ئاوات بۆ وه‌نه‌وزێک ……. ئیبراهیم حه‌یده‌ری
Closed
له ئه‌ستووری پاییزی ژینمه‌وه
گوڵم، ببه به خۆر
بۆ وه‌نه‌وزێک
جه‌سته‌ی، سڕ‌و، وڕو، ماندوم
سه‌ر بنێته، سینگی حه‌زی گه‌رم و گوڕی
هه‌تاوی تۆ.
********
ئاخر، دزه‌ی مه‌ستی نیگاهی تۆ، گوڵم
به‌هار ده‌چنێته نێو دڵم
********
ئای…. گوڵم
له دووری تیشکی چاوی تۆ
جه‌رده‌ی گه‌لاوێژی هه‌ناسه‌یه‌ک
که لێم ئه‌دا
باخی دڵم تاڵان ئه‌کا.