
به‌ها فه‌لسه‌فیه‌کانی هونه‌ر له‌کاری داهێناندا
هونه‌رباڵنده‌یه‌کی بێناسنامه‌یه ، به‌هه‌موو مه‌رزه‌کانی بووندا بێپرسینه‌وه ده‌ربازده‌بێ و له‌هه‌ر مێرگێکیش پێوه‌رێکی بۆ دابنرێ بێ شک ده‌یپه‌ڕێنێ و نانیشێته‌وه .
هونه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی فره ره‌هه‌نده و پێگه‌ی هه‌موو توانا ده‌هێنراوه‌کانی مرۆڤه و جه‌مسه‌ره‌کانی ئاوێته‌ی یه‌ک بوون و به‌ئاسایی جوێناکرێنهوه ، موزیسیانێکی وریا‌و سه‌لیقه‌دار ده‌کارێ تابلۆیه‌ک به‌ئاواز بنه‌خشێنێ ، شێوه‌کارێکی به‌توانا و هه‌ستیار ده‌شێ مێلۆدیه‌کی سۆزدار به‌ڕه‌نگ بژه‌نێ ، شانۆکارێکی خاوه‌ن هزر و به ئه‌زموون ده‌کرێ به په‌نابردنه به‌ر ده‌ربڕین، رۆمانێک بنووسێته‌وه و ئاوازێکی بکاته به‌ر ، ئه‌مه‌ش ئه‌و میتۆده هونه‌ریه نوێگیرهمان بۆ شیده‌کاته‌وه که سه‌رچاوه‌ی هزر و توانای هونه‌رمه‌ند ته‌نیا له‌پێگه‌کانی واقیعه‌وه نه‌کشاوه به‌ڵکو ته‌شه‌نه‌ی بۆ دونیایه‌کی بزوێنه‌ری خه‌یاڵی ره‌ها کردوه .
دکتۆر سیجمۆند فرۆید ده‌ڵێ : شته هاوبه‌شه‌کانی مرۆیهکێ ئاسا و هونه‌رمه‌ندێک له‌وه‌دا خۆی ده‌گرێته‌وه که هه‌ردوکیان خه‌ون ده‌بینن و له دونیای واقیعه‌وه ده‌که‌ونه دونیای بێئاگایی و خه‌یاڵ ، ته‌نیا جیاوازیه‌ک هه‌بێ له‌نێوانیاندا ئه‌وه‌یه مرۆڤی ئاسا کاتێ راده‌چڵه‌کێ به‌ده‌ستی به‌تاڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه دونیای ئاگا ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند که گه‌ڕایه‌وه داهێنانێکی گه‌وره‌ی پێیه .
جێمس جۆی ده‌ڵێ : مرۆڤی داهێنه‌ر رابه‌ری میانه‌ی دوو جیهانه ، جیهانێک پڕ له ئه‌زموون و یه‌کێکیش پڕ له‌خه‌ون ، به‌ستنی په‌یوه‌ندی پته‌و له‌میانه‌ی ئه‌م دوو جیهانه‌دا یه‌کێکه له توانا نهێنیه‌کانی بیرمه‌ندیی هونه‌رمه‌ند .
په‌یوه‌ندیێکی یه‌کجار توند له‌میانه‌ی دونیای خه‌یاڵ و هونه‌ردا هه‌یه ، دونیای خه‌یاڵ پێگه‌یه‌ک و ئاتمۆسفێرێکی گونجاو بۆ هونه‌رمه‌ند فه‌راهه‌م ده‌کا تا هزری بخاته‌گه‌ڕ بۆداهێنان و ئه‌فراندن ، هونه‌رمه‌ند که‌ی توانی کۆدی کات و شوێن بشکێنێ ، روونتر ده‌توانێ بروانێته په‌نجه‌ره‌ی داهێنان.
