
پێشمه‌رگه و میلیشیا…راستی و بوختان …. قاره‌مان مه‌هدی
ماوه‌یه‌كه لێره‌وله‌وێ قسه‌و باسی جیاجیا له‌سه‌ر(پێشمه‌رگه)و مه‌سه‌له‌ی میلیشیا ده‌كرێت كه تیایاندا ، كۆمه‌ڵێ حاڵتی: پێكچواندنێكی ناواقیعی ، دژایه‌تی و تۆمه‌تی ناڕه‌وا، ده‌خوێندرێته‌وه. بۆیه به پێویستمزانی بۆ به‌رگری له حه‌قیقه‌تی ئه‌م هێزه پاریًزهرو ئازادیبهخشهی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌كورتی باسی به‌شێك له راستی مه‌سه‌له‌كه، بكه‌م.
پێشمه‌رگه له پێناو به‌رگری له ناسنامه‌و مافی رزگاری و ئازادژیانی كورد‌و كوردستان دروستبووه و به‌م ئاراسته‌یه له مێژوودا بووه‌ته هێمایه‌كی به‌رخودان و فاكته‌رێكی پێشه‌نگ بۆ به‌رده‌وامیی شۆڕش و كاروانی خه‌باتی ئه‌م گه‌له و رۆڵێكی چاره‌نووسسازی له سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆماندا گێڕاوه.
پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی مێژوویی و نیشتیمانی به‌تایبه‌تی له شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كه‌سایه‌تی شۆڕشگێڕانه‌و دیسپلینی خه‌باتی چه‌كداری وه‌رگرتووه و قۆناغ دوای قۆناغیش پتر خه‌سڵه‌ته‌كانی هێزێكی رێكخراوی خه‌باتگێڕی ئازادیخواز‌و، رێكخستنی نیزامیانه‌ی تیارهنگیداوهتهوه، تا گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته مونهزهمیهی ئه‌مڕۆی كه له چوارچێوه‌ی پێوه‌ره زا نستیهكانی سه‌ربازی و ده‌ستوورو یاسادا ئه‌ركی زێره ڤانیی خۆی راده‌په‌ڕێنێ.
له‌به‌ر ئه‌م سه‌نگ و رۆڵه گرنگه هه‌میشه بیروباوه‌ڕو ئیراده‌ی پۆڵاینی ئه‌م رۆڵه خۆبه‌خش و عه‌گیدانه لای داگیركهرو دوژمنان كینه‌و ترسێكی زۆری دروستكردووه ، بۆیه‌شه له رابردوودا ناوزڕاندن و ته‌ڵخكردنی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی پێشمه‌رگه بووبووه به‌شێك له مه‌رامه‌كانی رژێمی به‌عس و به چه‌ندین شێوه كاری له‌سه‌رده‌كرد. له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقیش شۆڤێنیه خۆبهنهیاركردووهكانی كورد به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و بهنهزمێكی نوێوه ، وه‌ك به‌شێك له پیلانه‌كانیان بۆ رێگری و زه‌ربه‌دان له كورد كه‌وتنه هه‌ڵڕشتنی رق و بوختانهكانیان دژی پێشمه‌رگه و تۆمه‌تی میلیشابوونیان داوه‌ته پاڵ…. ئه‌مڕۆش مخابن له ناوخۆی كوردستاندا هه‌ندێ جارههڵچوون و نه‌فه‌سی توندكاری ره‌خنه‌و لایهنپهروهری ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی (پێشمه‌رگه) وه‌ك (میلیشیا) وه‌سف بكرێت.
شۆڤێنیه‌كان و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی كوردستانی و غه‌یره كوردستانی به‌رله‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌و پێوه‌ره ناڕاسته ده‌رببڕن هه‌قه له خۆیان رابمێنن و بزانن كه ، ئه‌و ده‌ربڕینه بنه‌مای واقیعی بۆ نیه‌و كارێكی نابه‌ڵه‌دانه و چهواشهكاریانهیهو، به‌لای ئێمه‌ی كوردیشه‌وه په‌لاماردانی هۆكارێكی گرنگی زهمانهتكردنمان و پیرۆزییه‌كی نه‌ته‌وه‌كه‌مان (پێَشمهرگه)یه‌و، لای خودی پێشمه‌رگه‌ش هه‌ست برینداركردنه و مایه‌ی توڕه‌یی و لهبیرنهچوونه.
