له قورعاندا خوا مرۆڤه..! *1
تاهیر ڕه‌حیم…
ووته‌یه‌کی مه‌کسیم گۆرگی هه‌یه ( ئه‌گه‌ر بڕوات به‌خوا هه‌بێ ئه‌وه خوا هه‌یه،وه ئه‌گه‌ر بڕوات به خوا نه‌بوو ئه‌وه نیه) واتا بوون و نه‌بوونی خوا په‌یوه‌ندی به مێشکی مرۆڤه‌وه هه‌یه وه له ده‌ره‌وی مێشکی مرۆڤ خوا بوونی نیه.ئادامیزاد له دوای ئه‌وه‌ی کۆچ به‌ری وکاروان ڕێی کردووه مانگی کردووه به خوای خۆی ،وه که فێری کشتووکاڵ بوو هه‌تاوی کرده خوای خۆی .مانگ یارمه‌تی ده‌دا بۆ ڕێ ناسین له شه‌واندا ،وه هه‌تاو پێویسته بۆ کشتووکاڵ واتا به پێی پێویستیی مرۆڤه‌کان خواکان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه،وه ترسش ڕۆڵی سه‌رکی بینیوه له پاڵ هۆکاره‌کانی تروه له درووست کردنی خوا ،مرۆڤی سه‌ره‌تا وه‌کو کۆرپه وابووه ڕوانییهتیه ده‌وروپشتی وه پرسیاری بۆ دهرسست کردووه وه به دووای وڵامدا وێڵ بووه ،بێ ئارام بووه تاوه‌کو وڵامی ده‌ست که‌وتووه. کاتێک ڕوانیهته لافاو باران ،ئاگر ،بوومه‌له‌رزه ،هه‌وره تریشقه پرسیاری کردووه چوونکه فه‌لسه‌فه له پرسیاره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات هه‌وڵی داوه وه‌ڵامی مه‌نتقی بۆ بدۆزێته‌وه وه نه‌بوونی زانست وه‌یان ئه‌و زانسته سه‌رتاییه به‌پێی پرسیاره‌کان نه‌بووه ،هه‌وڵی داوه ئهڵتهنناتیفێک بدۆزێته‌وه ئه‌ویش خوا بووه.واته درووست که‌ری خوا مرۆڤه نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه *2.
له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ هه‌مان سیفه‌تی خۆی داوه به خوا ته‌نها ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ترو فراوانتری کردووه هه‌روه‌ک دیکتاتۆره‌کان ،وه کاتێکش خوا‌و ئایین ده‌بێته ئایدۆلۆجیاک بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی هه‌ژار ئه‌وکاته چه‌نده‌ها شێوه‌و به‌رگی فه‌لسه‌فی پێدا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کات و سه‌رده‌م و شوێن بیگونجێنن.
ئه‌م بابه‌ته زیاتر بۆ دیالۆگه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لێکدانه‌وه‌ی زانستیمان هه‌بێ وه به‌شیوه‌یه‌کی مه‌نتقی بڕوانینه ئیسلام.وه تێ نهگهئشتنی کورد له قورعان بووه‌ه‌ته هۆی به‌رده‌وامی و پیاده‌کردنی ئیسلام له کوردستاندا .
وه ڕه‌خنه گرتن له قورعان ،ڕه‌خنه گرتنه له دڵی بیری شوفێنزمی عه‌ره‌بی داگیر که‌ر.وه‌له خواره‌وه هه‌ندێک له‌و سهفهتانهیه که مرۆڤ کردوویه‌ته باڵای خوا.
1.خوا فێڵبازه
سوره‌تی العمران54( ومکروا ومکر الله خیرالماکرین)واتا ئه‌مان فێڵی خۆیان کرد و خودا‌ش فێڵی خۆی لێکردن فێڵی خودا به‌سه‌ر هه‌موو فێڵکدایه.ئه‌مه قسه‌ی محمده چوونکه منتق وایه ئه‌گه‌ر قسه‌ی خوا بێت بلێ فێڵیان کرد ومنش فێلم کرد هه‌ر له شێوه‌ی دهربهڕینی ئایهتهکهر ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌مه قسه‌ی خوا نییه .له‌م ئایه‌ته خوا فێڵ ده‌کات وه‌کو مرۆڤ ،له کورده‌واری خۆشمان یه‌کێک فێڵباز بێت پێی ده‌لێن مه‌کربازه.
2.خوا گاڵته ده‌کات
سووره‌تی بقره15(الله یستهزی به‌م)واتا خودا گاڵته به‌وان ده‌کاو به‌ریان بۆ هه‌ڵدا ده‌کا.تا له ئه‌و سه‌رکێشیه‌دا سهرگردان بن.بێ گوومان گاڵته کردنش سیفاتێکی تری مرۆڤه که به‌خشیوێتی به خوا وه یان سووره‌تی نسا‌ء 142(ان المنافقین یخدعون الله وهو خادعهم )ئه‌وان ویستیان فێڵ له خوا بکه‌ن که‌چی خوا فێڵی لێان کرد..
3.خوا ئازار ده‌چێژێ
ته‌نێک ئازار ده‌چێژێ که له ئێسقان و گۆشت پێک هاتبی واته گیان له‌به‌ر. محمد ئه‌م سیفه‌تی ئازارچهشتنهش ده‌دا به خوا ،هه‌روه‌ها له‌م ئایه‌ته محمد خۆی له ڕێزی خوا داناوه سووره‌تی أحزاب57(أن الذین یؤذون الله ورسوله) واتا ئه‌و که‌سانه‌ی خوا‌و په‌یامنێری خوا ئازار ده‌ده‌ن.ئه‌م ئایه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که ڕه‌خنه‌یان له محمد ده‌گرت هاتووه،واتا ئێمه‌ش کاتێک له خوا ڕه‌خنه ده‌گرین وه‌کو مرۆڤ ئازار ده‌چێژێ .له کاتێکدا زۆر مرۆڤ هه‌یه که ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گری پیێ خۆشه وه ڕه‌خنه قه‌بووڵ ده‌کات به‌لام خواکه‌ی عه‌ره‌ب ڕه‌خنه‌ش قه‌بووڵ ناکات وه له کۆتایی ئایه‌ته‌که هاتووه ئه‌وانه له‌م دنیا وه له‌و دنیاش به‌ر نه‌حله‌تی خوا بکه‌وه‌ن.شیوازی ده‌ربڕینی ئایه‌ته که‌سی یه‌که‌م نیه که ده‌بوایه خوا بوایه ئه‌گه‌ر قورعان قسه‌ی خوا بێت! چوونکه له قورعان نووسراوه به‌ر نه‌حله‌تی خوا که‌وه‌ن،نه‌ک به‌ر نه‌حله‌تم که‌ون.
4.خوا جوێن ده‌دات
سووره‌تی جمعه5(جووله‌که‌کان به که‌ر داده‌نێ) شوبهاندنی یه‌کێک به ئاژه‌ڵ جوێنه به‌تایبه‌تی که‌ر که نیشانه‌ی گێل وه نه‌فامه ئه‌گه‌ر چی ئه‌و که‌ره‌ش به پێی قورعان خوا درووستی کردووه.
سووره‌تی أعراف179( ئه‌و مرۆڤانه‌ی تێ ناگه‌ن له ئایینه‌که‌ی عه‌ره‌ب وه‌کو ئاژه‌ڵ وان) لێره‌شدا خوا جوێن ده‌دات که سهفهتێکی تری مرۆڤه محمدی عاره‌بی به خواکه‌ی داوه.
سووره‌تی المسد(تبت ی‌دا أبی لهب وتبت……….)ئه‌م ئایه‌ته بێجگه له‌وه‌ی جوێن و پاڕانه‌وه‌یه دوو سیفه‌تی مرۆڤی بێ ده‌سه‌ڵاتن.
له‌م ئایه‌ته خوا جوێن به ابولهب ده‌دات که مامی محمد بوو که گاڵته‌ی به قسه‌کانی محمد ده‌هات( ابو لهب ده‌سته‌کانت شل بێت . خوا لێره ئه‌ونده بێ ده‌سه‌ڵاته که ابو لهب ده‌ستی بشکێت عه‌مری نه‌مێنێ..که‌چی ابو لهب دوای ئه‌وه‌ش ژیا‌و هیچی لێ نه‌هات ،ته‌نانه‌ت محمد به ناوی خوا دوعا له ژنه‌که‌ی ابو لهب ده‌کات(وأمرأته حمالة حطب ..وه ژنه‌که‌ی که چیلکه‌ی داری هه‌ڵگرتوو..ئاخر ژنی به‌سزمان چی گووناهی هه‌یه ته‌نانه‌ت وه‌سفی ئه‌وه ده‌کات ژنه‌که‌ی ابو لهب درای له کۆڵدایه به گوریسێک هه‌ڵی گرتووه .
له‌م ئایه‌ته زیاتر بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که خوا ده‌ست کردی مرۆڤه ئه‌گینا مه‌نتق نیه خوایه‌ک ئه‌گه‌ر درووست که‌ری ئه‌م که‌وه‌نه پان و به‌رینه بێ کۆتاییه بێت! قسه‌یه‌کی وا بێ مستووا بکه. تکایه بڕوانه سوره‌تی المسد به‌ته‌واوه‌تی بیخوێنه‌وه زیاتر بۆتان ده‌رده‌که‌وێت که چه‌ند له ئاستێکی نزم نووسراوه.ئه‌م ئایه‌ته باس زیاتر هه‌ڵده‌گرێ….
سووره‌تی أعراف176(کمثلا الکلب ان تحمل علیه یلهث أو تترکه یلهث)واتا وه‌کو سه‌گێک وان بۆی بچی زمان ده‌ردێنی بگه‌رێته‌وه زمانی ده‌کاته ژووره‌وه.لێره‌شدا جوێن به‌و مرۆڤانه ده‌کات که باوه‌ڕیان به محمد نه‌بوو.
وه چه‌نده‌ها ئایه‌تی تر هه‌یه که خوا له قورعاندا جوێن ده‌دات.
5.خوا دادهنشێ
دیاره دانیشتن نیشانه‌ی هیلاکه و پشودانه سهفهتێکی تری گیان لهبهرانهسوورهتی أعراف 54(ثم استوی علی العرش..) خوا له‌سه‌ر عه‌رشه‌که‌ی داده‌نشێت بێ گوومان سیفه‌تێکی تری مرۆڤه که له قورعان به خوای داوه وه چه‌نده‌ها ئایه‌تی تر هه‌یه که دووباره‌یه خوا دادهنشی وه‌کو یونس7،هودا7،رعد2،طه5 أنبیاء22 مؤمنون116 ،فرقان59…..
6.خوا تۆڵه ده‌سێنێته‌وه
تۆڵه سه‌ندنه‌وه (أنتقام) یه‌کێکه له سیفه‌ته‌کانی مرۆڤ که محمد کردویه‌تیه به‌ر خوای عه‌ره‌بی وه به‌تایبه‌تی گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه وه حشیگهری عه‌رب بێ وێنه بووه له کوشتن وه سوتاندن سه‌ر برین وه به کویله کردنی ژن وه مناڵ بێ گوومان ئه‌م سیفه‌ته‌ش له قورعانش ڕانگی داوه‌ته‌وه.چونکه ئایه‌تاکانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه هه‌مان کرداری کۆمه‌ڵگای عه‌ربه که تا ئێستا له کوردستان..دارفۆر ،،به‌رده‌وامه
سووره‌تی نسا‌ء56(ئه‌و که‌سانه‌ی له نیشانه‌کانی ئێمه حاشا ده‌که‌ن له دوا ڕۆژدا به ئاگر ده‌یان سووتێنین هه‌تا پێستیان داپڵۆکێ وه دوای پێستی تریان بۆ درووست ده‌کینه‌وه تا زیاتر له ئازار چیژ وه‌رگرن)
ته‌ماشا که‌ن خوا له‌م ئایه‌ته چه‌ند دڵ ڕه‌قه و بێ به‌زه‌یه وه چه‌ند به‌شیوه‌یه‌کی دڕنادنه گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی تێدایه له کاته‌کدا له سه‌رووی هه‌موو سووره‌تێک نووسراوه( بسم الله الرحمان الرحیم )واتا خوا میههرهبانه !! ئه‌مه چۆن میهرهبانێکه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌رت به محمد نه‌بێت به‌م شێوه وه‌حشیگه‌ریه له‌م دنیا وه له‌و دنیاش ئازار بدرێت وه له کۆتایی ئایه‌ته‌که نووسراوه خوا حه‌کیم وه کارزانه !!!
عمر کوری خه‌تاب وه سه‌دام حسێن که به شیوه‌یه‌کی دڕنده انفالی کردین وه به کیماویی سووتاندینی ئاسیی بووه بۆ ئه‌وان چوونکه په‌روه‌رده‌ی قورعانن که بیری شۆفێنزمی عه‌ره‌به بوونه.
حجاج له نوگره سلمان ده‌ست درێژی کردبووه سه‌ر کچه انفالێک به به‌رچاوی براکه‌یه‌وه..دڵنیام ئێسته حجاج پێش نوێژی یه‌کێکه له مزگه‌وته‌کان یان یه‌کێکه له مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی که ملا کرێکار وه علی باپیر شانازی پێوه ده‌که‌ن.چوونکه علی باپیرله هه‌فته‌نامه‌ی هاووڵاتی له دوای ده‌رچونی له سجن ده‌لێ علی حسن مجید(علی کیماویی) بیینیوه قورعانی ده‌خوێند وه به‌زیی پێدا هاتووه ده‌ڵی هه‌رچیه‌ک بێت له سجنی احتلاله!!
به‌ڕاستی قورعان مرۆڤ ده‌کاته دڕنده ده‌یکاته مرۆڤێکی بێ هه‌ست ئه‌گینا چی وا له مرۆڤ ده‌کات ده‌ست و قاچی هاوڵاتی خۆی ببڕیته‌وه وه‌کو شێخ زاناکان.یان چی وا له مرۆڤ ده‌کات له ناو قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای خۆی بته‌قێنێته‌وه یان له ناو کرێکار وه هه‌ژاردا ..بێ گوومان ته‌نها قورعانی عاره‌بییه وا له مرۆڤ ده‌کات له پێستی مرۆڤایه‌تی ده‌رچێ وه بیکاته مرۆڤیکی بێ به‌زه‌یی.
ڕق و کینه سیفه‌تێکی مرۆڤی خراپه محمد به‌به‌ری خوای کردووه ..که چه‌نده‌ها ئایه‌تی تر هه‌یه به‌م شێوه‌یه..
7.خوا ڕوو ده‌م وه چاویی هه‌یه
بقره15(له هه‌موو شوێنک ڕووی خوای لێیه، رحمن27) هه‌ر ڕووی خوا ده‌مێنێ، فتح10 دستی خوا به‌سه‌ر ده‌ستیانه‌وه‌یه،نسا‌ء164 خوا قسه ده‌کات، نسا‌ء58 خوا له هه‌مووشتێک ده‌بیستێ وه ده‌بینێ
ڕوو ،ده‌ست.قسه‌کردن،بیستن.گوێگرتن هه‌مووی سیفه‌تی گیان له‌به‌ره واتا خواش هه‌مان شیوه‌ی مرۆڤی هه‌یه.
8.خوا سوێند ده‌خوا
له قورعان خوا له زۆر ئایه‌ت سوێند ده‌خوا وه سوێند خواردنش ده‌بێت به شتێکی گه‌وره یان پێرۆز که خۆت درووستت نهکرددبێت ده‌خۆی چوونکه مرۆڤ سوێند به ماڵ و سیاره یان به کۆمپیته‌ر سوێند ناخوات چونکه خۆی درووستی کردووه ،به‌ڵام خوا له قورعان سوێند ده‌خوات که‌واته قسه‌کانی ئێمه ڕاسته خوا هیچی درووست نه‌کرددوه به‌ڵکو ئێمه خوامان درووست کردووه.
خوا له‌م سووره‌تانه‌دا سوێند ده‌خوا،شمس،ضحی، فجر، طارق،بروج،تین،نازعات،عادیات،قیامه
سووره‌تی شمش سوێند به شه‌و ده‌خوات،له ضحی سوێند به چێشته‌نگاو،له فجر به به‌ره‌به‌یان،له بروج به ئاسمان ،له تین به هه‌نجیر وه زه‌یتون سوێند ده‌خوات.