کاره گه‌وره‌کانی سریالیهکان له ده‌سپێک و ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا شوڕشێک بوو بۆ پچڕانی ته‌لبه‌نی واقیع و هوروژمکردن بۆ نێو وڵاتی بێ‌کات و شوێن . هه‌ر به‌و هزره هونه‌ریه وه بوو هونه‌رمه‌نده سینهماکارهجیهانیهکان توانیان بیردۆزی ئه‌فراندن له دونیای خه‌یاڵه‌وه بخه‌نه به‌رچاوی زاناکان و دواتریش بکرێته که‌ره‌سه و بنه‌مای شارستانیه‌تێکی نوێی بۆ سه‌ده‌کانی داهاتوو .
گه‌ر له گۆشه‌نیگای هونه‌ره‌وه تێبڕوانین ده‌بینین واقیع و داماڵینی فۆرم دوو ده‌سته‌واژه‌ی جوێنهکراوهن ، مرۆڤ له‌سه‌ر پێگه‌ی واقیع نه‌بێ ناتوانێ بچێته نێو توونه‌کانی رووتبوونه‌وه‌ی فۆرم ، زاناکان ده‌ڵێن واقیع جه‌سته‌یه وداماڵینیش گیانیه‌تی هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌شێ بینه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و جه‌سته‌یه بێت و هونه‌رمه‌ندیش له نێو گیانی کاره‌کانی بێ ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ که هونه‌رمه‌ند له‌نێو گیانی بینه‌ردایه و هه‌رله‌وێشه‌وه هه‌سته هونه‌ریه‌کانی ئهکتیڤدهکا . هه‌روه‌ها واقیع په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌به‌دیشی له‌ته‌ک فه‌نابوونه ، ئێمه بۆیه ده‌مرین چونکه ده‌ژین ، گه‌ر نه‌ژیاینایه نهشدهمردین .
بینین له‌کارێکی هونه‌ری دا ئه‌نجام نیه به‌ڵکو رێگه‌یه‌که بۆ ئه‌نجام دان ، شۆپنهاوه‌ر ده‌ڵێ ئامانج ئه‌وه نیه که‌تۆ شتێکی باش ببینی ، گرنگ ئه‌وه‌یه له نێو ئه‌و شته‌دا ئه‌وه ببینی که که‌س نه‌یدیوه . ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ که‌وا تابلۆیه‌ک یان شانۆگه‌ریه‌ک هه‌رئه‌مه‌نده نین ببینرێن و بناسرێنه‌وه ، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ستیان پێ‌بکرێ ، ئه‌و هه‌سته‌ش دهبێبهشێوهیهکی ئه‌رێنی ئاوێته‌ی روح بێت و بۆچوونه ساده‌کان ده‌رباره‌ی هونه‌ر به‌ره‌و ئاستێکی تر بگۆڕێ .
لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی هونه‌ر هه‌رده‌م تێکه‌ڵاوی یه‌کترن وزۆرجاریش ده‌توێنه‌وه له‌بۆته‌ی یه‌کترو ئاسته‌مه جوێیان بکه‌ینه‌وه ، له‌میانه‌ی شیعر‌و تابلۆ په‌یوه‌ندیه‌کی جاویدانه هه‌یه ، هه‌ردوکیان له‌ژێر پێوه‌ره‌کانی هه‌ستکردندا خۆیانده‌بیننه‌وه ، شیعر به وشه‌ی ههستجووڵێن و ده‌ڕبڕینی ئه‌فسووناوی عیشقیی ناناسرێته‌وه ، ئه‌وکاته ده‌ناسرێته‌وه که هه‌ست به بوونی خودی شیعر خۆی بکرێ ، که‌ی توانیمان سیما جوانه‌کانی " بوون " مان خۆشبوێ و نه‌فره‌ت له سیما نه‌گریسه‌کانی بکه‌ین ئه‌وکات شیعرمان دۆزیوه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها تابلۆیه‌کی ئاڵ‌و واڵا و پڕفیگهر و سیخناخ له‌هزر به‌س نیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی کارێکی هونه‌ری سه‌رکه‌وتوو ، به‌ڵکو دۆزینه‌وه‌ی له‌وه‌دایه که‌بتوانی هاورێیه‌تی خودی هونه‌ر خۆی بکه‌یت و یه‌کتری بناسن .
