شێوازی پلمیکی سیاسی یان بیانویه‌ک بۆ ده‌ربرینی هه‌ڵوێست؟!
هیوا احمد
Hewa_h@yahoo.comمحسن کریم له ووتارێکیدا له ژێر ناونیشانی"سه‌رنجێکی خێرا له‌سه‌ر شێوازی پلمیکی سیاسی هاورێیه‌کی کۆن"، ره‌خنه له هاورێیه‌کی کۆنی خۆی سمیر نوری ده‌گرێت که گوایا له پلمیکی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسی‌دا، شیوازی مه‌لاکانی ئیسلامی سیاسی و نامۆدیرن و نائینسانی به‌کارهێناوه. محسن کریم له ووتارێکی دورودریژی سمیر نوری سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ئێستای ئیران، چووه ته‌نها دوو ووشه" ساویلکه و ئه‌حمه‌قانه‌ی" ده‌رهێناوه و کردویه‌تیه بابه‌تی وتاره‌که‌یی. له هه‌مانکاتدا به‌و بیانوه ده‌یه‌وێ به دوو دیری گاڵته‌ئامێز ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ئه‌مرۆی ئیران و حه‌میدی ته‌قوایی بیڵێ.
زۆر باشه منیش هاورام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له ره‌خنه‌گرتن و نوسین و پلمیکی سیاسیماندا،به شێوازێکی مه‌دنی و ئینسانیانه ره‌خنه بگرین و باسه‌کانمان بخه‌ینه‌رو له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر و نه‌یارانی سیاسیماندا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌وه‌نده هه‌ستیار بێت به‌رامبه‌ر به به‌کارهێنانی شیوازی نامه‌دنی و نائینسانی له ره‌خنه و پلمیکی سیاسی‌دا و خیرا سه‌رنجی رابکێشرێت بۆی، هه‌روه‌ک محسن کریم که چۆن له ناو ووتارێکی درێژدا ته‌نها دوو ووشه‌ی"ساویلکانه‌و ئه‌حمه‌قانه" سه‌رنجی راده‌کێشێت و به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت که خێرا ووتاری له‌سه‌ر بنوسێت، ئه‌وا ده‌بێت له هه‌موو ساتێک و له‌به‌رامبه‌ر هه‌رکه‌سێکدا که ئه‌و شیوازه نامه‌دنی و نائینسانیه به‌کارده‌هێنێت هه‌ستیار بێت و قبوڵی نه‌کات و ره‌خنه‌ی خۆی بگریت یان لانی که‌م خۆی ئه‌وشیوازه به‌کارنه‌هێنێت.
هه‌ر به بۆنه‌ی ئه‌و هاورێ کۆنه‌وه با که‌مێ ئه‌رشیفی ووتار و ره‌خنه‌کان هه‌لبده‌ینه‌وه و بگه‌رێینه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێک به‌ر له ئێستا و به دیاریکراویش بۆ ده‌ورانی جیاوازیه‌کان و جیابوونه‌وه له ناو هه‌ردوو حیزبی کۆمۆنیسی کریکاریی ئیران وعیراق له ساڵی 2004 دا. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ک محسن کریم کردویه‌تی، هێنانه‌وه و ده‌رهێنانی چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌و ده‌سته‌واژه و ووشانه که له وتار و ره‌خنانه‌کانی ئه‌و کاته‌دا به‌کار‌هینراون خراپ نییه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باشتر رؤشنده‌کاته‌وه که ئایا واقعه‌ن ووتاره‌که‌ی محسن کریم مه‌به‌ست لێی به‌کارهێنانی شێوازی مۆدێرن و ئینسانییه له پلمیکی سیاسی‌دا یان نا؟!
سه‌یری ئه‌م ووشه و ده‌سته‌واژه و مانا و ناوه‌رۆکه‌کانیان بکه‌ن:(تۆبه‌کردن به خه‌لک، بریاری قه‌ره‌قوشی، گه‌وره‌سالارانه، ریاکارانه، شیعاری ده‌رکردن و ته‌سفیه‌کردنتان به‌رزکردۆته‌وه، شۆرش وخۆپیشاندان دژی رابه‌ری، ته‌حریککردن به شکاندنی ئسوڵ ومه‌وازینی حیزبی، پێکه‌نین و گاڵته‌جاری، شه‌یتانی گه‌وره، داواکردن له کادران بۆ مانگرتن له‌دژی رابه‌ری، هیستریای چه‌پێکی حاشیه‌یی، شه‌رفرۆشتن، وه‌ره‌قه‌ی په‌شیمانی پرکردنه‌وه، له‌و پلینیۆمه شه‌یتاناویه‌دا، خوا نه‌یبریت، ته‌خریبی ریزه‌کانی حیزب، ته‌سفیه‌ی موخالفین، پوجی ئیدیعاکان، بێحورمه‌تیکردن، کافر‌و مورته‌دکردن، موئامه‌ره‌چی، حه‌مله‌ی ژه‌هراوی به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست، حه‌مله‌ی ته‌کفیرو شه‌یتانسازی، کاره شه‌مشونی، هه‌ولێکی ناحه‌زانه، نه‌زۆک، شیعاری جه‌نگ جه‌نگ تا سه‌رکه‌وتن، جوڵاندنی ئیحساسات، وه چه‌ندانی تر). ئه‌مه ئه‌و ئیدیعاو توهمانه‌ن که له‌و ساته‌وه تا ئێستا له هیچ مه‌رجه‌عێکی حیزبی و ره‌سمیدا نه‌سه‌لمێنراون و ته‌نها وه‌ک پروپاگه‌نده‌ی سیاسی له به‌رامبه‌ر موخالیفه‌کانیان به‌کار‌هێنراون. ئه‌مه ئه‌و ده‌سته‌واژه و وشه و فه‌رهه‌نگه مۆدیرن و ئینسانیانه بوون که محسن کریم و ئه‌و که‌سانه‌ی هاوفکر و هاوخه‌تی سیاسی بوون، هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوری کۆنانه‌ی که تا دوو رۆژ پێش به کارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه مۆدێرنانه له‌به‌رامبه‌ریاندا، پشیان به‌یه‌که‌وه دابوو و له سه‌نگه‌رێکدا خه‌باتیان ده‌کرد و خه‌ریکی به‌هێزکردن و ریکخستنی شۆرشی کۆمۆنیستی بوون!! نه‌ک هه‌ر هاوفکرانی به‌لکو ده‌سته‌واژه‌ی " بریاری قه‌ره‌قوشی" به‌کارهێنه‌ره‌که‌ی خودی محسن کریم خۆیه‌تی!
ئه‌و شیوازه‌ی سه‌ره‌وه که باسم کرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌اندا بوو که له حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عیراق چونه ده‌ره‌وه. با ئیستا چه‌ند نمونه‌یه‌کیش له‌و شیوازی پلمیکی سیاسیه بهێنینه‌وه که له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه به‌کارهێنرا که محسن کریم خۆی به هاوخه‌تی سیاسیان ده‌زانیت،ئه‌ویش نه‌ک له‌به‌رامبه‌ر که‌سانێک که چوونه ده‌ره‌وه‌ی حیزب، به‌لکو له‌به‌رابه‌ر که‌سانێکی ته‌نیشته ده‌ست و ناو خودی ئۆرگانه‌که‌ی خۆی هه‌ر له ناو خودی حیزب‌دا. هه‌موومان کێشه‌و جیاوازیه‌کانی ناو یه‌کیتی شورا و نه‌قابه‌کانی کرێکارانمان له بیره و بابه‌ت و باسه‌کان به ئاشکرا بڵاوکرانه‌وه و هه‌موو لێی ئاگادارین. من لێره‌دا ته‌نها دوو نمونه باس ده‌که‌م که به بۆچوونی من هه‌ر که‌سیک خۆی به لایه‌نگر یان باس له به‌کارهێنانی شێوازی مۆدیرن و ئینسانی بکات له پلمیکی سیاسی و ره‌خنه‌گرتندا ناکرێت له