(میلیشیا)
له وێناكانی (میلیشیا)دا، له‌وانه‌یه له پێناسه‌ی زانستیانه‌ی وشه‌كه و له زمانه‌كانی تردا مانای تری هه‌بێ ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له عێراقدا و له‌لایه‌ن شۆڤێنیه‌كانه‌وه ده‌هه‌مبه‌ر (پێشمه‌رگه) به نیه‌ت و نیازی دوور له ههرواتایهكی زانستی و ئاسایی، به مه‌رامی شكاندنی هه‌یبه‌ت و كاریگه‌ری (پێشمه‌رگه) و وه‌ك كارتێكی دژایه‌تی و ئازاردانی ده‌روونی كورد به‌كاریده‌هێنن. له‌م راستیانهشهوه له چڕكردنهوهیهكدا ده‌توانین ساده‌ترین و كورتترین پێناسه له نیازی شۆڤێنیه‌كانه‌وه وه‌ربگرین : (میلیشیا) واتا، كۆمه‌ڵه چه‌كدارێكی كۆكراوه‌ی نامونه‌زه‌م و هێزێكی نایاسایی و نائاسایی، هێزێكی دروستكراوێكی ناشه‌رعی كه به‌كارده‌هێنرێ له پێناو مه‌به‌ست و ئامانجێكی تایبه‌تی گروپ و لایه‌نێك . ئاخۆ جگه له عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنیه‌كان، كام بیر و كام ویژدان وێكچوونێكی كه‌میش له نێوان ئه‌و پێناسه‌یه‌ی (میلیشیا) و دیرۆكی خه‌بات و بیروباوه‌ڕو ئه‌رك و ئارمانجه‌كانی (پێشمه‌رگه)و تێكۆشانی ئه‌مڕۆی ئه‌م هێزه نیزامی و ده‌ستووری و یاساییه‌دا ده‌بینێ؟؟؟.
كه‌واته میلیشیا كاتێ بۆ وه‌سفی (پێشمه‌رگه) به‌كارده‌هێنرێت له‌م حاڵه‌ته‌دا وشه‌كه (میلیشیا) ده‌بێته ده‌سته‌خوشكی ( عوصاد ، مخرب، متمرد…..)ه‌كه‌ی رژێمی رووخاوی سه‌دام و قه‌وانێكی سواوی ده‌ست و ده‌می شۆڤێنیه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق ، واتا ده‌توانین بڵێین، به‌ش به حاڵی كورد ، ده‌سته‌واژه‌ی ٍ(میلیشیا) زاده‌ی ئاسه‌واری سیاسه‌تی فاشیانه و ئه‌ده‌بیاتی دیكتاتۆریانه‌ی بهعسییهكانهو له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه له‌لایه‌ن شۆڤێنیه‌كانی ناو عێراقه‌وه چ وه‌ك كینه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستییان و شه‌ڕێكی ده‌روونی و چ وه‌ك به‌شێك له پیلانه‌كانیان دژ به ماف و خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌كاریانهێناوه.
(پێشمه‌رگه)
پێشمه‌رگه زاده‌ی چه‌وساوه‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دروشمی (كوردستان یان نه‌مان) په‌یام و ئامانجی خه‌باتی كوردینی و كوردستانیانه‌ی بووه، گیان و ژیان و خوێنی خۆی كردۆته قوربانی له پێناو به‌رگریلێكردن و به‌ئازادی گه‌یاندنی گه‌له‌كه‌ی ، راسته حزب رێكخه‌ری هێزی پێشمه‌رگه بووه به‌ڵام نابێ ئه‌و حه‌قیقه‌ته دیرۆكیه فه‌رامۆش بكه‌ین كه حزب وه‌سیله بووه نه‌ك ئامانج ، كاتێ له زروفێكی نه‌خوازراوو به‌سه‌رچووی رابردوودا پیًشمهرگه ناچاری ناو ئاریشه‌یه‌كی خۆبه‌خۆیی بووبێته‌وه و بۆ ساته‌وه‌ختێكی كورت سیمایه‌كی لایه‌نگری حزبیی تیا بینرابێ ، به‌ڵام ئه‌مه نه باوهڕِو نه ئامانج و دیاریده‌یه‌كی به‌رده‌وام بووه‌و نه به شێوه‌یه‌ك بووه كه پێشمه‌رگه‌ی له ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی و ستراتیژی راسته‌قینه‌ی خه‌بات دوورخستبێته‌وه ، به‌ڵكو به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كه‌ی مۆركی نه‌گۆڕی بووه و خه‌سڵه‌ته خهباتگێڕییهكهی له پێناو كورد و كوردستان هه‌ر به ره‌سه‌نی ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر واش نه‌بوایه كاروانی قۆناغه‌كانی خه‌باتی شاخ نه‌ده‌گه‌یشته (راپه‌ڕین) و دواتریش پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین و سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی ئه‌م ئه‌زموونه ده‌بووه كارێكی مه‌حاڵ. له‌لایه‌كی تریش له قۆناغه‌كانی خه‌باتی شاخیشدا رێكخستنی چه‌كداریانه‌ی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هه‌یكه‌لێكی سه‌ربازی و ئیداری بووه و سه‌رباری بارودۆخه‌كه زۆرجار له چیادا پێشمه‌رگه بۆ زیاتر زه‌بت و ره‌بتی چه‌كداریانه‌ی مه‌شقی سه‌ربازیی ئه‌نجامداوه.
هه‌روها بۆ ئه‌وی چیتر نه شۆڤێنییه‌كان و نه هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌م پیلان و كارته رقاوی و باتڵه‌وه گێژنهخۆن و بۆ هیچ پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك په‌نای بۆ نه‌به‌ن، به‌كورتی باس له چه‌ند راستیه‌ك ده‌كه‌ین:
– (پێشمه‌رگه) له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵی دا وه‌ك ( سوپای پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستان) دانیپیانراوه و چه‌سپیووه.