هونه‌ر به‌رهه‌مێکی ئهفراندراوی مرۆڤایه‌تیه ، هه‌ر خۆیشی کلتووری نه‌ته‌وه‌کان ده‌پارێزێ و ده‌یانڕازێنێته‌وه ، هونه‌رمه‌ندی کارامه ورد ده‌ڕوانێته ده‌وروبه‌ری و چاوی له‌سروشت غافڵ نابێ وئاگاداری گۆڕانکاریه دیار و نادیاره‌کانه وه‌ک .. بوون ، رووداو ، سه‌ربه‌ستی ، داگیرکردن، خه‌ون، نه‌بوونی ، چه‌مکه ده‌روونیه‌کان ، ره‌هه‌نده‌کانی ئه‌ودیو مردن وفهنابوون ، هه‌روه‌ها ئاشکراکردنی
نهێنیه‌کانی سروشت ، ئه‌ویش به‌ڕووماڵکردنی ئه‌وبابه‌تانه‌ی که ده‌که‌ونه پشتی فۆرم ، وه‌ک وزه‌ی شاراوه و رووناکی و تیشک وشیکردنه‌وه‌ی ئامڕازه‌کانی ، دواتر بیانکاته بابه‌تی سه‌ره‌کی کاره‌کانی و ئاوێته‌ی روخساری شارستانیه‌تی سه‌رده‌میان بکا ، ده‌کرێ بڵێین ئه‌م جۆره تێڕامانهبهردهبازی داکوتراوی گه‌یشتنی هونه‌رمه‌نده بهرهههندهکانی " بوون " ، شێوازی هونه‌ریی
تایبه‌ت و هێما داهێنراوهکانیش له‌م چه‌مکانه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه ، ئه‌م تێڕوانین و بۆ چوونه‌ش ناتوێته‌وه له‌بۆته‌ی کارێکی هونه‌ریی سه‌رکه‌وتو هه‌تا زه‌مه‌ن هونه‌رمه‌ند قاڵ نه‌کا و تا هوروژمی ژانێکی قورسی ئه‌فراندن په‌ی پێنه‌با .
هاتنه‌دی ئه‌م بۆچوونه‌ش مه‌رجێکی دروست دێنێته پێشی هونه‌رمه‌ند ئه‌ویش بیرکردنه‌وه‌ی قووڵ وخوێندنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل و بینینی تاقیکراوهسهلمێنراوهکانی ئه‌وانی تر و جه‌ختکردن له‌ناسینی شارستانیه دیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌کان و چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌یان .
خوێندنه‌وه جگه له دروستکردنی بینای مه‌عریفی ، زمانێکی نوێی له هێما و ئامڕازه‌کان به هونه‌رمه‌ند ده‌گرێ ، که‌ده‌بنه که‌ره‌سه‌ی په‌یڤینێکی نوێیی داهێنان .
ره‌نگه خوێنه‌رێکی به‌ڕێز بڵێ : هونه‌رمه‌ند هه‌یه ئاستێکی رۆشنبیریی و ئه‌کادیمی نیه ودهوڵهمهندیێکی کلتووریشی نه‌بوه ، که‌چی له‌بواری ئه‌فراندندا ئه‌سپی خۆی تاوداوه . من لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌خوێندنه ئه‌کادیمیه‌کان نیه ، هه‌رچه‌نده یه‌کێکن لههوکاره سه‌ره‌کیه‌کانی قاڵبوونی هونه‌رمه‌ند ، به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند له گه‌شه‌کردنه مه‌عریفیه‌کان بێبه‌ری
نه‌بێ و نه‌گاته پێگه‌ی " به‌سته‌ڵۆکی هونه‌ریی" تا نه‌چێته ژێر رکێفی مامهڵهوانان ، به‌ڵکو ئه‌وان بێنه نێو بازنه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌وه .
جوانی هونه‌ر پیرۆزتره له‌جوانی سروشت چونکه خودی هونه‌ر زاده‌ی روحه ، مانای ئه‌وه‌یه هونه‌ر به پشتبه‌ستن به روح پیرۆزی خۆی ئاوێته‌ی کاره‌کانی ده‌کا و ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه ده‌چنه نێو گیانی .
هونه رگواستنهوهیهکی واقیعه بۆ جیهانێکی سه‌رووی حه‌قیقه‌ت ، هه‌تا له‌سروشت نزیکبێته‌وه بههابهها فه‌لسه‌فیه‌کانی خۆیوندهکا ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌توانین بڵێین ده‌بێ کاری ئهفراندراو سنووره‌کانی واقیع ببه‌زێنێ و خودی هونه‌ریش به‌ها جوانیه‌کان به‌دوور له سروشت ببینێته‌وه،هیندێک را ده‌ڵێن : گه‌رهات و جوانی بابه‌تی هه‌ست و خه‌یاڵ بێت ئیدی به که‌ڵکی ئه‌وه ناێت بکرێته بابه‌تێکی زانیاری و هیچ جۆره كارلێکێکی فه‌لسه‌فی نیه ، به‌ڵام هیگڵ ده‌ڵێ : ستاتیکا خۆی فهلسهفهیزانیاری جوانیبوونه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه توانیویه‌تی جیاوازی له‌نێوان پیشه‌و هونه‌ری جوانیبوون بکا و بۆچوونگهلێکیمرۆیی بۆ دابنێت و دووریخاته‌وه له جوانی سروشت .
هربرت رید ده‌ڵێ : ئه‌و نموونه پیرۆزه‌ی که هونه‌ر به‌ره‌وڕووی ده‌ڕوا ئه‌وه‌یه که هه‌موو به‌شه‌کانی بگه‌ێنێته ئاستی موزیک و تا راده‌یه‌ک دووریانخاته‌وه له‌جوانیه بینراوه‌کان و به‌رگی هه‌ستپێکردنیان بکاته به ر، چونکه موزیک داماڵاوترین هونه‌ره که کاریگه‌ریی له‌سه‌ر چه‌مکه ده‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤ نیه و مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ک ناکا و وه‌لایان ده‌نێ .
به‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هونه‌ر له‌و ساته‌یدا که‌ده‌بێته بزوێنه‌رێکی ئامڕازئامێز ، خودی خۆشی بهئهنجامبهخش ده‌ناسرێنێ . لێره‌دا ئه‌وپرسیاره ساکارهمان دێته‌وه‌بیر که‌ده‌ڵێ : ئایا هونه‌ر بۆ هونه‌ره وه‌یا هونه‌ر بۆ که‌سانی تره ؟ من لێره‌دا ده‌ڵێم که‌ی هونه‌ر توانی رووکارهسهرهکیه راسته‌کانی خۆی رووماڵکاو گه‌شه به‌خۆی بدا و خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆیبێ ئه‌وسا ده‌کارێ له‌ئاستێکی فره به‌رزه‌وه خزمه‌تی شارستانیه‌ت وجهمسهره ئه‌کتیڤه‌که‌ی کهجهماوهره بکا ، به‌و شێوه‌یه نه‌بێ ته‌نها ده‌بێته ئامڕازێک و زاده‌ی مه‌رحه‌له‌یه‌ک و دواتر کۆتایێکی کارهساتیانهی تووشدهبێ و ده‌بێته روداوێکی مێژوویی و چیتر له بووندا پێگه‌ی خۆی نابینێته‌وه .
