
شێره‌سپیه‌كان ئه‌مه دوا وێستگه‌مانه بۆچاوه‌ڕوانیان نمایش كرد
ئا: شه‌نكار عه‌بدوڵا
له7/8/2009كاتژمێری 6ی پاش نیوه‌ڕۆ گروپی شێره سپیه‌كان ئه‌مه دوا وێستگه‌مانه بۆچاوه‌ڕوانی به‌ئاماده‌بونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌هۆڵی ته‌وار نمایش كرد، كه‌كاره‌كان زیاتر برێك دانس‌و هیپ هۆپ‌و ژه‌نین‌و دانسی هیندی‌و پۆپ ستۆپین بوو.
به‌ختیار جه‌لال به‌رێوه‌به‌ری گروپی چێوار پێی ڕاگه‌یاندین: سیسته‌می كاركردنی گروپی چێوار له‌دوای ئه‌زمونی شه‌ش ساڵ كاركردن له‌بواری شانۆدا هه‌وڵماندا به‌سیسته‌مێكی تر كاربكه‌ین‌و چه‌ند به‌شێكی ترزیادبكه‌ین له‌به‌ر زۆری ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌هه‌یه‌تی‌و هه‌ریه‌كه‌یان خولیایی جۆرێك كاركردنن، بۆیه ئێمه له‌دوای ساڵی2009وه سیسته‌می كاركردنمان گۆڕی بۆچه‌ند به‌شێك له‌وانه شانۆ‌و به‌رهه‌م هێنه‌رانی كاری هونه‌ری بۆمنداڵان، هه‌روه‌ها به‌شی سه‌ماو دۆبلاژ، ئێستا خاوه‌نی دوو ستۆدیۆین له‌ناوشاری سلێمانیدا كه‌كارده‌كات بۆدۆبلاژكردن‌و وه‌رگێڕانی فیلمی جیهانین.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: له‌پلانی ساڵی 2009كۆمه‌ڵێ پرۆژه‌مان داناوه له‌به‌شی شانۆدا، كه‌سێ شانۆیه له‌داهاتودا نمایش ده‌كرێن، له‌به‌رهه‌مهێنه‌رانی كاری منداڵاندا چه‌ندكارێكی شانۆی گه‌ڕۆكه بۆگونده‌كان، به‌شی دۆبلاژمان چه‌ند كارێكی كردووه ئێستا له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كان نمایش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بو له‌پرۆژه‌كانمان كه‌ئه‌مرۆ پێشكه‌شكرا، زۆربه‌خێرایی كردمان چونكه كۆنتاكتێكمان هه‌یه له‌گه‌ڵ گروپێكی جیهانی له‌شاری به‌رلین، له‌جۆری برێك دانس ئیش ده‌كه‌ن، ئێمه ویستمان ئه‌م هه‌له بقۆزینه‌وه چونكه یه‌كێك له‌ڕاهێنه‌ره‌كان ئه‌ندامه له‌و گروپه‌جیهانیه‌دا، بۆیه ویستومان توانای گه‌نجانی كوردستان به‌شاری به‌رلین بناسێنین، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بكرێت ئێمه ئه‌وان بانگهێشت بكه‌ین بۆشاری سلێمانی یان ئه‌وان ئێمه بانگهێشت بكه‌ن بۆبه‌رلین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئاڵ‌و گۆڕێكی كه‌لتوری.
به‌رێوه‌به‌ری گروپی چێوار ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد گروپی شێره سپیه‌كان گروپێكی پشتگوێ خرابون ئێمه وه‌ك گروپێكی گه‌وره‌و چالاكی شاری سلێمانی توانیمان به‌هاوكاری مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان ئه‌م كاره‌ی ئه‌مرۆیان بۆ ئه‌نجامبده‌ین تاكه گروپی سلێمانین كه‌زۆرترین جمهور دێت بۆبینینی كاره‌كانمان، ئه‌م جمهوره وایكردووه ئێمه هه‌میشه كاری باشترین پێشكه‌ش بكه‌ین، له‌ئاینده‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و جمهوره‌ی كه‌تۆراوه بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆشانۆ.