
کۆچ ……. هێمن ڕەئووف
ئه‌م شیعره‌م ئاوا ده‌بێت
شه‌وێکی دوورودڕێژه و نه دێته‌وه‌و نه من ده‌بات
شەوێکه من ته‌نها و ئه‌و ته‌نها
من مه‌ستی خه‌یاڵ و ئه‌و غه‌رقی خۆی
نه دێته‌وه و نه من دهباتئهم شیعره‌م کۆچ ده‌کات
سه‌فه‌رێکی نا کۆتایه و وا زوو ناگه‌ڕێته‌وه
نه دێته‌وه‌و نه من ده‌بات
ئه‌و بۆ دوورگه‌ی هیواکان و
من له گه‌رووی خه‌مدا جێده‌هێڵێت
نه دێته‌وه‌و نه من دهباتئهم شیعره‌م ده‌نوێت و من له بێداریدا سه‌ما ده‌که‌م
نه به‌خه‌به‌ر دێت‌و نه من ده‌نووم
ئه‌و خه‌ون به غه‌مگینی منه‌وه ده‌بینێت
منیش خۆزگه‌ی خۆشبه‌ختی ئه‌و له خه‌یاڵم ده‌ڕژێت
نه به‌خه‌به‌ر دێت‌و نه من دهنوومئهم شیعره‌م ئیتر سه‌وز نابێته‌وه
به ناخی زه‌ویدا دهخشێو له‌م زه‌مینه ناڕووێتهوه
من لێزمه‌ی ئه‌شک به‌سه‌ر خاکی چۆڵوهۆڵدا ده‌ڕژم
ئه‌و دوور دوور ده کشێ
ئیتر به وجودی ئه‌و ئه‌م خاکه ئاوه‌دان نابێته‌وه
من ئه‌شک ده‌بارێنم و ئه‌و به ناخی زه‌ویدا ڕۆدەچێت
هه‌رگیز لێره ناڕوێتهوهئهم شیعره‌م ڕه‌شه‌بایه‌کی هاوینه‌ی شاره‌که‌مه
هه‌ر ئه‌م هاوینه له سلێمانیی ئه‌م ده‌روونه‌م ده‌مێنێته‌وه
ئەم پایزە ئەم زەمینە جێده‌هێڵێت
ئیتر هەرگیز نه دێته‌وه‌و نه من ده‌بات