دیمانه له‌گه‌ڵ ئارام غه‌مبار
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له‌به‌ختیار عه‌لی ده‌گرن نایناسن‌و سه‌ده‌یه‌كی تر لێی تێده‌گه‌ن
ده‌مه‌وێت ناخی مرۆڤایه‌تی پاك بكه‌مه‌وه، ئه‌و شه‌یتانانه ده‌ربێنم لهناخیاندایهئارام غه‌مبار 1972 له‌دایك بووه، ئێستا له‌گه‌ڵ خوشكێكم‌و زاوایه‌كم كه‌ئامۆزامه‌و خوشكه‌زایه‌كم ده‌ژیم، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ئه‌و خوشكه‌یی ئێستا له‌گه‌ڵماده‌ژی ئاماده‌م سێ ساڵ ئه‌گه‌ر كرم تێی بدات، كرمه‌كانی به‌دان لێده‌كه‌مه‌وه وه‌ك وه‌فایه‌ك، ئارام گه‌نجێكی رۆح سوكه‌و هه‌میشه له‌نمایشێكی به‌رده‌وامدایه هه‌رله‌چاخانه‌ی شه‌عبه‌وه تا شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه، ئه‌و به‌رده‌وام له‌نمایشه‌كانیدا خه‌ڵكانێكی زۆر له‌ده‌وری كۆده‌بنه‌وه، به‌قسه‌ی فه‌لسه‌فی زیاتر نمایشه‌كان ده‌رازێنێته‌وه، به‌جۆرێك هه‌ركه‌س بیبینێك پێی سه‌رسام ده‌بێت، ئارام ده‌ڵێت: ناوی سیانی ناڵێم چونكه دوای نه‌مانم ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ئارامه‌م بۆچی هه‌ڵبژاردووه، بۆزیاتر ئاشنابون به‌دنیای ئه‌و گه‌نجه، گۆڤاری دوارۆژ دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئارام غه‌مبار سازدا‌و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه.
به‌هۆی ته‌مه‌ڵی‌و كاركردن له‌گه‌ڵ باوكمدا وازم له‌خوێندن هێناوه
سه‌باره‌ت به‌منداڵی ئارام غه‌مبار وتی: له‌منداڵیدا فه‌قیرترین خوێندكار بووم، ته‌مه‌ڵترین خوێندكاربووم، زۆر هێمن بوم، سێ ساڵ به‌كۆڵ بردومیان بۆقوتابخانه، خۆشه‌ویستی ماڵه‌كه‌بووم، هه‌تا پۆلی یه‌كی ناوه‌ندی خوێندووه، به‌هۆی ته‌مه‌ڵی‌و كاركردن له‌گه‌ڵ باوكمدا وازم له‌خوێندن هێناوه.یه‌كه‌م نامه‌ی دڵداریم به‌شیعرێكی فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی نوسی
ده‌رباره‌ی ئاشنابونی به‌دنیای شیعر ئارام غه‌مبار وتی: هه‌رله‌منداڵیه‌وه حه‌زم له‌ئه‌ده‌ب كردووه‌و له‌گه‌ڵ له‌تیف هه‌ڵمه‌ت‌و كاكه‌ی فه‌لاح‌و فایه‌ق بێكه‌س‌و ئه‌واندا گه‌شه‌م كرد تاگه‌شتمه ئه‌م لوتكه‌یه، ئه‌و شیعرانه‌ی كه‌به‌په‌نجافلس وسه‌دفلس ده‌م كرین، ئێستا نزیكه‌ی 900شیعری شاعیرانم له‌به‌ره، كاكه‌یی فه‌لاح وعه‌بدوڵا په‌شێو فه‌ره‌یدو عه‌بدول به‌رزنجی زۆركاریگه‌ریان هه‌بوو له‌سه‌رم، یه‌كه‌م نامه‌ی دڵداریم به‌شیعرێكی فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی نوسی، ئێستا هه‌م مامۆستامه، ئارام ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد له‌زۆر شوێنیش‌دا په‌لامارم فه‌ره‌یدون عه‌بدول داوه، وه‌ك له‌كۆرێكی شیعری عه‌بدوڵا په‌شێودا پێی ده‌ڵێم هه‌سته تۆدكتۆران هه‌یه له‌زماندا قسه‌له‌سه‌ر زمانی ئه‌ده‌بی ئه‌وپیاوه بكه، به‌داخه‌وه ئه‌و شیعره‌ی كه‌یه‌كه‌م نامه‌ی دڵداریم ئێستا له‌بیرم نیه.
