‌ها شێنێی ده‌هاته بێشچاو كه په‌نجه ناسك و باریكۆلهكانی به قژی خاوی شاژنێكی هه‌تاو نه‌دیوه‌دا بهێنێت . ئه‌وسا هه‌ستی كرد كه ئه‌و ته‌نها كیژۆڵهیهی نێو ماڵه‌كه‌یان چه‌نده عاشقی ژه‌نینی ڤایۆلینه . ئه‌وه بۆیه ، هه‌ر ئه‌و پاش نیوه‌ڕۆیه گفتی خۆی دا " په‌یمان بێت شێنێ گیان، په‌یمان بێته له به‌هاری داهاتوودا كهمانچهیهكت به دیاری پێ ببه‌خشم. كه‌مانچه‌یه‌ك وه‌ك نه‌ورۆزانه بۆ نه‌ورۆزی داهاتوو. "
هه‌ر كه ئه‌و په‌یمانه لێوه‌كانیان به‌جێ هێشت ، كوت‌وپڕ خۆی له نێوان باڵه‌كانی شێنێدا بینیبووه‌وه ، شێنێ شاگه‌شكه بووبوو ، هه‌وڵی دابوو هه‌رچی توانایه‌ك له قۆڵكانیدا هه‌یه بیانخاته گه‌ڕ تا خه‌فه‌ی باوك له ئامێز بگرێت. ئه‌وه بۆیه ئه‌و دیمه‌نه وه‌ك تابلۆیه‌كی زیندوو له گه‌له‌رییه ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵییه‌كه‌ی نێو كه‌لله‌ی سه‌ریدا ، زوو زوو دێته‌وه به‌رچاوه‌كانی.
هه‌رچه‌ند شێنێ به خاڵه بانگی ده‌كات ، لێ ئه‌و ژیكه‌ڵه زرنگه له ته‌مه‌نی چوار ساڵییه‌وه ، ڕێك له دوای مردنی دایك و باوكییه‌وه ، لای ئه‌م خاڵه‌ی په‌روه‌رده بووه . له‌گه‌ڵ گه‌لاوێژدا ، بۆی بوونه‌ته دایك و باوكێكی ڕاسته‌قینه . ئه‌وان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ئه‌و كچێكی سروشتی خۆیانه . خۆ ئه‌گه‌ر شێنێ هه‌ڵگرێكی كرۆمۆسۆمه‌كانی خۆشیان بووایه، ڕه‌نگه هه‌ر هێنده خۆشه‌ویستیان پێ ببه‌خشیایه و هه‌ر هێنده‌ش به ته‌نگ داواكانیهوه بچوونایه .
" ئه‌و خه‌مه‌ی نێو دڵان هه‌روا له خۆڕا نییه ، خۆ ئه‌گه‌ر كچێكی بایۆلۆجیانه‌ی خۆم بوایه ، ڕه‌نگه جار جار جورئه‌تی ئه‌وه‌م تێدا بوایه كه بمتوانیایه به درۆیه‌كی باوكانه داواكارییه وردیله منداڵییه‌كانی ئه‌وم دابمركاندایهتهوه . كێ ده‌ڵێت منیش وه‌ك ڕه‌شه‌ی دراوسێمان نه‌ده‌بووم . ئه‌و دراوسێیه‌مان كه دوو كۆڵان له سه‌رو ماڵه هێجگار بچكۆلهكهمانهوه ده‌ژی ، ئه‌وه‌یان كه ناوی ڕه‌شیده و خه‌ڵكی به ڕه‌شه بانگی ده‌كه‌ن . ئه‌و ڕهشهیهی كه زۆربه‌ی جاران ، ته‌رزی ژیانی پڕ خرۆشی منداڵانه‌ی زارۆكه جگه‌رگۆشه‌كانی ، به درۆیه‌كی قیتی هه‌میشه ئاماده‌ی سه‌ر زمانی دهپووكاندهوه. كه بیر له‌و ڕهشهیهی دراوسێمان ده‌كه‌مه‌وه ، چۆن زۆربه‌ی جاران ، به‌ده‌ستێكی به‌تاڵ منداڵه‌كانی ڕایی ده‌كرد، ده‌ترسم له‌وه‌ی