
خۆزگه …… بالا حه‌سه‌ن
خۆزگه له‌كاتی ته‌نیایدا تۆم لابوایه
ئه‌وسا ژیان با ههرچهپۆكی مه‌رگی له گه‌ردنم گیر كردبایه
ده‌ڵێن ڕۆژگار ئیجگار جوان و دیمه‌نی پۆله گوڵی سه‌ركانی و ڕوباره‌كان گه‌لێك دڵ گیرن
ده‌ڵێن به‌شه‌و زریوه‌ی ئهستێرهوپرشنگی مانگه شه‌و دڵی مردوو زیندوو ئه‌كاته‌وه..!
ده‌ڵێن ڕه‌نگی گوڵان لهبۆنیان خۆشترو جوانتره
ده‌ڵێن سهوزیهكان ودارستانهكان وجۆبارهكان له به‌ره‌به‌یاندا ئه‌وه‌نده جوانن كه‌مرۆڤ
ناتوانێ ده‌ستیان لێ به‌ربدات وجێ یان بهێڵێت
به‌ڵام من بێ به‌ش له‌بینینی ئه‌م ههمووجوانیه نهشهپۆلی بێووچانی ده‌ریا ئه‌بم
نه‌گوڵه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانی سه‌حه‌ر نه ئاسمان نهههتاو نه مانگه‌شه‌و نهدیمهنی دڵ بزوێنی
به‌یانیان نه چرۆ نه گوڵ نه شه‌وانم… نه…نه…نه
من ده‌مزانی داری خۆزگه زڕدارهوبهرناگرێت
هاتنی تۆش سوپای زستانێكی توشهو شه‌و له‌به‌ر فرمێسكی چاوم گڕ ناگرێت
ده‌سا خودایه به ئیشقی بهرائهتیهوه وه‌ك جارانم هه‌ردوو چاوی
هۆنراوه‌كانم پڕبكهمهوه له‌مێژوی پێكه‌نینه ڕۆمانسیه‌كان ڕه‌شه
ڕیحانه‌ی قژی سیماكان ونوقڵی ژوانه‌كانیان.
تاڵه قژه خاوه‌كان لهشهونمی ژێرچاوه كاڵه‌كانیان ئه‌ستێره‌ی شه‌وانم
له‌گه‌شی خهندهكانیان چی بكه یت
خودایه كاتێكم پێ ببه‌خشه خه‌م و فرمێسك وگۆرانیه پرسه دار‌و
خه‌م باره‌كانیان له ئامێز بگرمه‌وه
ته‌نها هێزێكم پێ ببه‌خشه تا په‌پوله ڕۆح سوكه‌كانی باخچه‌كه‌م
بۆلام بگه‌ڕێنه‌وه
بۆئه‌وه‌ی بێچوی یاده‌كانیان له هێلانه‌ی چاوانما بلاوێنمه‌وه
چونكه حه‌تمیه وئه‌زانم ڕۆژێك هه‌ردێت بۆناشتنی قاموسێكی دوو به‌هاریان
ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌زانم ئێوه ههردهگهڕێنهوه