
زمان و سیاسه‌ت
سیاسه‌ت جگهلهههر چیه‌کی تر چالاکییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه.بۆیهلهڕێگهی زمانهوهپهیڕهو ده‌کرێت،ئیتر یان ئه‌وه‌تا نووسراوهلهنێو کتێب و نامیلکه‌و مانیفێستۆکان یانیش له‌سه‌ر لافیته‌و دیواره‌کاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه،یاخۆ له‌نێو کۆبوونه‌وه‌کاندا بهقسهدهوترێت، لهخۆنێشاندان و ڕێپێوانه‌کاندا به‌هاوار کردن ده‌رده‌بڕێت.لهتێڕمانی یه‌که‌مه‌وه، زمان شتێکی ساده‌یه:سیسته‌مێکی دهربڕینهسیمبول به‌کار ده‌هێنێت بۆ نواندنی ستهکان که‌ده‌کرێ ئهمانهبگرێتهوه: به‌شه‌کانی جه‌سته،هه‌سته‌کان و ئایدیاکان و تا دوای. ئهمهدهری ئه‌خات که‌زمان له‌جه‌وهه‌ردا نه‌رێیه،ڕؤڵی ئهوهیهکهڕهنگدانهوهی واقیع بێت به‌وردی و به‌پێی پێویست،نه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک بێت ته‌نیا ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌به‌رده‌میه‌تی ڕه‌نگ بداته‌وه.به‌ڵام،زمان هێزێکی ئه‌رێ و چالاکیشه،ده‌توانێت خه‌یاڵه‌کان ده‌ربخات و سۆزه‌کان بورووژێنێت.وشه‌کان ته‌نیا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعه‌کانی چوارده‌ورمان نین،بگرهیارمهتیمان ده‌ده‌ن شیوهیهکدروست بکه‌ن بۆ ئه‌و شته‌ی ده‌یبینین و بۆچوونمان به‌رامبه‌ری دیاری بکه‌ین.به هه‌قیقه‌ت،زمان یارمه‌تی دروستکردنی خودی جیهان ده‌دات.
ئه‌م گرفتهزۆر بهرچاوهلهنێو سیاسه‌تدا چونکهزمان زۆر جار به‌کارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی کهپاڵنهرێكیان هه‌یه‌بۆ قۆرخکردن وسه‌ر لێشێواندنی کهسایهتییهسیاسییهلێهاتووهکان.له ڕووی بایه‌خدان به‌پاڵپشتی سیاسییه‌وه،کهسایهتییهسیاسییهکان که‌متر گرینگی ده‌ده‌ن به‌ورده‌کاری زمانی قسه‌کردنیان و زیاتر بایه‌خ به‌به‌های پڕوپاگه‌نده‌ی زمانهکهدهدهن.بۆیهزمان ته‌نیا ڕێگایه‌ک نییه‌بۆ مامه‌ڵه‌و قسه‌کردن، بگرهچهکێکی سیاسییه،کلک و گوێی بۆ دروست ده‌کرێت بۆ گه‌یاندنی مه‌رامی سیاسی. بۆ نموونه،خه‌رجی حکوومه‌ت بهباشهباسی ڵێوهدهکرێت ده‌کرێت کاتێ دهخرێتهقالبی (وه‌گه‌رخستنی گشتی) بهبهخراپهش باسی لێوه‌ده‌کرێت کاتێ به‌بیرمان دههێنرێتهوهکهئهوهپارهیهسهرف ده‌کرێت. به‌هه‌مان شیوه، داگیرکردنی وڵاتیکی بێگانهدهکرێ وه‌ک پێشێلکاری سه‌روه‌ری وڵاتهکهوهسف بکرێت یاخۆ وه‌ک ئازادکردنی گهلهکهوهسف بکرێت.له‌وه‌ش خراپتر ئه‌ویه،کاتێ قوربانییانی مه‌ده‌نی له‌جه‌نگێکدا بهزیادهزیان وه‌سف ده‌کرێت جینۆسایدیش پاساوی بۆ دههێنرێتهوهکاتێ وه‌ک پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت هه‌ندێ جار،ئه‌و زمانه‌ی له‌لایه‌ن کسایهتییهسیاسیهکانهوهبهکاردههێنرێت قسه‌ی خۆشی ده‌گۆڕیت بۆ فۆرمێکی هونه‌ری له‌و کاتانه‌ی دهچیتهنێو دنیای قسهسهیرو سهمرهکان و قسه‌ی نوێ،
مشتومڕی تایبه‌تی له‌کۆتای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا په‌یدا بوو‌و له‌لایه‌ن بزوونتهیهوهک بۆ سووربوون له‌سه‌ر ڕاستی سیاسی له‌به‌کارهێنانی زماندا،له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی بزووتنه‌وه فێمینیستییه‌کان و مافهمهدهنییهکاندا،هه‌وڵ دراوهبۆ پاککردنه‌وه‌ی زمانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و گێنده‌ری و بواری هه‌ستیاره‌کانی تر. به‌پێی ئه‌م ڕایه، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی،زمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێکهاته‌ی دهسهڵاتهلهنێو کۆمه‌ڵگه‌دا،هه‌روه‌ها جیاکاری ده‌کات له‌به‌رژه‌وه‌ندی گرووپی زاڵ و دژی گرووپهلاوهکییهکان.ڕوونترین نموونه‌ش بۆ ئهمهئهمانهن:به‌کارهێنانی مرۆڤ یان مرۆڤایه‌تی وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ڕه‌چه‌له‌کی مرۆڤ،ئاماژه‌کردن به‌ڕه‌گه‌ز که‌مینه‌کان به‌ووشه‌ی زنجییه‌کان یاخۆ پێست ڕه‌شه‌کان،یاخۆ ناونانی وڵاتی جیهانی سێیه‌م ب وڵاتهدواکهووتووهکان. ئاماجنی ڕاستی سیاسی پێشخستنی زاراوه‌ی ئازادهکهتوانا ده‌به‌خشێت بهدهمهتهقێی سیاسی تاوه‌کو ئه‌و دهمهتهێیهبهزمانێکی خاڵی له‌جیاکاری ئه‌نجام بدرێت ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بۆچوون و زیانه‌کانی ثێشوو ئه‌نجام بدرێت کهڕهگیان به‌باسی داکووتابوو.به‌ڵام،ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌م ههڵوێستهئهوهیهکههێوای زمانێکی بابه‌تی و سه‌ربه‌خۆ له‌نێو گفتوگۆی سیاسی‌دا ڕهنگههیوایهکی فریوده‌ر بێت.
