
سه‌ربه‌ستبوونی که‌سایه‌تی ژن‌و چه‌ند پێشنیارێکی فێمینیستانه
مرۆڤ کاتێک که بیری به شتێکه‌وه خه‌ریک ده‌کات که له‌ده‌روه‌ی خودی خۆیه‌تی، له‌و ماوه‌یه‌دا خودی خۆی فه‌رامۆش دهکاتو له‌زۆر باردا خود بیرده‌چێته‌وه. ئه‌و فه‌رامۆشکردنه‌ی خود، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی سیستیماتیکی دووباره بێته‌وه، مرۆڤ له‌پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردنی خود دوادهخاتو لاواز‌و بێده‌سه‌ڵاتی ده‌کات. ئیتر وه‌ک ده‌رئه‌نجامێکی سروشتی مرۆڤ وێرای گۆڕینی نامێنێت، زۆرجارتوشی نه‌خۆشی دهروونیو جه‌سته‌ییش ده‌بێت. ئه‌مه راستیه‌که له بواری وهرزشو چاره‌سه‌ریی تێڕامانلهخود (میدیتاشوون)دا سه‌لمێنراوه. میدیتاشوون وه‌ک میتۆدێکی دیکه‌ی چاره‌سه‌ریی ته‌ندروستی، که توخنی کیمیاسازیو به‌کارهێنانی ده‌رمان ناکه‌وێت، هه‌وڵده‌دات به راڤه‌کردنی سیستیماتیکی خود، به تێڕامان له‌ناخ، به شێنه‌یی خودی مرۆڤ به‌هێز بکات. ده‌رئه‌نجام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خود له‌سه‌ر ئه‌وه رادێنێت که به‌ئارامی به‌ره‌نگاری کێشه‌و گرفته‌کانی ژیان بێته‌وه‌و به‌هێزتر بێت. ئه‌گه‌ر رووی باسه‌که‌مان به‌ره‌و که‌سایه‌تی ژن وهربگێڕینو تێڕوانینی قوڵتر بۆ که‌سایه‌تی ژنی کوردستان بکه‌ین. ده‌رئه‌نجامێکمان ده‌ستده‌که‌وێت: نهوێراو لاوازی که‌سایه‌تی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ژن په‌یوه‌ندی به‌و فشاره‌وه هه‌یه که له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه، خراوه‌ته سه‌ر هزرو هۆشی. بێقودرهتیو باوهڕبهخۆنهبوونی ژنان له‌کوردستان له‌و بواره‌کانی بڕیاردا په‌یوه‌ندی به‌و کاریگهرییهدهروونیهوه هه‌یه که کۆمه‌ڵگه ناراسته‌وخۆ، زۆرجاریش به ئه‌نقه‌ست خستویه‌ته سه‌ر پێکهاته‌و که‌سایه‌تیه‌که‌ی. ده‌بێت ژنان له‌و راستیه تێبگه‌ن که ئه‌وه سیسته‌می پیاوسالاریه ژنی له‌سه‌ر ئه‌وه راهێناوه "وه‌ک بوونێکی سروشتی ژن که‌سێکی لاوازه، ناتوانێت له سنوری سێبه‌ری پیاو بێته‌ده‌رێ" ئه‌گینا پێیه‌کانی ده‌سوتێن.
پێشنیاری یه‌که‌م: تاکه چاره‌سه‌ری بۆ سه‌ربه‌ستبوونی ژن، گه‌ڕانه به‌دوای تهلیسمهدزێوهکانی کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاری، که رێگره له خۆبهههندزانینی که‌سایه‌تیه‌که‌ی، هه‌وڵدانه بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌لیسمانه له‌ماناکانیان. بهکێشهکردنو تێڕامان لهماناو بنیاتی شته‌کان، له دیارده‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، که له ژیانی رۆژانه، رووبه‌ڕووی خودی که‌سه‌کان ده‌بنه‌وه، لێنه‌گه‌ڕان به‌بێ لێتێگهیشتنو رهخنهلێنهگرتن له ره‌هه‌ندی ماناکان، به‌ئاسانی ته‌لیسمه‌کان به‌تاڵده‌کرێنه‌وه. گه‌ڕان به‌دوای کۆدهشاراوهکان که رایه‌ڵه‌ی عه‌قڵیه‌تی دوواکه‌وتوو ده‌کات له گۆشهگیریو تلانه‌وه به خه‌مه‌کان، قازانجی بۆ خود زیاتره. با لێنه‌گه‌ڕێین ئه‌وانی سته‌مکار سه‌رتاپای بیرکردنه‌وه‌کانمان داگیربکه‌ن، چونکه خۆمان له‌ده‌ستده‌ده‌ین.
