زینده‌به‌چاڵکردنی کچێکی ٢١ ساڵه به‌نێوی فێنک
زینده‌به‌چاڵکردنی کچێکی ٢١ ساڵه به‌نێوی فێنک کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه و نابێ له بیربکرێ.
نامه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتی و بۆ هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ.ئه‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنه به‌و شێوه‌یه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
"به گومانی ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، به‌نێوی فێنک، دانیشتووی قه‌ڵادزێ، له باشوری کوردستان. په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێك هه‌بووه، به‌زۆر ده‌درێته ئامۆزاکه‌ی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پیتی ناوی کوڕه‌که‌ی له مل دا ده‌بینرێت، له‌لایه‌ن مامهکانییهوه به فیشه‌ک لێی ده‌درێ و پێش ئه‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت ده‌خرێته ژێر گڵ، ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له دایكی ده‌کرێت"له ڕۆژی ١٠ی ٢ی ٢٠٠٧ هه‌واڵی زینده‌به‌چاڵکردنی فێنک له ڕووداونێت (rudaw.net) بڵاو کرایه‌وه. کوشتنی فێنک به شێوازێکی سامناک بووه، ئه‌مه له کاتێکدا چه‌ندین ڕێکخراوی ژنان له کوردستان هه‌یه و زۆربه‌ی مێدیاکانی کوردستانیش بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستن به‌رامبه‌ر به زینده‌به‌چاڵکردنی فێنک.
ئێمه وه‌ک
١- ئه‌ندامانی ژووری (کوردستان چه‌پی سه‌ربه‌خۆKurdistan Chepy Serbexo ) له (paltalk.com)
٢- کورده ئهتێئیستهکانی دواڕۆژ, هاوپشتی چه‌پی سه‌ربه‌خۆ، بێخوداکان. (diwaroj.com)
ئه‌و نامه‌یه بۆ ڕای گشتی ده‌نووسین، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و کاره دڕندانه‌یه ده‌که‌ین. داواش له هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی پارێزگاری مافی مرۆڤ ده‌که‌ن، بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه، وه‌ستاندنی توندوتیژی دژی ژنان له کوردستان، هه‌ڵوێستیان هه‌بێ.
١٤ی ٢ی ٢٠٠٩