له نێو هه‌راو هۆریای ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردندا!
( ئه‌گه‌ر مێدیا و ڕاگه‌یاندنه‌کان ته‌نیا تاپۆی ده‌سه‌ڵات بن، ته‌نیا ڕێکلام بۆ جوانی و بێ وێنه‌یی، بێ خه‌وشی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن!
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات پاوانی ته‌واوی دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کردبێ به دارایی و بانکه‌کان، دادگاکان، زیندانه‌کانه‌وه!
ئه‌گه‌ر سه‌رخان و ژێرخانی ووڵات ئاڵقه‌ی په‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵات بێ!
ده‌بێ چ بوارێک بۆ ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆ ئۆپۆزیسیۆن، ئۆپۆزیسیۆنێکی قه‌تیسکراوی ئابلۆقه‌دراو بمێنێته‌وه تا له ململانێکاندا براوه‌بن؟
ده‌بێ چ یه‌کسانی و به‌رابه‌ری و ئازادیه‌ک له‌م پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه به‌ناو دیموکراسییه فه‌راهه‌م ببێ؟!!)
له ڕۆژگارێکدا ئاشتی و پێکه‌وه هه‌ڵکردن، ده‌سته‌به‌رکردنی ئارامی سیاسی، بۆ دۆزی سیاسی کورد، داخوازییه‌کی جه‌ماوه‌ره‌ی بوو له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به دۆست خه‌مخۆرانی کێشه ڕهواکهمانهوه تکاکار، دڵ پڕ تووڕه‌یی و ده‌م به‌هاوار بوون بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی خۆ تڕێنی ناوخۆ، که‌چی ئێوه له که‌لی شه‌یتان نه‌ده‌هاتنه خواره‌وه و شه‌ڕی ئه‌ستێره‌کانتان له گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینه‌کانی ئێمه ئه‌نجام ده‌دا! مالتانانم به قوڕگرت خۆ خه‌ریک بوو له‌سه‌ر که‌پکی حه‌مه‌دئاغا تۆوی یه‌کتر ببڕنه‌وه!
ئێوه‌ی که ئه‌مڕۆ به یه‌ک لیست و یه‌ک کاندید ده‌تانه‌وێ گره‌وکه بۆ جارێکی تر ببه‌نه‌وه له‌م شانۆگه‌رییه تراژیدیه گهپجارانهیه گۆلێکی تر تۆمار بکه‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌نده دوژمن به‌یه‌ک و هه‌نده تێنوو به خوێنی یه‌ک بوون، له دژی یه‌کتر له‌هیچ شتێک نه‌ده‌پرینگانه‌وه، تا گه‌یاندتان به‌وه‌ی ببنه که‌واسووری به‌ر له‌شکری داگیرکه‌ران. سوپای به‌زیو و دۆڕاوی به‌عس بێننه‌وه سه‌رمان.
ئه‌و سوپا دۆڕا و سه‌رشۆڕ و داوهشاوهی ژن و منداڵی ڕاپه‌ڕیو، به چه‌پڵه‌ی ده‌ستان دهریانپهڕاندبوون، بۆ گه‌واهی ڕاستی ئه‌م قسانه، تا ئه‌مڕۆش شوێنه‌واری تۆپه دوور هاوێژه‌کانی دیکتاتۆری گۆڕکراو به‌سه‌ر هه‌نیه‌ی ساختمانی په‌رله‌مان و که‌لاوه‌کانی قه‌ڵا سه‌ر بڵنده‌که‌ی پێره ههولێرهوهوه دیاره ئه‌گه‌ر پینه و په‌ڕۆش کرابن!
ده‌زانم خۆشیتان به‌م قسانه و به‌م ڕابووردووه پڕ له شه‌رم و نهنگییهی خۆتان نایه، چونکه ڕاستی تاڵه، به‌ڵام ئه‌مه گوناهی ئێمه نیه، ئه‌مه به‌شێکه له مێژووی ئێوه، ئێ خۆ دیرۆک یه‌ک ڕوو و یه‌ک لایه‌ن نیه و نابێ، ناکرێ خۆ سهرپشککهن، به جوانییه‌کانی ئه‌م مێژووه خۆ بابده‌ن و دیوه پڕ له نهنگییهکانیشی زینده به چاڵکهن! ئێ زینده به چاڵناکرێ، بینه‌ری ڕووداو و کاره‌ساته‌کان هێشتا له ژێن دا ماون.