به‌رامبه‌ریاند بێهه‌ڵوێست بێت و بێده‌نگه‌ی لێبکات جا به‌هه‌ر بیانویه‌که‌وه بیت. ئه‌و شێوازه مۆدێرن و ئینسانیه‌ش له پلمیکی سیاسی و به‌یانکردنی جیاوازی بۆجونه‌کان له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسی ناو یه‌کیتی شوراکان و نه‌قابه‌کان دا، شکاتکردن وهێنانی پۆلیسی نه‌زاهه‌ی حکومه‌ته ئیسلامی و تایه‌فه‌گه‌ری و دارده‌سته‌که‌ی ئه‌مریکا بوو بۆ سه‌ر یه‌کیتی شورا‌و نه‌قابه‌کان و خودی فه‌لاح عه‌لوان سه‌رۆکی ئه‌و رێکخراوه‌یه به توهمه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیش بسه‌لمینرێت. یان سوکایه‌تیکردن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ فه‌لاح عه‌لوان و ناوبرنی به "فاسق" له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌نا، که خودی محسن کریم به‌رنامه‌ی تێدا پیشه‌که‌ش ده‌کات. له به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشێلکاریانه‌دا نه‌ک محسن کریم هیچ هه‌لویست و ره‌خنه‌یه‌کی خۆی بڵاونه‌کرده‌وه، به‌لکو رابه‌رایه‌تی حیزب و به‌رپرس و به‌ریوه‌به‌رانی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ناش هیج ئیجرائاتێکی ته‌شکیلاتی و هه‌لویستێکی ئاشکرایان نه‌بوو ئه‌ویش له ژیر بیانووی پاراستنی یه‌کێتی چینی کریکار‌دا!!
ده‌کری لیره‌دا بپرسین که ئایا بۆچی له‌به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه دواکه‌وتوه له‌پلمیکی سیاسی له‌وکاته‌دا، ده‌نگتان به‌رزنه‌کرده‌وه و ره‌خنه‌تان نه‌گرت و وتارتان له‌سه‌ر نه‌نوسی و سه‌رنجی رانه‌کێشان وه‌ک دوو وشه‌که‌ی ناو وتاره‌که‌ی سمیر نوری؟! بۆ؟ چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م شیوازه‌یان به‌کارهێنا هاوفکر و هاوخه‌تی سیاسیتان بوون و له رووی سیاسیه‌وه نزیکتر بوون لیتانه‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئیتر مه‌عسوم بوون له ره‌خنه‌گرتن لێیان؟! ئه‌گه‌ر که‌سێک به واقعی و جدیه‌وه مه‌به‌ستی داکۆکیکردن له به‌کارهێنانی شیوازی مۆدیرن و ئینسانیانه بێت له پلمیکی سیاسی و ره‌خنه‌گرتن وجیاوزی ده‌ربریندا، ئه‌وا له هه‌موو کات و شوێنێکدا، له به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سیکدا، جا چ هاوراو هاوفکری سیاسی بێت یان موخالیف و نه‌یار، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌و شیوازه نا مه‌دنی و نائینسانیانه له لایه‌ن هه‌رکه‌سیکه‌وه، ده‌نگی هه‌لبریت و ره‌خنه‌ی خۆی به ئاشکرا بگریت. نه‌ک ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر موخالیف ونه‌یارانی سیاسی‌دا بێته ده‌نگ و له کاته‌کانی تردا بێده‌نگه‌ی لێبکات. ئه‌گه‌ر وابێت ئیتر ئه‌مه سیاسه‌تی بانێک دوو هه‌وایه و ئه‌وه‌ی خۆت بته‌وێ به ره‌وای ده‌بینی، به‌ڵام بۆ موخالیف و نه‌یاره سیاسیه‌کانیشت به بڤه!!
