ترس و نهێنی له ژیان و نووسینی رۆمانه‌كانی اجاثا كریستی
نووسینی : سعدالدین خضر..
له نێته‌وه، و: شــێرزاد هه‌ینی…
ژنانی رۆماننووسی ئینگلیز زۆرن .. ئه‌و دیارده‌یه‌ش مێژوویه‌كی شكۆداری له‌و وڵاته، له‌ناو ئه‌و ئه‌ده‌به‌دا هه‌یه، رۆمانه‌كانی ( فرجینیا وولف 1882 ـ 1941 ، ئه‌وه‌ی له رووباری تایمس خۆی خنكاند، ئه‌و ژنه رۆماننووسه ئینگلیزه چه‌ندین به‌رهه‌می هه‌بووه وه‌ك:
( شه‌وو رۆژ 1919 )، ( ژووری جاكوب 1922)، ( خاتوون دالوی 1922 ) ، ( فه‌نار 1927 )، ( شه‌پۆله‌كان 1931 )، ( ساڵه‌كان 1937 ) ، ( له‌نێوان وه‌رزه‌كاندا 1941 ). سه‌رباره‌ت به نووسینی رۆمانی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه فرجینیا وولف وتویه‌تی:
كه باسی ژنانی نووسه‌ر ده‌كه‌ین .. چه‌ندی بكرێت په‌رتبوون و دووركه‌وتنه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌ی ده‌وێت .. نووسینی رۆمان له كاره‌كانی تری ئه‌ده‌بی ئاسان تره بۆ ژنان، چونكه كه‌مترین وردبوونه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌ی ده‌وێت ….!!! گله‌یی و پرسینه‌وه‌و ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی نووسه‌ره ژنه‌كان كراوه، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی دروستكردووه … بۆیه له رۆمان‌دا سنووری نێوان نێرینه‌ی نووسین و مێینه‌ی نووسین دانراوه. ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌رهه‌مێكی هونه‌ری، ره‌ونه‌قی داهێنان و باشی و به‌هره‌ی نووسه‌ره ژنه‌كانی كهمكردیتهوه.
له رووانگه‌ی رۆماننووسییهوه، ره‌خنه‌گره‌كان نووسینه‌كانی ئه‌ویان به سه‌ره‌تای نووسینی رۆمانه‌كانی اجاثا كریستی زانییوه، یان نووسینه‌كانی كریستیان به ته‌واوكه‌ری نوسینه‌كانی ئه‌و ژماردووه. له كتێبی رۆمانی ئینگلیزی‌دا، والتر ئالین نوسیوویه‌تی:
پاله‌وانی رۆمانه‌كانی وولف له جۆرێكی تایبه‌تی گۆڕانكارییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌ویش خودی خۆی له‌و گۆڕان و شێوه تایبه‌تیه‌ی ژیان ده‌گه‌ڕێت. ئه‌و رۆماننوسێكی دووربین نه‌بووه، بهگالتهوه ده‌ڵێن، ئه‌و نه‌یتوانیوه كه‌سایه‌تی مه‌عقول بۆ پاله‌وانه‌كانی بخوڵقێنێت، كه‌سه‌كانی هه‌موو ده‌مامكدارن. بۆیه داوای لێبووردن ده‌كه‌م، من ناتوانم هاوكێشه‌یی له‌نێوانیاندا دروست بكه‌م … كریستی وه‌ك نووسه‌رێكی رۆمان له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی پاش كپبونهوهی شه‌پۆلی نووسین و رۆمانه‌كانی وولف، ده‌ركه‌وت، وه‌ك پاشای ژنانی رۆماننووسی ئینگلیزی له‌سه‌ر ئه‌و پایه دانیشت، نازناوی خاتوونی رۆمانی پۆلیسی و نووسه‌ری تاوانی یه‌كه‌م و خاتوونی نهێنیه‌كان و خاتوونی مردن ……هتد، وه‌رگرت. له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ده‌بی ئینگیلزی و جیهانی پله‌و پایه‌كی پرشنگداری به‌ركه‌وتووه. ئه‌و نازناوو پایه به‌رزه‌شی به ههونته وه‌رنه‌گرتووه، به كۆشش و به‌رده‌وامی و داهێنانه‌وه ئه‌و ژنه سه‌یرو نامۆیه ناوداربووه، دیاره بیره‌وه‌ری و رۆژانه‌كانی زۆر له دیارده‌ی شیاوی باس و تێرِامانی تێدابووه.
