
مه‌رگ..وه‌ك دوا چاره‌سه‌رێكی نه‌ناسراو …. ستار چاوشین
هه‌موو مردنێك رامناچڵهكێنێ، له پرێكدا (مهوع) بونه‌وه‌ی سێبه‌رێكم پێ ئاسایی نه‌بوه و له( فه‌وت)ی هه‌ركه‌سێكدا ترسێكی كه‌لتوری دامده‌گرێت، له زه‌ینی مندا به‌رزترین رۆحه‌كانی مرۆی كۆچكردوو منداڵ و كچن.! هه‌رگیز له گه‌ڵ به‌ربونه‌وه‌ی (چڵ)ه‌كان نیم، به‌ده‌نگی ئه‌وان ده‌ترسم، له به‌رده‌م وه‌ستانی هه‌ر دڵێكدا ئاسایی بیرم كردۆته‌وه ،ئه‌وه‌نه‌بێت ئاسایی له وه‌ستانی زمان و نیشتنه‌وه‌ی پێڵو بگه‌م، مردنی كۆ و مه‌رگی ناواده‌و چوونی ناوه‌خت نه‌یخستومه‌ته به‌رده‌م سه‌رسورمان و تێرامانه‌وه ،
به سروشتی خۆم مه‌رگم خۆش نه‌ویستووه،هه‌رچی خۆشه‌ویستیم هه‌یه به ژیانم داوه ،دایكم نهیخهڵهتاندووم به‌وه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌ڵێ كوڕم دونیا دوای كۆتایه، وه‌ك كورد مردنم به براگه‌وره‌ش نه‌زانیوه، به‌ڵام له سروشتی كاره‌كانی ئه‌م چه‌رخی چه‌پ گه‌رده دوودڵ نیم و پێم وابووه ،مرۆڤ له جه‌نگێكی به‌رده‌وام دایه له گه‌ڵ مردن،چۆن به‌رده‌وامی سه‌ركه‌وتنه‌كان مرۆڤ له ژیان مسۆگه‌ری ده‌كات ئاواش نوشستیهكان مه‌رگ تۆماری ده‌كات، له ده‌ره‌وه‌ی ئایین حه‌ز ده‌كه‌م نهێنی مه‌رگ بزانم،كامیان مردنن ؟ مه‌رگ یان ژیان
له هه‌ڵهاتنی چۆله‌كه‌یه‌ك له‌م چڵه‌وه بۆ ئه‌و چڵ و وون بونی له چاو، نه‌گه‌رانه‌وه‌ی بۆ هێلانه زێدی ده‌مخاته به‌رده‌م پرسیاری هاتن و چونه‌وه، وتن و له بیرچوونه‌وه‌وه ، له به‌رده‌م چه‌ندین پرسیاری گرنگی نه‌گه‌یشتنی رێبوارێك بۆ مه‌نزڵ، نه‌دانه‌وه‌ی وچانی مامزێك له نسارێكدا پاش هه‌ڵزنان و هه‌ڵشاخانی به سه‌خترین مایه‌كانی لوتكه‌دا رامده‌گرێت،
له وشك بونی كانی، دواههناسهكانی چكه، راوه‌ستانی جۆگه، مه‌نگ بوونی ده‌ریا راده‌وه‌ستم،ده‌ترسم، دوترسم شه‌و نه‌یه‌ته رۆژهه‌لاتی یه‌كان بازار دانه‌خه‌ن ، وچان نه‌ده‌ن و نهچنهوهی لای ژنه‌كانیان،ده‌ترسم سه‌ری مانگان نه‌یه‌ت و موچه‌خۆره‌كان دوودڵی بیان كوژێت،ده‌ترسم بانگ نه‌دات نوێژه‌كان بچن و نه‌یه‌نه‌وه،ده‌ترسم حه‌شر نه‌یه‌ت خودا له سارای سینادا بمانهێلێتهوه،
وه‌لێ به مردنی سۆنیا .راچه‌ڵه‌كیم،تاس دایگرتم،دڵه‌كوته‌م هاتێ،چونكه تێگه‌یشتم قومێك ئاو نه‌ماوه تینوێتی ژیان بشكێنێ،لێوی حه‌سره‌ت ته‌ڕكات،ئارامی بداته عیشق و له‌و نهێنی یه رزگارمان كات یه‌زدان تا كوشتنی جه‌سته‌و هێشتنه‌وه‌ی رۆحه‌كان پێمان ناڵێ ،
مردنی سۆنیا ،له مردنی ووشه ناچێت، سه‌ختتره، پیربوونی جوانی نیه ره‌نگێكی تره، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوو نیه له رۆحدا به‌ڵام له‌و ده‌چێت، هه‌ر ئه‌ڵێ ی شاعیره‌و له گۆدهكهوێت، له‌رزینی په‌نجه‌ی پێكاسۆیهكه له ره‌نگ، سڕ بوونی تێلی ده‌ستی پیتهۆڤنێكه له ده‌نگ،
مردنی سونیا له رژانی ئیوارانی باده‌ی ته‌مه‌نی ده‌ستی ساقی ، هه‌ڵوه‌رینی گه‌لای سوره سنه‌وبه‌ری وه‌رز و شكانی جوامێری كورد دهچیَِت،
سۆنیا یه‌كێك له كچه موسافیرهكانی تولهرێ ی كاروانی دوو دڵی، به‌ره‌و به‌هه‌شتی ئارامی وكۆترێكی سپی وه‌ك به‌فرله كۆچه‌ری یه‌كانی وه‌رزی فرینی باڵه‌نده‌كان،
سۆنیا جوانتر له‌وانه‌ی ئاگایان له مه‌رگ نیه ، تووند باوه‌شیان كردووه به دونیادا،ئاگایان له جوانی تۆ نیه، له چرۆ نیه ، له چرپه‌و ژوان ونهرمترین ساته‌كانی جوڵه‌ی ژوان نیه،
سۆنیا هۆ زاده‌ی ورزێكی باران به دۆعا، ته‌ڕبوونی لێوی زه‌وی به ماچی كانی به پارانه‌وه، مناڵی ماڵی شه‌رم،گوندی نه‌نگی یه‌كان، شاری سنوربه‌ند به سه‌یر،به روانین،
كه‌له‌پچه‌ی پیرۆزی یه‌كان، رابردوویه‌كی دووووووور زۆر دوور، رابردوویه‌ك قسه له گه‌ڵ زه‌رده‌شت ناكا، ئاهورایی نیه،
بنوو سۆنیا
ئێره ماڵ نیه، ماقڵهیه،
مرۆڤی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته میوانی په‌ری ئاسا ناناسن،ئه‌وان شه‌و دێنه‌ده‌ره‌وه ،له سپێده ناگه‌ن و تامی ده‌می به‌یانیان نه‌كردووه،
خودا ده‌زانێت چه‌ند شه‌رم ده‌كه‌م،ده‌ترسم منیش له مه‌رگی تۆدا ده‌ستم هه‌بێت،ده‌ترسم چونكه ده‌زانم هه‌مومان له مردنی تۆ وه‌ك یه‌ك تاوانبارین ،
تاوانبارین ده‌ترسم
سیستمێكی نوێ ناچاری مه‌رگی عه‌شقێكی، له پاكیدا به‌ره‌و به‌هه‌شتێكی كردبیت، ئاره‌زوویه‌ك ویستبێتی له ناخدا مه‌مله‌كه‌تێكی ئارام و ئاسوده‌ت پێبه‌خشێ،نه‌یان هێشتبێ،دوژمنایه‌تی ئاره‌زووی تاك له گه‌ڵ گشت مێژوو شاهیده.
تاوانبارین ده‌ترسم،
یاساكان مۆڵه‌تیان به ئاكاری جه‌وانی ئێوه نه‌دابێت، دێڕه‌كان گوێ یان لێ نهگرتبیت،
ماڵ له زمانی رابردووی كوردهواری خۆیان نه‌گه‌یشتبن،زمانی رابردوو هه‌مان زمانی پاكی و نهزاههته،
سۆنیا بنوو خه‌و خۆدزینه‌وه نیه له ئاگایی ،ئه‌وه‌نده‌ی ناساندنی حهقیقهتیهتی به ژیان، خه‌و به‌شداری نه‌كردنی یاری یه‌كه زۆرینه‌یه‌ك له جه‌ماوه‌ر دڵته‌نگ ده‌كات، بردنه‌وه‌ی نهێنی یه‌كه بۆ لای سروشت،
سۆنیا ده‌زانی له‌وێ شارێك له مه‌ستوره‌و قوتابخانه‌یه‌ك له خۆشه‌ویستی هه‌یه، عهنبهرخاتونهكان ته‌وقه‌ت له گه‌ڵ ده‌كه‌ن،یه‌كتری ماچ بكه‌ن، ئێوه رازی نه‌بوون
ژیان وه‌ك مه‌رگ ببینن، به دڵ ویستتان مه‌رگ وه‌ك ژیان ببینن….
• ئه‌م نوسینه تایبه‌ته به هه‌واڵی مه‌رگی َخۆكوشتنی خوێندكار سۆنیا.كه له هه‌ولێر16-8-2009كات ژمێر 5ئیواره كوتایی به ژیانی هێنا….
• ئه‌م نوسینه ده‌ربرینی ناخهو كولاندنه‌وه‌ی هه‌توانێكه له جه‌سته‌ی ژیانی كوردهواری، سۆنیا وه‌ك مه‌رگ ناسیومه ئه‌گینا پێشتر به دیداری نه‌گه‌یشتوم،بۆ زانینی خانه‌واده‌كه‌ی، نازانم له مه‌رگدا بۆمان هه‌یه شینێكی بۆ بكه‌ین یان نه؟؟،،!!
• فه‌وت — له وفات به كاری دێنێ. (دایكم به كاری دێنێ)
• مهوع –توانه‌وه (دا یكم به كاری دێنێ)
• ئاهورایی – ئاهورامه‌زدا
• مه‌ستوره – شاعیر مهستورهخانی اردلان
• عینبهر خاتوو— خێزانی مه‌وله‌وی شاعیر