من تاكه‌كه‌سم شیعرێكم بۆبه‌ختیار عه‌لی نوسیوه
ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویسی ئارام غه‌مبار وتی: من چه‌ندین كه‌سم ناسی، له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراوی وه‌ك كۆمه‌ڵگای كوردیدا ژن به‌ژن هه‌بوو، غوربه‌ت سه‌فه‌رده‌كه‌م ئه‌م نیشتیمانه به‌جێده‌هێڵم، به‌ته‌مای كه‌سێكم كه‌دێمه‌وه ئه‌وان پاره‌م ده‌ده‌نێ له‌بری كچه‌كه، واته كۆمه‌ڵگای ئێمه زۆر داخراوه‌و ئه‌مانه هه‌مو شتم لادروست ده‌كات، من به‌شاعیرێكی موناسیبیش ناسراوم، بۆ كه‌سه‌كان زۆر ده‌نوسم، من تاكه‌كه‌سم شیعرێكم به‌زمانی كوردی بۆبه‌ختیار عه‌لی نوسیوه، سامی عه‌لی شوكر بۆی وه‌رگێراوم بۆعه‌ره‌بی، شیعرێكم پێشكه‌شی مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ندی حه‌مه‌ی نێرگز كردووه، شیعرم پێشكه‌شی به‌كر پشده‌ری ودلاوه‌ر قه‌ره‌داغی كردووه، شیعرێكم پێشكه‌ش مامۆستا‌و شاعیر كه‌هه‌میشه نامرێت شێخ ئه‌نوه‌ر كردووه، شیعرێكیشم بۆجه‌مال غه‌مبار نوسیوه، من ئه‌و شیعرانه‌ی كه‌نوسیومن ئه‌گه‌ر به‌كۆمه‌ڵێ وشه‌ی ریزكراویشی بزانم، خه‌ڵك پێم ده‌ڵێن ئارامی شاعیر.
پاش 20ساڵ دیراسه له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا زۆر سه‌ركه‌وتوم
ده‌رباره‌ی شیعر ئارام غه‌مبار ده‌ڵێت: نزیكه‌ی په‌نجا تێكستم هه‌یه، هه‌موی پۆسته‌ری بچوك بچوكن، من حه‌زم له‌قه‌سیده‌ی درێژ نیه، چونكه من زیاتر خه‌ریكی خۆم نیم، خه‌ریكی خه‌ڵكی ترم، خه‌ریكی كاركردن‌و ئه‌وشتانه‌م، من له‌شیعردا سه‌ركه‌وتوبوم، به‌تایبه‌تی له‌روی زمانه‌وه، بۆیه شیعر ته‌نیا وشه رێكخستن نیه، فه‌لسه‌فه‌یه‌و زمانه‌و ئیقاعه‌و واته به‌یه‌ك شت ناژمێرێت، بۆنمونه گۆران له‌شیعری ئاواتی دوریدا ده‌ڵێت: "ئه‌ی خاتراتی عومری گوزه‌شته‌م، ده‌خیلی تۆم خنكاوی به‌حری دوریم نه‌كه‌ی عه‌شقی ره‌نجه‌رۆم" خاتره واته یادگاری، فارسیه، عومر واته ته‌مه‌ن، عه‌ره‌بیه، گوزه‌شته واته رابردوو فارسیه، واته گۆران فارسی‌و عه‌ره‌بی‌و توركی‌و كوردی‌و روسی زانیوه ئینجا شاعیرێكی سه‌ركه‌وتوو بووه، منیش فارسی وكوردی ده‌زانم، ئه‌توانم بڵێم پاش 20ساڵ دیراسه له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا زۆر سه‌ركه‌وتوم، زۆر له‌رۆمانوس‌و شاعیره‌كان راستیان پیاهێناوم.