به‌پێی راپرسی و راپۆرتێكی رێكخراوی یونسكۆ له ساڵی 1962، خوێنه‌رو شه‌یدایانی نووسینه‌كانی اجاثا كریستی پاش شكسپیر له بریتانیا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت ..!! نزیكه‌ی چوار سه‌د ملێون كتێبی فرۆشراوه ..!! رۆمان و چیرۆك و نووسین و شانۆنامهكانی ته‌رجمه‌ی زۆربه‌ری زۆری زمانانی جیهان كراوه. ماكس مالۆانی هاوسه‌ری وتویه‌تی:
ئه‌گه‌ر هه‌ر كتێبێكی چاپكراوی پێنج خوێنه‌ری هه‌بووبێت، ئه‌وه دوو هه‌زار ملێون خوێنه‌ری هه‌بووه. به‌و پێشه‌كییه كورته ده‌چینه ناو باسی ئه‌و نووسه‌ره، بۆیه پێویسته تا زۆرتر بیناسین چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی تایبه‌تی و كه‌سایه‌تی باس بكه‌ین، چونكه رۆژانه‌ی ژیانی ئه‌و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی هه‌بووه. ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحالیه، ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر به‌رهه‌م و كه‌سایه‌تی ئه‌و نووسه‌ره گه‌وره‌یه بكات سه‌رچاوه‌و ژیاننامه‌و گه‌شتی تایبه‌تی تۆمار‌و كتێبی زۆری هه‌یه، له‌وانه‌وه كاری ئاسان و سووك ده‌بێت. سێ جار بیره‌وه‌ری و ژیاننامه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان خۆی نووسیویه‌تی، دووه‌میان ماكس مالۆانی هاوسه‌ری له‌به‌ر رۆشنایی بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسیه‌تی، سێیه‌میش نووسه‌ری ئه‌مریكی جانێت مورگانی نووسیویه‌تی:
اجاثا كریستی: 1890 ـ 1976
اجاثا كریستی، Agatha Christic له ساڵی 1890 له باوكێكی ئه‌مریكی و دایكێكی ئینگلیزی له هه‌رێمی ( دیفونشیر ) له‌دایكبووه، دایكی سوور بووه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی، پابه‌ندبوونیشی به خاكی وڵاته‌كه‌ی سه‌لماندووه، خۆشه‌ویستی بۆ زێدی خۆی گه‌وره‌بووه.
مناڵییهكهی له شارۆچكه‌ی ( توركای ) به‌سه‌ربردووه، سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می مناڵی خۆی وتویه‌تی :
مناڵییهكهم زۆر خۆش بووه، به‌سه‌رفرازی و كامهرانێكی بێ سنوور رامبواردووه، زۆر سه‌رقالی خوێندن و چوونه مه‌كته‌ب نه‌بووم، رۆژانه زۆر له باخچه‌كان به ئاره‌زووی خۆم دهسوورِامهوه ..!! به‌هره‌و هۆكارو هاندانی یه‌كه‌می من بۆ نووسین بۆ دایكم ده‌گه‌رێته‌وه، دایكم ژنێكی كه‌سایه‌تی سیحراوی و به‌رزو شكۆداری هه‌بوو، بڕوای زۆر به‌وه هه‌بوو مناڵه‌كانی توانای هه‌موو به‌هره‌و داهێنانێكیان هه‌بێت، جارێك سه‌رمابردوو ببووم، هاته سه‌ر سه‌رینه‌كه‌م، پێی وتم:
ـ من ئامۆژگاریت ده‌كه‌م، ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌رجێگای نه‌خۆشی به‌ناچاری ده‌مینێته‌وه، خۆت خه‌ریكی نووسینی كورته چیرۆك بكه. منیش وه‌ڵامم دایه‌وه،
ـ به‌ڵام من هیچ نازانم . ئه‌ویش به شكۆوه وتی،
ـ مه‌ڵێ نازانم، بێگومان ده‌زانیت، ده‌ست پێبكه، بزانه چۆن ده‌زانی، ئینجا دیارده‌كه‌وێت..
له‌سه‌ر ئامۆژگاری و هاندانی دایكم ده‌ستم به نووسینكرد، زانیم ئه‌و پرۆسه‌یه خۆشه، ئه‌و ساڵانه زۆرم نووسی، چیرۆكی زۆرم ده‌نووسی. ئه‌و چیرۆكانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مانه نووسیم، زۆربه‌یان پاڵه‌وانه‌كانیان ده‌مردن. هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه شیعریشم نووسی، چیرۆكێكی درێژم نووسی. پاڵه‌وانه‌كانی له‌ناو حه‌شامه‌تی زۆر‌و پاڵدان و ئاپوورهدا زۆریان ده‌خنكان و گیانیان له‌ده‌ست ده‌دا. هه‌ر له‌و رۆژانه‌وه ئاره‌زووم كه‌وته سه‌ر نووسینی چیرۆكی پۆلیسی. یه‌كه‌م چیرۆكی پۆلیسیم رِهزامهندی چاپی له‌سه‌ر وه‌رگیراو چاپكرا، زۆر زه‌وقم كه‌وته سه‌ر نووسین، ئه‌وه ده‌مه وه‌ك كارمه‌ندێكی خێرخوازی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌ره‌كانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهاندا كارمده‌كرد.
اجاثا كریستی وه‌ك هه‌ر كیژێكی بنه‌ماڵه ده‌سترۆیشتووه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، له‌سه‌ر نه‌ریتی باوی ئه‌و رۆژانه ئه‌ویش له ماڵه‌وه فێری خوێنده‌واری كرا. پاشان به‌ره‌و پاریس به‌رێكه‌وتووه، له‌ویێ مۆسیقای خوێندووه‌و مه‌شقیشی كردووه. ئاشكرایه له‌و شاره‌دا چه‌ندین مۆزه‌خانه‌و پێشانگای گه‌وره‌یه هه‌بووه، ئه‌و به زه‌وقه‌وه سه‌ردانی كردوون، زۆری بینیووه، به‌ڵام تابلۆیه زهیتیهكانی سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م و حه‌ڤده‌هه‌م سه‌رنجی رانه‌كێشاوه، ئه‌وه‌ش جێگای تێرِوانین و راوه‌ستان بووه..!
