
قۆڵ به‌ستكردنی شڤان په‌روه‌ر قۆڵ به‌ستكردنی ئازادییه ….ستیڤان شه‌مزینانی
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "تۆرنتۆ سان" پۆلیسی كه‌نه‌دیی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد "شڤان په‌روه‌ر"، له‌كاتی ده‌رچوونی له‌و وڵاته قۆڵ به‌ست ده‌كه‌ن، كه ناوبراو به‌مه‌به‌ستی به‌شداریی له‌فێستیڤالێكی كوردیی له‌و وڵاته بووه. وه‌ك ده‌زانین ده‌وڵه‌تی كه‌نه‌دا یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی چه‌كداره شۆڕشگێڕه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانی خستۆته ناو لیستی ره‌شه‌وه كه ئه‌و لیسته ده‌یان رێكخراوی شۆڕشگێڕی چه‌شنی په‌كه‌كه‌ی له‌خۆ گرتووه. بێگومان قۆڵ به‌ستكردنی هونه‌رمه‌ندێك كه بۆ فێستیڤاَلێكی رۆشنبیریی میوانی وڵاته‌كه بووه‌و له‌كاتێكدا هه‌موو رۆژێك له‌جه‌رگه‌ی ئه‌و كیشوه‌ره‌دا به‌یت وبالۆره‌ی دیموكراسیی لێده‌درێت، رووداوێكی ئاسایی نییه‌و هاوزه‌مان هه‌موو سه‌فسه‌ته‌كانی كه‌نه‌داو وڵاتانی رۆژئاوایی له‌بانگه‌شه‌ی ئازادیی ومافی مرۆڤ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و ده‌یكاته درۆیه‌كی رووت و عه‌یاره بیست وچوار.
بێگومان رووداوی قۆڵبه‌ستكردنی شڤان په‌روه‌ر هیچ كات به‌بێ ده‌ورو كاریگه‌ریی توركیا نییه، به‌ڵام سه‌یره‌كه له‌وێدایه هه‌ر دوێنێ بوو "ئه‌ردۆگان"ی سه‌رۆك ئاك پارتی وسه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا، باسی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی كرد‌و گوتی: هیچ كه‌س ناتوانێت خۆی بگرێت كاتێك شڤان په‌روه‌ر لاوك وسترانی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێژێت. ئه‌م رووداوه ئه‌گه‌رچی له‌كه‌نه‌دا روویداوه‌و ئه‌و پۆلیسانه‌شی به‌كرده‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌ی كورد هه‌ستاون تورك نین، به‌ڵام ناكرێت كارێكی له‌و چه‌شنه له‌پایته‌ختی وڵاتێكی باكووری ئه‌مه‌ریكا به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی وپیلانی توركه‌كان هه‌روا به‌ئاسانیی و بێده‌نگی به‌ڕێوه چووبێت وبچێت.
ئێمه له‌وه‌ختێكدا هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌بیستین كه له‌لایه‌ك توركه‌كان نیازپاكی ونیه‌تی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له‌باكووری كوردستان ده‌رده‌بڕن و له‌لاكه‌ی تر وڵاتانی رۆژئاوایی "دیموكرات" و لایه‌نگری "ئازادیی"، داوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وئیتنی له‌ناوخۆی توركیادا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر وای دابنێین شڤان په‌روه‌ر لایه‌نگری په‌كه‌كه‌و گه‌ریلایه، به‌ڵام ئه‌و خۆ هونه‌رمه‌نده‌و لایه‌نگری لایه‌نێكی شه‌ڕێكه چه‌ند ساڵه له‌توركیادا درێژه‌ی هه‌یه‌و لای دووه‌می ئه‌و جه‌نگه خوێناوییه كه خۆی سه‌به‌بكارێتی توركیایه، ئایا ئه‌گه‌ر تاتڵیساز یان هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی تورك بچنه كه‌نه‌دا به‌ره‌وی رووی هه‌مان ره‌فتاری پیاوانی پۆلیسی كه‌نه‌دیی ده‌بنه‌وه یان نا؟، بێگومان نه‌ك رووبه‌ڕووی قۆڵبه‌ست وئازاردان نابنه‌وه به‌ڵكو وه‌ك شاهێك پێشوازییان لێده‌كرێت ومیوانداریی ده‌كرێن. بۆیه ده‌توانین بڵێین ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده زۆر گه‌وره‌و پڕ كار‌و داهێنه‌ره‌ی كورد جۆرێكی تره له‌دژایه‌تی تورك له‌رێگه‌ی به‌تیرۆریست ناساندنی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌دنیاداو به‌ناڕه‌وا له‌قه‌ڵه‌مدانی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان له‌توركیادا، له‌پێش چاوی ده‌وڵه‌تان و میلله‌تانی تری گێتی.
به‌بۆچوونی من ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی پۆلیسی كه‌نه‌دیی رووداوێكی ئاسایی نییه‌و هه‌رواش كاری رێكه‌وت نییه، به‌ڵكو به‌پێی پلان و به‌رچاو روونی بووه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بێ هه‌ڵوێست نه‌بین وره‌وه‌ندی كوردیش له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات نابێت گوێی خۆی لێ بخه‌وێنێت، چوونكه ئه‌مه به‌هه‌موو واتایه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی پڕ مه‌ترسیی ده‌گه‌یه‌نێت و ره‌نگه به‌ناوی تیرۆره‌وه جه‌نگێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه كوردییه‌كان و ده‌سته‌بژێری سیاسیی ورۆشنبیریی و هونه‌ریی كورد بكرێت له‌خۆرئاوا به‌تایبه‌ت له‌وڵاتی كه‌نه‌دا. هه‌روه‌ك چۆن چه‌ندین ساڵه ئه‌و ده‌وڵه‌ته رێگره له‌چالاكیی په‌كه‌كه‌و به‌هه‌رچی رێگه‌یه‌ك بۆی كرابێت چالاكوانانی پارتی كرێكارانی فڕێداوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی. له‌كاتێكدا زۆربه‌ی جا ئه‌ندامانی په‌كه‌كه به‌مه‌به‌ستی ئاهه‌نگێڕان روو‌و له‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
كارێكی گه‌وره‌مان له‌سه‌ره كه به‌هه‌موو هێزو توانایه‌كه‌وه هه‌ڵوێستی توند‌و ناڕه‌زایی نیشان بده‌ین و شاره‌كانی كه‌نه‌دا پڕ بكه‌ین له‌لافاوی خۆپیشاندان تا ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی میری به‌فه‌رمیی داوای لێبوردن له‌شڤان په‌روه‌رو تێكڕای گه‌له‌كه‌ی كورد ده‌كه‌ن، چوون سوكایه‌تیكردن به‌هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك شڤان په‌روه‌ر ته‌نیا سووكایه‌تی نییه به‌یه‌ك تاكه كه‌س، به‌ڵكو به‌هه‌موو پێودانگێك سووكایه‌تییه به‌تێكڕای ئه‌ندامانی میلله‌تێكی وه‌كوو كورد.