هه‌ڵبژاردن لای سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌فغانستان…مه‌جید ساڵح
هه‌ڵبژاردن لای سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌فغانستان
مه‌جید ساڵح
ماوه‌یه‌كه میدیاكانی كوردستان و ناوه‌نده‌كانی سیاسیی قسه له سه‌ر دواخستن یان دوا نه‌خستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كه‌وا بڕیاره له 19ی مانگی ئه‌یار داهاتودا بكرێت. له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌و خه‌ڵك و حزبه سیاسییه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی له ژێر ره‌حمه‌تی چاوه‌ڕوانی و چاودێری كردنی دۆخه‌كه‌دا هێشتوهوتهوه.
ئه‌م بێده‌نگیه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌رچییه‌كی له پشته‌وه بێت و بۆ هه‌ر مه‌رامێك بێت، له لایه‌ن شه‌قامی كوردی و حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه به‌وه لێك ده‌درێته‌وه هه‌ڵێك له به‌رده‌م حزبه‌كه‌ی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانیدا خۆش كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كوردستان هه‌یه خاوكاتهوهو جۆرێك له بێ ئومیدیش لای خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن دروست بكات و بیسه‌لمێنێت كه ئه‌وانن توانای بڕیاردان و ده‌ست پێشخه‌رییان هه‌یه.
له وڵاته دیموكراسییه‌كاندا، له‌و وڵاتانه‌ی كه حزبه دهسهڵاتداراهكان هیچ ترسی ئه‌وه‌یان نییه ئاخۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌دا ده‌به‌نه‌وه یان ده‌دۆڕێنن، هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیاندا ده‌كرێن و جگه له هه‌ندێك كاره‌ساتی سروشتی یان له توانابه‌ده‌ر نه‌بێت ، ئه‌گینا به هیچ جۆرێك بۆچوونی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و مه‌رامی دیكه‌ی سیاسیی نابێته هۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن.
با دور نهڕۆێن، ته‌نانه‌ت له وڵاتێكی وه‌ك ئوردنیشدا حكومه‌ت پێش هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك به چه‌ند مانگێك، راوێژی ته‌واو له گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كان و ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا ده‌كات و پێكه‌وه (نه‌ك به ته‌نها) بڕیار له سه‌ر ئاماده‌باشی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانی له‌سه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی و پته‌وكردنی فره‌یی و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به ده‌ست دێنن.
هه‌ڵبژاردن ده‌سكه‌وت و مافێكی ده‌ستورییه‌و نابێت به هیچ بیانویه‌ك دوا بخرێت. له هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك هه‌لومه‌رجی كوردستانیشدا، كه زۆربه‌ی دام و ده‌زگاكانی به هۆی ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه، واده‌خوازێت په‌له بكرێت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا نه‌ك بڕوبیانو بهێنرێته‌وه بۆ ئه‌نجام نه‌دانی. دۆخی كوردستان و ئه‌و هه‌ڕه‌شه ئیقلیمی و ناوخۆیانهشی كه له سه‌ریه‌تی، پێویستی به‌وه هه‌یه له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ئیداره بدرێت كه هه‌ڵقوڵاوی ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بن.
بیانوو هێنانه‌وه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه ئارامه‌ی كوردستاندا كه سه‌ركرده‌كانی ئێمه حه‌قی ئه‌وه‌یان هه‌یه شانازی پێوه بكه‌ن، هاوكاته له گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ی حامد كه‌ره‌زای سه‌رۆكی ئه‌فغانستان بۆ پێشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌و هه‌لومه‌رجه نائارامیه‌ی ئه‌فغانستان، له‌وێ بۆ وه‌رگتنی شه‌رعیه‌تی زیاتر په‌له له هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ئایندهی وڵاته‌كیان ناكه‌نه قوربانی كه‌سێك یان حزبێك، لای ئێمه‌ش بێ متمانه‌ی به‌خۆ، ده‌بێته هۆی دواخستنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك. قسه‌كردن له سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، رێز نه‌گرتنه له ئیراده‌ی خه‌ڵك و درێژه‌دانه به‌و دۆخه ناله‌باره‌ی كوردستان.