
دیموكراسیه‌تی په‌لامار و هه‌ڵبژاردنی ساخته
هه‌ڵگورد سه‌مه‌د
halgurd@journalist.comئه‌وه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له هه‌ولێر روویدا رووداوێكی گه‌لێك شه‌رمهێنه‌ر بوو. هه‌ر كه‌سێك پێی هه‌ڵسابێت مایه‌ی شه‌رمه. ئه‌و رووداوانه رووداوه‌كه‌ی 6/12ی 2005ی بادینانی بیرخستینه‌وه، به‌ڵام جیاوازییان ئه‌وه‌بوو كه ئه‌وه‌ی بادینان به رۆژ روویدا، ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره به شه‌و روویدا. پێموایه خشینی هێزه به‌ربه‌رییه‌كان له رۆژه‌وه بۆ شه‌و سه‌ركه‌وتنی هێزی رووناكییه به‌سه‌ر بیره تاریكه‌كان. چوار ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌ربه‌رییه به رۆژی رووناك په‌لاماری باره‌گاكانی یه‌كگرتوویان ده‌دا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به شه‌و په‌لامار ده‌ده‌ن. له 2005 ئه‌و میلیشیا چه‌كداره چه‌ند رۆژێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌لاماریان ده‌دا، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نیا یه‌ك رۆژ دوای ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ركه‌وتنی شكسته‌كه‌یان په‌لاماریان دا. هیوادارین له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چیتر نه‌توانن په‌لامار بده‌ن، ئه‌گه‌ر شكستی گهرورهشیان هێنا.
هه‌ر كه‌سێك گومانی له‌وه هه‌بێت كه ئه‌وانه هێزێكی رێكخراو و به‌رنامه‌دار بوون، یان هیچ له‌م هه‌رێمه نازانێـت یان ده‌یه‌وێـت خۆی له ئاستی بویهرهكان گێل بكات. ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان خه‌ڵكی ئاسایی نه‌بوون، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك كه‌س بوون به به‌رده‌می زێره‌ڤانی و پۆلیسه‌وه ته‌قه‌یان به‌سه‌ر باره‌گاكاندا ده‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستگیر بكرێن، یان لێپرینهوهیان له‌ته‌كدا بكرێن، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت دوور بخرێنه‌وه. پێموایه دواجار ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه رێكخراوه چه‌كداره‌ی له باره‌گاكانی رۆژنامه‌ی رۆژنامه و KNN و باره‌گاكانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ دوورحستهوه له‌شكری خه‌و بوو نه‌ك له‌شكره‌كانی ناوخۆ، چونكه تا ماندوو بوون ته‌قه‌یان كرد و تا پێیانكرا په‌لاماریان دا، به‌ڵام كه به‌رپرسان له‌و په‌لامارانه ئاگادار كرانه‌وه پێیان عه‌یب بوو چیتر بچنه ناو بارهگاكانهوه، بۆیه ستراتیژیه‌تی تۆقاندنیان په‌یڕه‌و كرد، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان.
هه‌ر كه‌سێك پێیوابێ ئه‌م هێزه چه‌كدارانه به‌بێ كۆبوونه‌وه و وه‌رگرتنی تهوجیهێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گاكان، كه‌سێكی كاڵفانه، خۆ بێ بهریكردنی پارتیش له‌و رووداوه بێماناترین و سه‌یرترین شت بوو، چونكه هه‌ر هیچ نه‌بێت هێزه‌كانی ئاسایش، پۆلیس، پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی له ده‌ست پارتییه، خۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌ولێریش له ئه‌ستۆی ئه‌وانه، من گومانم هه‌یه مێرووله‌یه‌ك له كونه‌كه‌ی خۆی بێته ده‌ره‌وه و ئه‌وان ئاگایان لێی نه‌بێت. ئه‌دی بۆ ئاگایان له زیاتر له 200 چه‌كدار نییه كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار سه‌عات له‌ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به كه‌یفی خۆیان ده‌سوڕێنه‌وه و ته‌قه ده‌كه‌ن و په‌لامار ده‌ده‌ن؟
ئه‌وه‌ی ئێمه شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بینیمان زیندووبوونه‌وه‌ی هه‌مان بهربهرییهتهكانی سه‌رده‌می براكوژی بوو. ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی مرۆڤ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌رامه‌تی دهڕوشێنراو سوكایه‌تی پێ ده‌كرا. مادام تا ئێستا هێزێك هه‌بێت په‌لاماردانی ئه‌و نه‌یارانه‌ی بدات كه ده‌یانه‌وێت سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌نه هۆكاری ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، ئێمه ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددی بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌موو كردار و ره‌فتاره‌كانی ئه‌و لایه‌نه بكه‌ین، ده‌بێ دیسانه‌وه به ئاكاری له‌مێژینه‌ی ئه‌و هێزه تێهه‌ڵچینه‌وه و سه‌یری رابردووی تا ئه‌مڕۆی بكه‌ین. ئه‌و كاته‌ی ئێمه له راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان و له نووسینه‌كانمان باسی به‌ربه‌رییه‌تی ئه‌و هێزانه‌مان ده‌كرد، به ئێمه‌یان ده‌گوت(ئێوه كۆنه برینان ده‌كولێننه‌وه؟!)، ئه‌دی ئێستا ئه‌گه‌ر باسی رووداوه‌كانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بكه‌ین كه هێشتا هه‌فته‌یه‌كی به‌سه‌ردا ره‌ت نه‌بووه، ده‌بێ چیمان پێ بڵێن؟!