زاناکان بوون به چه‌ند به‌شێکه‌وه ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به جوانی ، هه‌ندێک ده‌ڵێن جوانی رووداوێکه له‌شته جوانه‌کانا به‌سروشتی خۆی ده‌نوێنێ ، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن بابه‌تێکه‌و له شتێکی جوان‌دا ده‌یبینینه‌وه ، کۆمه‌ڵێکیش ده‌ڵێن جوانی سه‌رچاوه‌ی هه‌ستی مرۆڤه ، لێره‌دا ده‌توانین بڵێین : جوانی ده‌سته‌واژه‌یه‌که ، زۆرجار دیار و زۆرجاریش نادیاره ، ئه‌وه‌ی رووماڵی
ده‌کا هه‌ستی مرۆڤێکی ده‌هێنه‌ر و به‌هره‌مه‌نده .
که‌سه پاڵپشته‌کانی " بوون " ، جوانی له نێو سروشتدا ده‌بینن ، خهیاڵئامێزهکانیش له‌ده‌رووندا وله‌پشت واقیعه‌وه ده‌یبیننه‌وه ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستیه بزانین که هونه‌ر به‌گشتی زاده‌ی داهێنانه به‌ده‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی له‌کوێوه گرتبێ .
به‌ڵێ گوڵ ، شاخ ، ئاو ، ئاسۆ ، هه‌روه‌ها ده‌روونی پاک ، لێبورده‌یی ،خۆشه‌ویستی ، جوانن به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی وریا و هزرئامێز ده‌کارێ جوانییه‌کی تر فه‌راهه‌م بکا که له‌پێشوو دا نه‌بینراو ونه‌ناسراو بێت ، به‌رد ، ره‌گ ، بۆق ، مار له‌روانگه‌ی هونهرمهندهئهوروپیهکانهوه جوانیش نه‌بن به‌جوانی ده‌ناسرێن به مناڵ . ئه‌م بۆچوونه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خا که له هیچکاتێکا "جوانی" دژه‌که‌ی " ناشیرین" نیه ، هه‌ر بۆیه جۆمبێرت ده‌ڵێ : جوانیی کاره هونه‌ریه‌کان له بابه‌ته‌کانیاندا نیه به‌ڵکو له ستایڵی ده‌ربڕینی بابه‌ته‌کانه .
چه‌ند رایه‌کی درشتبین هه‌ن پێیانوایه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی سیمای کارههونهریهکان بێتدهبێ فیگه‌ره‌کان نه‌ته‌وه‌یی بن ئه‌وکات به‌کارێکی سه‌رکه‌وتو و ره‌سه‌ن داده‌نرێن ، به‌ڕای من ئه‌مه سه‌یرکردنێکی هونه‌ره له‌میانه‌ی تروسکایی دوو په‌نجه‌وه ، له‌ده‌سپێکی ئه‌م نووسینه‌دا به‌ڕوونی باسی جیهانگیری هونه‌رمان کرد و ئه‌وه‌مان درکاند که‌هونه‌ر روحی مرۆڤه و پابه‌ندی هیچ سنوورێک و به‌ته‌نیا زاده‌ی هیچ نهتهوهێکیش نیه ، ئه‌وه‌تا شکسبیر درازه مه‌ودایه‌ک لێمان دووره که‌چی رۆژانه له‌ته‌ک شاکارهکانیا ده‌ژین . کێ له ئێمه کاره‌کانی بیتهۆڤن و داڤنشی نه‌بوونه‌ته خۆراکی ده‌روونی .
هونه‌رمه‌ندی ناوداری عیراقی ضیا‌ء عزاوی ده‌ڵێ :
مه‌رج نیه نوسین یا پۆشاک ببنه هێمای ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ر . ده‌پرسێ و ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر کارێکی شێوه‌کاریی ئه‌وروپی نووسین و پۆشاکی عه‌ره‌بی به‌به‌را بکرێ ئایا ده‌بێته کارێکی عه‌ره‌بێ ؟ .