ته‌مه‌نی بیست ساڵ و به‌سه‌ره‌وه بووه كه گهرِاوهتهوه به‌ریتانیا، زۆر كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار داوایان كردووه، به‌ڵام ئه‌و شووی پێنه‌كردوون. یه‌كه‌مین مێردی پیاوێكی سه‌ربازی به‌ریتانی بووه‌و نازناوه‌كه‌ی له‌وه وه‌رگرتووه، ئه‌و نازناوه‌شی تا مردنی پێوه ماوه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی كاتی نه‌بوو به‌یه‌كه‌وه بن، هاوشانی یه‌كتر بژین، زۆرترین كات به‌یه‌كه‌وه بن، ژیانی هاوسه‌رییان ساردبووه، به‌ڵام پاشان بۆی روونبویتهوه كه‌وا، پیاوه‌كه‌ی ( ئارتشی كریستی )، له‌گه‌ڵ ژنێكی تر په‌یوه‌ندی هه‌بووه، ژنه‌كه‌ی بۆ نووستن و كابانی ماڵه‌وه‌بووه، نه‌ك بۆ خوشه‌ویستی و هاوسه‌ری، كیژی یه‌كه‌می ( روزلند ) له‌و پیاوه بووه، زۆری نه‌خایاند جیابوونه‌ته‌وه. به مه‌به‌ستی ژیانی هاوسه‌ری و به‌یه‌كه‌وه بوون له گه‌ڵ پیاوێك، كه بهرِاستی هاوسه‌ری بێت، به‌یه‌كه‌وه كامهرانانه بژیین، ئه‌و شه‌یدای پیاوێكی له‌و جۆره‌بوو، به دوای پیاوێكی به‌و پێناسه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕا، تا به‌و هیوایه گه‌یشت و شووی دووه‌می كرد.
نووسه‌ری رۆژانه‌كه‌ی اجاثا كریستی ( جانێت مورگان )ی وتویه‌تی:
اجاثا كریستی، به هه‌موو پێناسه‌یه‌ك ژنێكی لادێی بوو، چونكه ئه‌و له هه‌واره‌ی هاوینی خوارووی به‌ریتانیا له‌دایكبووه، ژیانی رۆژانه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بۆنی ئه‌و رۆژانه‌ی پێوه‌دیاره، له ژیانیدا رووداوی دراماتیكی سه‌یری به‌سه‌ردانه‌هاتووه.
له‌یه‌كێك له‌سه‌فه‌ره‌كانی بۆ عیراق زانای شوێنه‌وارو ئهركولۆژی ناودار ( ماكس مالۆان ) ی ناسیووه، ئه‌گه‌رچی جیاوازی ته‌مه‌نیان هه‌بووه، ئه‌و ته‌مه‌نی 39 ساڵان بووه، مالۆانیش ته‌مه‌نی ته‌نیا 26 ساڵان بوو، پاش ئه‌و دیدار‌و ناسینه شووی پێكردووه. به‌هۆی ئه‌و پیاوه‌و كار‌و گه‌ڕانه‌كانی زۆر وڵاتانی خۆرهه‌لاتی خوارووی بینیووه، چویته عیراق و شام و میسر‌و وڵاتی فارس ….هتد، گه‌ڕان و دیتنی ئه‌و ناوچانه بیرۆكه‌ی نووسینی رۆمان و چیرۆكی سه‌یرو سه‌مه‌ری زۆری لا خوڵقاندووه، وه‌نه‌بێ ئه‌و ته‌نیا له سروشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوهرِاستی سیحراوییه‌وه سوودی وه‌رگرتبێت و به‌س، خه‌یال و فه‌نتازی خۆشی زۆر به‌كارهێناوه، ئه‌وانه‌ش له نوسینه‌كانیدا رِهنگی داوه‌ته‌وه، داوی نهێنی و ته‌ونی پلانی زۆری به‌كارهێناوه.
ئه‌و دیمه‌نانه‌و كه‌سایه‌تیه‌كان و رووداوه‌كانی نووسینه‌كانی سه‌رنجی زۆری خوێنه‌رانی راكێشاوه، ئه‌وه‌شه ناو‌و به‌هره‌كه‌ی ناوی داوه‌ته‌وه، سهرسورِمانی گه‌یاندووه. چۆن (السیر آرثر كونان دویل) كه‌سایه‌تی (شرلوك هولمز) و ( الدكتور واتسون ) هاورێیهكهی خوڵقاندووه، ئه‌ویش كه‌سایه‌تی پشكێنه‌ر (هركول بوار‌و ) و كولونیل ( بریس ) و ( مس مین ماریل ) خوڵقاندووه.
به سازبوونی كه‌شی هێمن و ئارام له په‌یوه‌ندی خێزاندارییهكهی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و گه‌شته‌كانی بۆ كاری پشكنین له ناوچه كۆنه‌كانی خۆرهه‌ڵات و چه‌ندین هۆكاری تر، بواری بۆ داهێنان و نووسینی زۆری بۆ ره‌خسا. ماكس مالۆان له بیره‌وه‌رییه‌كاندا، به‌و شێوه‌یه باسی ره‌وشی نووسین و ئاماده‌سازی بۆ نووسینی ژنه‌كه‌ی ده‌كات:
ژوورێكی بچووكمان له پشته‌وه‌ی خانووه‌كه‌مان بۆ كاری نوسین دروستكرد، به‌یانیان زوو ده‌ستی به نووسین ده‌كرد، له نووسینی رۆمانه‌كانیدا ده‌ستی گه‌رم و خێرابوو، یه‌كسه‌ر به چاپ ده‌ینووسی، به‌و شێوه‌یه‌و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه شه‌ش رۆمانی نووسی.
به رِهسمی كریستی بووه ئه‌ندانی ئه‌و ده‌سته‌یه به‌ریتانیای بۆ پشكنینی شوێنه دێرین و كۆنه‌كان له ( نینوی ) ی باكووری عیراق، كه دكتۆر ( تومسن كامبل ) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، پاشان بووه ئه‌ندامی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی مێرده‌كه‌ی له شوێنه‌واری ( ئهربیجیه ) له ساڵی 1932 سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد. له‌و گهشتیهدا بێجگه له‌كاری پشكنین خه‌ریكی نووسینیش بووه. له بنكه‌كانی كار‌و هه‌ڵكۆڵین، بۆ نووسین كاتی ته‌رخان ده‌كرد. تا كه‌شێكی ئارامی بۆ برِهخسێت بۆ نووسینی رۆمان و چیرۆكه‌كانی له دووره‌وه خیوهتێكیان بۆ هه‌ڵده‌دا، له‌ویێ دوور له قه‌ره‌باڵغی كار‌و هاتوچۆ رۆژانه خه‌ریكی نووسین ده‌بوو. مێرده‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ژیانیان له‌و بنكانه‌دا نووسیویه‌تی:
له‌ناو خانووێكی لادێی بچووكی خوار گردی ( نه‌بی یونس ) ده‌ژیاین. گرده‌كه جبه‌خانه‌ی چه‌كی شای ئاشوری سنحاریبی تێدابوو، نێوان باره‌گاو لوتكه‌ی نینویی گردی قوینجق به سواری ئه‌سپ بیست ده‌قه رێ ده‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و گرده به‌رزه دیمه‌نی جوانی سروشتی ناوچه‌كه‌و كه‌لاوه‌ی مێژووییمان لێوه‌دیاربوو …. له به‌شی خۆرئاوای گردهكهوهو به به‌رزی سه‌د پێ له ده‌شتاییه‌كه رووباری تێژو خێرای دیجله ده‌ڕۆیشت، له‌وێیه‌وه مناره‌ی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كانی شاری موسل دیاربوو، له‌و خانووه موسلییهدا اجاثا كریستی رۆمانی ده‌نووسی، تامی له سروستی جوانی ناوچه‌كه وه‌رده‌گرت، بۆ خۆئاماده‌كردنی زستانی چاورهوانیش داری سووتانی دهكرِی، پاره‌ی باشی ده‌دایه كاروانچییه كورده دارفرۆشهكان، له‌و ژووره كه‌م كهرهستهیهدا اجاثا كریستی پێویستی به مێزێكی نووسین هه‌بوو، چووه بازاری موسل، له‌وێ مێزێكی به سێ پاوند كڕی، له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌دا رۆمانی ( لورد ئایجویر ده‌مرێت ) ی نووسی، كه مێزه‌كه‌ی به‌و پاره‌یه كڕی دكتۆر كامبلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پشكنین ئه‌و پاره‌ی به زۆر زانی …!! گه‌رچی ئه‌و زۆرتر خه‌ریكی نووسین بوو، به‌ڵام كار‌و به‌رنامه‌كانی كاری ده‌سته‌كه‌شی جوان راده‌په‌راند. به‌رده‌وام مالۆان له رۆژانهكهییدا نووسیویه‌تی:
ئه‌و چاوتێرو نموونه‌ی هاوڕی باش و هاوكاربوو، كه‌ره‌سته‌ی چاكدهكردهوهو پێرِستی بۆ گه‌نجینه‌كان داده‌نا، بۆ وێنه‌گرتنی وێنه‌ی فۆتۆگرافی یارمه‌تی لیژنه‌كه‌ی ده‌دا.
مێرده دڵسۆزه‌كه‌ی توانی وێنه‌یه‌كی تری له‌سه‌ر جیهان بۆ فه‌راهم بكات، زیاد له پێویست كار‌و پێویستیه‌كانی دابین ده‌كرد، هه‌موو كێشه‌كانی دارایی سه‌باره‌ت به فرت وفێلهكانی ده‌زگاكانی په‌خش و چاپی بۆ چاره‌سه‌رو ئاسان ده‌كرد، بواری نه‌ده‌دا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی سینمائی ده‌ستی ببڕن، كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی تایبه‌ت به شانۆی له‌لایه‌ن خاوه‌نی شانۆكان بۆ چاره‌سه‌رده‌كرد، ئه‌و شاره‌زاو به توانابوو له‌و جۆره كارانه.