منیش ڕه‌وشتی ڕاییكردن بكه‌م به خویه‌كی خۆم ، ڕاییكردن به جوتێك ده‌ستی به‌تاڵه‌وه . ده‌ترسم له‌وه‌ی نه‌توانم كه‌مانچه‌كه بۆ شێنێ بكڕم و دواجار منیش وه‌ك ڕه‌شه په‌یمان شكاندن بكه‌مه ئاكارێك و خویه‌كی ناباوكانه. خوی خۆ په‌ڕاندنه‌وه له به‌جێ نه‌گه‌یاندنی گفت و په‌یمانه‌كان ، خوی په‌نابردن بۆ درۆكردن و چه‌واشه‌كاری . چه‌ندین جار ئاگام له‌وه بووه كه ئێواران ڕه‌شه پاش كار بۆ ماڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ، منداڵه‌كانی به هه‌ڵپه به‌ره و ڕووی ده‌چوون تا ئه‌و گهزۆیهیان بداتێ كه ڕۆژێك پێشتر به‌ڵێنی پێدابوون بۆیان بهێنێته‌وه . كه‌چی كه ده‌گه‌شتنه ئاستی ڕه‌شه خێرا بۆیان ئاشكرا ده‌بوو ، كه زاری پڕ له ئاوبوویان ، ئاشنای هیچ گهزۆیهك نابێته‌وه . ئه‌وه بۆیه زارۆكه ڕه‌نگ زه‌رده‌كانی ڕه‌شه ئه‌و ڕاستییه‌یان لا ئاشكرا ده‌بوو ، كه به‌ڵێنه‌كه‌ی باوكیان ، له گفتێكی بێ كرده‌وه به‌ولاوه زیاترهیچ شتێكی تر نه‌بووه . ئاخر له ده جار به‌ڵێنداندا ته‌نها جارێكیشیان به‌ڵێنێكی باوكیان به‌ئه‌نجام بگه‌شتایه ، لای ئه منداڵانه ده‌بوو به جه‌ژن و هه‌لهه‌له كێشان. سه‌رئه‌نجام ، وچان به وچان ڕه‌شه متمانه باوكانهییهكهی خۆی له ده‌ست دابوو . له دهستدانێك كه هه‌موو سامانه كه‌ڵه‌ك بووه‌كه‌ی له‌و پێناوه‌دا بدایه، هێشتا نه‌یده‌توانی ئه‌و متمانه‌یه به‌ده‌ستبهێنێته‌وه. ئه‌وه بۆیه كوڕه گه‌وره‌كه‌ی هه‌رده‌م به دزییه‌وه به خۆشك و براكانی تری ده‌گوت " باوكم پێچه‌وانه‌ی سیحرباز و جادوگهرهكانه ، سیحر باز یه‌ك دوو جار ده‌سته نووقاوهكانی خۆی ڕاده‌وه‌شێنێت و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یاندا پڕ له گه‌زۆیان ده‌كات ، كه‌چی باوكم ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانی پڕ له شیرینیش بن ، هه‌ر كه یه‌ك دوو جار ڕایوهشاندن و پاشان كردنیه‌وه ، ده‌بینیت چۆن له‌پی ده‌سته‌كانی به‌تاڵ ده‌نوێنن ." "بۆیه خه‌فه وا په‌رۆش بوو بۆ كڕینی كه‌مانچه‌كه ، با هێشتا پاره‌ی ته‌واوی بۆ پاشه‌كه‌وت نه‌كردبێت ، ئه‌و هه‌ر ده‌یویست ئه‌و كه‌مانچه‌یه بۆ شێنێ بكڕێت. نه‌یده‌ویست متمانه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست بدات. متمانه چه‌مكێكه له‌دیدی ئه‌ودا وه‌ك دڵی خێزانه و شاده‌ماری خۆشه‌ویستییه .