ده‌مه‌وێت ناخی مرۆڤایه‌تی پاك بكه‌مه‌وه، ئه‌و شه‌یتانانه ده‌ربێنم له‌ناخیاندا
ده‌رباره‌ی ئیشی كردنی جۆراو جۆره‌كانی ئارام غه‌مبار وتی: من ده‌مه‌وێت به‌رده‌وام خه‌ڵك زیاتر بناسم، بۆیه به‌رده‌وام یه‌ك ئیش ناكه‌م، ئێواران نمایشه‌كان به‌رده‌وامه، له‌هه‌رشوێنێ بم ناتوانم بڵێم ماسیحه هه‌یه، جاران گسكم ده‌دا، به‌ڵام ئێستا ده‌مه‌وێت ناخی مرۆڤایه‌تی پاك بكه‌مه‌وه، ئه‌و شه‌یتانانه ده‌ربێنم له‌ناخیاندا، ئه‌وان كراسه‌كانیان سپیه، به‌ڵام رۆحیان چڵكنه، له‌رێگه‌ی كاركردنه‌وه، من نمایش ده‌كه‌م پێم پێده‌كه‌نن، به‌ڵام رۆژێك ده‌بێت لێم تێبگه‌ن، جا له‌ژیان مابم یان نه‌مابم عه‌زیز نه‌سین وته‌نی.
به‌پاره‌وه رۆشتین‌و به‌شكسته‌وه گه‌ڕاینه‌وه
ده‌رباره‌ی عاشق بونی به‌شانۆو دنیای هونه‌ر، ئارام غه‌مبار وتی: له‌منداڵییه‌وه موتابه‌عه‌ی شانۆ ده‌كه‌م، له‌سه‌ره‌تاوه تاساڵی 1992، تاسه‌فه‌رمان كرد له‌م نیشتیمانه، به‌ره‌و نیشتیمانێكی تر، رۆشتین، زۆر رۆشتین، دوركه‌وتینه‌وه، چوینه شوێنێك نه‌ئاینمان ئاینی ئه‌وان بوو نه‌زمانمان زمانی ئه‌وان بوو، به‌پاره‌وه رۆشتین به‌شكسته‌وه گه‌ڕاینه‌وه، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی كه‌ڕۆشتم فێری زمان بوم، فێری زۆر شت بوم، مادیه‌ن سودم وه‌رنه‌گرت، به‌ڵام له‌بواره‌كانی تردا خۆم پركرد، له‌ئێران چیرۆكنوسی به‌توانا عه‌تای نه‌هایم ناسی، له‌وێش شیعر هه‌بوو توانیان به‌شداریم له‌چه‌ند شه‌وانه شیعرێك بكه‌م، چه‌ندساڵێ له‌ئێران ماینه‌وه‌و له‌وێشه‌وه سه‌فه‌رمان كرد بۆشوێنی تر، به‌خێزانی سه‌فه‌رمان كرد، به‌ڵام شكستمان خوارد.
یه‌ك كاتژمێر نمایشم كرد به‌ته‌نیا بۆ700كه‌س توانیم7كه‌س بگرێنم
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری كردنی له‌فیلم وشانۆدا ئارام غه‌مبار وتی: له‌ڤیستیڤاڵی شانۆ یه‌ك كاتژمێر نمایشم كرد به‌ته‌نیا بۆ700كه‌س توانیم7كه‌س بگرێنم، له‌وانه عه‌بدولی حه‌مه‌جوان، خاتو به‌دیعه‌دارتاش، ژیان ئیبراهیم، گوڵاڵه‌ی مامه عه‌زه، بۆیه7كه‌س له‌من تێگه‌شت، ساڵی 1999ده‌ست گرتنم له‌رێگه‌ی رێبواری حه‌مه‌ی سابیره‌وه بووه، لێره‌وه خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆی، له‌فیلمی گومانیشدا به‌شداریم كرد، دواتر ئیشه‌كه راگیرا سه‌ركه‌وتو نه‌بوو، 2001كورته فلیمی دوكه‌ڵمان كرد، 2003گوڵه‌كانی ره‌نجه، ساڵی 2008ئیشێكمان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی به‌توانا سه‌یوان سه‌عیدیان كرد به‌ناوی سواڵكه‌ری وه‌ك چه‌مك، توانیم 40هه‌زار به‌سواڵ په‌یدابكه‌م، 50هه‌زاریش پاداشت وه‌رگرم، له‌به‌رده‌م زانكۆی سلێمانیدا، له دوای ئه‌وه‌ش گه‌رده‌ولم كرد، له‌گه‌رده‌ولدا سه‌ركه‌وتنێكی زۆر باشم به‌ده‌ستهێنا، چونكه به‌بێ ده‌نگی ته‌مسیلم كرد، جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاشنا بون به‌من، ئاخر كارم ژیله‌مۆیه، كه‌له‌تایتڵدا نیشانی ده‌دات.
ئارام ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ئێستاش هه‌مو ئێواره‌یه‌ك نمایشه‌كان له‌سه‌هۆڵه‌كه به‌رده‌وامه‌و ئه‌وه‌نده قه‌ره‌باڵه‌خه خۆم خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌م، زۆر به‌ی نمایشه‌كانیش ده‌رهێنان وسیناریۆی خۆمه، هه‌رشه‌وه‌ش دیكۆره‌كه‌ی ده‌گوێزمه‌وه‌و نمایشی نوێ ده‌كه‌م.
من شانۆم له‌هۆڵه‌وه‌كانه‌وه هێناوه سه‌رشه‌قام
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی له‌فیلمه‌كاندا ئارام وتی: به‌ده‌ستی تۆ نیه، ده‌رهێنه‌ره‌كان كه‌سێكیان ده‌وێت كه‌ئه‌و رۆڵه به‌رجه‌سته بكه‌ین، من توانایه‌كی باشم هه‌یه، كه‌چی ئه‌وان هه‌رده‌وری بێده‌نگیان پێده‌دام، من به‌و بێده‌نگیه گره‌وم بردووه‌ته‌وه، له‌ژیله‌مۆدا یه‌ك خوله‌ك ده‌رده‌كه‌وم، به‌ڵام له‌و خوله‌كه‌دا كه‌له‌ی په‌یكه‌رێك شه‌رح ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌مو شه‌وێك تایتڵ پیشانی ده‌دا، به‌یانی خه‌ڵك ده‌یوت كاك ئارام ئه‌مشه‌و تۆم دی. ده‌ستخۆشی خه‌ڵك به‌رده‌وامیم پێده‌به‌خشێت، ئێستاش هه‌ربه‌رده‌وامم، 9مانگه ئه‌ندامم له‌ستۆدیۆی ئه‌كته‌ر، پرۆژه‌ی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه وه‌ك ستۆدیۆی ئه‌كته‌ر، دوای ده‌رهێنه‌ریش ناكه‌وم، بۆئه‌وه‌ی ده‌ورێكم بداتێ، به‌داخه‌وه هونه‌ر لای ئێمه زۆر لاوازه، تاكه‌كه‌سێكم شۆرشم به‌رپاكردووه، به‌وه‌ی شانۆم له‌هۆڵه‌وه هێناوه سه‌رشه‌قام،
