
په‌ڕه‌ی گۆڵه‌کانم کرده‌وه یه‌ک له‌دوای یه‌ک
خوان ڕاموون
وه‌ڕگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه
باوکی دوین
خوان ڕاموون له‌باشووری ئیسپانیا له‌دایک بووه
هونه‌ره جوانه‌کای ته‌واو کردووه له زانکۆی ئیشپیلیه
به‌شداری کردوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی زه‌نوبیا له‌گۆڕینی
هۆنراوکانی تاغوور بۆ ئیسپانی خه‌ڵاتی نۆبڵ ی وه‌رگرتووه ساڵی 1956
ئه‌م هۆنراوه دوای مردنی هاوسه‌ره‌که‌ی نوسیوه که‌زۆر خۆشی ویستووه
1
بۆ به‌ڕێز خانمی …په‌له
په‌له بکه‌یت
کات یونهی په‌پووله
له‌ناوده‌ست ده‌فڕێت
له‌سه‌رخۆ بووی
زه‌مه‌ن له‌دواته‌وه
یونهی گایه‌کی ماڵی
دێت و ده‌ڕوات
2
من
من خۆم نیم
من ئه‌وم
ئه‌وه‌ی
له‌ته‌نیشتمه‌وه ده‌ڕوات و
بێ ئه‌وه‌ی بیبینم و
ئه‌وه‌ی جار جار له‌وانه‌یه
بیبینم
ئه‌وه‌ی له‌بیری ئه‌که‌م و
ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ ده‌بێت
کاتی ئه‌دوێم
ئه‌وه‌ی لێم ئه‌بورێت گوڵه‌کم
کاتی رقم هه‌ڵ ده‌ستێت و
ئه‌وه‌ی ده‌ڕوات
کاتێک…. من ده‌وه‌ستم و
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌وه‌ستێت
کاتی وه‌رزی مردنم
3
په‌ڕه‌ی گوڵ
په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانم کرده‌وه
یه‌ک له‌دوای یه‌ک
گوڵێک بووی
به دوای رۆحی خۆیدا
ده‌گه‌ڕا
منیش هیچم به‌دی نه‌کرد
به‌ڵام ڕوانیمه ئه وشتانه‌ی
له ده‌وریان بوون
هێڵی ئاسمان و زه‌ریاکان و
ئه‌و هێڵانه‌ی بێ کۆتایین
بینیم بۆنی عه‌ترێک
لێ ده‌ڕژێت
هه‌رده‌م زیندوو