میتافیزیكای حه‌زێك …… عیساخدر
Closed
هاوڕێ..
به‌رله‌وه‌ی تاریكی گۆڕ
بیره‌وه‌رییه‌كان بسڕێته‌وه‌و
بهئهبهدیهتم بسپێرێت
گه‌ره‌كمه دواین پێك
له سپێده‌یه‌كی بێ گوناهدا
لێومان ته‌ڕبكات و
به‌بێ چرپه
سه‌مای گه‌ڕانه‌وه بكه‌ین
* * *
هاوڕێ..
هه‌ندێ جاران..
له‌خه‌وێكی بێ تۆیی دا
زه‌مه‌ن گۆڕاوه‌و
تۆزی وڵاتێكم
له روخساره نیشتووه
(تۆ)ی پاكیزه‌ش
تاریكی شه‌و
بكه به سه‌رپۆشێك و
په‌رچه‌می سپیت بشاره‌وه
له‌م گوناهستانه..!
كه‌س ناتوانێت
په‌ی به بێوه‌ژنێ ببات
كه شه‌و تا به‌یان
له‌گه‌ڵ شه‌هوه‌تدا ده‌جه‌نگێ.
ئاااااا ه
سه‌فه‌ر ئهزهڵێكی نادیاره‌و
دوو هه‌رمێ ی حه‌رام
یاخیان كردووم
له باخچه پڕ له‌زه‌ته‌كانی ئه‌وێ..!!!
هه‌نوكه بیرت ده‌كه‌م!
گه‌ر له‌و دیو ئه‌ستێره‌كان
چرایه‌ك داگیرسێنی
دهتبێنمهوه
پێت ده‌گه‌مه‌وه.
isa_khidhir@yahoo.com