ئارام ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد ئێمه پێویستمان به‌شۆرشێكی فیكریی وفه‌لسه‌فی‌و مه‌عریفی هه‌یه، ئێستا من موعجیبم به‌فاروق ره‌فیق كه‌دوای20ساڵ ژیان له‌غوربه‌ت هاتووه خانه‌ی حیكمه‌تی دروستكردووه، ئه‌توانم بڵێم فاروق ره‌فیق یه‌كێكه‌له‌و پیاوانه‌ی كه‌پێویسته من رێزی لێبگرم، پێویسته ئیشی بۆبكه‌م، خه‌ڵك به‌من ده‌ڵێت تۆ به‌ختیار عه‌لیت كردووه به‌خوا، من به‌ختیارم وه‌ك مرۆڤ خۆشده‌وێت، من ته‌های ئه‌حمه‌د ره‌سولیشم خۆش ده‌وێت كه‌یه‌كێكه له‌ره‌خنه‌گره‌كانی به‌ختیار، غه‌فور صاڵه‌حیشم خۆش ده‌وێت، ره‌خنه له‌به‌ختیار ده‌گرێت، دوو هه‌فته له‌مه‌وپێش من ئیشم له‌نمایش كردنی یاده‌وه‌ری شه‌قامێكدا كرد كه‌نوسینی ته‌های ئه‌حمه‌د ره‌سوله.
كتێب به‌پاره ناكرم، هه‌موی به‌دیاری پێشكه‌شم ده‌كه‌ن، هه‌ركات پێویستم به‌پاره بوو ده‌یفرۆشمه‌وه
ده‌رباره‌ی زۆرترین كاره‌كانی بۆبه‌ختیار عه‌لی ئارام غه‌مبار وتی: ئه‌وكابرایه خۆشه‌ویستمه‌و كاری جوان ده‌كات، دواكاری به‌ختیاریش رۆمانه‌كه‌یه‌تی به‌ناوی كۆشكی باڵنده غه‌مباره‌كان، به‌ڵام خیانه‌تیان كرد كردیان به‌كۆشكی باڵنده غه‌مگینه‌كان، ئه‌مه لێره‌وه ده‌ڵێ خه‌تای نوسه‌ر نیه، به‌ڵكو خه‌تای ئه‌وانه‌یه به‌رگی كتێبه‌كه‌یان كردووه، من یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ئیشم بۆكرد، وه‌ك عه‌ره‌بانه‌ی سه‌ریاسێكی تر، كاتێكیش هاته‌وه من پێشوازییه‌كی گه‌رم لێكرد‌و خه‌ڵاتم پێشكه‌ش كرد، خه‌ڵاته‌كه به‌مه‌له‌مێكه پێشكه‌شم كردووه، فۆتۆی شه‌هیدی خۆشه‌ویستی سۆرانی مامی حه‌مه‌یه، بۆیه به‌ختیار منی سه‌رسام كردووه، داگیری كردوم، منی گۆری، پێشتریش من عه‌زیز نه‌سینم خوێندووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئاشنایه‌تیم زۆره له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌مه‌د موكریدا، به‌تایبه‌تی له‌ئیشی سه‌گ وه‌ردا، نامه‌یه‌ك بۆشیرین له‌و رۆمانه‌دا زۆر كارم تێده‌كات، زۆر له‌چیرۆك نوسه‌كان ده‌ناسم‌و چیرۆكه‌كانیان ده‌خوێنمه‌وه،
ئارام ئه‌وه‌شی وت: كتێب به‌پاره ناكرم، هه‌موی به‌دیاری پێشكه‌شم ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌ركات پێویست به‌بژێوی ژیان هه‌بوو ده‌یفرۆشمه‌وه، كتێبێك دوای خوێندنه‌وه ده‌یفرۆشم‌و لێی ده‌نوسم دوای خوێندنه‌وه فرۆشرا، من فه‌رهاد پیرباڵم خۆش ده‌وێت كاتێك له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین دێته‌ده‌ره‌وه‌و شه‌رده‌كات، ده‌ڵێن: میز بكه‌ن به‌كتێبه‌كاندا، من لێره‌دا 400كه‌سی بۆفه‌رهاد پیرباڵ كۆكرده‌وه‌و به‌خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌م وت: ئه‌مه فه‌رهاد پیرباڵی رۆماننوس‌و شاعیر‌و مامۆستایه، من هه‌مو نوسه‌ره‌كانم خۆش ویستووه نه‌ك ته‌نها به‌ختیار، به‌ڵام وابزانم له‌م مه‌یدانه‌دا به‌ختیار بێكه‌سه، ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له‌به‌ختیار عه‌لی ده‌گرن نایناسن، قورسه ناسینی ئه‌و پیاوه، رۆمانه‌كانی زۆر له‌یه‌كتر جیاوازن، ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه هیچی نه‌كردبێت، په‌نجای ساڵی تر رۆمانه‌كه‌ی بخوێنه‌وه ده‌زانی چی ڕویداوه له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا،چۆن كاره‌ساته‌كانی تۆمار كردووه، له‌شیعرێكیدا ده‌ڵێت:
هه‌رله‌یه‌كه‌مین بسته زه‌مین یه‌كه‌مین زیندان
هه‌رله‌یه‌كه‌مین دار سێداره‌یان دروستكرد
هه‌رئه‌و شه‌وه رێكان پربوو له‌چه‌ته.
واته باسی سه‌ره‌تای مێژو ده‌كات، كه‌ئیسلام چۆن دێت‌و له‌دار سێداره دروستده‌كات، من به‌و ڕۆحیه‌ته شته‌كان ده‌خوێنمه‌وه، من سه‌رسامم به‌ڕێبوار سێوه‌یلی، بۆسوتاندنی كتێبخانه‌كه‌شی كارده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی كتێبخانه‌كه‌یان سوتاند، بابزانن ناتوانن جارێكی تر خۆیان له‌قه‌ره‌ی ڕێبوار بده‌ن،
هه‌رجارێ شتێك سه‌ره‌نجم راكێشێت ره‌خنه‌ی لێده‌گرم
ده‌رباره‌ی ڕه‌هه‌ندو ڕه‌هه‌ندیه‌كان ئارام غه‌مبار وتی: ئه‌وان كه‌سه‌فه‌رده‌كه‌ن‌و پرش‌و بڵاوده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌تا جارێكی تر ره‌هه‌ندیه‌كان كتێب ده‌رده‌كه‌ن، مه‌ریوان وریا هه‌مو جارێ له‌هۆڵه‌ندا دێته‌وه باوه‌شم پیاده‌كات، هه‌مو گۆشه‌كانی ئاوێنه‌ی ده‌خوێنمه‌وه، هه‌رجارێ شتێك سه‌ره‌نجم راكێشێت ره‌خنه‌ی لێده‌گرم، ئه‌وانیش هه‌مویان منیان خۆش ده‌وێت‌و هاوكاریم ده‌كه‌ن.
دواڕۆژ/ ئه‌م ناوانه ته‌نها به ڕسته‌یه‌ك وه‌ڵام بده‌ره‌وه.
دوارۆژ/جه‌مال غه‌مبار؟
ئارام غه‌مبار: جه‌مال غه‌مبار كۆپی مه‌حوی بوو، به‌ڵام عه‌ره‌بی تیانه‌بوو هه‌ركوردی بوو.
دوارۆژ/هیوا قادر؟
ئارام غه‌مبار: فێری كردین شه‌راب بخۆینه‌وه‌و كاتێ باوه‌ش ده‌كه‌ین به‌یه‌كتریدا بۆنی شه‌راب له‌هه‌ناسه‌مان بێت.
دوارۆژ/به‌ختیار عه‌لی؟
ئارام غه‌مبار: نازانم چی بڵێم بۆئه‌م پیاوه، چونكه هه‌رچی بڵێم بچوكی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌و زۆرشت بوو ئێمه نه‌مانناسی، له‌وانه‌یه سه‌ده‌یه‌كی تر خه‌ڵك لێی تێبگات.
دوارۆژ/مه‌ریوانی وریا قانع؟
ئارام غه‌مبار: ئه‌و كوڕه‌ی به‌منداڵی شیعره‌كانی نالی ومه‌حوی وقانعی ده‌خوێنده‌وه بۆمیوانه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له‌و پیاوانه‌ی كه‌كاری ئه‌ده‌بی جوان ده‌كات.
دوارۆژ/رێبین هه‌ردی؟
ئارام غه‌مبار: رێبین هه‌میشه عه‌ینه‌كه‌كه‌ی له‌بیر چووه، ئه‌و پیاوێكه به‌رده‌وام ره‌خنه له‌كتێبه ئاسمانیه‌كان ده‌گرێت. وه‌ك خورما وایه، چونكه زۆر هێمنه‌و ناواخنێكی پته‌وی هه‌یه.
دوارۆژ/شێركۆ بێكه‌س؟
ئارام غه‌مبار: مامۆستا شێركۆ هه‌مو شته‌كانی جوانه، به‌تایبه‌تی به‌م بناره‌دا چی نه‌رۆی‌و به‌م بناره‌دا چی نه‌هات، وره وری شمشێری ئه‌سحابه‌كان. ئه‌مه یه‌كێكه‌له‌و شیعرانه‌ی حامیدی محه‌مه‌دیان كردویه‌تی به‌گۆرانی.
دوارۆژ/له‌تیف هه‌ڵمه‌ت؟
ئارام غه‌مبار: له‌تیف كاتێ پۆستاڵی خسته ڕسته‌وه، شاعیره ترسنۆكه‌كانی وڵاتم هه‌میشه ماستاویان ده‌كرد، له‌هاوكاری وبه‌یان‌و له‌خۆپیشاندانه‌كاندا هاوكاریان ده‌كرد، به‌ڵام له‌تیف ئه‌وكاته شۆرشێكی به‌رپاكردبوو، هه‌ربۆیه نازناوی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردووه.
دوارۆژ/كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د؟
ئارام غه‌مبار: شاعیرێكی باشه، به‌ڵام به‌رده‌اوم ململانێی هه‌بوو، له‌كۆره‌كه‌ی عه‌بدوڵا په‌شێودا به‌من ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێ ئه‌ده‌بی بكه‌یت ده‌تكه‌مه ده‌ره‌وه، منیش پێی ده‌ڵێم تۆمه‌م كه‌ره ده‌ره‌وه، من خۆم ده‌رۆم به‌لای عه‌ره‌بانه‌ی سه‌ریاسێكی تره‌وه‌بۆ لای كتێب‌و شریته‌كانمه‌وه.
دوارۆژ/عه‌بدولا په‌شێو؟
ئارام غه‌مبار: پێشتر نه‌مده‌ناسی له‌نزیكه‌وه، به‌ڵام له‌ساڵی 2005وه ئاشنایه‌تیم په‌یدا كرد‌و وێنه‌م گرتووه له‌گه‌ڵیدا، هه‌نارێكم پێشكه‌ش كرد، جاناواخنی هه‌ناره‌كه چی تیایه نازانم.
دوارۆژ/سه‌لاحه ره‌ش؟
ئارام غه‌مبار: كاتێ قه‌سیده ده‌خوێنێته‌وه گوڵۆپه‌كان ده‌كوژێنێته‌وه، به‌رده‌وام سپی ده‌خاته ڕسته‌وه، تێكستی جوانی هه‌یه، ره‌نگه جوان نه‌بێت وه‌ك ڕوخسار، به‌ڵام قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی زۆر جوان ده‌نوسێ‌و من ئیره‌ی پێده‌به‌م.
دوارۆژ/ئیسماعیل خورماڵی؟
ئارام غه‌مبار: هه‌سته‌كه‌م منم، هه‌مو تێكسه‌كانی بۆكه‌سێ نوسیوه كه‌لێی دورده‌كه‌وێته‌وه به‌تایبه‌تی شیعری ژوان كچه شیرینه‌كه‌م.
دوارۆژ/ئه‌حمه‌د میره؟
ئارام غه‌مبار: ئوستازه‌و فه‌یله‌سوفه، به‌حه‌قی خۆی گه‌شتووه‌ته ئه‌و لوتكه‌یه، هه‌ركه‌سێ ده‌ستی بۆرابكێشێت 1ملیۆن ئیمزای بۆكۆده‌كه‌مه‌وه، دوای شه‌هید بونی سۆرانی مامه حه‌مه ئێمه ده‌بێت وه‌ك نوسه‌ران ورۆژنامه‌نوسان‌و هونه‌رمه‌ندان یه‌كگرتو بین، نه‌هێڵین تیرۆر به‌رده‌وام بێت.
دوارۆژ/نه‌به‌ز گۆران؟
ئارام غه‌مبار: یه‌كێكه له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی كه‌ته‌مه‌نێكی ئه‌و تۆی نیه، له‌گۆشه‌و ستونه‌كانی زۆر سه‌ركه‌وتو بوو، كاتێ قه‌ڵه‌مه‌كانی به‌عسی بڵاوكرده‌وه كۆمه‌ڵێ كه‌سی رابردوو پیس گرتیان‌و ئازاریاندا، دواهه‌مین كاری قه‌ڵه‌مه‌كانی شه‌ری ناوخۆیه، بریارمداوه من پێشه‌كی بۆبنوسم.من پێشه‌كیم بۆزۆر كه‌س نوسیوه، به‌ڵام كه‌س پێشه‌كی بۆمن نه‌نوسیوه.
دوارۆژ/سه‌هۆڵه‌كه؟
ئارام غه‌مبار: سه‌هۆڵه‌كه برینێكه‌و هه‌مو ئێواره‌یه‌ك ده‌كولێته‌وه، ئه‌و برینه‌ش كاروانه عوسمانه، كه‌زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندان ئاوازه‌كانی ده‌ڵێنه‌وه، دوا خه‌ونم ئه‌وه‌یه په‌یكه‌رێكی بۆبكه‌م.
ماڵئاوایی
ئارام غه‌مبار دواجار شیعرێكی خۆیمان پێده‌دا، ئه‌م شیعره‌م بۆمنداڵه چاوگه‌شه‌كه‌م نوسیوه كه‌ئێستا له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌خوێنێت، له‌م رۆژانه‌دا دێته‌وه بۆباوه‌شی بابه، ئه‌م هۆنراوه‌یه 1998له‌گه‌ڵ له‌دایك بونی هه‌نسك له‌دایك بوو.
هه‌ناسه
ئازیتری له‌هه‌ناسه‌م هه‌ناسه‌كه‌م
ئه‌ی میوانی تازه هاتوی ژیانه‌كه‌م
زۆر جوانتری له‌گوڵاڵه ئه‌ی كیژۆڵه نازداره‌كه‌م
ئه‌زانم تۆش وه‌ك‌و ئێمه تاڵی زۆرت بۆده‌هێنێت
چیای ئه‌وین‌و هیواكه‌ت له‌بناغه ده‌روخێنێت
به‌ڵام كیژم ئارام بگره، بائارامی هه‌ستی هه‌مو خاوه‌ن هه‌ستێك له‌ناخه‌وه بهه‌ژێنێت.
*ئه‌م دیداره له‌ژماره(3)گۆڤاری دوارۆژدا بڵاوبووه‌ته‌وه