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، ئه‌و هێزه‌ی ناوی دیموكراته و شه‌و و رۆژ باسی دیموكراسییه‌ت ده‌كات كه‌چی په‌لاماری ئه‌و لایه‌نانه ده‌دات كه ده‌یانه‌وێ موماره‌سه‌ی دیموكراسی بكه‌ن، جگه له‌وانه په‌لاماردانی دوو كه‌ناڵی راگه‌یاندنی وه‌ك رۆزنامه‌ی (رۆژنامه) و كه‌ناڵی (KNN)ئه‌و گومانه‌ی له‌لا تۆختر كردینه‌وه كه ئه‌و هێزه جگه له وتنه‌وه‌ی وشه‌ی(دیموكراسی) له چه‌ند ساڵی رابردوو زیاتر فێر نه‌بووه، بۆیه پێیوایه ئه‌گه‌ر وشه‌ی (دیموكرات)ی ئاوێته‌ی ناوه‌كه‌ی بكات ده‌بێته هێزگه‌لێكی دیموكراسی، ئه‌مه‌ش جگه له مههزهلهك هیچی دی نییه.
ئاخر هێزگه‌لێك دوای ئه‌م هه‌موو ساخته‌كاری و گزییه ئینجا به رێژه‌یه‌كی كه‌م له هه‌ڵبژاردن ده‌ربچێت ده‌بێ چ تهمایهكمان پێی هه‌بێت، قه‌واره‌یه‌ك كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه باوه‌ڕی به ساخته كاری هه‌بێت، بێگومان باوه‌ڕێكی بهتینشی به گه‌نده‌ڵی هه‌یه، بۆیه نابێ هیچ تهمایهكمان به‌و هێزه ساختهكارانهبێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی و كێشه‌كانی دیكه.
ساخته له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌دترین ره‌فتاره كه هێزێكی باوه‌ڕبه‌خۆ نه‌بوو په‌نای بۆ ده‌بات، له دونیای ئێمه‌دا ساخته‌كردن له هه‌ڵبژاردن شتێكی نامۆ نییه، هه‌ر یه‌كه‌مان به جۆرێك له جۆره‌كان بینیومانه، هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌و لایه‌نانه كێن كه ساخت ده‌كه‌ن.
ئه‌رێ ده‌بێ ئه‌و هێزه ساخته‌كارانه قه‌ت له‌خۆیان نه‌پرسیبێت بۆچی خه‌ڵك ئاماده نییه متمانه‌یان پێ ببه‌خشێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات؟! ده‌بێ رۆژێك ئه‌و پرسیاره به مێشكیاندا نه‌هاتبێت بۆ ده‌بێت هه‌موو جار ئه‌وان چه‌ند مانگێك به‌ر له هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێك لێژنه‌ی ساخته‌چی دروست بكه‌ن بۆ ساخته كرد؟
سه‌یره ئه‌گه‌ر یه‌كێك بڵێ ته‌زویر نه‌كراوه، من به‌خۆم باوه‌ڕ بكه‌م یان به قسه‌ی هێزه ساخته كاره‌كان، یه‌كێك له خزمه نزیكه‌كانم چوار ده‌نگی داوه، یه‌كێكی دیكه‌یان نۆ ده‌نگ و یه‌كێكی تریان نۆزده ده‌نگی داوه، هه‌مووشیان بۆ (لیستی كوردستانی)یان داوه و ئێواره‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردنیش له یه‌كێك له باره‌گا حیزبییه‌كان ده‌عوه‌ت بوون. ئه‌رێ ئێمه به هێزێكی ساخته‌كار باوه‌ڕ بكه‌ین یان به‌و هه‌موو راپۆرته‌ی رۆژانه بڵاو ده‌كرێته‌وه ده‌رباره‌ی تهزویراتهكانی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌رێ ده‌بێ چ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوانی (ساخته) و (په‌لامار)دا هه‌بێت و تا ئێستا ئێمه په‌یمان پێی نه‌بردبێت؟ ده‌بێ چ حیكمه‌تێك ئه‌م دووانه‌ی پێكه‌وه بهستابێتهوه؟ سه‌یره تۆ ساخته بكه‌یت، كه پێشت بڵێن ساخته‌ت كردووه له بری پاكانه، په‌لامار بده‌یت.
باشه دوای ئه‌م هه‌موو ساختهكارییهش كه تای ته‌رازووه لاره‌كه‌ی خۆتان پێ راست نه‌كرایه‌وه بۆ په‌لامار ده‌ده‌ن؟ نازانن په‌لاماردان ره‌فتاری هێزه دیموكراته‌كان نییه، به‌ڵكو ره‌فتاری دیكتاتۆره‌كانه؟