له‌وه ده‌ترسا كه گردۆڵكه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه ١٢ ساڵه كه‌ڵه‌كی ده‌كات بڕمێت و كۆڵه‌كه‌كه‌ی ژێری به‌لادا بكه‌وێت. لێ هه‌ر زوو كه‌وته دڵخۆشی دانه‌وه‌ی خۆی. ده‌یگوت نا من وه‌ك ڕه‌شه نیم . ئینجا له نێو هه‌ناوی خۆیدا كه‌وته لێكدانه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی خۆی . پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سایه‌تی خۆی له هزریدا ده‌هاتن و ده‌چوون. وێنه‌ی ئه‌و دوو تای ته‌رازووه‌ی هاته پێشچاو كه به به‌رقاپی باڵه‌خانه دوو نهۆمییه‌كه‌ی دادگاكه‌ی شاردا هه‌ڵواسراوه. خۆی له نێو تایهكیاندا بوو و ڕه‌شه‌ش له نێو تاكه‌ی تریاندا.
" شتی وه‌ها نابێت نا ، ئه‌وه هیچ دادگه‌رییه‌كی تێدا نییه. ئاخر من خه‌فه‌م ناوه خه‌فه . خۆ من له ژیانمدا ڕۆژێك نه‌متوانیوه وه‌ك ڕه‌شه گیربم و سامان په‌رست . من خه‌فه‌م ، خه‌فه‌ی سه‌ر ڕاست ، هیچ كاتێكی ژیانم وه‌ك ڕه‌شه ، به چروكی و به پیسكه‌یی ، به ڕێ نه‌كردووه . ڕه‌نگه گه‌له باشترین كه‌س بێت ، له دڵ و ده‌روونی من شاره‌زابێت ، ههرگیزگهله شتێكی وای به گوێكانمدا نه‌داوه تا بزانم داخۆ منیش وه‌ك ڕه‌شه ماڵی دونیا‌م له پێش خۆشه‌ویستییه‌وه دانابێت یان نا . ئاخربۆ ته‌نها ڕۆژێكیش له گه‌رووی مندا جێگایه‌ك بۆ چاوچنۆكی نه‌بووه‌ته‌وه ! كامه داوایه‌ك هه‌یه كه پێیدا ڕاگهشتبم و توانستم به‌سه‌ریدا هه‌بووبێت ، دوایین جار به ئاكامم نهگهیاندبێێت؟ من ده‌زانم ، ئه‌سته‌مه ڕه‌شه هه‌رگیز وا بووبێت. نا من غه‌درێكی گه‌وره له خۆم ده‌كه‌م كه كه كاراكته‌ری بهخشندهییانهی خۆم له‌گه‌ڵ چروكیهكهی ڕه‌شه‌دا به‌راورد ده‌كه‌م."
هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ ئاهێكی پیدا هێنایه‌وه و دیسان كه‌وته‌وه كهشماڵكردنی هه‌ناوی خۆی .
" هه‌روه‌ك گوتم هه‌رچی په‌یمانێكم دا بێت ئه‌وا به‌جێشم گه‌یاندووه . پهڵێنه بهجێگهیهندراوهكانی كه به گه‌له‌م دابوون ڕاستی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌م ده‌سه‌لمێنن. ئایا هه‌موویانم بێ چه‌ند و چون به‌چێ نه‌گه‌یاندوون ؟ قورسترین په‌یمانێكیان ئه‌و دانه‌یه‌یان بوو ، كه داوای تاكه بازنه ئاڵتوونه‌كه‌ی لێ كردم! ڕێك له‌و ده‌مه‌دا داوایكرد كه من بۆ خۆم ده‌مخواست جوتێك كڵاشی ڕه‌نگ چه‌رمووی بن شین و سووری ته‌وێڵه‌یی بۆ خۆم بكڕم . هێشتا خێزانێكی نۆماڵ بووین كه بۆم كڕی و له ساڵیادی یه‌كه‌می هاوسه‌رگیریماندا ، به‌ده‌سته‌كانی خۆی كردمه مه‌چه‌كی ڕاستی ئه‌وه‌وه. چه‌نده شادمان بووم كه گه‌له‌م به دڵخۆشی بینی. به‌ڵام ئه‌وه ٣٢ ساڵ به‌ر له‌ئێستا بوو ، ئه‌وسا من به گوڕبووم و لاوێكی به‌هێزو و هه‌ڵكه‌وته بووم ، ئه‌وسا گاڵته‌م به‌كار ده‌هات و ده‌متوانی ١٢ كاژێر له ڕۆژێكدا كار بكه‌م . لێ ڕه‌نگه ئێستا به هۆی ته‌مه‌نه‌وه ناچار بم كه پیسكه ده‌ربچم ، به تایبه‌تی له‌م ده‌می بێ كارییهدا. ئه‌ی ئه‌گه‌ر وا نییه بۆچی ناتوانم ئه‌و كه‌مانچه‌یه بكڕم؟"له‌وه ده‌ترسا كه ئه‌میش وه‌ك ڕه‌شه گیرفان قوڵه‌كه‌ی هاوسێیان ده‌ربچێت ، هه‌رچه‌ند له‌وه به‌ئاگا بوو كه ڕه‌نگه ئه‌و ڕاڕاییه له ترسێكی ئاساییانه‌ی مرۆڤه ئاساییه‌كان به‌ولاوه زیاتر ، هیچ شتێكی تر نه‌بێت. خۆ هه‌رچه‌نده خه‌فه زۆر باوه‌ڕیشی به‌و بیرۆكه باو و بڵاوانه نییه كه هه‌زاران ساڵه خه‌ڵكی ده‌یانڵێنه‌وه ، لێ ڕه‌شه خۆی جارێكیان بۆی گێڕابووه‌وه ، كه له كاتی له‌دایك بوونیه‌وه ، به ساوایی زۆرینه‌ی كاته‌كان چنگۆڵهكانی نووقاو بوون . دایكی هه‌میشه پێویستی به هه‌وڵدانێكی زۆر بووه ، تا له‌پی ده‌سته‌كانی بۆ پاك بكاته‌وه . ئه‌وه بۆیه ئێستاش كه بووه‌ته خاوه‌نی كۆشێك خێزانیش ، ناتوانێت پاره به شتێك بدات ، كه پێویستییه‌كی گه‌لێك گه‌وره و گرانی پێی نه‌بێت . به‌ڵام نا ، كاتێك خه‌فه ساوا بووه هه‌رگیز ده‌سته‌كانی نهنووقاندووه . ئاخر له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه گه‌وره بوو ڕه‌نج خه‌سار ده‌رنه‌چێت ، كاتێك ساوایه‌كی چه‌ند ڕۆژه بووه دایكی هه‌رده‌م هه‌وڵی دابوو چنگۆڵهكانی بۆ بنووقێنێت. ئیستاش جار جار دایكی كه به میوانی بۆ لایان دێت پێی ده‌ڵێت " خه‌فه گیان ئه‌گه‌ر مامانی زایینهكهت ئه‌و په‌رستاره دڵته‌ڕه ، په‌ری ئاسایه ، نه‌بووایه ، تۆ چۆن ئاوا ده‌ستبڵاو دهردهچوویت ، ئیدی چۆن خونچه‌ی دایكت ده‌توانێت فێری پاشه‌كه‌وتت بكات."