بۆ خوا به هه‌نجیر وه زیتون سوێند ده‌خوات به ڵام به خورما سوێند ناخوات،چونکه لای عه‌ره‌ب هه‌نجیر وه زه‌یتون زۆر به نرخ بووه سوێندی پێوه خواردووه به‌ڵام خورما زۆر به نرخ نه‌بووه وه هه‌موو عاره‌بێک خواردوویه‌تی وه هه‌یبووه.مرۆڤ سوێند به ئاسمان ده‌خوا ،خواش له قورعان به ئاسمان سوێند ده‌خوات
له سووره‌ت عادیات به حیلکه‌ی ئه‌سپ سوێند ده‌خوات .خوا به زۆر شت سوێند ده‌خوا به‌ڵام به به‌فر سوێند ناخوات ،له قورعان ناوی دیارده‌کانی سروشت هاتوه به‌لام ناوی به‌فر که زۆر گرنگه که به‌شێکی دنیاشی داپۆشیه‌وه نه‌هاتووه،چوونکه محمد ته‌نها بیابانی بینوه بیرکردنه‌وه‌که‌شی له‌و سنووره زیاتر نه‌بووه.
ئایا خوایه‌ک وه‌که مرۆڤ سوێند بخوات خوایه.
9.خوا نوێژ ده‌کات
احزاب56( أنالله وملائکة یصلون علی نبی ..)خوا‌و ملائکه نوێژ بۆ پێخه‌مبه‌ر ده‌که‌ن ده‌ی ئه‌وانه‌ی باوڕهتان پێ هێناوه ئێوه‌ش نوێژی بۆ بکه‌ن.
نوێژ کردن بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی له خۆت گه‌وره‌تره به‌زییت پێدا بێت وه له گوناهه‌کانی خۆش بێت ،لێره بێجگه له‌وه‌ی خوا نوێژ بۆمحمد ده‌کات به ئاشکراش دیاره که قسه‌ی محمد خۆیه‌تی چونکه له‌م ئایه‌ته نالێ من وملائکه نوێژ بۆ محمد ده‌که‌ین ..بڵکو به ئاشکرا محمد قسه ده‌کات نه‌ک خوا.
10.خوا بیر ده‌کاته‌وه
سووره‌تی بقرة152 (فأذکرونی أذکرکم) من له بیر مه‌که‌ن منش بیری ئێوه ده‌که‌م واتا خواش وه‌کو مرۆڤ بیر ده‌کاته‌وه.
مێژووی ئیسلام مێژوویه‌کی پڕ له کوشتن وه تاڵان کردن بووه وه قورعان به هه‌زاره‌ها هه‌ڵه‌ی زانستی وه مێژووی وه زمانه‌وانی تیدایه به‌ڵام بۆ تاوه‌کو ئیستا ماوه‌ته‌وه.زانای عه‌رب ڕازی ده‌یباته‌وه بۆ چوار هۆ
1.لاسایی کردنه‌وه 2.دهسهڵاات 3.ڕواله‌ت4.ڕاهاتن. *3
بێ گوومان ده‌سه‌ڵاتی نا دیمکراتی وه نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربرین هۆی سه‌ره‌کیه بۆ به‌رده‌وام بوونی ئایینی ئیسلام
له هه‌ر شوێنک چه‌ند کۆمه‌ڵگا ئازادی تێدا بووبێت کۆمه‌ڵگا چه‌ند به‌ره‌و پێش ڕۆشتبێت ئه‌وه ئایینش ئه‌وه‌نده به‌ره‌و دواده چووه.
————————————————————————————————-
*1 له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له پاڵتاڵك له 16.10.2006 پێشکه‌ش کرا.
*2 له نووسینی داهاتوو به‌ناوی(پیاچوونه‌وه‌یه‌ک به‌کتێبی جه‌هاله‌تی ئیسلام وه دنیای هاوجه‌رخ له نووسینی ئارام ڕه‌شید زیاتر باس کراوه که به‌م زووانه بڵاو ده‌کرێته‌وه.
*3 بۆ زیاتر زنیاری بڕوانه کتێبی (کۆمه‌ڵگا له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا) له نووسینی فؤاد مجید مسری.