به‌م پێیه ده‌رده‌که‌وێت که مه‌به‌ست له‌م ووتاره‌ی محسن کریم له بنه‌ره‌تدا به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن بۆ به‌کارهێنانی شیوازی مۆدیرن له پلمیکی سیاسی‌دا نییه. به‌لکو بیانویه‌که تا به‌و هۆیه‌وه ئه‌ویش دوو قسه له‌سه‌ر ناره‌زایه‌تی و رووداوه‌کانی ئه‌مرۆی ئیران بکات. ده‌یه‌وێ ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کانی خه‌لک، ده‌یان قوربانی و هه‌زاران زیندانی، قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات و قڵشتی نیوان باڵه‌کانی جمهوری ئیسلامی، لاوازبوونی یه‌کده‌ستی رژیمی ئیسلامی له ئاکامی ئه‌م قه‌یرانه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌دا که له مێژوی ته‌مه‌نی جمهوری ئیسلامی‌دا بۆ یه‌که‌مجاره قه‌یرانی به‌م شیوه‌یه مه‌ترسیدار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به خۆیه‌وه ببینێت، رواله‌تی و بێ ئه‌هه‌میه‌ت نیشان بدات و گاڵته‌جاریانه به شۆرشی حه‌میدی ته‌قوایی ناوبه‌ریت.
ئایا واقعه‌ن ئه‌و ووته‌یه‌ی مارکس که ده‌ڵی" رواڵه‌تی دیارده‌کان هه‌میشه هه‌ڵخه‌له‌تێنه‌رن" و وه‌ک نمونه هێناوته‌ته‌وه رووی خۆتان ناگرێته‌وه؟! ئایا رواڵه‌تی رووداوه‌کان و دیارده‌کان له ئیران‌دا، باس و لیکدانه‌وه‌کانی بۆرجوازی و ده‌زگا راگه‌یاندنه نۆکه‌ره‌کانی، مه‌سه‌له‌ی شۆرشی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی ئیرانه بۆ روخاندنی جمهوری ئیسلامی، یان مه‌سه‌له‌ی ساخته‌یی له هه‌ڵبژاردنه‌کان و گه‌راندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و شه‌ری باڵه‌کانی ناو رژێمه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه؟! به دلنیاییه‌وه ئه‌مه‌ی دوه‌میانه هه‌روه‌ک چۆن سامان کریم و کۆرشی مدرسیش له لیکدانه‌وه‌کانیاندا ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ده‌کرده‌وه و پێیان وابوو ئه‌م کێشمه‌کێشه ساده و رواڵه‌تییه‌ی گه‌راندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، ته‌نها شه‌ری نیوان ئه‌م دوو باڵه‌ی رژێمه و به خوتبه‌ی هه‌ینی خامه‌نه‌ئی کۆتایی پێدیت. به‌لام بینیمان چۆن کۆتایی پێهات!! ئایا واقعه‌ن ئه‌وه ئیوه نین که دوای رواڵه‌تی دیارده‌کان و رووداوه‌کانی ئه‌مرۆی ئیران که‌وتون و له‌ویوه لیکدانه‌وه‌کانتان هه‌ڵده‌هێنجن؟ نه‌ک له ناوه‌رۆک و کرۆکی رووداوه‌کان و حه‌ره‌که‌تی مادی و خواستی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌سڵی بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک، که که له قولایی کۆمه‌ڵگادا و له‌ژیره‌وه‌ی ئه‌م دیارده رواڵه‌تیانه قوڵپ ده‌دات وله حه‌ره‌که‌تکردندایه.
