
هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌تان پیرۆزه كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو
هۆشمه‌ند جه‌لال
پێویست به بیر هێنانه‌وه ناكات، چونكه ته‌نیا چه‌ند رۆژێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه. ئه‌وه هاوپه‌یمانیه‌ته‌ی كه له نێوان برایانی ئیخوان موسلیمینی یه‌كگرتوو، براده‌رانی قه‌رارگایی كۆمه‌ڵ و سوشیال عه‌شایره‌كه‌ی كاكه حه‌مه و ماركسیه تاقانه بێ كه‌سه‌كه‌ی كاكه قادر. زۆركه‌س خاوه‌نه‌كانیانی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ته‌یان ئاگادار كردنه‌وه، كه مه‌كه‌ن. ئه‌و ره‌نگ و بۆنه جیاوازانه قه‌د پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن. نه ئێوه یارانی پێغه‌مبه‌رن و نه‌سه‌رده‌مه‌كه‌ش سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه. هاوكات برا عه‌لمانیه‌كانیشتان جوه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر نیین و خاوه‌نی یه‌ك عانه نیین. تا خۆتانی پێده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، به خوا له ده‌روه‌ش بێجگه له كاكه حه‌مه كه له سنه و مه‌ریوان به‌ڕێزان فه‌رماندار و ئۆستاندار و مدیری ئیتڵاعات كه‌سی تر نایانناسن. كه‌واته لایه‌نگران و موسڵمانان مه‌خه‌ڵه‌تێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نگرانتان زۆرتان لێپاڕنه‌وه، به‌ڵام سودی نه‌بوو.
ئه‌وه‌تانی له دواین هه‌وڵیاندا لیسته‌كه‌ی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی به په‌له‌پڕوزه له 19/8/2009 چوونه لایی لیستی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان پۆستێكیان به‌ركه‌وێت. به‌ڵام له‌وێش بێ ئۆمێد بوون، چونكه نه‌وشیروان مسته‌فا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌كردن.
لیستی چاكسازی له به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه
جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له هه‌ر دوو حزبه عه‌لمانیه‌كه‌ی ناو لیستی خزمه‌تگوزاری كردوه، كه به‌شداری له حكومه‌ته‌دا بكه‌ن. تا ئه‌وه‌كاته‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون پێویسته به‌شدار بن. به به‌شداریكردنی ئه‌و حزبه هه‌رچه‌نده ته‌نیا سێ كوردسیان به‌رده‌كه‌وێت گورزێكی جه‌رگبڕ به‌ر لیسته‌كه‌ی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵده‌كه‌وێت، چونكه ته‌نیا 10 كورسیان بۆ ده‌مێنیته‌وه ئه‌مه‌ش مانایی ته‌واو لاوازبوونیانه. له ناو په‌رله‌ماندا. له به‌رانبه‌ر 59 كورسی كوردستانی و 25 كورسی گۆڕان و 11 كورسی كۆتا كه ئه‌وانیش هه‌مان كورسیه‌كانی كوردستانیین و دوو كورسی بزوتنه‌وه، كه ئه‌وان هیچ حسابێكیان بۆ نه‌ده‌كرد.
هۆكارێكی تری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی، پێكنه‌هاتنه له‌سه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مانه. كه یه‌كگرتوو ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه به مافی خۆی ده‌زانێت، له به‌رانبه‌ردا كۆمه‌ڵ و دوو حزبه عه‌لمانیه‌كه‌ی تر به هۆی لاوازی سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین له سه‌رۆكایه‌تیكردنی لیستی خزمه‌تگوزاری له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا ئه‌و پۆسته به شیاوی كۆمه‌ڵ ده‌زانن. بۆ هه‌ر یه‌كه‌شیان كه‌سێك كاندید كراوه. له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه ئارام قادر و له لایه‌ن یه‌كگرتووشه‌وه عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز، كاندید كراون بۆ پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆن. ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئاشكرایه كه كۆمه‌ڵ و حسك و قه‌واره‌ی ئاینده، پشتگیری له ئارام قادری كاندیدی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته.
ئه‌گه‌رێكی تر له بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیسته‌كه‌یان، راگه‌یاندنی لێدوانی نابه‌رپرسانه‌یه له لایه‌ن به‌رپرسی حزبه‌كانه‌وه له‌وانه قادر عه‌زیز سه‌رۆكی قه‌واره‌ی ئاینده به ئاوێنه‌ی راگه‌یاندوه، كه ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن ئه‌وا پۆستێكی فیعلی و هه‌ستیاریان ده‌وێت، واته پۆستێكی كارا، ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی لیستی خزمه‌تگوزاریه كه ده‌ڵێت به‌شداری له حكومه‌تدا ناكات و وه‌ك ئۆپۆزیسۆن له ناو په‌رله‌ماندا ده‌مێنێـه‌وه.
هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی به هۆی زۆری رێژه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له دوو حزبه‌كه‌ی تر هه‌ڕشه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و شاروانیه‌كان، به لیستی سه‌ربه‌خۆ و جیا به‌شداری ده‌كه‌ن، واته هه‌ر له ئێستاوه ئاسۆی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لیسته‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه.
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی پیرۆزه هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌تان له‌گه‌ڵ نا موسڵمانان، دڵنیابن له‌وه زیاتر و ناخۆشتر به‌ری هه‌ڵه و ناعه‌داله‌تیه‌كانتان ده‌چننه‌وه. دووباره پیرۆزه.
شایه‌نی وه‌بیر هێنانه‌وه كه لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی به ژماره 59 به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7 دا كردوه له ئه‌نجامدا 13 كورسیان به ده‌ست هێنا، كه 6 كورسی بۆ یه‌كگرتوو، 4 كورسی بۆ كۆمه‌ڵ و 2 كورسی بۆ حسك و 1 كورسیش بۆ قه‌واره‌ی ئاینده.