
عه‌رشێك له‌سووتان …. بێستون حه‌سه‌ن
بۆ هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌شه ..چه‌نده ڕقم له خۆم ئه‌بێ كهئهبینم
چاوم گڕی شه‌رابێكی نارنجیانه تێزاویهتی و
به‌هار به‌چه‌شنی زه‌مهه‌ریر مه‌رگی گرتووه ..
چ مێژوویه‌ك وه‌ك خه‌می تۆ پڕ وشه‌یه‌و
كام ڕه‌هێڵه و باران هه‌یه
له ئاست برینۆچكهیهكتا چۆك دانه‌داو
نه‌بێته ئاونگی چاوێك ..
من ئه‌زانم خودا چه‌نده نیگه‌رانه كهئهبینێ
وا خه‌ریكه عه‌رشی فه‌له‌ك
له قوڵایی دڵی شارێكا هه‌ڵده‌ستێ و
مه‌له‌كانیش له‌چاوه‌ڕوانی مردن‌دا
ڕۆح ئه‌به‌خشن به یه‌كتری .
ئه‌وه‌تانێ .. به دیدی خۆتان ببینن
ئافات له ڕه‌نگی درۆدا به‌زمانێك دێته قسه و
سێ‌و به‌ته‌رزێكی ئه‌فسانه باس له‌شیرینی خۆی ئه‌كا ..
به دیدی خۆتان ببینن چۆن پێكه‌نین و گریان و
ڕه‌ش وسپی و پیره دڕك
له خاكی سه‌وزی گوڵاندا به‌بێ هه‌وه‌س
چونه‌ته‌وه سه‌ر یه‌كتری ..
ده‌بوو ئه‌وان جه‌ژنی دڵیان پڕپڕ بوایه له قریوه و
لهڕێحانه و له‌ته‌ڕایی نهوبههارێك
یا هیچ نه‌بێ ده‌بوو گێلاسی نه‌ورۆز و
ڕشته‌ی هێرۆكانی شارێك ئا به‌و جۆره نهبونایته قوربانی ..!
ئێسته كه دێم له به‌ر بۆنی به‌جێماوی خه‌ونه‌كانت
نه‌ده‌توانم چاو هه‌ڵبێنم
نه گه‌رووشم ئه‌بێته‌وه به‌ڕه‌شماڵی جوانیه‌كانی ده‌ركی سه‌را ..
عه‌سرێك ( با) دێ و له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ستی بێده‌نگی ئه‌گرێت و
باران ئه‌خاته گیرفانی جانتاكه‌ی و
بۆ یادگاری ڕه‌سمێك له‌گه‌ڵ به‌هار ئه‌گرێت ..!
چ مه‌خموره ئه‌و ده‌مانه‌ی حهشرێك به‌رۆكی گوڵ ئه‌گرێ و
هه‌تاو دێته قسه‌و ئه‌ڵێ :
لێم ببورن .. من ئه‌زانم ئێسته كاتی نوستن نی یه
هێشتا وه‌ختی چنینه‌وه‌ی به‌ری ڕۆحتان نه‌هاتوه
به‌ڵام ده‌بێ چاوتان پڕكه‌م له كلی خه‌و
هه‌ناسه‌تان بده‌مه‌وه به زریان و
دوا په‌یامتان بۆ مێژوو به‌جێبێڵم ..
تازه ئێوه مسافری بهههشتێكن نه ماچ تیایدا حه‌رام ئه‌كرێ و
نه‌ئاگری چاوه‌ڕوانی په‌نجه‌كانتان ئه‌سوتێنێ !
منێك ئێسته كه ڕاده‌مێنم له به‌ژنت
له ماڵی سپی لێوانت وله ته‌ڕایی بێهودهییت
كلو كلو شیعر ئه‌تكێت به سۆمای نیگاكانمهوه و
له سه‌وزایش وهڕسدهبم , تا ئه‌و ده‌مه‌ی
توڕه‌یی یه‌خه‌م ده‌گرێت و سه‌ر ڕێژ ئه‌بم له ته‌نیایی
وه‌ك چۆن عه‌ده‌م خه‌ونه‌كانی فڕینمی برده‌وه بۆ ماڵی وههم و
حه‌قیقه‌تی لێ ون كردم .. هه‌ر به‌و جۆره
هه‌ڵه‌بجه‌ش بوو به تهفسیرێك
ته‌نها سهراب میوانی بوو … ته‌نها سهراب بیسه‌ری بوو .