هه‌ستی ده‌كرد كوتبێته قه‌یرانێكی ده‌روونیه‌وه . به‌دوای ڕێگاچارهیهكدا ده‌گه‌ڕا كه چۆن پاره‌ی پاشهكهوتبوو بۆ كه‌مانچه‌كه ته‌واو بكات ، تا له نه‌ورۆزدا به دیاری بیدات به شێنێ:
"با داوا له گه‌له بكه‌م كه تاكه بازنگهكه بفرۆشێت ، ئه‌و بازنگه‌ی كه له یه‌كه‌م ساڵیادی هاوسه‌رگیریماندا به دیاری كردمه مه‌چه‌كی ڕاستی . با بیفرۆشێت و كه‌مانچه‌یه‌كی پێ بكڕین بۆ شێنێ. به‌ڵام نا ئه‌و بازنگه یادگاری خۆی هه‌یه نابێت داوای له‌و جۆره بكه‌م. با به شێنێ بڵێم كه ناتوانم له كاتی خۆیدا ، واته له‌م نه‌ورۆزه‌دا كه هێنده‌ی نه‌ماوه بهسرمان بكاته‌وه ، كه‌مانچه‌كه‌ی پێ ببه‌خشم. خۆ ئه‌و هێشتا ساڵێكی ماوه بچێته ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كان. نا ، نا . شتی وا ناكه‌م . ئاخر ئه‌وسا تای ته‌رازووه‌كه‌ی من و ڕه‌شه هاوسه‌نگ ده‌بن. من نامه‌وێت ئه‌وه ڕوو بدات. به‌ڵام باشه كێ ده‌ڵێت ڕه‌شه‌ش پاساوی گونجاوی نییه بۆ ئه‌و كاراكته‌ره‌ی خۆی ، ڕه‌نگه خه‌ڵكی غه‌دریان لێ كردبێت. خۆ منیش هێشتا له پاره پاشهكهوتكردندا هه‌ر به‌رده‌وامم . لێ چونكه كار كز بووه ناتوانم له كاتی خۆیدا په‌یمانه‌كه‌م به‌جێی بگه‌یه‌نم. به‌ڵام تا پاره‌كه زووتر پاشهكهوتبوایه ، ده‌بوو واز له جگه‌ره خواردن بهێنم ، چوار ساڵ پێشتر دوكتۆره‌كه ڕێنومایی ئه‌وه‌ی كردم كه جگه‌ره تووڕ بده‌م ، ده‌بوو گوێڕایه‌ڵی ئه‌و داوایه بوومایه. بێ گومان ئێستا پاره‌ی كه‌مانچه‌كه‌م خڕكردبووهوه و له‌م كۆكه كۆكه‌ی به‌یانیانیش ڕزگارم بووبوو . ده‌زانیت شێنێ چه‌نده به‌و كۆكینی به‌یانیانه بێزار ده‌بێت !
یان ده‌كرا دوو مانگ به‌ر له ئێستا ئه‌و كاتژمێری بهرباخهڵهم بۆ خۆم نهكڕیبایه ، وه‌ك چۆن ئه‌و كاته‌ی بازنگهكهی گه‌له‌م كڕی ئیتر كڵاشه‌كانی خۆمم له بیر خۆم برده‌وه ، له‌بری ئه‌وه ده‌بوو هه‌ر كاتژمێره كۆنه‌كه‌م به‌كار بهێنایه، جا با جار جار بنووستایه . خۆ ده‌متوانی له یه‌كێك له دوكانداره‌كان بپرسم داخۆ كات بۆبێت به چه‌نده ، بۆچی هێنده خۆ ویست بووم ؟ با خه‌ڵك لۆمه‌ی ئه‌وه‌یان بكردمایه كه خاوه‌نی ته‌نها كاتژمێرێكی كۆنم. به‌ڵام ئه‌و ڕه‌شه‌یه وا جوان كاتژمێری به‌ر باخه؛ه‌كه‌ی دهردههانی و لێی ده‌ڕوانی ، ئیدی منیش دڵم به دانهیهكدا چووبوو بۆیه كڕیم. زۆر له لۆمه‌ی خه‌ڵكی بێزارم ، ئه‌وان زۆر جاران تفه‌نگ به تاریكیه‌وه ده‌نێن . ڕه‌نگه منیش هه‌روه‌ك ئه‌وان نه‌قیزه‌ی پیسكهییم له ڕه‌شه ژه‌نی بێت . كێ ده‌ڵێت ئه‌ویش پاره بۆ كارێكی زۆر گرنگ خڕ ناكاته‌وه؟ به‌ڵام گه‌له ڕاست ده‌كات من ده‌بێت بڕێك گه‌شبین بم كێ ده‌ڵێت سبه‌ی شتێك له بازاڕدا گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت. "
