
بانوكی خامه‌كانمان بۆ جوانكردنی یه‌كتربێ … نه‌ك !!!
به‌هره‌وه‌ر مه‌رزانی
Bahrawar_s@yahoo.comهه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانه‌وه جۆرێك له گرژی و ناكۆكی قوڵی نێوان پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان خزایه نێو نووسه‌ران و رۆشنبیرانی گه‌له‌كه‌مان كه له‌بری ئینتیما بوونیان بۆ نیشتمان و نهوتهوهكهیان بهرژهوهندیییه تایبه‌تیه‌كانی خۆیان خسته پێشه‌وه‌ی هه‌موو دڵسۆزیه‌ك بۆ گه‌ل و نیشتمان و كه‌وتنه نێو گێژاوی شه‌ڕی ناو زڕاندن و جنێودان و له‌كه‌دار كردنی خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كتری .
ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵی من و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بوو ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو كه هه‌ر یه‌كه‌و به‌جۆرێك گوزارشتی له رای خۆی و بانگه‌شه‌ی بۆ لیسته‌كه‌ی ده‌كرد , وه‌لێ ئه‌فسوس ئه‌وه‌ی من بۆی نیگه‌ران بووم و ئه‌سه‌فی زۆرم بۆ ده‌خوارد ئه‌و نووسه‌رو رۆشنبیره لاوازانه بوون كه به‌نووكی خامه‌كانیان كه‌وتبوونه وێزه‌ی یه‌كتری و له‌بری هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان و هاندانیان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شمشێرو ته‌وری وشه‌كانیان یه‌كتریان ده‌بڕیه‌وه .
لێره‌دا من مه‌به‌ستم هه‌موو نووسه‌ران و رۆشنبیرانی وڵاته‌كه‌م نییه چونكه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه له پاڵ ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییمان ئینیما یان سۆزمان بۆ پارت و لایه‌نێك هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش مافێكی سروشتی هه‌موو مرۆڤێكه , به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌و نووسه‌ره سه‌قه‌ت و كه‌م ئهزموومانهیه كه نه‌یانده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی و مه‌ده‌نیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و پڕ‌و پاگه‌نده بۆ لیستی خوازراوی خۆیان بكه‌ن , له‌به‌رامبه‌ردا ناچار ده‌كه‌وتنه جنێودان و شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و دروستكردنی ناكۆكی له‌نێوان خه‌ڵكی كوردستان و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌رانی كوردستان هیچی تری بۆ گه‌له‌كه‌مان تێدا به‌دیناكرێت .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی زیاتره دوای ته‌واو بوونی پرۆسه‌كه‌ش كه له پاڵ هه‌موو كه‌م و كوڕیه‌كانی سیمایه‌كی شارستانیانه‌و سه‌رده‌میانه‌ی به میلله‌ته‌كه‌مان به‌خشی كه‌چی تا ئێستا خامه‌ی هه‌ندێ له‌نووسه‌ران له‌جنێودان و شه‌ڕ فرۆشتن نه‌كه‌وتوون و هه‌ر به زمانی زبر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا ده‌كه‌ن , بێگومان ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان و دیموكراتیه‌ت له‌و به‌شه بچوكه‌ی كوردستان كه به‌خوێنی هه‌زاران له رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دیهاتووه , بۆیه پێویسته نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كورد وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له بری وشه‌ی ناشیرین و بریندار كردنی یه‌كتری قۆڵی كوردانه‌ی لێههڵكهن و نووسین و وشه‌كانیان بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت , با هه‌موومان نوكی خامه‌كانمان بۆ جوانكردنی یه‌كتربێت نه‌ك ئه‌زموونه‌كه‌مان بخه‌ینه ژێر تانه‌ی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان .