بمانبه‌خشه نیشتیمان ….. نامۆ سامان
چه‌تره‌که‌م هێشتا باران ته‌ری نه‌کردووه
من سه‌رتاپا بارانم لێده‌تکێ
به قه‌هره‌وه
به روحێکی پر لهحوزنهوه
له به‌رده‌م ئه‌م مێژووه قهمورهدا
رۆژی سه‌دان جار ده‌بمه ئاو
ئاو ده‌بێت بهمن
ئه‌ی گه‌وره‌کان
ئه‌ی خواکانی ئه‌هریمه‌ن‌و
سه‌دای نهگیلسی مرۆڤ
ئه‌ی مرۆڤ
ئه‌ی به‌شێک لهبهختهوهریو
به‌شێک له‌به‌دبه‌ختی رۆژه‌کان
به‌شێک له‌هیواو
به‌شێك له‌دۆراندن
بروانن چۆن منتان به‌گه‌نجی برده ناو دۆزه‌خی جه‌نگه‌وه
جه‌نگێ که‌ئێوه دۆرانتان له‌سه‌ر ته‌مه‌نی من
کۆشکێک که‌ئێوه دروستانکرد له‌سه‌ر ئێسک‌و پروسکی من
بروانن چۆن منتان به‌قولاپی فه‌لسه‌فه رزیوه‌کانی
حیزب‌دا هه‌ڵواسی
منتان به‌م ته‌مه‌نی شوشه‌ییه‌وه
به‌م ئاخ‌و ئۆف‌و هه‌نسکی دڵه‌وه
به‌ره‌و کێڵگه‌کانی جه‌نگ راپێچکرد
له‌گه‌ڵما وه‌ره هاورێ
ئه‌شێ ئه‌مه دواهه مین پیاسه‌ی
شه‌قامه‌که ئیبهکانی نیشتیمان بێت
ئه‌گه‌ر ئێمه نیشتیمانێکمان هه‌بێت
گه‌ر ئێمه له‌م مێژووه دۆراوهدا گوڵێک بچنین بۆ عه‌شق
گه‌ر ئێمه له‌م جه‌نگه نهگیلسهدا سه‌نگه‌رێک لێده‌ین بۆ ژیان
جاران به‌عه‌شقه‌وه
جاران به‌ده‌م خه‌نده‌و سڵاوی یاره‌وه
رووبه‌رووی مه‌رگ ده‌بووینه‌وه
ئه‌ما ئێستاکه به‌مه‌رگه‌وه
رووبه‌رووی ژیان ده‌بینه‌وه
کاره‌ساته هاورێ
ئه‌ی نیشتیمانم
تۆ به‌م هه‌موو ئازاری جه‌سته‌یه‌وه
من به‌م هه‌موو سوتماکی روحهوه
تۆ به‌م هه‌موو جه‌لادو شمشێره‌وه
من به‌م هه‌موو مێژووه دۆراوهوه
تۆ به‌م هه‌موو رمرمێنی جامبازانهوه
من به‌م هه‌موو خیانهتو
شکستی عه‌قڵه‌وه
تۆ به‌م هه‌موو ئهنفالو
گۆری بهکۆمهڵهمهوه
من به‌م هه‌موو بڵندگۆ رزیوه‌ی حیزبانه‌وه
له‌گه‌ڵما وه‌ره هاورێ
ئیتر هیچ شتێک نرخی نه‌ما بۆ ووتن
ئیتر خوا مانایه‌کی پێنهبهخشین بۆ ته‌نیای
ئیتر نیشتیمان هه‌ناسه‌یه‌کی تیا نه‌ما بۆ ئه‌وین
ئیتر حیزب کۆمپانیایه‌کی گه‌وره‌یه بۆ
کرین‌و فرۆشتن
بمانبهخشهئهی نیشتیمان
ئێمه لهکاولبوونو نائومێدی نه‌بێت
ئێمه لهدۆراندنو خیانه‌ت نه‌بێت
هیچی ترمان پێنه‌بوو