– له هه‌رێمی كوردستانیش (یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه) له چوارچێوه‌ی یاسا‌و پێوه‌ره سه‌ربازییه‌كان پێكهاته و ئه‌ركه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك هێزێكی نیزامی دیاریكردووه، هاوكات چه‌ند یاسای تر(یاسای رێزلێنان له پێشمه‌رگه، یاسای راژهوخانهنشینی پێشمه‌رگه ، یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامی پێشمه‌رگه) له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوونه.
– له ئاستی واقیع و مه‌یدانیشه‌وه، پێشمه‌رگه پێكاههتهكانی له‌سه‌ر بنه‌ماو به پێوه‌ره زانستیه سه‌ربازییه‌كانه، چه‌ند ساڵێكه دوو ئه‌كادیمیای سه‌ربازی له زاخۆ و قه‌ڵاچوالان و ده‌یان بنكه‌و فێرگه‌ی گه‌وره‌و بچوكی تر له كاردان و پرۆسه‌كانی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی له هه‌موو بارێكی تیوری و پراكتیكیه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئێستا كه‌م پێشمه‌رگه هه‌یه خولێكی مه‌شقی سه‌ربازی نه‌دیبێ و هاوكات ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه له به‌رگی سهربازیدایهو سوپا و له‌شكرێكی مهشقدیده و خاوه‌ن زه‌بت و ره‌بتی سه‌ربازییه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی و شۆڤێنیهكانیش به‌ربه‌ستیان درووست نه‌كردایه‌و ئه‌و ده‌عم و ئیمكانیاته‌ی بۆ سوپای عێراق هه‌بووه بدرایه‌ته پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وا هه‌نووكه زۆر له‌م ئاسته پێشكه‌وتووه‌ی كه له سایه‌ی گرنگیپێدانی سه‌ركردایه‌تی و حكومه‌تی كوردستان پێیگه‌یشتووه ، زیاتر پێشده‌كه‌وت.
– به‌ڵگه‌یه‌كی تر كه سه‌لماندییه‌وه ، (پێشمه‌رگه) نه میلیشیایه و نه ته‌نها هێزی حزب و لایه‌نێكی سیاسیه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ههرێَمی كوردستان بوو. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی پڕوپاگه‌نده‌ی هه ڵبژاردنهوه لیستی واهه‌بوون كه‌وتنه گومان و بوختان درووستكردن دژ به نیشتیمانی بوون و رۆڵی یاسایی و بێلایه‌نی (پێشمه‌رگه) ، به‌ڵام ئه‌و سیناریۆیه پووكایه‌وه و هه‌مووان شاهیدی ئه‌وه‌ین له ماوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن تا هه‌ردوو رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تی و گشتی پێشمه‌رگه به‌و په‌ڕی بێلایه‌نی و وه‌ك سوپایه‌كی نیشتیمانی له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كاندا ئه‌ركه‌كانی ئهداكردوو هاوكات تاكی پێشمه‌رگه‌ش زۆر ئازادانه ده‌نگی خۆی دا و ، نه‌ك نه‌بووه هۆی هیچ ترس و فشارێك له‌سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك وه‌ك ئه‌و دوو لیسته بۆ مه‌رامی خۆیان ئه‌م ئیدیعایه‌یان ده‌كرد ، به‌ڵكو وه‌ك هه‌میشه به ناوهڕۆك و رووی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی و یاسایی خۆیه‌وه پێشمه‌رگه ئاسایشی كوردستان و پرۆسه‌كه‌ی پاراست و هه‌موو خه‌ڵك و لیسته‌كانیش له سایه‌ی پێشمه‌رگه‌دا به‌دڵنیایی و ئارامیه‌وه قۆناغه‌كانی پرۆسه‌كه‌یان گوزه‌راند.
له‌م چه‌ند راستیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه هیچ بنه‌ماو خه‌سڵه‌تێكی میلیشیابوون له پێكهاته‌و ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی (سوپای پارێزه‌ری كوردستان)دا به‌دیناكرێ. بۆیه شكۆی پێشمه‌رگه به‌و پیلان و بوختانه ره‌گه‌زپه‌رستی و كاڵفامیانه له هه‌یبه‌ت و كاریگه‌رییه‌كانی كه‌منابێته‌وه و نه كوردیش به‌و تۆمه‌ت و هێڕشه ناڕاستانه كاروانی ئه‌زمونه‌كه‌ی راده‌وه‌ستێ، به‌ڵام هه‌قه چیتر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه قۆچ له باڵای چیا ئاسای پێشمه‌رگه نه‌ده‌ن و واز له‌و گه‌مه دۆڕاوه بهێنن، له‌ناوخۆشدا با چیتر ، به‌ئاگاییه‌وه یان بێ ئاگایی ، كه‌س خۆی نه‌كاته توتی بۆ دوژمن و ناحه‌زانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه.