ڕۆژه تاکه‌کانی هه‌فته ….. ناڵه حه‌سه‌ن
یه‌که‌م :
1
من له ڕۆژه تاکه‌کانی هه‌فته
ئاره‌زوو ده‌که‌م
هه‌ر به ته‌نیا بڕوانم
به ته‌نیا بیر بکه‌مه‌وه
به ته‌نیا گۆرانی بڵێم
هه‌ر به ته‌نیاش سه‌ما بکه‌م
ئاره‌زوو ده‌که‌م
به ته‌نیا
بچمه نێو ئاگردانه‌کانی به‌فر
شکۆفه مردووه‌کانی نێو ڕۆحی لم
نافووره کریستاڵیه‌کانی لافاو
ڕه‌شه‌باکانی پاییز
خه‌ونه شینه‌کانی خودا
ئه‌ستێره‌یه‌کی ئاوسی سپی
ئاره‌زوو ده‌که‌م
به‌ته‌نیا
به‌سه‌ر په‌راسووه ڕووناکیه سه‌رخۆشه‌کانی شه‌و
هه‌ڵبگه‌ڕێم
له‌نێو دوای نیوه‌ڕۆیه یاخیبووه‌کانی مانگ
بمێنمه‌وه
خۆم له جوانیه‌کانی ئه‌ستێره‌و
له ڕۆمانسیه‌تی ئاسمان وه‌ربده‌م
هه‌ندێجاریش ئاره‌زوو ده‌که‌م
ده‌سکه گوڵێک له‌سه‌ر گۆڕی یاده‌وه‌ریه‌کانم
جێبهێڵم و
ته‌نیایی خۆم به کچێنی برووسکه و
به پاکیزه‌یی ڕه‌شه‌با بسپێرم2
له ڕۆژه تاکه‌کانی هه‌فته
له‌نێو خه‌یاڵه گه‌رمه‌کانی کوڕێنیم
ئاره‌زوو ده‌که‌م
به‌دیار هه‌ر کانیه‌کی ته‌نیایی
نیگارێک بکێشم
له هه‌موو خۆرئاوابوونهکان وورد ببمه‌وه
بۆ گه‌ردنی هه‌ر باڵنده‌یه‌کی کۆچبه‌ر
ملوانکه‌یه‌ک دروست بکه‌م
له نێو سپیده و هه‌ناسه و ڕامانه‌کانی
هه‌وره دوور دووره‌کان بمێنمه‌وه
هه‌ندێجاریش له په‌نجه‌ره‌کانی بارانه‌وه
له فرمێسکه‌کانی په‌پووله و له زه‌رده‌خه‌نه‌کانی با
بڕوانم
هه‌ر بڕوانم
تا ده‌گه‌مه نێو خه‌ونه‌کانی ئاو
له مردنی شه‌پۆڵه‌کان و
له نهێنیه‌کانی خۆره‌تاو وورد ببمه‌وه
له‌نێو نائومێدیه‌کانی گه‌ڵا ڕابکشێم
گوێ له لاوک و خه‌مه‌کانیان ڕابگرم
هه‌ندێجاریش
ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌کانی ژووره‌که‌م
به ڕووی خۆمدا داده‌خه‌م و
جگه‌ره‌یه‌ک داده‌گیرسێنم
ته‌نیا ته‌نیا بیر له ته‌نیایی خۆم ده‌که‌مه‌وه
تا ده‌بم به باڵنده‌یه‌کی سپی
خۆم له نێو هه‌وارگه سه‌وزه‌کانی پاییز ده‌بینمه‌وه3
له ڕۆژه تاکه‌کانی هه‌فته‌دا
خۆم و کوڕێنیم
له نێو شه‌قامه فێنکه‌کانی دۆزه‌خ دا پیاسه ده‌که‌ین
له ڕووباره ڕووته‌کان و
گه‌ڵا و دره‌خته ڕووته‌کان و
تریفه و ڕووناکیه ڕووته‌کان و
تارمایی و تاریکیه ڕووته‌کان … ده‌ڕوانین
خۆمان به په‌رستگه‌کاندا ده‌که‌ین
له ژنه ڕاهیبه ڕووته‌کانیش ده‌ڕوانین
که :
مه‌مکۆڵه و چاوه‌کانیان
نیگا و خه‌یاڵه‌کانیان
پڕاوپڕه له ڕووباره‌کانی ئاره‌زوو … !4
له ڕۆژه تاکه‌کانی هه‌فته‌دا
ژنێکی ته‌نیا
عه‌شق له‌گه‌ڵ په‌یکه‌ری کوڕێنیم دا ده‌کات
شه‌وه‌کانم پڕ ده‌کات له مۆم
وه‌رزه‌کانم پڕ ده‌کات له ڕووبار
فرمێسکه‌کانم پڕ ده‌کات له ماچ
خه‌ونه‌کانم پڕ ده‌کات له زه‌رده‌خه‌نه
مردنم پڕ ده‌کات له سه‌ما
ته‌نیاییم پڕ ده‌کات له ترێ
ئاره‌زووم پڕ ده‌کات له ئاگر
نیگام پڕ ده‌کات له نه‌سیم5
له ڕۆژه تاکه‌کانی هه‌فته‌دا
ژنێکی عاشق
سه‌به‌ته‌یه‌ک نامه‌م بۆ ده‌نێرێ
نامه‌ی یه‌که‌م :
وێنه‌یه‌کی خۆی به ڕووتی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می
نامه‌که کێشاوه و
له ژێریشی دا نووسیویه‌تی
من له‌نه‌وه‌ی خوداوه‌نده‌کانم
مه‌مکه‌کانم له جنسی ئاگرن
سه‌رت بنێ به سینگمه‌وه
له بنار مه‌مکه‌کانم و
له‌نێو مندا ، خه‌ون ببینه
هه‌موو شوێنێکم ماچ بکه !
