له‌ودیو دیواره‌وه…..له‌تیف ئۆمه‌ر
له‌به‌شی یه‌که‌می له‌ودیو دیواره‌وه،که‌له‌دونیای مرۆڤایه‌تی ئێستامانا یابابڵێم
چاخی لۆکه،که چه‌ندین قه‌ڕنی به‌سه‌ر چاخهبهردینهکانا تێپه‌ڕاندووه،به‌ڵام
به ئێستاشه‌وه له‌م زه‌مه‌نه له نێو‌و ولاتێکی تیکه،تیکه کراو له‌وێشه‌وه دابه‌شکردنی
به‌سه‌ر دهسهڵاتدارانو سه‌رمایه‌دارانی فره بێ ڕه‌فتاری مرۆڤایه‌تی،به‌تێکه‌ڵ بوونی
ووشيیهك که‌ناوی،، ئهخلآقه،، واته یه‌کگرتنه‌وه‌ی به ئه‌خلاق ه بێ ئه‌خلاقه له
به‌رژه‌وه‌ندی ه گه‌شه‌کردنی خۆشییه‌کانه بۆ ڕۆحی خۆیان‌و سه‌رمایه‌کانیان بۆ زیاتر
پێگه‌شتنی به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌فتاری دوور له‌مرۆڤایه‌تی وه ئه‌حساسی خۆشه‌ویستی
تا ئه‌گه‌ینه ئه‌و جۆره‌ی له تێکه‌ڵ بوونی هه‌ردوو به‌ره‌ی ئه‌خلاق و بێ ئه‌خلاق
ڕژاونه‌ته ناو به‌رهه‌مهێنانی په‌روه‌رده‌یه‌کی بێ مانای په‌روه‌رده‌و بێ تێگه‌شتن له
مانای دروستی مرۆڤ که بتوانێ مانای ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆی ببینێ‌و بتوانێ
قسه له بوونی خۆی‌و مانای تێگه‌شتن له ره‌فتاری هه‌ژاری خۆی بکات
که لێره‌دا ئه‌ڵێم هه‌ژاری به مانا فه‌لسه‌فه‌که‌ی،مه‌به‌ست هه‌ژاری خۆشه‌ویستییه
وه پاراستنی خۆشه‌ویستی له کیانی مرۆڤه له مرۆڤایه‌تیا ئه‌مه‌یه مه‌نزووری
قسه‌که‌م نه‌ك له دونیای شهڕانگهێزی بۆ ده‌ورانی ماده‌ی سه‌رمایه‌و خشڵ و زێڕ
ئه‌بینین چۆن شهڕنگێزییهکه له‌نێوان سۆشیالیزم‌و، ،ناسیۆنالیست‌و،دیمۆکرسیو وه
ڕادیکاڵییهکاندا که چۆن فڕکان ، فڕکانیانه بۆ پێکه‌وه‌و ژییان ته‌نها له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
رۆحی خۆیانه پارستنی دابهشکردناکانیان له‌سه‌ر شانی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤاکان
بۆ زیاد کردنی سهرمایهکانیانو گه‌یشتن به خۆشێ به فره ژننیان چۆن له زوڵمه‌وه
حه‌زه ئاره‌زووه‌کانیان بچێژنو گه‌شه‌ی پێبکه‌ن
چۆن وه‌ك ده‌رزی هه‌ڵ ده‌چه‌قن له مه‌مکانی ئه‌و کچۆڵه ناسکانه‌ی له ژێڕ په‌رده‌ی
زاری حهرامو ته‌وافی قورئان‌و زیاره‌تی که‌نیسه‌و خاچ پهرستنیا ت نازانن مانای
له‌زه‌ت چییه بۆژیانیان چی ئه‌گه‌یه‌نێت بۆ جهسهتیان چی ئه‌به‌خشێت و ڕۆح به چی
شاد ئه‌که‌ن
یا مهێردهزمهی نێر سالاری له‌سه‌ر شان‌و کۆڵی ئه‌و ژنانه‌ی له کارخانهکانا دارزین
کۆشکه‌کانیان له‌ژێر ئازاری چه‌وسانه‌وه پێ ئه‌ڕازێننه‌وه، له دوای هه‌موو به زیادبونی
بهرهمهێنانیان پاداشتی مرۆڤایه‌تیان کوشتن‌و سهربڕینهو ڕسواکردنه له‌ژێر ناوی
بێسهرهفیو بێئهخلاقیو قاحبهبوونه،که‌چی کاتێک بهزۆرهمللێ به‌هێزی سه‌رمایه‌و
ده‌سڵاته‌که‌یان خۆیان تێکه‌ڵی جهسهتیان ئه‌که‌ن به حرامبوون له‌و کاتانه‌یا بۆ خۆیان
ده‌بێته مانای پیرۆزی‌و لهوێوهمانای پیرۆزی له فکرو فه‌لسه‌فه‌و بۆ چونهکانیانهوه به‌و
په‌ڕی شههامهتیانهوه ئه‌ڕشێنه‌وه به‌سه‌ر گیانی په‌ستاو کراوه ژێر ده‌سه‌ڵاتیان
بۆیه له نێوانی هه‌ردوو به‌ره‌ی ئه‌خلاق
که بێ ئه‌خلاق لای ئه‌وان نزیك بوونه‌وه‌ی حهراملیزمهکانه.له به‌ره‌ی به ئه‌خلاقه‌کان
زیادکردنی به‌رهه‌می نامرۆڤایه‌تییه له بوونی سه‌رمایه‌و فکرو ئایدۆو سیاسهتو
ئابووری‌و دین‌و مه‌زهه‌ب
لێره ئه‌بێت ئه‌وه بلێم که قوربانیه‌کان ئه‌و هه‌ژارانه‌ن که خۆشه‌ویستی ئه‌پارێزن بۆیه له
نێو کێشمه کێشمهیهی ئه‌وانه‌یا جێگه‌یان نابێته‌وه‌و وه‌کو پوش‌و په‌ڵاشی دوای
پاڵاسهکانیان ئه‌یان بینن،یان ئه‌زانن که ئه‌وان له‌ژیانی هه‌ژاری خۆیانه‌وه له برسی بون
له تین‌و بون بۆ حه‌زی ژیان ، بۆ داواکانی نیازه‌کانی رۆح له عه‌قڵێکی ساغڵه‌مه‌وه بۆ
ڕازی جه‌سه‌ت ده‌یانه‌وێ ئیرۆتیك ئه‌حساس بکه‌ن، رێزی بگرن، خۆشیان بوێت،جوانی
بکه‌ن ،نازی بگرن بیان رازێنن، له ئیرۆتیک له‌زه‌ت بگرن و له‌زه‌ت به‌خشن
ئه‌وانه به هه‌قی مرۆڤایه‌تی به ڕۆحی ویژدانه‌وه لامان شیرینن نازدارن له ناخه‌وه
خۆشه‌ویستن، نه‌ك تێگه‌شتن به نزامێکی بێ مانا‌و بێ ئینسانییه‌ت که به ئایه‌تێك
ویژدان ئه‌خنکێنن به ته‌ریقه‌تێك حه‌ز ده‌که‌نه قوربانی پهرستنو جه‌سه‌ت شهکهتو
ماندوو له زهتمان ئهبرنهوهو خه‌تانه‌ی عه‌قڵمان ئه‌که‌ن تابتوانن هۆشو بیرکردنه‌وه‌مان
که‌پت بکه‌ن به ئامێڕی که‌پس کردن
له لایه‌کی تره‌وه کچه‌کانمان حه‌شاری پشت عه‌بای دهسهڵاتو شه‌رابی مه‌ستی
دیوه‌خانی سهمایهدارهکان بێت به دزی حهرامێکهوه بۆ حه‌رامێکی تر ئه‌خولقێنن چؤن
گه‌مه‌ی فره ژنی بکه‌ن با نیازی خۆش به‌شی ته‌نها بۆ کایه‌کانی خۆیان
به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و ویستوو ئاره‌زوه زۆره ملێانه ڕۆحی ههژاریو دروست گیانی