سیسته‌می پیاوساڵاری به‌شێوه‌یه‌ک خۆی بیناکردووهو چۆته زۆربه‌ی کونج‌و که‌ناڵه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه، بێئاگایانه که‌سه‌کان، ژن هه‌روه‌ها پیاویش، بره‌وی پێده‌ده‌ن. له‌زۆربه‌ی جنێو، تیروتوانج، ره‌خنه‌ی نابه‌جێ، تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن، بهسووکو نزمناساندنی شته‌کان له ئاخاوتنی ئێمه‌دا، ژن وێنای ناشیرینیه‌و به‌مه‌به‌ستی ناشیرین‌کردنی شته‌کانی ئهودیوخۆمان به‌کاریانده‌هێنین. نه‌ک که‌سانی ئاسایی به‌ڵکو هونه‌رمه‌ند، شاعیر‌و نوسه‌رانی بهناوپێشکهوتنخواز، به حیساب رادیکاڵ‌و داکۆکیکه‌ر له مافه‌کانی ژنان، له به‌رهه‌مه‌کانیاندا زۆر جار ئه‌و جۆره دهڕبڕینانه به‌کار ده‌هێنن که ژن هێمای سووکیو پێوه‌ری ناشیرینیه. زۆر له فێمینیسته‌کانیش، له قسه‌و هه‌ڵسوکه‌وتیان نائاگان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و وێناناشیرینانه ده‌که‌نه‌وه که سیسته‌می پیاوسالاری دایهێناوه. بۆ نموونه ده‌ڵه‌قۆڕ، قه‌حپه، گه‌وواد، بێشه‌ره‌ف، هه‌ندێ جار ده‌ربڕینه‌کان به حیساب پۆزهتیڤنو بۆ کاری چاکه‌و پێداههلگوتن به‌کارده‌هێنرێن، وه‌ک رووسوور، رووسپی، بهداکیکوڕو بهباوکیکوڕ بوون.
پێشنیاریدووهم: ژن به پله‌ی یه‌که‌م، پێویسته له به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره ده‌ربڕینانه ئاگاداربێت، چونکه ئه‌مه ههنگاوێکی دیکه‌یه به‌ره‌و ئازادکردنی که‌سایه‌تی ژن. ئه‌گه‌ر ژنان له باکارنههێنانی ئه‌و دهربڕینو زاراوانه، هه‌وڵی خۆکۆنترۆڵکردن بده‌ن، ئه‌مه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو، ده‌بێته ده‌ستکه‌وتێکی باش، چونکه له خه‌سڵه‌تێکی پیاوسالاری کهمدبێتهوهو بهههندزانینی که‌سایه‌تی ژن له‌کۆمه‌ڵگه مسۆگه‌ر ده‌بێت. ئه‌و منداڵه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه رابێت که جنێوی وه‌ک ده‌ڵه‌قۆڕ، قه‌حپه یان گه‌وواد بوونی هه‌یه، که‌واته له سیاقی وشه‌کان وه‌ک ده‌رئه‌نجامێکی لۆجیکی مانایه‌ک لای ئه‌و منداڵه به‌رجه‌سته دهبێتو له‌گه‌ڵی گه‌وره ده‌بێت که ئیدی ژن پێوه‌ری سوکیو رسواییه، به باوکیکوڕبوون سه‌ربڵندیه. رووسپی بوون یانی پاراستنی به‌هاکانی شه‌ره‌ف که به‌زۆره‌ملێ خراوه‌ته ئه‌ستۆی ژن. به‌رده‌وامبوونی جنێو ژینگه‌یه‌کی له‌باره بۆ پاراستن‌و نوێکردنه‌وه‌ی سیسته‌می پیاوسالاری، فێمینیسته‌کانی سه‌رجه‌م دونیا، هه‌وڵده‌دن ئه‌و خه‌سڵه‌ته له‌ناو ببه‌ن.
بۆ خه‌فه‌کردنی تهوژمو تواناکانی ژنان له کۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌سه‌ڵاتداران، له به‌کارهێنانی دروشمی درۆزنانه‌ی وه‌ک ژن نیوه‌ی کۆمه‌ڵه، درێخیان نه‌کردووه، لای هه‌ندێکیان ژن نیوه‌و دایکی نیوه‌که‌ی تریه‌تی. له‌رواڵه‌تدا ژن له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، نه‌ک ههرنیوه به‌ڵکو حیسابی چارهکێکیشی بۆ ناکرێت. ئه‌وتا په‌رله‌مانی کوردستان، وه‌ک سه‌کۆیه‌کی دیموکراتی‌و هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵک به ژن‌و پیاویه‌وه، بۆ قایلکردنی نیوه‌که‌ی دیو باوکی هه‌مووان، بڕیار له‌سه‌ر فره‌ژنی ده‌دات. زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی که به‌و دروشمه ههڵدهخهڵهتێنو به سه‌رحاڵی ده‌چنه ژێر چه‌تری حیزبهکانو له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه خه‌بات بۆ کێشه‌ی یه‌کسانی جێنده‌ری ده‌که‌ن. سه‌رده‌مێکی درێژه هه‌موو ئه‌و حیزبانه، درووشمی بریقه‌داری ناوکپوچهڵی به‌ناو ئازادی‌و یه‌کسانی جێنده‌ریان به‌رزکردۆته‌وه، که‌چی تائێستا رێگه‌یان بۆ سه‌رکردایه‌تیکردنی ژنان له حیزبه‌که‌یان نه‌داوه، رێژه‌ی که‌متر له سهداپهنجا له په‌رله‌ماندا ژنن، زۆرینه‌یان پیاون.
پێشنیاری سێیه‌م: ده‌بێت ژنان ئاگاداربن، با به ئاخاوتنی سیاسیهکانو که‌سه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن. به‌کێشه‌کردنی عه‌قڵیه‌تی کۆمه‌ڵگه، هه‌ڵسه‌نگاندنی ماناکانی پشت ئه‌و عه‌قڵیه‌ته، له هه‌موو روێکییهوه، ئه‌رکێکه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خه‌ڵکانی فێمینیستو رێکخراوه‌کانی ژنان.عه‌باس ئیسماعیل حهمهدـ سوید