
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر سوتاندنی کتێبه! … سه‌رکه‌ش
له سوتاندنی کتێب، تابلۆ، به‌رهه‌می هونه‌ری و ئه‌ده‌بی ساڵی 95*، له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رای هه‌ولێر… دواتریش له هه‌وڵی خۆ سوتاندنی به کۆمه‌ڵی نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، ڕۆژنامه نووسان، ڕۆشنبیرانی دژ به شه‌ڕی شه‌رمئامێزی ده‌سه‌ڵات د. فه‌رهاد پیرباڵی برام به‌شی شێری به‌ر ده‌که‌وێ!
د. مه‌حمود عوسمان گوتی من به که‌س ناڵێم ده‌نگم به‌کێ داوه! ده‌بوو هه‌ر تاکێکی به ئاگا و هۆشیاری گه‌له‌که‌مان، ئاوای به مێدیاکان گوتبا، ئاوای بیرکردایهوه!
به‌م ڕوانگه پێشڕهفتهیه که ئه‌و په‌ڕی به توانایی و خه‌مخۆری تاکێکی کۆمه‌ڵگاکه‌مانی پێشانده‌دا، به‌رگریان له خۆ له مافی ده‌نگدانی خۆیان کردبا، بواریی سوود وه‌رگرتنی نادروستیشیان له‌به‌رده‌م لایه‌ن و گروپه دژه‌کان گرتبا، تا به‌زمی ڕیکلامبازی و چه‌واشه‌کاری خۆیانی پێ گه‌رمکه‌ن!
له یه‌کێ له ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی شانشینی سوید، که ئه‌وسا له فیرگری زمانی سویدی ده‌م خویند، پرسی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن بوو به بابه‌تی ئه‌و ڕۆژه و وانه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وێ ڕۆژێ، دوای گفتوگۆی زۆر له مه‌ڕ ده‌نگدانه‌که، هاوپۆله‌کانم پرسیاریان له مامۆستای وانه‌که کرد: ( ده‌نگت به کێ داوه؟!) ئه‌و مامۆستا هێژایه، که ژنێکی میهره‌بان و ده‌م به پێکه‌نین بوو، گوتی ده‌نگدانی من په‌یوه‌ندی ته‌نێ به خۆمه‌وه هه‌یه، ئه‌م نهێنیه‌م به‌که‌س ناڵێم، هه‌تا به هاوسه‌ر و منداڵهکانیشمم نه‌گوتووه ده‌نگم به کێ داوه! …
ده‌نگدان که سه‌ره‌تایی ترین مافی مرۆڤه‌کانه له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسی مۆدێرن، هاوکات کاری تایبه‌تی تاک تاکی کۆمه‌ڵگایه، که به‌شداری بکه‌ن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان یا به‌شدار نه‌بن، تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئازادن له ده‌نگ دان به هه‌ر لیست و لایه‌ن و کاندیدێک، که خۆیان به چاکی ده‌زانن، به به‌بێ خۆ تێهه‌ڵقورتاندنی که‌سێکی تر، به واتایه‌کی تر ده‌کرێ و ده‌شێ ئه‌ندام و لایه‌نگری پارت و که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی دیاریکراو، ده‌نگی خۆی دروست به پارت و که‌سایه‌تی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی دژ، پێچه‌وانه به پارت و لایه‌نه‌که‌ی خۆی بدا، چونکه خۆ به مرۆیه‌کی ئازاد له بیرکردنه‌وه ده‌زانێ و پێی وایه، له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ڕۆژ، له‌م پرسه دیاریکراوه، لایه‌نی به‌رامبه‌ر له ڕاستی و له بیر و ئایدیای ئه‌و نزیکه.
له کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوودا، گه‌نده‌ڵکاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگداندا، ئه‌و په‌ڕی شه‌رمه‌زارییه بۆ که‌س و لایه‌ن و پارته‌کان.
به ئاشکرا بوونی هه‌ر گهندڵکارییهک، کاره‌ساتێک به‌رۆک و یه‌خه‌ی پارت و که‌سایه‌تی گه‌نده‌ڵکار ده‌گرێته‌وه، له ئه‌نجامیشدا تووشی شکست، ملشکان و دۆڕانێکی سه‌رسووڕهێنه‌ری ده‌کا، کاریگه‌ری وه‌ها پێشهاتێک به جۆرێک ده‌که‌وێته‌وه تا ماویه‌کی دوور متمانه‌ی کۆمه‌ڵگا له ده‌ست ده‌دا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له کۆمه‌ڵگا، سه‌رکوتکراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که حکومه‌ته‌کان داسه‌پاون و له پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی و به‌ده‌نگدانێکی ڕاسته‌قینه نه‌هاتوونه‌ته سه‌رکار**، به هه‌موو توانایه‌کی ماددی و مانایی، بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له سه‌ر کورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و له ده‌ست نه‌دانی ئیمپریاتۆریه‌تی ده‌سه‌ڵات، هه‌موو ڕێگایه‌کی چه‌وت و چه‌وێڵ ده‌گرنه به‌ر، بۆ زه‌وتکردنی ڕای ئازادانه‌ی خه‌ڵک، داماڵینی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان، ناشیرین کردنی دیارده نوێیه‌کان، له به‌رچاو خستن و سوککردنی گۆڕانکاریه‌کان، ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان، گاڵته‌کردن به جوانی و پیرۆزییه‌کان، بره‌ودان به نامۆیی و نامۆ بوون له خود و ده‌وروبه‌ر و به‌هاکان.
ئه‌م نووسینه‌ی من به‌رگریکرن نییه له د. فه‌رهاد پیرباڵ، هاوکات به‌رگری له سوتاندنی کتێبه‌کانی ئه‌ویش ناکا!
د. فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ک هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردستانی باشوور، ئازاده چۆن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شدار ده‌بێ، ئازاده ده‌نگی خۆی به هه‌ر که‌سایه‌تی و لیستێک ده‌دا، به‌ڵام د. فه‌رهاد پیرباڵیش ده‌بێ ئازادی به‌وکه‌سانه ڕه‌وا ببینێ، که له به‌رامبه‌ر به ئاشکرا ده‌نگدان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و خۆساغکردنهوهی، لایه‌نگیری کردنی له لایه‌نێک، که‌سانێک ده‌بن هه‌ڵوێست وه‌رگرن، کاردانه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی پێشانده‌ن، هه‌روه‌ک کاتی خۆی له سه‌رده‌می شه‌ڕی شه‌رمه‌زارانه‌ی ناوخۆ، له دژی شه‌ڕی یه‌کتر قڕکردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر، به پێشنیاری خۆی له به‌ر ده‌رکی سه‌رای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌دیب هه‌ڵسا به سووتاندنی کتێب، ، ڕۆژنامه، تابلۆ، به‌رهه‌می هونه‌ری* دواتریش هه‌ر به پێشنیاری خۆی له کۆبوونه‌وه‌ی باره‌گای ئاڵای ئازادی له گه‌ڕه‌کی زانیاری هه‌ولێر، ده‌سته‌یه‌ک له نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌نووسان، هونه‌رمه‌ندان بڕیاری خۆسوتاندنیان له دژی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و داهاته‌کان وه‌رگرت، که له ئاکامدا، نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س له دژی شه‌ڕ وه‌ک داواکاری ئاشتی هاتنه سه‌ر شه‌قام …
له برا و مامۆستا‌م د. فه‌رهاد ده‌پرسم ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وێ ڕۆژێی ئێمه و ئه‌مڕۆی ئه‌وانه له پراکتیکدا جیاوازیان چی یه؟! جیاوازیان له کوێدایه؟! …
ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ! خۆمان ئاسایی له‌وان ڕۆژانی پڕ له نا ئومێدی، هه‌ڵچوون و تووڕه بوونێکه! ئێمه له دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و دوو سه‌رکرده‌ی دیار و ناسراوی شه‌ڕه‌که توڕه و یاخی ببووین، ئه‌مڕۆ ئه‌و که‌سانه له د. فه‌رهاد پێرباڵ تووڕه و یاخین …
ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه که ده‌مانه‌ویست ڕاچله‌کین و به ئاگاهێنانهوهیهک له کۆمه‌ڵگا پێک بێنین … ده‌یانه‌وێ به‌م شێوه‌یه هه‌ستی ده‌روونی په‌نگخواردوویان دربڕن. چاوه‌ڕوانیه‌کی ئه‌وها، له کاکه فه‌رهاد پیرباڵ نه‌ده‌کرا، هه‌موو که‌سێک به‌م کاره نا ئاسییه ته‌نگه‌تاو بوایه، ههڵچووبایه، به ده‌نگ هاتبوایه، ده‌بوو ئه‌و ئاوی مه‌نگ بوایه به سوک و سانا شێلو نه‌بێ، چوونکه ئه‌و خۆی داهێنه‌ری ئه‌و جۆره بیرۆکه تازه بابه‌ت و ئه‌و ده‌ربڕینه سه‌رنج ڕاکێشه‌ره، نائاسییه نموونه ئه‌ورووپاییانه بوو.