ئه‌وان بۆ نیازه‌کانی ڕۆح هاوار ئه‌کان ته‌نها سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ‌و جه‌سه‌ته ڕۆحی مرۆڤه
له نێو بێ حهڵاڵهکانا حه‌ڵاڵی ڕاست‌و ته‌واوی مرۆڤ بدۆزێته‌وه
که ئه‌وه‌ش به بوونی سه‌ربه‌خۆی خوودی مرۆڤاکانه بۆ گیانی خۆیان‌و رۆحی خۆیان چه‌نکه خۆدی خۆی ئه‌زانێ له کایه‌کانی ئیرۆتیك یا ژیانی خۆی چۆن له‌زه‌ت ئه‌گرێ
وه لهزتات ئه‌دات ، دوور له سه‌پاندنی هێزسالاری له نێو مرۆڤه شهڕانگێزهکانا له
به‌رامبه‌ره‌کانی مرۆڤ بۆ گهیشتنو به‌شدار بوون له پرۆژه‌ی مرۆڤایهتیو پێگه‌ی مرۆڤ
بۆ ئه‌وه‌ی له مێژووی ته‌واوی به‌نی مرۆڤه مرۆڤایه‌ت بکۆلینه‌وه بۆ اوه‌ی بزانن چۆن
ئیرۆتیک به خۆمان ئه‌به‌خشینه خۆشبه‌خشی چۆن وه‌ر بگرین ئایه پێویستیمان به‌وه نیه که باس‌و پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین له بوون‌و پێکهاته‌ی جه‌سه‌تی مرۆڤه پابه‌ند
بوونیان به‌یه‌که‌وه چۆن ئه‌ڕه‌خسێ
پرسیار بکه‌ین له سه‌ره‌تاوه پابه‌ند بوونی مرۆڤ به سروشته‌وه تێکه‌ڵاوبونی له سروشت‌و هاو چاخه‌کانی سروشت وه به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤ له دوای تێگه شتن له
پێکهاته‌کانی جهسهتو به‌شداربونیان به‌ژیان له‌گه‌ل سرۆشتو خودی مرۆڤ خۆی
یا زیاتر چۆن باس بکه‌ین له کارتێکردنی گۆرانه‌کانی وه‌کوو سیاسه‌ت،ئابووری ،ئاین
په‌روه‌رده بکه‌ین له ناوکۆمهڵناسی خۆمان بناسین رێز له به‌های مرۆڤ‌و سرووشتی
مرۆڤ‌و پێکهاته‌کانی مرۆڤ بگرین تا فێر بین له مانای حاڵه‌ته‌کانی مرۆڤه سه‌ربه‌خۆی
ڕۆحی مرۆڤ بگه‌ین هه‌ر وه‌ک رۆسۆ وته‌نی ئه‌لێ
خۆشه‌ویستی مرۆڤ چۆن بناسین، چۆن هه‌ست پی بکه‌ین له ڕیگای کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
تا ئه‌و کاته‌ی مرۆڤ له پێناوی مرۆڤایه‌تیا چۆن ئه‌بێت خۆی بناسێ و خۆی بڕه‌خسێنی
خۆی ئاماده بکات بۆ نیازه‌کانی خۆی هه‌م خۆشه‌ویست مرۆڤ له ڕێگای عه‌قڵه‌وه
بچینه ڕاده‌ی بیرکردنه‌وه بۆ باس کردن له رووی پێکهاته‌ی جه‌سه‌تی مرۆڤوو ژیانی مرۆڤ تا بگه‌ینه ئه‌و بۆ چونانه‌ی له ئاستی مرۆڤایه‌تیه‌وه جیاوازه له نێوان چینه‌کانی
کۆمه‌ڵ
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌وڵ به‌ین بتوانین له خوودی خۆمان‌و نیازه‌کانی رۆحمان قسه بکه‌ین
با خۆمان هه‌ڵگرین بۆ به‌شێکی تر له‌م باسه‌مان
10_11_2008
هۆڵندا .