ئه‌گه‌ر بڕگه‌یه‌ك له ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و وه‌رگرین، ئارامی و نازو كاری شیرین و كه‌شی سیحراوی به ئاسانی هه‌ست پێده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ش بۆ ئه‌و، كه‌ره‌سته‌ی پێویست بوون تا بتوانێت داهێنان بكات، هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا چه‌ندین شوێنی نوێ و شوێنه‌واری مه‌زنی بهسهركردیتهوه، ئه‌وانه‌ش ده‌روازه‌ی روون بوینه بۆ زۆرتر ناسینی لاپه‌ره‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی. ئه‌و ماوه‌یه له نینوی بووه، بۆ زۆر شوێنی تری شوێنه‌واری و گۆشه‌ی تری جیهان سه‌فه‌ری كردووه، سه‌فه‌ری میسر‌و ئوردن و فه‌له‌ستین و وڵاتی فارسیشی كردووه. له هه‌ر ناوچه‌و شوێنێكی كۆنی ئه‌وناوچانه رۆمانێكی نووسیوه، بیرۆكه‌ی چیرۆكێكی لا گلالهبووه. كه له ساڵانی 1933و 1934 له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی چویته شوێنه‌واری ( البتراء ) ی ئوردنی چیرۆكی ( گهههری خۆر ) ی نووسیوه. رۆمانی ( ژووانێك له‌گه‌ڵ مردن ) ی ئیلهامه‌كه‌ی له دیتنی مزگه‌وتی الاقصاوه بۆ هاتووه، راگرتنی ئه‌و گومبهتهو جوانی و نازداری نه‌خشه‌كانی گومبهتهكه له به‌شی پێنجهمهكهیدا به‌رجه‌سته‌یه.
باسی گه‌شته‌كه‌ی بۆ البتراءو رێگایه بیابانیهكهی و وه‌ستانیان له گوندی عین موسی و جێهێشتنی ئوتۆمبێله‌كان و رۆیشتنیان به ئه‌سپ سواری بۆ وادی السیق و خزنه فرعون و چونه سه‌ر به‌رزاییه‌كه‌ی به‌هاوكاری رێبه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی .. نوسیوه‌ته‌وه. له ساڵی 1965 چیرۆكی ( ئه‌ستیره‌یه‌ك له‌سه‌ر بیت اللحم ) دا رۆژانه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی تێدایه.
نووسه‌ر چویته وڵاتی میسر، ماوه‌یه‌ك له‌ویێ ماوه‌ته‌وه، دهراسهتی مێژووی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌و له لایه‌نه‌كانی فهرعونیهكان و سه‌رده‌می حكومی ئه‌وانی زانیوه، رۆمانی ( مردن له‌سه‌ر نیل ) ی له‌وێی نووسیوه، پاشان ئه‌و رۆمانه به ناوی ( تاوانێك له سه‌ر نیل ) دا له ساڵی 1946 كراوه‌ته شانۆگه‌ری. رۆمانی دووه‌میشی به‌ناوی ( مردن دوایی دێ ) نووسیوه. شانۆگه‌ری ( ئاخناتوون )، به‌یادی ئاخناتوون ئه‌و پاشایه میسرییه‌ی ئاینێكی تازه‌ی داهێنا، نووسیوه. بیرۆكه‌ی نووسینی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی له ئاكامی سه‌فه‌ری بۆ ( الاقصر )ی خوارووی میسر له ساڵی 1931 لا گلاله بوو و له‌سه‌ر دیتنی ئه‌و گه‌شته‌ی بووه. دیاره بۆ نووسینی ئه‌و شانۆگه‌رییه زانیاری له زانایانی ئاركۆلۆژی میسری وه‌رگرتووه، له‌و رووانگه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كانی دارِشتووه، ئه‌و شانۆگه‌رییه له ساڵی 1973 له‌یه‌كێك له ده‌زگاكانی په‌خش بلاوكراوه‌ته‌وه … ئه‌و له زۆر له به‌رهه‌مه‌كانیدا، له‌سه‌ر بناغه‌ی مێژوو‌و راستیهكانیدا كاری كردوه، دیاره ئه‌و هه‌له بۆ ئه‌و ره‌خساوه، كه له ناو كه‌لاوه‌و شوێنه‌واره‌كانی ئاشورو كلدان و نینوی و فرعون و بتراء بسوڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ نووسه‌رو داهێنه‌ری تر نه‌گونجاوه ..؟؟!! چۆن ژیاوه، وای نوسیووه، ساڵانه كتێبێكی نوسیوه، ئه‌و 85 ساڵ ژیاوه‌و هه‌مان ژماره‌ی كتێبی نوسیووه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش دیارده‌یه‌كی سه‌یرو نوێیه، بۆیه مێرده‌كه‌ی وتویه‌تی:
زۆری به‌رهه‌مه‌كانی كریستی نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو، ئه‌و هه‌ر له خه‌یال و سه‌رنجدان ژیاوه.
