
ئایا پاش 25ی تهمووز …..
ئایای پاش 25ی تهمووز
ماشێنی مووژدهوبهڵینهكان ده‌كه‌ونه گه‌ڕ؟سامان عه‌لا-
به‌هه‌زاران رۆژنامه‌و گۆڤار بڵاو كرانه‌وه،سهرشهقاموكوچهو كوڵانوماڵهكان،پڕكران به ملوێنه‌ها وێنه‌ی پاڵه‌وانانی چاكسازیوقارهمانانی خۆشگوزه‌رانی ئایندهی خه‌ڵك،به ملوێنان دولارودینار كرایه قوربانی ریكلامی حزبولیستهكان،مانگێكه گوێمان به‌دروشمی بریقهداروئاڵاوواڵاپربووه،چاومان تێربوولهدیتنی وینهرهنگاڵهییودهم بهخهندهكانی فریادرهسهكان،سه‌رمان پربوو لهموژدهی دابینكردنی ژیانێكی ئاراموخۆشگوزهران…
له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا،چ وشه‌ی جوانوچ دروشمی بریقهداروچ په‌ندی پیشینانوچ قسه‌ی نهستهقوخۆش ههبوولهئهدهبیاتی كورده‌واریدا،له‌سه‌ر ده‌ستی كاندیدوراگهیاندنی حزبولیستهكانهوههاتنهوه سهرزارولهبهرگێكی جوانوقهشهنگدا نمایش كرانه‌وه.ئه‌مجاره‌ش سهدانوههزاران موژده‌و به‌ڵێنی به‌ر له‌واده‌ی هه‌ڵبژاردن،ماڵهكانمانی پركرده‌وه،ئه‌مجاره‌ش تروسكاییه‌ك لهئومیدو هیواكهوتهوه نیو دڵی گهنجولاوو ژن‌وپیاوی نیشتمان،هه‌ربۆیه هه‌قه ئێمه‌ش بپرسین،دوای هه‌ڵبژاردن چی؟ ئایا ماشێنی بهڵینوموژدهكان كه‌ی دهكهونهگهر؟ ئایا ئه‌م جاره‌ش هه‌ربۆ گه‌رمكردنی بازاری سیاسهتو هه‌ڵبژاردنه‌كانتان،دنیاتان لێ پركردین له رسته‌و قسه‌ی جوان؟
هه‌قه ئه‌مجاره ههركهسولایهنێك چویه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات،گوێیه‌ك له‌ترپه‌ی دڵی داكی جگه‌رسوتاوو شههیدوودایكی ئهوههمووگهنج ولاوه سهرلێشیواوانهی وڵاتان راگرێ، كه‌شه‌و تا به‌یان به‌سه‌ر كوچهوكوڵانهكانی غه‌ریبیدا مهستوبێ هیوا رۆژدهكهنهوه،گوێلهئازاری ئه‌ومیلله‌ته راگرێ كه هه‌ژده ساڵه بێ په‌روا به‌ده‌م ئازاری شه‌رو گرانی و ههژاریوبێدادیو جیاوازی كردنه‌وه ده‌ناڵێنی،ته‌ماشایه‌كی ئه‌و بازاره شێواوه‌ی ژیان كات كه تێیدا هیچ نرخێكی بۆ ژنومنداڵ وگهورهنههێڵاوهتهوه،سه‌یرێكی ئه‌م دنیایه بكات كه پره له ستهمو زۆرداریونائینسانی به‌رامبه‌ر به مرۆڤ!
تكایه ئه‌م جاره هه‌ڵبژاردن چانسی دایه ههركهسولایهنێكوچویه سه‌ر ته‌ختی حوكمرانی،باگه‌ر له‌به‌ر خاتری مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌لاتی داهاتوشیدا بێت،چاوێك به‌بارو گوزه‌رانی ژیانی خێر له‌خۆنه‌دیوی میلله‌ته‌كه‌ی بگێریوئهوسا سوێندی یاسایی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بخوات .