Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
تاوانی عه شق …… عمران خمبار

تاوانی عه شق …… عمران خمبار

Closed
by August 8, 2009 هۆنراوە

 

تاوانی عه شق
له باوه شی مه رگا ده ژیم
ئه جه ل ده ستی بۆم هێناوه
دوا دوایمه فرمێسكی چاو
بریسكه ی دێ و قه تیس ماوه
………
ئه م ژیانه زیندانه بۆم
مه گه ر مه رگ ئازادم بكات
تاوان باری له ئاستی من
مه حاڵه خوا عه فوت بكات
………
دوا هه ناسه ش به گه رووما
هه نگاو ده نێ بۆ ئازادی
ته مه ن هات و زوو تێپه ری
لای من خه و بوو خۆشی و شادی
……….
دواین ساتی ته مه ن ماوه
هاكه زانیت رۆژێ مردم
قه ت گه ردنت ئازاد ناكه م
وا ژیانت لێ تاڵ كردم
……….. 
  
  
   
سووره ماچ

بگه رێوه په رده ی ره شی
كینه له دلت لابه
ده ره حمت بێ ئه ی خوای جوانی
دوایی بێنه به م عه زابه
بروات هه بێ نه ك هه ر دلم
روحیشم ده كه م به قووربانی
گه ر بێیته وه وه كو جاران
ته نها جارێ لێم بروانی
بگه رێوه پرچی ره شت
بئالێنه به گه رنما
ده با عه شق و خۆشه ویستیت
شیرین تر بێ له نێو دلما
وه ره به سووراوی لێوت
ده مم پر كه له سووره ماچ
له پێش ئه وه ی ده ردی دوریت
وه كو مه سیح بمدا له خاچ 
  
  
 
سه فه ر

كتو پر بوو ئه و سه فه ره من تا ئێستاش بروا ناكه م
خۆ تۆ وتت له دووری تۆ چركه یه كیكیش هه ڵناكه م
له گه ل لێدانی دڵتدا ده جار ده بووی به قوربانم
ئه ی پێم ناڵێی بۆ چ ئێستا خه م و ژانت پێ ناسانم
بتوتبایه به جێت دێڵم خۆ رێگه م لێ نه ئه گرتی
هه ر هیچ نه بێ بۆ دوا جار ماڵ ئاواییم لێ ئه كردی
هه موو رۆژی وه ك و شیتێ ده ڵێم نانا هه ر دێته وه
رۆژێ دادێ كۆرپه ی دلم له باوه شیا ژیر بێته وه
له ئێستاوه تا ئه وكاته ی خاك به ناخی خۆیما ئه بات
نه ك ته نیا بۆ تۆ ده ژیم دڵیشم بۆ تۆ لێده دات
 
 
 
دیلی ئه وین

مانگم كردۆته ئاوێنه
لێی ده روانم هه موو شه وێ
به ئومێدم ته نها جارێ
روخساری تۆ تیا ده ركه وێ
به ڵام زۆر مانگ ئاوا ده بێ و
دیسان شه به ق هه ڵدێته وه
تۆ هه ر نایه ی كۆرپه ی دلم
له باوه شتا ژیر بێته وه
نه نیگایه كم پێ ماوه
به دوای تۆ دا هه نگاو بنێم
نه ئه ژنۆم هێزی پێماوه
تاك و له ده ستی خه م هه ڵبێم
تۆ به جۆرێ دیلت كردووم
له سه ر رووی ئه م زه مینه دا
نه ئه وه تا خه م بمكوژێ
نه ده ستیشم به تۆ بگا 
    
 
ئه‌م شه وو

ئه م شه و دلم وه ك و باران شه ونمی بۆ ده بارێ
من تێ ناگه م هه تا كو كه ی دوایی نایه چاوه روانی
هه موو شه وێ گری دووریت ده سوتێنێ هه موو گیانم
دلم به كوڵ بۆ تۆ ده گری و بێ ئاگایه چاوه كانم
وه ك و ده روێش له خۆم ده ده م ئه دوێم له گه ل نیوه ی شه وا
تۆیش بێ ئاگا له حاڵی من ئێستا وای له قوڵی خه وا
خه یاڵ ده كه م هاوسه ره كه ت ئێستا ده بێ به قوربانت
له ژێر ماچا سوور بۆته وه سه ر رووی هه ر دوو گۆناكانت
تۆش توند باوه شت لێداوه نووساندوته به خۆته وه
منیش فرمێسك له سه ر گۆنام دڵۆپ دڵۆپ شۆر بۆته وه
وه خته رۆحم دێته ده رێ و جه رگ و دلم لێك بێته وه
حه ز ده كه م هه ر ئه م شه وه بمرم سبه ینێ رۆژ نه بێته وه
 
 
عمران خمبار
omran_xember@yahoo.se

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.