ئێوه به به دوو ئیمریاتۆریای زل و زه‌به‌لاحه‌وه به خۆتان و زوڕناژه‌ن و دۆڵهنگێو و جاڕچییه چهرچیهکانتانهوه که هه‌ر خه‌ریکی پێشاندانی رووه گه‌شاوه‌کانی ئه‌م مێژووه بن ده‌بێ ئێمه‌ش به‌ختی ئه‌وه‌مان به‌ر بکه‌وێ دیوه‌که‌ی تری ئه‌م مێژووه‌تان بۆ زهپ و زیندووکه‌ینه‌وه، تهتلهی که‌ین و نه‌هێڵین ته‌رازووه‌که لاپره سه‌نگ بووه‌ستێ! ده‌زانم ده‌خوازن و ده‌تانه‌وێ ئێمه‌ش چاوپۆشی له‌م باس و بابه‌تانه بکه‌ین و دهستگیرۆتان بین له‌م کات و ساته ناسکه مێژووییه! به‌ڵام نه‌یخۆن تاڵه!
ئێوه‌ی ئه‌شقی کلتوری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ته‌وافق، ئه‌و کلتوره شه‌رم ئامێزه‌ی چاوپۆشی به‌رامبه‌ر و ڕێپێدانی به‌رامبه‌ر، به هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌کان و به هه‌موو کاره ناڕه‌واکان، به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م دێنێ، بهتهوهوافق وه‌ک دوو زلهێزی گۆڕه‌پانه‌که، له جیات ئه‌وه‌ی به‌عسیزم له ڕه‌گ و ڕیشه هه‌ڵکێشن ڕۆحی نه‌فره‌تلێکراوی به‌عستان ژیانده‌وه، په‌ره‌تان به کلتوری به‌عسیزم دا له جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌رده‌می به‌ره و هه‌ر سێ کابینهکانتان.
ئێوه‌ی ئاشقی کلتوری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ته‌وافق، به ته‌وافق به‌ره‌ی کوردستانیتان دامه‌زراند و هه‌ر به ته‌وافقیش فاتحاتان له سه‌ر گۆڕی خوێند.
به‌ر له ته‌مه‌نی هه‌رسێ کابینه‌ی ته‌وافوقی فیفتی فیفتیان به درێژایی مێژووی ئه‌م دهساڵاتدارییهتان پێشبڕکێتان ده‌کرد له‌وه‌ی تا بکرێ ژماره‌ی ئه‌ندام لایه‌نگرانی خۆتان زیادکه‌ن له کۆنه جاش، به‌عسی، ڕیفاق و موسته‌شاره‌کانی ئه‌نفال (ئه‌دی چۆن! بابم ئێوه به ته‌وافق هه‌ر له ئهجهلهوه لێبوورده بوون).
هاوکات کلتوری ژه‌نگنی خزمایه‌تی و حزبایه‌تی، ته‌زکیه‌ی دامه‌زراندن و نان و کار پێدان بووه، له هۆردوو مێرنشینه خوداوهندییهکانتان، که هه‌ر ته‌نێ خۆتان به نموونه‌ی دیموکراسی له خۆرهه‌ڵاتی ناڤین ده‌یده‌نه قه‌ڵه‌م ( که‌س به دۆی خۆی نایێژێ ترشه).
له کاتێکدا ئێوه به دوو ئیمریاتۆریای زل و زه‌به‌لاحه‌وه به یه‌ک لیست و یه‌ک پالێوراو هاتوونه‌ته کۆڕی ململانێیه‌کی نابه‌رامبه‌ر و ناڕه‌وا، که‌چی هێشتا ترس و دڵه‌ڕاوکه به‌رتان نادا!
یه‌ک لیست و یه‌ک پالێوراو یه‌کگرتنێکی ئاوا سه‌یر و سه‌مه‌ره که بۆته مه‌یل و مه‌ته‌ڵێک بۆ ئه‌ندام و لاینگرانی خۆشتان هه‌ڵنایه.
