
دڵه گه‌وره‌که‌ی مامۆستایی گه‌وره حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی له لێدان که‌وت
مامۆستا تۆ ونبووی له چاومان به‌ڵام نامریت ،ئه‌وه‌تانێ هه‌موو ڕۆژێک له ده‌رگایی په‌پوله‌ی ئازادییه‌وه خۆت ده‌خه‌یته ناو ڕوح و دڵمانه‌وه.
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئه‌مڕۆ 16-8-2009 کاتژمێری 3:00 به‌یانی به‌کاتی شاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا ،دڵه گه‌وره‌که‌ی مامۆستایی مۆسیقایی کوردی مامۆستا حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی له لێدان که‌وت.
ئێمه وه‌کوو ده‌نگه‌کان له ناخه‌وه دڵگرانی و دڵته‌نگی خۆمان به کۆچی ناواده‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی راده‌گه‌یه‌نین و هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ین که ببیستنی ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌نگ ده‌بن.
مامۆستا حه‌سه‌ن له‌ساڵی 1931 له‌شاری سنه له‌دایک بووه‌و خوێندنگه‌ی موزیکی سه‌ربازی له ئێران ته‌واو کردووه. له‌ساڵی 1949له رادیۆیی ورمێ کاری کردووه،ساڵی 1956له ڕادیۆ سنه و له ساڵی 1958 له ڕادیۆیی تاران. له ساڵی (1991) هاته وڵاتی که‌نه‌داو له شاری تۆرۆنتۆ نیشته جێبوو به یه‌کجاری له ماڵێکی ساده‌و ساکاری زۆر بچوکدا .
له ماوه‌ی ژیانیشیدا له که‌نه‌دا چه‌ندین کۆنسێرتی به زمانی کوردی و فارسی ئه‌نجامداوه له شاره‌کانی تۆرۆنتۆ و مۆنتریاڵ .له ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆشی‌دا ده‌یان کۆنسێرتی گه‌وره‌ی گێراوه و دانه‌ری سه‌دان ئاوازه بۆ گۆرانی بێژهگهورهکانی وه‌کوو شه‌جه‌ریان ، مه‌زهه‌ری خالقی ، شه‌هرام نازری و ده‌یانی تر.رێوو ره‌سمی به‌خاک سپاردنی مامۆستا حه‌سه‌ن رۆژی سێشهمه 18-8-2009 کاتژێر 10:00 به‌یانی له‌م ناو نیشانه‌ی خواره‌وه:
Eglinton Ev E & Bermondsey