هه‌موو شه‌وێ مه‌مکه‌کانم وه‌ک دوو چرا
تا به‌یانی بۆت ده‌سووتێن .نامه‌ی سێیه‌م :
من ستیانی ئومێده‌کانی خۆم
به سه‌وزایی دارسنه‌وبه‌رێک به‌خشیوه
شه‌وێک له‌گه‌ڵ پیربوونی گه‌رده‌لوولدا خه‌وتووم
ڕووناکیه‌کی سۆزانی به‌نێو جه‌سته‌م دا گوزه‌ری کردووه
له‌و ڕۆژه‌وه له زمانی باڵنده و ئاو تێده‌گه‌م
وه‌ره ئه‌ی گوڵ با پێکه‌وه " ڕیسک " بکه‌ین
ببین به مونهوهرترین عاشقی خودا .نامه‌ی پێنجه‌م :
هه‌موو جارێک
که من خۆم ڕووت ده‌که‌مه‌وه
خاک و به‌فر
په‌پووله و مانگ
باران و ڕووبار
گوڵه‌گه‌نم و سه‌وزایی
بروسکه و هه‌ور
خۆره‌تاو و گه‌ڵا
لم و با
شه‌پۆڵ و ماسی
له‌چاوه‌کانی یه‌کتری ده‌ڕوانن و دوای بزه‌یه‌کی گه‌رم
ده‌خزێنه نێو ئامێزی یه‌کترییه‌وه
ئای خۆزگه منیش وه‌کو ئه‌وان
هه‌موو شه‌وێک خۆم له نێو ئامێزی تۆ ده‌بینیه‌وه
وا پێده‌چێ ئێمه نامورادترین عاشقی خودا بین .. !دووه‌م:
گوڵه‌گیان ، ڕێگه‌م بده
با بێمه نێو ئاره‌زووه ڕهیحانهییهکانت
له‌وێدا ونبوونی کات و سه‌رخۆشبوونی زه‌مه‌ن
بنووسمه‌وه
با خه‌ونه‌کانی خۆم و خۆزگه شهرمینیهکانی کوڕێنیم
له‌نێو بازنه‌ی ته‌نیاییه‌کانی تۆدا ڕه‌سم بکه‌م
له‌نێو فیرده‌وسی ڕووتبوونه‌وه‌ی تۆ
هاواری شه‌قامه تاریکه‌کانی نیشتیمان و
په‌یکه‌ری سووتانه‌کانی خۆم بکێشم
ئاره‌زوو ده‌که‌م
به ڕه‌نگی چاوه‌کانی تۆ
سروشتێکی ترله نێو ڕووبه‌ری خه‌یاڵم و
دنیایه‌کی تر له‌نێو بیناییم و
ئاینده‌یه‌کی تر بۆ گه‌یشتنه‌وه‌م به تۆ ، ڕه‌نگ بکه‌م .
ڕێگه‌م بده گوڵه‌گیان
له‌نێو ته‌نیاییه‌کانی خۆم
ڕێگه‌ی فیردهوسێکت پێ‌نیشان بده‌م
که له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌م دنیایه‌دا نه‌بێ
پڕاوپڕبێ له هه‌ناسه و ئاوه‌دانی
له‌نێو مردنه‌کانی خۆمدا
باخچهیهکت پێ‌نیشان بده‌م
که له نه‌خشه‌ی به‌هه‌شته‌کاندا نه‌بێ
پڕاوپڕبێ له پشکۆ و له خونچه‌کانی ژیان
له نێو ئاسمانه شینه‌کانی نێو خه‌یاڵی من و
ئۆقیانووسه به‌رینه‌کانی نێو فرمێسکه‌کانی تۆ
کیشوه‌رێک هه‌یه پێی ده‌ڵێن ، کیشوه‌ری عه‌شق
چاوه‌ڕوانم به گوڵه‌گیان ،
منیش دێم و
له‌بنار مه‌مکۆڵه‌کانت له‌نێو تۆدا ده‌مێنمه‌وه
شه‌وه‌کانم / ئاره‌زووه‌کانم / تامهزرۆییهکانم
ڕووت ڕووت ده‌که‌مه‌وه
وه‌ک ڕووتبوونه‌وه‌ی
شه‌وه‌کان و ئاره‌زووه‌کان و تامه‌زرۆییه‌کانی تۆ
منیش دێم و له‌نێو تۆدا
سهربهسینگی مانگ ده‌که‌م
خۆم و منداڵیم و خۆم و شیعر
خۆم و باخچه‌یه‌ک پڕ له هه‌تاوی نیشتیمانه غه‌ریبه‌که‌م
له ماڵه‌که‌ت ده‌مێنمه‌وه
ڕۆژئاوابوونهکانی نێو ڕووتبوونه‌وه و
سپیده ڕوون ڕوونه‌کانی مردن و
وه‌رزه‌کانی نێو ته‌نیاییمان ده‌ژمێرم
له‌نێو تۆدا
له بنار مه‌مکۆڵه‌کانی مانگ
به ته‌نیا
لهسبهینێی ڕۆژه تاکه‌کانی ته‌مه‌نم و
شه‌وه ڕووته‌کانی نێو ئه‌ڵبوومی
ڕووتبوونه‌وه‌ی تۆ و ئایندهی خۆم ده‌ڕوانم .به‌فرانباری 2008