له پڕۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه، بۆ به کۆیله‌کردنی کۆمه‌ڵگا
…له پڕۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه، بۆ به کۆیله‌کردنی کۆمه‌ڵگا
سه‌رنجێک له په‌یوه‌ندی نێوان گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌لاتی کوردی و ئه‌مریکا
…به‌کر ئه‌حمه‌د…
2007-12-28
"هیرارکییه‌تی ئه‌تنی"، یان ئه‌وه‌ی که به په‌یژه‌ی ئه‌تنییه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌درێت له باس و جه‌ده‌له‌کانی کۆمه‌ڵگای فره‌کولتوری و پرسیاره‌کانی ئه‌نتیگراسیۆندا، جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. مانای ئه‌م چه‌مکه به کوردی، یانی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێکی بۆ نموونه وه‌کو سویددا له دایکبوون، له په‌یوه‌ند به پرسیاره گرنگه‌کانی وه‌ک نیشته‌جێبوون یاخود بازاڕدا، به پێی نزیک و دوورییان له کولتور و شوێنی جوگرافییایانهوه له سوید، بازاڕ و شوێنی نیشته‌جێبوونییان, په‌یڕه‌وی نه‌خشه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌کات. تۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی یۆنان بیت، ئاسان تر کارت ده‌ستده‌که‌وێت به به‌راورد له‌گه‌ل که‌سێکدا که له عێراقه‌وه هاتووه. ئهگهرکاریگهرییهکانی سیسته‌می "هه‌ڵاواردن " ی ئینسانه‌کان وه‌لانێین، ئه‌م نه‌خشه‌ی جێکه‌وتنی ئینسانه‌کان له بازاڕ و شوێنی نیشته‌جێبووندا، به پێی ئینتیمای ئهتنییان، به له‌به‌رچاوگرتنی هیرارکییه‌تی ئه‌تنی، هه‌مان شێواز دووپاتده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر که‌مێک وردتر له په‌یوه‌ند به سویده‌وه قسه بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌که زیاتر ڕوونبێته‌وه، ئه‌وا هیرارکییه‌تی ئه‌تنی له بازاڕی کاری سوییدا به‌م شێوه‌یه. خه‌ڵکی باکووری سکاندیناڤیا، هه‌مان شانسی کارییان هه‌یه وه‌ک خه‌ڵکی سوید. دواتر، ئه‌وروپای خۆرئاوا، ئه‌مریکا و که‌نه‌دا، ئوسترالیا و نیوزیلاند، ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات، ئه‌مریکای لاتین، پاشان باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا، له ناو ده‌وڵه‌ته ئهفریقییهکانیشدا، خه‌ڵکی سۆماڵیا، له کۆتایی ریزهکهدان. واتا شانسییان له بازاڕدا، ئێجگار که‌مه.
بێگومان ئه‌م نه‌خشه‌یه، زۆر جار ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێت و کاریگه‌ری مێدیا بۆ به‌خشینی وێنه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تیڤ تر، ته‌واوی نه‌خشه‌که ده‌گۆڕێت. ته‌ماشاکردنێکی فیستیڤاڵی گۆرانی له ئه‌وروپاداو چۆنێتی ده‌نگدانی هاوڵاتییانی دراوسێ به‌یه‌کتری،ئه‌گه‌ر گۆرانییهکهشیان له گۆرانی وڵاتیکی دیکه باشتر نه‌بێ،به ڕاشکاوی ئه‌م نه‌خشه‌یه دوپاتده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌مان هیرارکییه‌تی ئه‌تنی بۆ کوردستان له به‌رچاوبگرین، بۆ بینینی ئه‌و گروپه ئه‌تنییه جیاوازانه‌ی که له وشیاری ئینسانی کورددا له خۆوه نزیک یاخود دوورترن، چ نه‌خشه‌یه‌کمان ده‌ستده‌که‌وێت؟
به‌هۆی سته‌مێکی درێژخایه‌نی ئه‌تنییه‌وه که له‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستان بووه، هیچ کام له وڵاته‌کانی دراوسێی کوردستان، نزیکایه‌تییه‌کی ئه‌وتۆ پیکناهینن. ره‌نگه زیاده‌ڕۆییه‌کی زۆرم نه‌کردبێ،ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌مریکا و خۆرئاوا، جێگایه‌کی زۆر نزیک له ناوشیاری خه‌ڵکی کوردستاندا داگیرده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئیمکانی هه‌ڵبژاردنێکی له‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه هه‌بێت، که له نێوان هاوڵاتییه‌کی تورک و ئه‌ڤغانی و ئه‌مریکیدا کامییان ده‌که‌یته دراوسێی خۆت، گومانێکی زۆرم نییه که هاوڵاتییه ئه‌مریکییه‌که، ده‌کرێته دراوسێ. ئه‌مه له کاتێکدایه که رۆلی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا له پڕۆسه‌ی دابه‌شکردنی کوردستان و ژێرده‌سته‌بوونی ئێستایاندا، هیچیان که‌متر نییه له ڕۆڵی ده‌وڵه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کانی دراوسێ.
وێنه‌ی ئه‌مریکا و کورد
له گه‌رمه‌ی ده‌ستپێکردنی شه‌ری ئه‌مریکادا ساڵی 2003دا، بۆ دووباره جوانکردنی وێنه‌ی ئه‌مریکا، کۆمه‌ڵێک وتاری زۆر نووسران که ناوه‌ڕۆکی گشتییان له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌مریکا بوو لای خه‌ڵکی کورد. به دیدی زۆربه‌ی نووسه‌ران، وێنه‌ی ئه‌مریکای ئیمپریالیست، وێنه‌یه‌کی دروستکراوی بزووتنه‌وه‌ی چه‌په که ئه‌مریکای وه‌ک دێوه‌زمه‌یه‌ک وێناکردووه. ئه‌م کۆششانه بۆ خوڵقاندنی وێنه‌یه‌کی جوانتر بوو که له‌گه‌ڵ "ئازادکردنی عێراق"ی ئه‌مریکادا بێته‌وه. به‌ڵام پڕۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق، کۆمه‌ڵێک هێز ده‌چێته پشتی، که ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد و ئه‌ریتیریا و لیتوانیا و کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌تی تره که ئه‌مریکا شه‌رمنۆکانه له ناو هینانیاندا، نهیدهیوێرا به ده‌نگی به‌رز بیدرکێنێ. له دوای به‌هاری 2003 وه، وێنه‌ی ئه‌مریکای ڕزگارکه‌ر، زه‌قترین وێنه به‌رچاوه‌کانی مێدیای ده‌سه‌ڵاتی کوردی بووه.
کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له عێراق، ڕه‌شترین سیناریۆیه‌که که ناسیونالیزمی کورد تا ئیستاش له کوردستاندا کاری له‌سه‌ر کردووه و له زه‌ینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا تۆخیکردووهتهوه.
به‌ڵام ئه‌و زۆنگاوه‌ی ئه‌مریکا له عێراقدا خوڵقاندوویه‌تی، پڕۆسه‌ی ئازادکردنی عێراقی هێنده‌ی تر ناشیرین کردووه. ئه‌مڕۆ هیچ که‌سێک به شه‌هامه‌ته‌وه و به ده‌نگی به‌رز ناوێرێ ئه‌وه‌ی له عێراقدا ده‌گوزه‌رێ، به پڕۆسه‌ی ئازادکردن بقه‌بڵێنێ. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م شکسته‌ی ئه‌مریکایه له عێراقدا، که باری قورسی سه‌ر شانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی قورس‌تر کردووه. با که‌مێک له‌م ده‌ربڕینه‌ی دوایی وردبینه‌وه.
شکستی ئه‌مریکا له عێراقدا و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
شه‌قامی کوردستان له یه‌ئس و نائومێدییه‌کی گه‌وره‌دا، شه‌پۆلده‌دا. تاڵانکردن و فه‌رهودکردنی سامانی کوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوو کۆمپانیایی یه‌کێتی و پارتییه‌وه هیچ په‌رده‌ی شه‌رمێکی نه‌هێشتووه‌ته‌وه. هاتوهاواری خه‌ڵکی و به‌شێک له مێدیای ده‌سه‌ڵات، ڕووی ده‌می له ده‌سه‌ڵاتی کوردییه گوایه له به‌غدا چی ده‌کات؟
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد له به‌غدا نییه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌وان له‌وێن تا شکستی ئه‌مریکا له عێراقدا، هێنده‌ی تر نه‌بێته واقعییه‌تێکی تاڵ.
ده‌سه‌ڵاتێک که له به‌غداد و کوردستاندا حاکمه، ده‌سه‌ڵاتێک نییه بۆ ئیداره‌کردنی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتێکه تا شکستی ئه‌مریکا له عێراقدا پهردهپۆشکات. له زۆنگاوێکدا که ئه‌مریکا له عێراقدا خوڵقاندوویه‌تی، شیعاری "ئازادکردنی عێراق"ی له ئاستێکی نێونه‌ته‌وایه‌تیدا له‌که‌دار کردووه. بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که شتێک له عێراقدا ئاماژه به پڕۆسه‌ی ئازادکردن بدات، پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی تیره‌یی و قه‌بیله‌یی و ته‌نانه‌ت پشتگیریکردنێکی هه‌مه‌لایه‌نه له‌م ده‌سه‌ڵاته، یه‌کێک له سیاسه‌ته ئاشکرا‌کانی ئه‌مریکای ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو بووه له عێراقدا.
ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد که له پاڵ ئه‌مریکادا ڕاده‌وه‌ستێ له سه‌ره‌تای جه‌نگدا، هیچ هه‌ڵبژاردنێک و ڕێگاچاره‌یه‌کی دیکه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه. ئه‌و به‌بێ مه‌رج ته‌واوی "هێلکه‌کانی خۆی" له سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریکادا داده‌نێت. ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له گه‌ڵ ئه‌مریکادا، تا ساته‌وه‌خته‌کانی ئێستاش به‌بوونی شکستی سیاسی ئه‌مریکا له عێراقدا ، هاوکێشه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد‌و ئه‌مریکای له په‌یوه‌ندییه‌کی ده‌سه‌ڵاتی سه‌یردا ڕاگرتووه. په‌یوه‌ندییه‌ک که نه‌ک له‌سه‌ر پره‌نسیپی "دان و وه‌رگرتن" ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵکو جێگای ئیمتیازێکی زۆر تایبه‌تی بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی تێداکراوه‌ته‌وه. هۆکاری ئه‌م ئیمتیازه، په‌یوه‌سته به شکستی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاوه له عێراقدا. به واتایه‌کی دی، ئه‌وه نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورده که پێویستی به ئه‌مریکایه، به‌ڵکو پێویستبوونی ئه‌مریکا به‌م هێزانه، له چاو زلهێزی ئه‌مریکادا، بێ وێنه‌یه. هۆکاره‌که‌یشی له‌وه‌دایه که ئه‌مریکا له ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورده‌وه، ده‌یه‌وێت ئه‌و وێنه‌یه پیشانی ده‌ره‌وه بدات که پرۆژه‌ی شکستی سیاسی خۆی پێ بشارێته‌وه. زه‌مه‌نی ئه‌م مانگی ههنگویینییهی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد، له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌زمه سیاسییه‌ی که ئه‌مریکا له عێراقدا دووچاری بووه، ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد ده‌کاته، یه‌کێک له خۆشه‌ویسته نزیکه‌کانی ئه‌مریکا له زه‌مه‌نێکی درێژماوه‌تردا. لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی دیموکراسییه‌ت نییه که ئه‌مریکا بڕیاره بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بێنێ، به‌ڵکو قسه له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیکه که لانی که‌م له باری ڕه‌مزییه‌وه، که‌مێک شکۆمه‌ندی بۆ شکستی سیاسی ئه‌مریکا له عێراقدا ده‌گێڕێته‌وه. جا خه‌ڵکی کوردستان دووچاری دڕنده‌ترین و گه‌نده‌ڵترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆماڵی ده‌بنه‌وه یاخود نا، بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته گیرفانی کۆمپانیاکانی یه‌کێتی و پارتییه‌وه، ناکرێت که‌مترین ڕه‌خنه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکاوه له عێراقدا پێک‌بێنێ .
ئه‌مڕۆ عێراق، گه‌نده‌ڵترین سیسته‌مه‌کانی دنیایه. به‌ڵام گه‌نده‌ڵی له عێراق و کوردستاندا،ناکرێت هه‌ڵوێستێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر یاسر عه‌ره‌فاتدا گیرا له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریکییه‌وه دووپاتبکاته‌وه. ئاخر کاتێک ئه‌مریکا خوازیاری وه‌لانانی عه‌ره‌فات بوو، ژماره‌ی بانکی و قه‌واره‌ی پاره‌ی دزراوی عهرهفاتییان خسته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کان. که‌چی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد، زۆر بێ په‌رده و ئاشکرا باسی تاڵان‌کردنی سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگا به گوێی خه‌ڵکیدا ده‌ده‌ن و هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی سیاسی له نێوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا پێکناهێنێ. فه‌رهودکردنی کۆمه‌ڵگا و بینینی ئه‌م دزییه ئاشکرایه و چاوپۆشیلێکردن لێی به به‌هانه‌ی قووڵنهبوونهوهی شکستی سیاسی خۆ له عێراقدا، ئه‌مریکا ده‌کاته گه‌وره‌ترین چه‌ته‌ی عێراق.
ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد له‌م گه‌مه سیاسییه‌دا به ئاگایانه ده‌جوڵێته‌وه و رۆژ به‌رۆژ چاوقایمتر ده‌بێت له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا. کاتێک ئه‌م مۆدێله‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناسیونالیزمی کورد ، وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو له جه‌نگه‌ڵستانی عێراقی نوقومبووی شه‌ڕه قه‌ومییه‌کانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا به‌رجه‌سته‌ده‌کرێته‌وه، شکۆمه‌ندییه‌کانی ناسیۆنالیزمی کورد هێنده‌ی تر به ئاسماندا ده‌چێت.
به کورتی، ئه‌و پێداویستییه زهروورییهی که ئه‌مریکا له ئێستادا به ناسیونالیزمی کوردی هه‌یه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لۆکاڵییه ده‌کاته یه‌کێک له منداڵه خۆشه‌ویسته‌کانی ئه‌مریکا. به‌ڵام باوه‌شپیاکردنی ئه‌مریکا به‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌دا، نه‌ک مه‌وداکانی "ئازادبوون"ی ئینسانه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان فروانتر ده‌کات، به‌ڵکو پانتاییه‌کانی به‌کۆیله‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا، هێنده‌ی تر گه‌وره‌تر ده‌کات.
ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه، داهێنانێکی نوێی ئه‌مریکا نییه له عێراقدا، به‌ڵکو پاکستانی موشه‌ڕه‌ف، ده‌مێكه مۆدێلێکی دیکتاتۆرییانه‌ی سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییه و ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌یشی سه‌ربڕینی خودی دیموکراتی پاکستانه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی دژی تێڕۆری ئه‌مریکا، له‌که‌دار نه‌بێ. له‌م په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد‌و ئه‌مریکادایه که په‌یوه‌ندی ئازادکردنی عێراق وکوردستان،ده‌کرێ له گۆشه نیگایه‌کی دیکه‌وه سه‌رنج بدرێت. ئه‌مڕۆ له کوردستاندا پێویست به ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌کی ههڵکۆڵهرانه نییه تا گه‌نده‌ڵییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئاشکرا بکات، کاتێک ده‌سه‌ڵات خۆی سه‌ربه‌رزانه باس له کۆمپانیاکانی خۆی ده‌کات. بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ئه‌و له‌شکره گه‌وره‌یه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری له کوردستاندا که به شوێن ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵییه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن، تا ئێستا وێنه‌ی دهسهڵاتێکییان له‌به‌رده‌م خۆدا داناوه که به ته‌نها ناوی یه‌کێتی و پارتییه. له کاتێکدا ئه‌وه‌ی پانتاییه‌کانی ئه‌م کۆیله‌دارییه و به بارمته‌گرتنی خواست و ئامانجه ئینسانییه‌کانی کۆمه‌ڵگای داواته ده‌ست ئه‌م دوو هێزه، ئه‌مریکایه. بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی که ئه‌مریکای له خه‌یاڵگه‌ی خۆیدا کردۆته ده‌ره‌وه و به خه‌یاڵی ئه‌مریکای ڕزگارکه‌ر له‌گه‌ڵیدا مامه‌له‌ده‌کات، یه‌ک هه‌نگاو ناچێته پێش.
گه‌ر تا ئێستاش نه‌غمه‌ی ئه‌مریکای ڕزگارکه‌ر له زه‌ینی خه‌ڵکی کوردستاندا قورسائهیی داناوه ، ئه‌وا کاتی ئه‌وه هاتووه، چاوپیاخشاندنه‌وه‌یه‌ک به وێنه‌ی ئه‌مریکای رزگارکه‌ردا بکرێته‌وه. بێگومان ئه‌ویش له به‌ر ڕۆشنایی له پشتهوهڕاوهستانی ئه‌واندا بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ڕۆژ به ڕۆژ، به کۆیله‌کردنی کۆمه‌ڵگای داوه به سیاسه‌تی کڕینه‌وه و جواننیشاندانی "شه‌ره‌فه له ده‌ستچووه‌که" ی ئه‌مریکا له بازاڕی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وایه‌تیدا.