به‌گشتی،ده‌کرێت زاراوه‌و وێنهنێگهتیڤهکان بگۆڕین بهزاراوهو وێنهبۆزهتیڤهبۆ نموونه، که‌م ئه‌ندام وه‌ک توانایه‌کی جیاجیان ههیهئاماژهی بۆ بکرێت.هه‌ره‌وه‌ها ده‌کرێ وڵاته‌کان وه‌ک وڵاتی پێشکه‌وتوو ئاماژه‌ی بۆ بکرێت نه‌وه‌ک دواکه‌وتوو.ڕه‌خنه‌گرانی ڕاستی سیاسی زیاتر مشتومڕی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌ڕاستی سیاسی نه‌رێتێکی ئایدیۆلۆژی به‌سه‌ر زماندا ده‌سه‌پێنێت که‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌سفی زمان هه‌ژار ده‌کات و جۆرێک له‌فۆرمی سانسۆر ئاشنا ده‌کات به‌هۆی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌ربڕێنی بۆچوونهناڕاستهکان.
گه‌ر هه‌وڵدان بۆ دانانی وشه‌ی زانستی و سه‌ربه‌خۆ بۆ سیاسه‌ت بێ هوودهبێت، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و پرسیارهلهخۆمان بکه‌ین: ئایا ئهمهلهکوێ جێمنا ده‌هێڵێت؟ ئه‌وه‌ی کهلهسهرمانهدهبێ زۆر به‌باشی بیکه‌ین ئه‌وه‌یه: ده‌بێ لهوشانهی کهئێمهبهکاریان ده‌هێنێن زۆر ڕوون بین و ماناکانێشیان زۆر ڕوون و ئاشکرا بیت.ده‌بێ زمان ئالییه‌تێک بێت بۆ ده‌ربڕین نک بۆ شاردنه‌وه‌ی یان قه‌ده‌خه‌کردنی بۆچوونه‌کان.کاتێ قسه‌یه‌کی ناماقوڵ ده‌کرێت، ده‌بی ناماقوڵی ئه‌و قسهیهڕوون و ئاشکرا بێت، ته‌نانه‌ت بۆ خودی قسه‌که‌ره‌که‌ش.که‌واته، ئهمهپێویستی به‌زیاتر له‌زنجیره‌یه‌ک پێناسهههیه. پێناسهههیهوشهیهک بۆ مانایه‌کی ورد ته‌سک ده‌کاته‌وه،بۆ نموونه،شتێک زۆر زهحمهتهئهنجمای بده‌ی بهزاراوهسیاسییهکان چونکهزاراوهسیاسیهکان مانای ئایدیا و چه‌مک و به‌هاکان ده‌گه‌یه‌نن که‌خودی خۆشیان زۆر ئاڵۆزن و زۆر جاریش به‌تواوی هاودژی یه‌کترن وێڕای ئه‌مه‌ش، زۆربه‌ی زاراوهسیاسییهکان جانتایه‌کی ئایدیۆلۆژی قورس و کۆمه‌ڵێک بۆچوون و باوه‌ڕ هه‌ڵده‌گرن کهئاماژهبهکاریگهری ئه‌وه‌ده‌که‌ن چۆن ئه‌و وشانهبهکاردههێنرێت و چ مانایه‌کیان ده‌درێته‌پاڵ.ههرچهندهوشهکان بههشیاری به‌کارده‌هێنرێن و ماناکه‌شیان زۆر به‌لێڵی ده‌خرێته‌پاڵ ،مه‌به‌ستی زمان ساده‌کردن و خراپ نواندنی ئاڵۆزی بێ کۆتای جیهانی واقیعه.
ژێوار فازیل