ئاخر ئه‌م یه‌ک لیست و یه‌ک پالێوراوییه لێکدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ خوێندنه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێ! به‌گران له‌سه‌رتان ده‌که‌وێ ئه‌مڕۆ دونیایه و سبه‌ی مه‌رگ!!
سه‌ره‌تا و ده‌ستپیک وا پێده‌چێ به خۆتان شک دێ ههندهتان نه چاندووه ئه‌مڕۆ دروێنه‌ی بکه‌ن! ده‌نا ئاوا وه‌ک قیڕ و بنێشت پێکه‌وه نهدهنووسان که که‌س ئاسه‌وارێک له ڕه‌نگ و ده‌نگ بۆنی جوداتان نادۆزێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌روا له بنه‌ڕه‌ته‌وه دوانه و جمک بووبن.
به‌ڵێ تێده‌گه‌م زه‌نده‌قتان له دۆڕان چووه، دۆڕان و له ده‌ستدانی کورسی ده‌سه‌ڵات، جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی، سه‌روه‌ری ئیمپریاتۆریا فیلهتهنهکانتان، دڵنیام له‌و ڕۆژه ڕه‌شانه ده‌ترسن بکه‌ونه په‌راوێز، سه‌نگه‌ری ئۆپۆزیسیۆن ببێته ماڵی هه‌میشه‌ییتان، (ماڵی ئه‌م سه‌رده‌مه و خانه‌ی ئه‌م شه‌قی زه‌مانه‌م به قوڕ گرت!!!).
به‌ڵێ ده‌ترسن له چاره‌نووسێکی نادیار، بزر، ترسناک، که تیایدا گه‌جه‌ر و گوجه‌ر دهسهڵاتبگرنهدهست، بتانهێننه پای لێپرسینه‌وه و دادگا و شتی تری له‌م بابه‌تانه! هه‌ر وه‌ک ئه‌م به‌دبه‌ختییه ڕووی نه‌گبه‌تی له ڕژێمی گۆڕکراوی به‌عس کرد و سه‌رۆکی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی سوارچاکی عه‌ره‌بی ئیسلامی خستبووه چاڵیک، هه‌ر له دێ‌و و درنج و مرۆڤی چاخی به‌ردینی ده‌کرد، به‌ڵم ئه‌مه بڕیاری مێژووه و که‌س نا بووێرێ!
چ خۆشه بڵێم ئاغا چ کاره‌ی
بڵێی ئه‌مڕۆ له بازاڕا حهماڵم (قانیع)
ترسی ناوێ ئه‌مه سه‌رده‌مێکی تر و دونیایه‌کی تره، ئه‌مه هه‌ر له ئێوه نه‌قه‌وماوه، له‌م سه‌رده‌مه جه‌نجاڵ و پڕ له ئاڵۆزییه‌ی ئینته‌رنێت، موبایل، په‌یوه‌ندی خێرادا! مه‌لا کۆنه په‌رسته‌کانی ئێرانێش عه‌رشی ناڕهوایهتیان هاته هه‌ژان، خه‌ریک بوو سه‌روو ماڵیانی تیا بچێ! ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن بومه‌له‌رزه‌یه‌ک بوو تا ئێستاش دڵی ژهنگاویانی ئارام نه‌کردۆته‌وه، ژیله‌مۆی هه‌ڕه‌شه‌کردنی له سیستێمی پاشڤه‌ڕۆی ئیسلامی ئاخونده‌کان دانه‌مرکاوه‌ته‌وه!
به‌ڵێ ئه‌مڕۆ ڕۆژگاری یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن و یه‌که‌م ده‌نگدان نیه که به هه‌زار و یه‌ک فڕ و فێل و پێشێلکاری له به‌رامبه‌ر یه‌کتر ڕاده‌وه‌ستان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێکتان تێ په‌ڕاند که پڕ بوو له شه‌ڕه په‌ڕۆ و شه‌ڕی ڕه‌نگ و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن، شه‌ڕی بوختان هه‌ڵبه‌ستان، ئه‌وسا بڕیارێک بوو دابووتان، ده‌بوو هه‌ر ته‌نیا خۆتان براوه بن و هه‌ر واش ده‌رچوو!