ئه‌و نووسه‌ره ژنه مه‌سه‌له‌ی هاورێیه‌تی به هۆكارێكی جه‌وهه‌ری له خۆشگوزه‌رانی ژن و مێردایه‌تی زانیوه، ئاوێته‌بوونی شاره‌زایی و هه‌ست و سۆز‌و ده‌ربڕینی گه‌ش، هۆكاری به‌رده‌وامی هه‌ردووكیانه. مالۆان 45 ساڵ له‌گه‌ڵی ژیاوه، پاش مردنی كریستی له ساڵی 1976یشه‌وه ئه‌و به‌و هه‌وایه‌وه ژیاوه. ئه‌وه‌ی خۆش بووه كه پرسیاری خۆشی و به‌رده‌وامیان به‌یه‌كه‌وه بووه. كریستی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زۆر له پیاوه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بووه بۆیه وتویه‌تی:
ئه‌وه‌یان ئاساییه، پیاوه‌كه‌م پیاوێكی پسپۆر‌و زانای شوێنهوارهو شه‌یدای شتی كۆنه، چونكه منیش كۆنم بۆیه ئه‌و هه‌ر شه‌یدای من بووه.
گومبوونی كریستی:
له ساڵی 1926 كریستی بۆ ماوه‌ی ده رۆژ دیارنه‌ما، ئه‌و ده رۆژه گه‌لانی به‌ریتانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌دواییدا گه‌ڕان ..! زۆر به‌دوای گه‌ڕان، رِاستوخۆو نارِاستوخۆ هه‌موو كه‌سێكی به‌ریتانی وێلی دۆزینه‌وه‌و هۆیه‌كانی خۆشاردنهوهكهی بوون. پاشان زانرا گوایه خۆیشاردیتهوهو ده‌یه‌وێت هه‌ستی ناوه‌وه‌ی خۆی بزانێت. ئه‌زموونی خۆشاردنهوهكهی بۆ ئه‌وه‌بوو، ئه‌گه‌ر دایكی دووربكه‌وێته‌وه‌و له‌به‌ر چاوان و ژیانی نه‌مینێت، ئه‌و چی به‌سه‌ردێت. پاش نه‌مانی دایكی رۆژانه‌ی ژیان چۆن ده‌ڕوات. جانێت مورگان، له ساڵی 1985 له نووسینی رۆژانهكاییدا سه‌باره‌ت به‌و ئه‌زموونه‌ی نوسیوویه‌تی:
دیاره ئه‌وه‌یان دووه‌م گوشاری توند‌و كاریگه‌ری ژیانی بووه پاش ئه‌وه‌ی له مێردی یه‌كه‌می ئارتشی كریستی جیابوویته‌وه، نهێنی ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ش وه‌ك رووداوه‌كانی ناو چیرۆك و رۆمانه‌كانی شاراوه‌ن، به شاراوه‌ییش ماونه‌ته‌وه..!!
خه‌یال و ئه‌ندێشه‌ی قوول به‌رنامه‌ی كاری نووسینه‌كانی اجاثا كریستی بووه:
جوانترین و مه‌زنترین دیارده‌ی نووسینه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره ئه‌وه‌یه زیره‌ك بوو له دارِشتن و هه‌ڵبه‌ستنی رووداوی سه‌یرو نامۆ‌و چاوه‌رواننه‌كراو. ئه‌وانه له ناو ده‌قی شانۆگه‌ری و دیالۆگ و نهێنی و كه‌سایه‌تی پاڵه‌وانه‌كانیدا، یان له شێوه‌و چوارچیوه‌ی دارشتنهكان، یان له هه‌ڵبژاردنی شوێنی رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كان، له شاره سیحراوییه‌كانی خۆرهه‌ڵات، یان له په‌رستگا كۆنه‌كان و كۆشكه چه‌ند نهۆمه‌كان و هوتێله نازداره‌كان و له سه‌فه‌ری درێژی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان و فڕینی به‌رده‌وامی فرۆكه‌كان و ته‌نگژه‌ی بیابانه چۆله‌كان و رێڕه‌وه‌ی خێرای رووباره به قهڵبهزهكاندا گه‌ڕاوه‌و دیمه‌نی سه‌یرو شهوقداری دۆزیوه‌ته‌وه. خه‌یالی گه‌ییووی به فێل و سوورانهوهو پاشقۆڵی بۆ سه‌رنجدان و گه‌ڕان و چاوه‌روانی زۆری شه‌یدایانه‌ی ئاوێتهكردووه.
له ناوه‌رۆكی كاره‌سات و رووداوه‌كه دوورنهكهوتیتهوه، تا خوێنه‌ری ماندوو نه‌كات، په‌خشانی ناسكی نووسیوه، له فه‌نتازییه‌وه نزیك بووه، چه‌ندین لێكدانه‌وه‌و بۆچوون بوارداوه، بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ستێك بۆ زۆر كه‌سایه‌تی و رووداوه پهیكردووه، له دراماكه‌دا نزیك و ئاماده‌بووه، كۆششی كردووه تا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ساده‌و سووك نه‌بێت، لێكدانه‌وه‌ی هاوجووت و دژایه‌تی داناوه‌و په‌یره‌وی بیركردنه‌وه‌و مهزندهشی بوار داناوه.