پرسێارێکی زۆر ساده هێنده‌ش ساکار، ئه‌و 49 نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی ئه‌وێ ڕۆژێ که خۆشی یه‌کێکی چالاک بوو له وان، دووژمنی کتێب، ڕۆژنامه، تابلۆ ئه‌ده‌ب بوون؟ ئه‌وان به کلتووری چه‌ته‌کانی هۆلاکۆ گۆشکرابوون؟ یا ئاگر تێبهردانهکه مانایه‌کی به‌رز و پیرۆزی له خۆ گرتبوو!
ئه‌دی بۆ ناکرێ ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێ به دیوه‌که‌ی تر و به چاویلکه‌یه‌کی تر مامله‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کرێ؟
د. فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ک ڕۆشنبیرێکی مۆدێرن، له وه‌ڵامێکی زاگرۆس تێ ڤێ گوتی من داوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له که‌س ناکه‌م، ده‌بوو هه‌روا هه‌ست ناسک و شاعیرانه، درێژه‌ی به دیداره‌که دیداره‌کانی تری دابا، ڕێچکه‌ی مه‌حوی وون نه‌کردبا!
ئه‌و که‌سه‌ی به‌ردم تێ گرێ
من به‌رقی تێ ئه‌گرم!
سه‌رکه‌ش/ ئوپسالای سوید
9/8/2009
*بڕوانه هه‌فته‌نامه‌ی ژێانی نوێ ژماره 22 لاپه‌ڕه 2 بۆ درێژه‌ی چاو پێکه‌وتنه‌که که له‌گه‌ڵ د. فه‌رهاد پیرباڵ، مامۆستا تاریق جامباز، که‌ریم سه‌رکه‌ش ئه‌نجام دراوه (د. فه‌رهاد پیرباڵ/ ئێمه 49 نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕووناکبیر بوین ئامانجه‌کانی خۆمان دوای سێ کۆبوونه‌وه، هه‌روه‌ها پاش کتێب سوتاندنه‌که‌ی ڕۆژی 14/1/1995 به شێوه‌یه‌کی وورد داڕشت و پێشکه‌شمان کرد به هه‌ردوو به‌ڕێزان مام جه‌لال و کاک مه‌سعود و …. هتد)
*له ژماره 26ی 16/1/1995 کوردستانی نوێ له خولی دووه‌می شه‌ڕی ناوخۆدا ڕۆژی 14/1/1995 کۆمه‌ڵێک له ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆژنامه‌نووسانی شاری هه‌ولێر، له‌به‌رده‌م پارێزگادا له دژی درێژه‌پێدانی ئه‌و شه‌ڕه بێ ئاکامه، به ده‌ستی خۆیان هه‌رچی کتێب وبه‌رهه‌می خۆیان هه‌یه که زاده‌ی بیر و هۆش و ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌باتی فکری و ڕۆشنبیریانه، به چه‌ند چرکه‌یه‌ک سوتاندیان وکردیانه خۆڵه‌مێش، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و هه‌ڵوێسته پاڵه‌په‌ستۆیه‌ک بخه‌نه سه‌ر هێزی شه‌ڕکه‌ر که‌ده‌ست له‌و شه‌ڕه هه‌ڵگرێ …هتد هه‌روا نووسی بووی ( د. فه‌رهاد پیرباڵ) کراسه‌که‌ی به‌ری خۆی سووتاند و کردیه خۆراکی ئاگر.
**سه‌ددام له گاڵته‌جاڕیه‌کی ده‌نگداندا 99،99%ی هێنا، ته‌ماشای ده‌نگهێنانه کهربازاییهکهی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی تیرۆریست و حکومه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران بکه‌ن