جا ئه‌گه‌ر گه‌شبینیش نه‌بوایه چ شتێكی تری له‌ده‌ست ده‌هات ؟ ڕه‌نگه بیگوتایه با بۆ بازاڕێكی تر بگه‌ڕێم كه بارهه‌ڵگری تێدا بكه‌م . لێ چونكه خاوه‌ن كاره‌كان نه‌یانده‌ناسی دوودڵ ده‌بوون له‌وه‌ی كه كاری پێ بسپێرن. گه‌ر ته‌ماشای تاڵه سپیه‌كانی ڕیشیان بكردایه وایان ده‌زانی كه هێز له ئه‌ژنۆكانیدا نه‌ماوه . گه‌ر پێشی بگوتنایه كه ئه‌م گفتی به‌خشێنی كه‌مانچه‌كه گوڕ به ئه‌ژنۆكانی ده‌دات ، ڕه‌نگه به‌سه‌رزاره‌كی سۆزدارانه لێیان بڕوانیایه ، لێ له دڵه‌وه پێكه‌نینیان به دڵه سافه‌كه‌ی ده‌هات.ڕۆژێكی چه‌پگه‌رد بووبێت یان نا ، ئه‌و ڕۆژه ماوه‌ی چوار دانه هه‌فته‌و دوو دانه ڕۆژی ته‌واوه بوو له ژماره‌یه‌كی كه‌م زیاتر پیاده‌ی قه‌دبڕ نه‌بێت ، هیچ كڕیارێك به به‌رده‌می ئه‌و ڕیزه دوكانه‌دا نه‌ڕۆیشتبوو كه ئه‌م كاری بارهه‌ڵگری تێدا ده‌كرد.
"تازه ئه‌م دوكانانه ناكه‌ونه‌وه سه‌ر پێی خۆیان . ئه‌م دوكانانه تازه بوون بو ژێر پێی ئه‌م باڵه‌خانه تازانه‌وه . كێ ڕوو له‌م شوێنه ده‌كات.، به‌وه ده‌كات له‌سه‌ر نه‌خشه هیچ بوونێكی نه‌بێت. وه‌ك چۆن وشكه‌ساڵی ماته‌مینی له سینگی خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌خزێنیت ، ئه‌وه‌تا بێ ده‌سكه‌وتیش ته‌نگی به هزرم هه‌ڵچنیوه و كه‌لله‌ی سه‌رمی ههڵتۆقاندووه . خۆ ناوێرم لای خاوه‌ن دوكانه‌كانیش ئه‌و ترسه‌ی نێو دڵم بدركێنم . ترسی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شوێنه له شهقبڕی به‌جێماوی ڕوبارێك ده‌كات كه له‌سه‌رچاوه‌وه به‌نداوێكی زه‌به‌لاحی له‌سه‌ر دروستكرابێت و چی تر بۆ ڕاوه ماسی كه‌ڵكێكی نابێت . ئه‌گه‌ر وایان پێ بڵێم ڕه‌نگه بێزاری خۆیانم پێ بڕێژن ، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر هه‌ر به ڕێكه‌وت كارێكیش په‌یدا ببێته‌وه دوورنییه منی لێ به‌ده‌ر نه‌كه‌ن . پاشان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم پاره‌ی كه‌مانچه‌كه له كاتی خۆیدا په‌یدا بكه‌م. خۆ دوكانداره‌كان خۆیان گه‌وج نین ، هه‌ر ته‌ماشای پوش و په‌ڵاشی به‌رده‌م دوكانه‌كانیان بكه‌ن له‌وه ده‌گه‌ن كه كه‌وتونه‌ته په‌راوێزی بازاڕه‌وه ."
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ڕیشۆڵه‌كان كرد ، كه ورده‌ورده له‌گه‌ڵ ونبوونی شینێتی ئاسماندا پۆله ههزاردانهییهكانیان وه‌ك ته‌نها نیو كاژێر پێشتر نه‌ده‌بینران، تا ئاڕاسته‌ی فڕینه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه و به كوتوپڕی به‌ملاولادا بگۆڕن ، به‌ڵكو پۆل پۆل و دانه دانه به ئاڕاسته‌ی جیاجیادا ڕوویان له سه‌ر دره‌خته‌كان ده‌كرد. ئیدی زانی كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌یه و رۆژێكی بێ ده‌ستكه‌وتی تریشی به‌ڕێ كردووه. ملی ڕێی به‌ره و ماڵه‌وه گرته‌وه . له ڕووی پیاده‌كانی سه‌ر ڕێگا و نێو شه‌قامه‌كانی ده‌ڕوانی .تا گه‌یشته لاملی شه‌قامه‌كه‌ی پیره‌مێرد له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا كه ڕوویان به ڕووی یه‌كدا ده‌بووه‌وه ده‌وه‌ستا و ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی خێرای له‌گه‌ڵدا ده‌كردن.