به‌ڵێ ئه‌وسا ترس و چاو سوورکردنه‌وه و ده‌م شیرینکردن واده و به‌ڵێن ده‌یخوارد!
دونیاش هێشتا نه ببوو به‌م گونده بچووکه‌ی ئه‌مڕۆ که ده‌م و ده‌ست وێنه و دیمه‌نی سه‌ر سووڕ هێنه‌ری دۆزینه‌وه‌ی سه‌ددام له کولانه‌که‌ی، دیمه‌نی له سێداره‌دانی، دیمه‌نه‌کانی گرتووخانه‌ی ئه‌بووغرێب، دیمه‌نی ئه‌و جووته پێڵاوه‌ی بۆ ده‌م و چاوی بۆش و مالکی هاوێشتران، بگه‌یه‌نێته هه‌موو کون و قوژبنێک.
له بیرمان نه‌چێ ئێوه خۆ بوارتان به هیچ که‌سی تر و هیچ لایه‌نێکی تر نه‌ده‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک بتوانێ خۆی ده‌رخا و دهرکهوهێ، چ جای بردنه‌وه و سه‌رکه‌وتوو بوون!
هه‌ر بۆ بیرهاتنه‌وه، بۆ زانیاری نه‌وه‌ی نوێ، هه‌روا بۆ ئه‌وه‌ی مێژووه پڕ له سهروهریهکهتان ته‌نیا ڕووه جوان و گه‌ش و پڕشهنگدارهکانی به کچ و کوڕانی دوای یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن ئاشنا نه‌کرێ و له‌نگی و که‌م کورتی زه‌ق زه‌قی پێیه‌وه دیار نه‌بێ، مێژووێکی عه‌یار بیست و چواری توکمه و ته‌واوی لێ ده‌رچێ، دیوه‌که‌ی تری ئه‌م مێژووه که پڕه له دزێوی و ناشرینی بخرێته ڕوو، فه‌رامۆش نه‌کرێ!
له بیرمانه و له بیرمان نه‌چووگه، که به لێشاو دۆست و لایه‌نگرانی خۆتان به کۆسته‌ر و پاسی گه‌وره گه‌وره ده‌گه‌یانده بنکه‌ی ده‌نگدان، هه‌ر له‌وێش به فاست و ده‌رمانی کیمیاوی ڕه‌نگ لابه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆتانتان لا ده‌برد، تا چه‌ندان جار ده‌نگتان پێ بده‌نه‌وه، هاوکات سندوقی ده‌نگدانتان له بنکه‌کانی ده‌نگدان به به‌تاڵی ده‌فڕاند و پڕتان ده‌کرد له ده‌نگی لایه‌نگرانی خۆتان، ئیتر ڕۆژێک بوو و جارێک بوو هه‌وڵ و کۆششی فهرهادیتان دا، بۆ هه‌رچی زیاتر کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر، گرنگ نه‌بوو ده‌نگه‌کان به چ شێوه و ئاوایه‌ک فه‌راهه‌م ده‌کران، ژماره گرنگ بوو ژماره، ئێ خۆ به درۆ نه‌گوتراوه (ئه‌گه‌ر دز و خودان ماڵ یه‌ک بن گاش له کولانکه ئاوا ده‌کرێ)، ماڵم قه‌بره ئێوه ئه‌وساش حهمهدکۆ بوون، خودانی تفه‌نگی خۆ بوون.
له سه‌ر و به‌ندی ئه‌ژماردن و خستنه ڕووی ده‌نگه‌کان هه‌ردوو لاتان وه‌ک یه‌ک به‌بێ جوداوازی، یه‌کترتان تاوانبار ده‌کرد به فڕوفێڵ، دزینی ده‌نگ، پێشێلکاری و په‌یڕه‌و نه‌کردنی یاساکانی هه‌ڵبژاردن. هه‌ر دوولاتان وه‌ک و یه‌ک خۆتان به غه‌در لێکراو، خۆتان به به ده‌ست هێنه‌ری زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان و خۆتان به براوه ده‌زانی.