اجاثا كریستی هه‌ندێ جار رووداوێكی واقیعی خۆی كردیته نووسینێك، له رووداوه‌كه دووركه‌وتیته‌وه، به گرێیه‌ك و خالێك به خه‌یالی به‌ستاوه‌ته‌وه، به كۆشش و بیركردنه‌وه راستیهكهش ده‌دۆزرێته‌وه‌و ده‌ستنیشانی ئاسانه ئه‌گه‌ر بۆچوونی ژیرانه‌ی له‌گه‌ڵ كرابێت.
مالۆان له بیره‌وه‌رییه‌كاندا، سه‌باره‌ت به رۆمانی ( كلۆلكردن )، ئه‌وه‌ی گێراوه‌ته‌وه، كه چۆن روداوه‌كه به راستی گرێدراوه‌و نموونه‌كه‌ی هاوجووته له‌گه‌ڵ رووداوێك به‌سه‌رخۆیاندا هاتووه، له رۆمانه‌كه‌دا نووسراوه:
( ئازیزه‌كه‌م، له‌بیرته ئه‌و رۆژه‌ی لاسار‌و جه‌رده‌كان له به‌شی ئاسیای ته‌نگه‌ی بسفۆر هاته سه‌رڕێمان، من كه‌وتمه گیانی هه‌ردووكیان، تۆش له‌ناكاو، بێ ئه‌وه‌ی من بزانم چه‌كت پێ یه، دهمانچهیهكت ده‌رهێنا، دوو گولله‌ت تێگرتن و رزگارمان بوو …..)، ئه‌وه‌یان رووداوێكی واقیعی بوو هاته رِێمان، به‌ڵام له جیاتی ده‌مانچه به به‌ردێكی خڕ كه‌وتینه گیانیان و رزگارمان بوو.
ئه‌و وه‌ك رۆماننووسه‌كانی تر، رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كانی له دۆسیه‌و راپۆرته‌كانی دادگا‌و پۆلیس وه‌رنه‌گرتووه، وه‌ك چۆن رۆمانی (مع سبق الإێرار والترێّد)ی ترومان كابوت 1967 و رۆمانی پۆلیسی (ڕغنیه الجلاد) نورمان میللر 1979، و رۆمانی ( إنی اتهم) غراهام غرین 1981 و(جرائم قتل فی ڕگلنگا) جیمس بولدوین 1985 و چیرۆكه‌كانی سومرست موم.
یه‌كێك له خه‌سله‌ته‌كانی نوسینه‌كانی كریستی، ئه‌و بۆ رووداوه‌كانی له مه‌زه‌ندی ره‌مزی دوورده‌كه‌وته‌وه، زۆریش شه‌وقی ده‌دایه خوێنه‌ره‌كانی تا ده‌گه‌یشتنه راستی و گرێ و ته‌لیسمه شاراوه‌كان و تێكپراژانهكان، له قوولایی ده‌ریایه‌كانی، له په‌یوه‌ندی كه‌سه‌كانی ناو رووداوه‌كان و پیرۆزی ئه‌و شوێنانه‌ی كاره‌ساته‌كان لێ رووده‌دا به‌رزی ده‌نوواند، زۆریش ئه‌و شوێنانه ئه‌فسانه‌یی سیحری بوینه.
خه‌سله‌تێكی تری نووسینه‌كانی ئه‌وه‌بووه، ئه‌و كه‌سه‌كانی رووداوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی درامتیكی ئاڵۆز به رووداوی زۆر‌و ورده‌كاری سه‌رقال ده‌كرد. گه‌رمی و ته‌نگژه‌ی زۆر رووداوه‌كانی به ترسناكی دهجولاندو كۆتاییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی جه‌رگبڕ ده‌هات، به‌ڵام له دوا ساته‌كانیدا به‌نه‌رمی ته‌واو ده‌بوو، خوێنه‌رانی سارد ده‌كرده‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی به ئاسایی وه‌رده‌گرت….!! ئه‌و وا له ژیان ده‌گه‌یشت … شه‌پۆلێكی به‌ته‌وژمی مشت له ورده‌كاری و به‌دواچوونه‌وه، چاوه‌روانی كه‌سی نهدهكردو خه‌می نه‌ده‌خوارد، ئاوا دوارۆژهكی خۆی ده‌بینی تا له 12ی كانوونی دووه‌می 1976 مرد.
مالۆان له بیره‌وه‌رییه‌كان نوسیویه‌تی، كه له نووسینی ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌دا گه‌یشتمه دوا لاپه‌ره‌كانی خۆشه‌ویسته‌كه‌م اجاثا مرد، ئه‌و ساتانه له‌سه‌ر كورسی هاندیكاپ ( كه‌م ئه‌ندام ) له نانخواردن ته‌واوببوو به‌ره‌و ژووری دانیشتن پاڵم ده‌دا … هه‌موو كه‌س ئه‌وه نازانن ژیان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی زیره‌كی بیرفراوانی به جوولهو گه‌شبین به مان و ژیان چۆنه..
كریستی زیره‌كی له بیرتیژی و ده‌سته‌ڵاتی به‌هێزی به‌سه‌ر زمان و دووان و شێوه‌و بواری ههمهرِهنگی دارشتنی رۆمان بووه. جوان و ژیرانه شانه‌ی رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه‌ی ده‌چنی، رووداوی مێژوویی و هاوچه‌رخ و ئه‌فسانه‌ی ئاوێتهكردوون، له رۆمانه‌كانیدا به‌پێ پێویست و له كاتی گونجاو‌دا روونی و شاراوه‌یی له ده‌رخستنی رووداوه‌كان به‌كارهێناوه..!!
بۆ نیوه سه‌ده له مێژووی رۆمانی پۆلیسیدا كریستی پێشه‌نگ بووه، ره‌خنه‌گری به‌ریتانی جولیا سیمونز له دهراسهتێكی تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی تاوان و ورده‌كاری و فه‌نتازیای رۆمانی پۆلیسیدا، له كتێبه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی تا ساڵی 1985 چه‌ندین چاپی لێ بڵاوبوویته‌وه، ئاماژه‌ی به پله‌و پایه‌ی جیهانی كریستی كردووه له رۆمانی پۆلیسیدا. خوێنه‌ری ئینگلیز له خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كانی كریستی گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه‌وا زمانی نووسینی ئه‌و ساده‌و ئاسان و زمانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه. ئه‌و به زمانی زه‌حمه‌تی ( شكسپیر ) نه‌یده‌نووسی، ئه‌و ساده‌ییه بووه زۆرترین خوێنه‌ری ئینگلیزی له به‌ریتانیاو ئه‌وروپاو وڵاتانی سه‌رووی ده‌ریاكان په‌یداكردووه، له‌به‌ر ئه‌و نووسینه ساده‌یه‌ش بووه، زوو و زۆر تهرجمهكراوه بۆ چه‌ندین زمانی جیهان.
پاش مردن و راوه‌ستانی به‌رهه‌مه‌كانی كریستی، رۆمانی پۆلیسی ژنانی نووسه‌ر نه‌وه‌ستاوه، له ساڵانی نۆهه‌ده‌كان بۆ نموونه چه‌ندین رۆماننووسی ژن ده‌ركه‌وتوون، ره‌خنه‌گره‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆمانه پۆلیسیهكانی ( فرانسز فایفیلد ) باشترین نوسینی ئه‌و بوراهن، دیاره ئه‌و ماوه‌یه‌ك وه‌ك جێگری داواكاری گشتی له دادگا كاریكردووه، سوودی له كاری رۆژانه‌ی وه‌رگرتووه، فایفیلد له‌ساڵی 1995 رۆمانی ( سێبه‌رێك له‌سه‌ر ژنه‌كه ) و
( مه‌سه‌له‌ی تاوان ) ی نووسیوه.
ئالیس لوری مامۆستای ئه‌ده‌ب له زانكۆی كۆرنل رۆمانی ( خه‌ڵكه راسته‌قینه‌كان ) ی له ساڵی 1996 نوسیووه. هه‌روه‌ها ( كارولین هیلبورن ) به‌ناوی خواستراوی ( ئاماندا كروس ) رۆمانی پۆلیسی نووسیوه، هه‌روه‌ها ( كاترین كوكسون ) و زۆری تر رۆمانی پۆلیسیان نووسیوه……
له كۆتایی ئه‌و باسه‌دا ئه‌وه ماوه بڵێن، ئه‌و جۆره رۆمان و چیرۆكانه، بواری نووسینی كریستی ته‌سك كرده‌وه بۆ نووسینی شێوه‌ی تری ئه‌ده‌بی، ئه‌و نووسینانه بێجگه له‌ناوبانگی زۆر‌و رِهنگدانهوهی میللی فراوانه‌وه، ده‌ستكه‌وتی دارایشی هه‌بووه، بۆیه ده‌زگاكانی په‌خشی كتێبه‌كانی دژی نووسینی شێوه‌ی تری ئه‌ده‌بی ئه‌و بوینه، بواریان بۆ خۆشنهكردووه.
زۆر پرسیاری ئه‌وه‌ش كراوه بۆچی كریستی خه‌ڵاتی نوبڵی وه‌رنه‌گرتووه، به‌رهه‌م و ناو‌و داهێنان و ژماره‌ی زۆری بڵاوكراوه‌كانی و وه‌رگێرانی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ زۆرترین زمانی جیهان، هه‌موو ئه‌وه‌یان بواری خۆشكردبوو تا ئه‌و خه‌لاته وه‌ربگرێت. ئه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌لاته‌یان به‌ركه‌وتووه به‌قه‌د ئه‌وه ناودارو به‌رهه‌م زۆر نه‌بووینه، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ههڵسونهرانی ئه‌و خه‌ڵاته وتوویانه، نوسینه‌كانی كریستی زۆرتر بابه‌تی میللی بووینه، ئه‌وه‌ش رێگاخۆشكه‌ر نه‌بووینه بۆ ئه‌و.
نووسینه‌كانی بابه‌تی نه‌بووه له داهێنانی ئه‌ده‌بی، به‌ڵكو زۆرتر ته‌كنیك و به‌هره‌ی ئاوێتهكردووهو زۆرترین خوێنه‌ری خێرا بۆ خۆی راكێشێاوه، نه‌ك ره‌خنه‌گر ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكات.
ئه‌و بابه‌ته له گۆڤاری نووسه‌ری نوێی نووسه‌رانی هه‌ولێر بڵاوکراوه‌ته‌وه.