ئه‌مجاره‌ش كه گه‌یشته‌وه ئاست دوكانی فرۆشیاری ئامێره مۆزیكیهكان ، بڕێك له به‌رامبه‌ر رووكاری كۆگاكه‌دا وه‌ستا ، چاوه‌كانی بڕییه‌وه ئه‌و كهمانچهیهی كه لابه‌لا له‌سه‌ر ده‌می دوو ئامێری زه‌رب دانرابوون . هه‌رچی زیاتر لێی ده‌ڕوانی ، هه‌ناسه‌ی قوڵتری بۆ هه‌ڵده‌كێشا . وه‌ك ئه‌وه‌ی هیواكانی خێزانه‌كه‌ی له نێو چینه ڕه‌نگ جیاجیاكانی ته‌خته‌ی ڤایۆلینهكدا چێنرا بێت ، نه‌یده‌توانی چاوه‌كانی لێ بتروكێنێت. له‌گه‌ڵ خه‌یاڵدا بووه‌وه به هاوڕێ ، سه‌یری ده‌كرد و ده‌یبینی وا شێنێ به ئاسته‌م چه‌ناگه‌ی خۆی له‌سه‌ر قهراغێكی ئه‌و ئامێره قاوه‌یی باوه ناوه و لێی ده‌ژه‌نێت . ده‌یبینی وا بۆنی ڕیحانه و لاله و نێرگز له‌و دوو قڵیشه پێچاو پێچه‌وه به‌رز ده‌بنه‌وه كه كه‌وتونه‌ته ئه‌ملاولای چوار ژێی ئامێره‌كه‌وه . بۆ ساتێك وای هه‌ست ده‌كرد كه له نێو هه‌ناوی ڤایۆلینهكهدا دوو پاساری عاشق هه‌بن ، هه‌ستی ده‌كرد ئه‌وان بۆ عاشقان ده‌خوێنن و ده‌جریوێنن .
شێنێی ده‌بینی جار جار چاوه گه‌شه‌كانی بۆ ئه‌و هێما ده‌نگیانه ده‌نووقاند كه دهیخوڵقاندن ، به نیانی خۆی ڕادوهشاند و سه‌رنجی كوڕه چاوباشقاڵهكانی بۆ خۆی كێش ده‌كرد. له شوشه‌ی جامخانه‌ی دوكانهكدا وێنه‌ی خۆی بینی ، له ڕێشی دێزبووی خۆی ده‌ڕوانی ، هه‌ستی به پیری ده‌كرد . ده‌یدیت وا شێنی باڵه‌كانی بۆ یه‌كاڵا ده‌كات . بزه‌یه‌ك هاته سه‌ر لێوه‌كانی . ده‌یویست بگری به‌ڵام له‌وه دترسا به پیاوه گرینۆكهكه ناوبانگ ده‌ربكات و گریانه‌كه‌ی بۆ نێو قوڵایی هه‌ناوی گێڕایه‌وه . وتی ئه‌م گریانه‌ش وه‌ك هه‌موو ئه‌وانی تر بۆ نێو گۆڕ هه‌ڵده‌گرم . له شێنێ ده‌ڕوانی و ده‌یگوت "به‌ڵێنه ئه‌و ڤایۆلینه بۆ تۆ ده‌بێت ، تۆ ده‌یژه‌نیت ، منیش ئه‌و سرودانه ده‌چڕم كه به منداڵی بواری چڕینیانم لێ زهوتكرابوو . تۆ په‌نجه‌كانت له‌سه‌ر ژێیه‌كانی ده‌بزوێنیت كه وێنه‌ی تاڵه ئاڵۆزكاوهكانی پرچت ده‌نوێنن منیش (خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی) ده‌چڕم"شوباتی ٢٠٠٩