پاشان محسن کریم ده‌لی ئه‌گه‌ر واقعیه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه نیشانی دا که ئه‌وه‌ی له ئیران‌دا ده‌گوزه‌رێ شۆرش نه‌بوو. ئاشکرایه که راپه‌رین و شۆرش و ناره‌زایه‌تی چینی کریکار و خه‌لکی سته‌مدیده له به‌رامبه‌ر رژێمی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کانیاندا،یان شکست ده‌خوات و سه‌رکوت ده‌کریت یان سه‌رده‌که‌وێت. چونکه ئه‌و خه‌بات و شه‌ره جینایه‌تیه له حاشیه‌ی کۆمه‌لگا و له‌سه‌ر جاده‌ی ته‌خت و قیر و له که‌شوهه‌وایه‌کی ئارام‌دا به‌ریوه‌ناچێت، به‌لکو له جه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵگاو رووداو و قه‌یرانه سیسه‌یه‌کان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ریوه ده‌چیت و کێشمه‌کیشمیکی ئاسان نییه و ده‌رده‌سه‌ری وقوربانی زۆری ده‌وێ. به‌لام به‌داخه‌وه بۆ که‌سانێک که خۆیان به به‌شیک له بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیزمی کرێکاری ده‌زانن که سی ساله له ئیران‌دا له خه‌باتدایه و خاوه‌نی به‌رنامه‌ی دنیایه‌کی باشتره و شۆرشی 1979 ی ئیران به شۆرشیکی چه‌پ ده‌زانێت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ریکی ریکخستن و شیعار پێدان و رؤشنکردنه‌وه و وه‌لامدانه‌وه به نارۆشنیه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه ملیۆنیه بێت که هاتۆته سه‌ر جاده و له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی رابه‌رایه‌تیه‌که‌یدا بێت و ده‌ریبکات له ژیر کاریگه‌ری هیزه بۆرجوازیه‌کانی تر و به ئامانجی خۆی بگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها له هه‌ولێ قوڵکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری قڵشته‌کانی ناو باڵه‌کانی جمهوری ئیسلامی‌دا بیت. که‌چی به بیانوی نه‌بوونی ریزی سه‌ربه‌خۆی کریکاریی به‌هیچی نه‌زانیت و خۆت بی وه‌زیفه و بێمه‌سئولیه‌ت بزانیت له به‌رامبه‌ریدا. به‌م پێیه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی رووداوه سیاسیه‌کان و حاشیه‌ی کۆمه‌ڵگادا له ناو به‌یاننامه‌کانتدا خه‌ریکی سه‌رگه‌رمیه سیاسیه‌کانی خۆت بیت!! به‌داخه‌وه بۆ سه‌لماندنی راستی و دروستی بۆچون و لێکدانه‌وه‌کانیان ده‌سته‌وئه‌ژنۆ ته‌نها وه‌ک سه‌یرکه‌رێک له حاشیه‌یه‌ی رووداوه‌کاندا دانیشیت و له چاوه‌رواندا بیت تا ئه‌و کاته‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی تۆ راپه‌رین وشۆرش و ناره‌زایه‌تی خه‌لک شکست ده‌خوات و سه‌رکوت ده‌کریت، تا ئه‌و کاته‌ی رژیمی ئیسلامی قه‌یرانی ده‌سه‌لات و کێشمه‌کێشم و قلشتی نیوان باله‌کانی به سه‌لامه‌تی تێده‌په‌رینێت، جا یا به سازش یان به یه‌ک ده‌ستبوونه‌وه‌ی یه‌کیکیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وی تریاندا، دواتر که‌وتنه سه‌رکوتکردنی خه‌لک. جا ئینجا قوتبیته‌وه و بڵێی ئه‌ها نه‌مان ووت شؤرش و راپه‌رین نه‌بوو، ئه‌ها نه‌مان ووت له ماڵه‌وه دانیشه و خۆپیشاندان مه‌که با سه‌رکوت و قه‌تڵوعامت نه‌که‌ن و نه‌تخه‌نه زیندانه‌وه. به‌راستی سه‌لماندن و مه‌سئولیه‌تێکی بێ وێنه‌یه!!