پێشنیارێک بۆ ڕێکخراوهکوردیهکانی ئه‌ڵمانیا
…ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا….
هه‌موومان ده‌زانین که گه‌وره‌ترین ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ئه‌وروپادا له‌ئه‌ڵمانیایه، وه‌لێ به‌داخه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئه‌مرۆش ، ئه‌م ڕه‌وه‌نده نه‌یتوانیوه به‌پێی پێویست ، ڕۆڵی خۆی بۆدۆزی ره‌وای کورد بگێڕێت. دیاره ئه‌مه‌ش به‌بۆچوونی من بۆ چه‌ند هۆیه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه ، که ئێستا بواری ئه‌وه‌مان نییه ، له‌م ووتاره‌دا باسی بکه‌م . هه‌تاوه‌کوو ئێستاش ژماره‌ی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ئه‌ڵمانیا به‌ته‌واوه‌تی دیار نییه ، وه‌لێ زۆرجاربه نیوملیۆن مه‌زنده ده‌کرێت . ڕاسته ڕه‌وه‌ندی کورد له‌چاو ڕه‌وه‌نده‌کانی تری بیانی له‌ئه‌ڵمانیا ، ژماره‌ی که‌متره ،وه‌لێ نیوملیۆن که‌سیش که‌م نییه. سستی ولاوازی ڕه‌وه‌ندی کوردی ، به‌ده‌رجه‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی (ماڵێک یان چه‌ترێک) بۆ ڕێکخراوهکوردیهکانی ئه‌ڵمانیا. بۆنموونه توورکه‌کانی خاوه‌نی (فدراسیۆنی ڕێکخراوه توورکیهکان) نن. یان یۆنانی و ئیتالیه‌کانیش ، هه‌موو توانیوویانه زمانحاڵێکی خۆیان لای حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌بێت. وه‌لێ به‌داخه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئه‌مرۆش ، کورد خاوه‌نی فدراسیۆنێک یان زمانحاڵێکی هاوبه‌شیان نییه.
ئه‌مڕۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ئه‌ڵمانیا ، له‌هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به زمانحاڵێک یان فدراسیۆنێکی هه‌یه ، بۆئه‌وه‌ی به‌رگری لهماڤهکانی بکات . ئێمه هه‌موومان ده‌زانین ، که به‌شێکی زۆری کورده‌کان، ماڤی مانه‌وه‌و ماڤی په‌نابه‌ریان نادرێتێ، زۆرجار به‌ناوی په‌که‌که وه خه‌ڵک ده‌گیرێت ڕه‌وانه‌ی توورکیا ده‌کرێته‌وه ، یان رۆژانه له‌لایه‌ن میدیاکانی ئه‌ڵمانیاوه هێرشی ناڕه‌وا ده‌کرێته سه‌رکورد ، وه‌لێ که‌سێک نییه بێته وه‌ڵام . جگه له‌بوونی چه‌ندین کێشه‌ی رۆتینی حکومی وئه‌هلی ، که‌رۆژانه له‌م وڵاته‌دا تووشی هه‌موومان ده‌بێته‌وه .
هه‌ربۆیه من پێشنیار ده‌که‌م و ، تکا له‌هه‌موو ڕێکخراوه کوردیه‌کانی ئه‌ڵمانیا ده‌که‌م ، که‌با دوور له‌بۆچوونی ته‌سکی حیزبی و فکری ، هه‌وڵ بدده‌ین فدراسیۆنێک یان چه‌ترێک بۆ رێکخراوه کوردیه‌کانی دروست بکه‌ین و، هه‌وڵ بدده‌ین کوردیش وه‌کوو نه‌ته‌وه‌کانی تر ، حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا حسابی بۆبکات . چونکه گه‌ر ئێمه خۆمان ڕێکنه‌خه‌ین و یه‌کنه‌گرین ، حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا حساب بۆ یه‌ک ڕێکخراو ناکات . هیوادارم که‌ڕێکخراوه‌کان ئه‌مجاره‌یان گوێ بۆئه‌م پێشنیارهبگرن و ، هه‌وڵی خۆیان بۆدروستکردنی فدراسیۆنێکی کوردی بدده‌ن .