بیکاسۆ ماسکی ئه‌فریقی و ، ماتیس ئهرابسک و تابیس نووسینی چینی لهکارهکانیانا به‌رجه‌سته کردوه ، مانای ئه‌وه نیه ئه‌م کارانه بوونه‌ته موڵکی ئه‌و نه‌ته‌وانه ، به‌ڵکو ئه‌م کاره‌یان ده‌ڕژێته ده‌ریای کلتوری شارستانیه‌تیی مرۆڤایه‌تیه‌وه .
پیرۆزکردن و رێزگرتن ی کاره هونه‌ریه‌کان رێزگرتنه له خودی مرۆڤایه‌تی خۆی ، هه‌موو خۆخڵافاندنێک له‌به‌هاکانی داهێنان گه‌مه‌کردنه به هزره هونه‌ریه پێشکه‌وتوه‌کان ، په‌یڕه‌وی کردنی بۆچوونهسادهکان له‌لایه‌ن هه‌ندێک له" هونه‌رکار" ه ئه‌وروپه‌یه‌کان و به‌کارهێنانی کاره‌کانیان بۆ ته‌واوکردنی جه‌سته‌ی ژوورێک یاجێیهک ، ده‌چێته بواری بابه‌ته‌کانی مۆده‌وه
که هه‌رجاره‌ی قۆپچه‌یه‌ک وه یا ێخهیهکی لێدهگۆڕرێ ، به به‌هاکردنی کارێکی هونه‌ری ئه‌وکات چێده‌بێ که له سه‌نگ و نرخی نهگۆڕرێ ، به‌م بۆچوونه‌ش راپێچی رایهکێ هه‌میشه بیستراو و دهماودهمکهوته ده‌بین و ده‌ڵین ئایا هه‌رکه‌سێک له‌بواری هونه‌ردا کاری خۆی گوزه‌راند ده‌شێ پێی بوترێ هونه‌رمه‌ند ؟
ئه‌ی ئاخۆ به‌کێ ده‌وترێ هونه‌رمه‌ند ؟ .
هونه‌رمه‌ند ئه‌و هه‌سته به‌تواناو کاریزمایه‌یه که‌هه‌رده‌م له‌روحی کاره‌کانیدایه ، مه‌رزه‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌ک ده‌به‌زێنێ و به‌وڵاتی خه‌یاڵدا ده‌فرێ و ده‌چێته کرۆکی" بوون " و به‌جه‌سته‌ی ئازاره‌کاندا ده‌گه‌ڕێ و باوه‌ش بهچهمکه تاریکه‌کانی مرۆڤایه‌تی ده‌کا و سه‌رله‌نوێ له‌وڵاتی واقیع دا رووناکییان ده‌کاته‌به‌ر . که‌سی هونه‌رمه‌ند سۆفی زکری خۆیه‌تی و هه‌رده‌م له‌کۆڕی گه‌رمه حاڵ دایه بۆ گه‌یشتن به به‌ها عیرفانیه‌کانی هونه‌ر . هه‌ر له‌به ر هه‌ندێک له‌نگیه که‌سێکی هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر جوێنهکرێتهوه له‌ته‌ک ئه‌وانه‌ی کار له هونه‌ردا ده‌که‌ن . خوێنکارێکی نوێ ده‌رچووی په‌یمانگا وه‌یا کۆلیژێکی هونه‌ر هه‌رچه‌ند پێشکه‌وتوش بێ ، ده‌شێ پێی بوترێ شێوه‌کار وه‌یا موزیسیان وه‌یا ئه‌کته‌ر ، وه‌لێ ناکرێ نێوزهدبکرێ به هونه‌رمه‌ند !! . هه‌تا زه‌مه‌ن مۆراڵی هونه‌ریی و ئه‌زمونه‌کانی قاڵ نه‌کا و نه‌گاته ئاستی ئه‌فراندن .