حزبه‌كانی كوردستان پێویستیان به ریفۆرمه،
به‌تایبه‌ت حزبه‌كانی نێو لیستی ئازادی،عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی!
هه‌ژده‌ساڵه حزب رابه‌رایه‌تی سیاسی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات،هه‌ژده‌ساڵه‌حزب له‌نێو هه‌ناوی خه‌ڵكداتواوه‌ته‌وه‌وته‌حه‌كوم به‌سه‌ر ژیانی تاك وكۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه‌وه ده‌كات،به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایدا به‌ده‌ركه‌وت،كه‌خه‌ڵكی له‌ده‌ستی ئه‌م شێوازی حزبایه‌تیه وه‌ره‌س‌ونیگه‌رانن‌و په‌رۆشی خه‌ڵك بۆلیستی گۆران،كه‌روخسارێكی زیاتر(ناحزبی) پێوه دیار بوو،ئه‌وراستیه‌ی بۆده‌رخستین كه حزبه‌كانی كوردستان كاتی ئه‌وه‌یان هاتوه ئاورێك له‌خۆیان بده‌نه‌وه‌وپرسیارێك له‌خۆیان بكه‌ن،كه بۆچی هێدی هێدی،متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌وخه‌ڵك پشتیان تێ ده‌كات؟
ئه‌وه‌ی من له‌م نوسینه‌دا مه‌به‌ستمه‌زیاتر تیشك خستنه‌سه‌ر لیستی ئازادی،عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه،كه‌پێنج حزبی سیاسی تێیدا به‌شداربوون‌ودووحزبی دیكه‌ش به‌ره‌سمی پشتیوانی خۆیان بۆ راگه‌یاند،به‌ڵام به‌كۆی ئه‌و حه‌وت حزبه، نه‌یانتوانی شوێنێكی دیار له‌پرۆسه‌ی سیاسی داهاتوی كوردستان پربكه‌نه‌وه‌وكاریگه‌ر یه‌كی (گه‌ر كه‌میش بێت) دروست بكه‌ن!
ئه‌م حزبانه‌كه‌به‌حزبی چه‌پ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن‌ولیسته‌كه‌ش به‌لیستی چه‌په‌كان ناوزه‌د كرا،ده‌بوایه ئه‌و هه‌موو كه‌موكوریه سیاسی‌وئابوری‌وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌یان بقۆستایه‌ته‌وه‌وده‌نگێكی به‌رچاویان به‌لای خۆیاندا بهێنایه،به‌ڵام كه‌ئه‌مه‌یان بۆ نه‌كرا،لێره‌وه ده‌شێ پرسیارێك بكه‌ن ،كه‌بۆچی؟
حزبی شیوعی،كه‌رابه‌رایه‌تی ئه‌م لیسته‌ی ده‌كرد،خاوه‌نی مێژویه‌كی دورودرێژی خه‌باتی شاخه‌و حزبه‌كانی دیكه‌ش گه‌ر دوای راپه‌رین دروست بوبێتن،به‌ڵام كه‌سایه‌تی‌وخه‌ڵكی خه‌باتكار‌ودێرینیان هه‌بوه،به‌ڵام له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌م جاره‌دا ده‌نگێكی ئه‌وتۆیان نه‌هێنا،كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌مان پێ‌ده‌ڵێََت كه‌ئیدی ئاینده‌سازی له‌سه‌ر مێژووی خه‌باتی شاخ گوزه‌شت‌وحزبه‌كان ده‌بێت خاوه‌ن به‌رنامه‌و كرداری هاوچه‌رخ‌ونوێ بن.
كۆمه‌ڵگای كوردی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوویدا،به‌نێو قه‌یرانی جۆراوجۆری سیاسی‌وئابوری‌وكۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌دا تێپه‌ری،ده‌بوایه ئه‌وانه‌ی ده‌م له چه‌پ‌و پارێزگاری له‌ژیانی هه‌ژارو نه‌داروبه‌شمه‌ینه‌تان ده‌كوتن،هه‌رنه‌بێ له‌ریزی پیشه‌وه‌ی كاروانه‌كه‌دا به‌دی بكرابانایه،به‌ڵام ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ری خست،كه‌به‌داخه‌وه نوێنه‌رانی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت‌و چه‌وساوان، ئه‌مجاره‌ش نه‌یتوانی به‌یداخی رابه‌رایه‌تی كردنی ئه‌م قۆناغه‌ی به‌شێك له‌سیاسه‌تی كوردستان به‌ده‌سته‌وه بگرێ !
ئه‌م ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی،سیخورمه‌یه‌كی له‌به‌رۆكی هه‌مومان دا،هه‌مومانی راچڵه‌كاند‌ومه‌حكومی كردین به‌پرسیار،پرسیارگه‌لێك له‌چه‌شنی ئایا ئاینده‌ی ئه‌م حزبانه به‌ره‌وكوێ؟؟ گه‌رتادوینێ ئه‌م حزبانه شوێنێك بوبێتن بۆ ژیان‌ومه‌عیشه‌تی كۆمه‌ڵه كه‌سانێك،ئایا پاش 25 ی ته‌موزودروستبونی دنیایه‌كی نوێ‌ی سیاسی‌وحوكمرانی له‌كوردستان،هه‌روا ده‌شێ حزبایه‌تی‌وسیاسه‌ت بكرێ؟ئایاپرۆژه‌ی داهاتوی ئه‌م حزبانه چیه؟ ئایا ئاماده‌ن دوای ئه‌م شكسته،بیر له‌وه بكه‌نه‌وه خۆیان‌وسیاسه‌تكردن‌و به‌رنامه‌ی كاریان بگۆرن؟ یاخود خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست قه‌ده‌ر‌و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نادیار هه‌نگاو ده‌نین؟
پاش 25 ی ته‌مموز،كوردستان به قۆناغێكی نوێ‌وتازه‌ی سیاسه‌ت‌وحوكمرانی‌وحزبایه‌تی كردن‌دا تێده‌په‌رێت،ئه‌وه‌ی توانی له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌زمونه نوێیه بگونجێ،داهاتوی دیار‌و روناكه،واباشتره چه‌په‌كان بیرێك له‌داهاتووی خۆیان بكه‌نه‌وه،تاراده‌ی یه‌كگرتن‌وكۆبونه‌وه‌یه‌كی فعلی له‌ده‌وری یه‌كتر…
فارسه‌كان ده‌لێن: (توانا بود هر كه دانا بود)،بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتودا به‌توانا بن‌وپێویستان به‌كه‌س نه‌بێت،تكایه دانایی خۆتان بخه‌نه گه‌ڕ‌ودورله‌بیری ته‌سكی حزبایه‌تی‌وخۆفه‌رزكردنێكی نا لۆژیكی ره‌فتاربكه‌ن.