خۆ ئه‌گه‌ر موعجیزه‌ی ئه‌فسوناوی و ته‌لیسم ئامێزی تهوافووووووق نه بوایه، له کوردستانی ئه‌وێ ڕۆژێ کاره‌ساتێکی تری مرۆیی وێنه‌ی ڕواندا و سه‌رایڤۆ ڕووی ده‌دا!
به‌ختتان یار بوو، تهوافقققققققققق له‌سه‌ر ففتی فییییییفتی ئێوه‌ی کرده خودانی ڕسه‌ن و هه‌تا هه‌تایه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم! هه‌ر باش بوو شه‌ڕه‌کانتان بۆ ماویه‌ک دواخست، به‌ڵام هه‌ر خۆتان وه‌ک سه‌لمێنه‌ری ئه‌و گوته‌یه (دوو سه‌ر له مهنجهڵێکا ناکوڵێ) به شه‌ڕی ساردی ناو په‌رله‌مان و حکومهتیساوا و بهبۆکهتان ده‌ست پێ کرد تا گه‌یاندتانه کاره‌ساتی داگێرکردنی په‌رله‌مان و حکومه‌ت له یه‌کتر، دواتر دڵتان هه‌ر به‌وه‌نده ئاوی نه‌خوارده‌وه دوو په‌رله‌مان و دوو حکومه‌تتان له هه‌ولێر و سلێمانی ڕاگه‌یاند، هه‌ردوولاش په‌رله‌مان و حکومه‌تی خۆی پێ ڕه‌وا، ڕه‌سه‌ن، بێ غه‌ل و غه‌ش ده‌زانی و له به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مان و حکومه‌تی ئه‌و به‌ری به قه‌ڵپ و ده‌ستکرد و ناڕه‌وا ده‌دایه قه‌ڵه‌م.
خۆ ئه‌گه‌ر شه‌قی ئه‌مریکا له لایه‌ن بۆشی کوڕی بۆش نه بوایه که سه‌ددامی گه‌یانده پای سێداره و ئێوه‌شی گه‌یانده پۆستی سه‌ره‌ک کۆمار و سه‌ره‌ک هه‌رێم و سه‌ره‌ک ….هتدکانی تر!
ئێوه هه‌ر له سه‌ر تێڕ و دۆیه‌که‌ی خۆتان ده‌مان و ئه‌مڕۆش ئاوا دیموکرات و دڵاوا و لیبوورده و زانا و دانا نه‌ده‌بوون!
ئێوه وه‌ک پرسی ژن به ژن و گه‌وره به بچووک له‌گه‌ڵ یه‌کتر ته‌وافوقتان کردووه که ده‌خوازن تا
ڕۆژی حه‌شر پارێزگاری له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی عێراق و سه‌رۆکایه‌تی باکوری عێراق بکه‌ن!
ئێوه که له ئهلف تا بای عێراق و عێراقی بوون و عێراقچێتیتان قبووڵه ده‌بوو لیستهکهتانیش ناو بنایه لیستی هه‌رێمی شیمالی عێراق.
ئێوه له ژێر سێبه‌ری ئاڵای ئه‌نفال که ته‌نیا سێ ئه‌ستێره شومه‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌ماوه چ کوردستانییه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره دیارن! ده‌ڵێن کابرا گۆشت ناخوا به‌ڵام گۆشتاوه‌که هه‌ڵده‌قوڕێنێ! ده‌ک ئه‌م ئاڵا شه‌رم ئامێزه‌ی ئه‌نفالتان پیرۆز بێ که به‌ده‌سته‌کانی سه‌ددام ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ری له‌سه‌ر نووسرا، ئاخر ئه‌م ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ره زیاتر یادگاری دیکتاتۆرهکهیه نه‌ک سێ ئه‌ستێره‌که که تا دوا هه‌ناسه‌ی ژێر په‌تی سێداره‌ش دهیگووتوهوه! ئا ئه‌مه‌یه بووژاندنه‌وه‌ی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی به‌عسیزم نه‌ک له بێخ هه‌ڵکێشانی به‌عس وه‌ک بانگه‌شه‌تان بۆ ده‌کرد!ئوپسالای سوید 2009.7.22